کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
سۆزێ بۆ که‌مان ئه‌وه میلی کاتژمێره‌که‌م له گه‌ڵ ترپه‌ی دڵما له ئه‌یا ده‌ستی ئه‌و که‌مانه باخی خۆزگه‌م ئاو ده‌دا ئه‌ویش وه‌ک من گر یانێکی پێ یه نه‌ی نه‌ی ئه‌کا ته‌نها سۆزی تۆ یه چرای ژووره‌که‌م ڕووناکه‌کا بۆ ساتێکیش بێ با چاوی خۆزگه‌م له تۆ هه‌ڵبێ له ئێواره‌یه‌کی یه‌ک گه‌شتن دا گوڵێکی شیعرت به‌مێ وه‌ره به ته‌رزه‌ی سه‌رنجت تێر تێر ته‌ڕم که جێژوانی ئه‌م نا مۆییه‌م وه‌رزێکی تری به به‌رکه چیتر مه‌هێڵه له‌وه‌زیاتر دڵم ببێته تاریکستان چرای سۆزتم بۆ هه‌ڵکه به ئاوازێ خه‌مم ده‌رکه به هار به‌و نێرگزێ له گه‌ڵ خۆت بێنه بۆن و به‌رامه‌ی عه‌شقێ به‌ڕووما بپرژێنه له وه‌ته‌ی هه‌م له ناو وویستگه‌ی چاوه‌ڕوانی تۆ وه‌ستاوم شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی عه‌شقیش نایه سه‌رم بخا‌و بێنێ ناووم ئێستاش وه‌ک باڵنده‌یه به ئاسماندا دێم و ده‌چم ئه‌ڵێم به‌شکم له پاسارێ شێوه‌ت بکه‌وێته به‌ر چاوم ئه‌و ده‌سته‌ی باڵنده‌ی پێ ئه‌کوژرێ،سۆزێکی پێ ئه‌مرێنرێ هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه که ده‌نگی بولبولێ به ئێمه ده‌ناسێنێ دره‌خته‌کانیش به گۆێگرتنیان چرۆی نۆێیان لێ ئه‌ڕۆێ که‌مانیش به په‌نجه‌ی جوانێ ده‌نگی عه‌شقێ ئه‌چڕێ هێمن نه‌قشبه‌ندی باده‌ی بێ وه‌فایی تازه دڵم مه‌ست بووه به با ده‌ی بێ وه‌فایی شۆ خێکیش نی یه بۆ جا رێ ده‌رم بێنێ له ته‌نیایی یا بتوانێ بم لا وێنێ به سۆزی خۆشه‌ویستی یا که‌مێ ئاسوده‌م کا به خه‌نده‌یه‌کی لێوانی چاویشم پڕ بووه له پاییزله گه‌ڵای زه‌ردو زیز چۆن! خونچه‌ی شیعرم ئه‌ڕوێ له بیابانی پڕ نامۆیم ئه‌وکه‌سه‌ی دڵی بردم پێنوسیشی له ده‌ست سه‌ندم ئێستاش بۆ با وه‌شێک ئه‌گه‌ڕێم دوور نه بێ لێم وه‌ک نیشتیمان جار جارێ با خه‌نده بێ بۆ ئه‌شکێکی له دوای گریان ته‌نها گریانه ئه‌ی شواته‌وه خه‌می دڵێ گه‌رناڵه‌و هاواری هه‌ورێ،هاته گۆێتان نا وه‌ختێ ئه‌وه بزانه ڕۆحی منه عاشقه به که‌سێ ئه‌ویش وونه وه‌رن بێشکه‌ی حه‌زم ڕا ژه‌نن پرسه‌ی ئه‌م عه‌شقه م بشکێنن توخوابۆ سا تێ شیعره‌کانم بدوێنن زۆر ده‌مێکه به پێوه‌ن بۆ ئه‌م عه‌شقه به ڕێوه‌ن هه‌موو زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوو ڕه‌ش پۆش و په‌شێون. شاعیر هێمن نه‌قشبه‌ندی خۆشم ئه وێی خۆشم ئه وێی...خۆشم ئه وێی... ئه ی هه ڵگری په یامی خۆشه ویستی خۆشم ئه وێی له هه ر کوێ بی تۆ کازیوه ی هه ڵبه ستی منی ئاواتی دوا ڕۆژی منی ئه مه وێ پێکه وه بژین هه ڵکه ین یه که م مۆمی ئه وین هه ر خۆم سه ربخه مه سه رسه رین بکه م یه که م ماچی ئه وین ئیدی ئه مه وێ دڵمت به مێ نه ک بۆ تاوێ،بۆ گشت ساتێ بی تۆ هه ڵنایه ت خۆر لێم گه ربێت و دوور بیت لێم هه ست ئه که م بێ ماڵ و جێم هه ست ئه که م بێ ماڵ و جێم ..... هێمن نه‌قشبه‌ندی من و تۆ ئێستاش به و نیازه وه م به و باس و خواسته وه م له گه ڵ خۆمدا ئه دو‌ێم ئه ڵێم ئێستا دێیته وه له گه ڵ خۆتدا زه رده ی ئێواره یه ک دێنیت و ته قه له ده رگای ته نیایم ئه ده یته وه له گه ڵ چه پکێ گوڵدا باوه شم پیا ده که یت و منیش هانات بۆ ئه به مه وه وه ک جاران پێش به خێر هاتنت لێوه کانم له لێوت ئه نێمه وه په نجه م له سه ر په نجه ت دا ئه نێم و به ره و کانیاوی حه زه کان ئه ڕۆینه وه له گه ڵ لێکدانی ده نگی گڵاسه کانی پێکه وه بوون تا دێرێک ته واو له نیگاکانی یه کتریدا ئه توێینه وه به جۆرێ مه ستی چاوه کانی یه کتری ده بین منیش بۆ ساتی گله یی له کاته کانی بێ تۆی ئه که م به ده م ئه و مه ستیه وه باسی بێ تۆی ئه درکێنمه وه خه می دووری و خه می تۆش له به رگی ئیلهامی هه ڵبه ستێک دا ئه ڕێژمه وه ئه و هه ڵبه سته ش به ناوی من و تۆوه دێته دونیای ئه و سه رده مه وه . هێمن نه‌قشبه‌ندی سكاڵا ته‌مه‌نم ڕۆیی و جوانیشم ژاكا خۆزگه و ئاواتم هه‌موو له ده‌ستدا ــــــــــــــ ئه‌و گوڵه‌ی ویستم ببێ به میوان بوو به دڕكێك و چه‌قی له گیان ــــــــــــــ هه‌ر تۆ بوویت ژیانت سووتاند خونچه‌ی ئاواتت له ناخدا وه‌راند ـــــــــــــ دابڕان و غوربه‌ت منیان شێواند بزه و پێكه‌نینیان له لێوان تۆراند ـــــــــــــــ ناچارم كه كه وا ڕێێ پیری بگرم گۆچانی ژیان به گه‌نجی بگرم ـــــــــــ گه‌ڵای ته‌مه‌نم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا پاییزی خه‌زان له چاوما ڕووا ـــــــــــــ ئێستاش ئه‌كه‌م گڕ و گاڵ بیانوو ئه‌گرم هه‌ر وه‌كوو مناڵ هێمن نه‌قشبه‌ندی ئا مێز له که نا ری عه‌شقی تۆدا هه زاران جار شه‌پۆلم دا هه‌روه‌ک مه‌ستێ بۆ دوا پێکێ سه‌رنجم دا به‌س سه‌رخۆش نه بووم به مه‌ی کاتێ ڕووخسارتم له چاو دانا بۆیه ئێستا سۆفی ئاسا چاووتم کردووه به په‌رستگا بۆ ئه‌وینت هه‌زاران هۆنراوه‌م هۆنیه‌وه به‌رگێ نه‌ما وێنه‌ی تۆی تیا جێ نه‌که‌مه‌وه خه ریکه ئه‌بمه په‌یکه‌ر کێشێ به‌س ئه‌و تا بلۆیه‌ی تۆ نا زی به که‌س ناکێشرێ بۆیه پێنووس نا ده‌م به که‌س تا به باڵاتا بنووسێ چونکه ئه‌زانم گوڵم که‌س شک نا به‌م وه‌ک خۆم له ئا مێزت گرێ ....... هێمن نه‌قشبه‌ندی خه یاڵ دوێنێ شه وخه یاڵێک بردمی بۆ لای وێنه که ت کاتێ چووم و لێ ی وردبومه وه لێوانت ئه جوڵانه وه منیش به په رۆشه وه لێوم نا به لێوته وه وێنه چووه جێی خۆیه وه منیش هه ستم له ناو گوڵزاری دابڕان‌دا وه کو مۆمێک توایه وه...... هێمن نه‌قشبه‌ندی دایک چۆن کات لای من دۆزه خ نابێ دایکم چاوه ڕوانی ترپه ی پێی سه فه ری من بێ غوربه ت لاشه ی من ئه سوتێنێ و به بارانی ئه م مه نفایه ناکوژێته وه ئاگر جۆش ئه دات ته نهایش خۆی له خۆیدا ئه م خواته وه ده دایه گیان چاک گوێ ڕادێره دۆزه خی من ئه و کاته یه که تاڵه برژانێکت ئه وه رێ دڵۆپه فرمێسکی چاوه زێرینه کانت به هاتنه خواره وه یان به سه ر کوڵمه گه شه کانتا هێنده ی تر دڵ ئۆقره ناگرێ و ته رمی ڕۆحم ئه نێژرێ جه سته ی ماندووم چاوه ڕوانی کۆشی نه رمته په پوله ی ڕۆحم شه وانه چاوه ڕوانی لای لایه یه کی سه ر زارته گڵکۆی دوری چاوانم ئه یه شێنێ سپێنه ی چاوه کانم بۆ بینینێکت ئه گه ڕیێن له م ساته دا له سه ر جێگه ی ناحه زی من ڕاکشاوی نازانم ئی دی چی بێژم چاوی شیعرم به خوڕ ئه گری بێده نگانه کۆج ئه که ن و به دیار هه نسکی ئا زاره کانته وه ئه مێننه وه منیش لێره دا هیچ شک نابه م گه نجینه ی من تۆی سفره ی خوانی میوانی بێ تۆ به تاڵه ژیان به سه ر چوون لای من مه حاڵه..... هێمن نه‌قشبه‌ندی سلێمانی خۆشم ئه‌وێی سلێمانی ئه‌ی سه‌رچاووگه‌ی خۆشه‌ویستی کازیوه‌ی به‌ری به‌یانی جێگه‌ی یادگاری و خۆشی جارانی گۆیژه‌ت بووکه‌و له زستاندا به‌رگی بوکێنی کردووه به‌به‌ردا هه‌موو شوێنکت له چاوما مانگێکی دره‌وشاوه له شه‌ودا ئاسمانی شین و باڵنده‌ی ده‌م به گۆرانی به‌یانی شار‌و به‌رده‌رکی سه‌رای پیاسه‌ی ئێواره‌ونازی کچانی ئه‌مبه‌نه‌وه ناو یادی لاوی ده‌باشان و دوکان و دانیشتنی ئێوارانی بانگت ده‌که‌ن بۆ ساتێ له مه‌ستی باخچه‌ی گشتی وسه‌رچناری ئه‌ی ڕه‌وێننه‌وه کانی غه‌ریبی ئه‌و شاره پڕه له سۆز‌و ئه‌وین له وه‌فاو خۆشه‌ویستی به‌تین دڵداری و چاو بڕکێ و پێکه‌نین ئه‌مانه شادین نابنه برین تێکڕا خۆشین له بۆ ژین سلێمانی له بیرم نا چیته‌وه بڕیار بێ ئه‌م جاره هاتمه‌وه خۆڵه‌که‌ت له شووشه‌یه‌کدابه‌رمه‌وه تا له باخی دڵما بی ڕۆێنمه‌وه هێمن نه‌قشبه‌ندی نامه وێ گوێم لێ بێ به سه با گوێم پڕ نه بێ له شتی نا به جێ با سه رده می نه زانی ده رچێ و له ناو چێ میلله تان ڕۆژ له دوای ڕۆژان هه نگاو ئه نێن به ره ولوتکه ی ژیان پێشبڕکێ ئه که ن له گه ڵ گه لان هاوار ئه که ن یا نیشتمان سروودی نیشتمان ئه ڵێن به گیان ئێمه له جیاتی سروودی ژیان بناغه دائه نێین بۆ ئازاری گیان.... هێمن نه‌قشبه‌ندی ڤالێنتاین بۆ ئه‌م ڕۆژی ڤالێنتاینه نازانم چیت پێشکه‌ش که‌م دۆێنێ چوومه لای گوڵ فرۆشێ پێم ووت بۆ ئه‌م ڕۆژه گوڵێکم پێ بفرۆشێ وێنه‌که‌تم ده‌رهێنا و پێم ووت هانێ گوڵێکم به‌رێ هاوشانی ئه‌م وێنه بێ تا به شه‌ماڵێ به‌م بۆ ڤالێنتاین بۆی به‌رێ شا گوڵ هه‌ستا ڕۆی له نێو گوڵان پێناسه‌ی ئه‌م ڕۆژه هه‌ڵی وه‌ران وینه که‌ی تۆش خستیه گریان ووتی چۆن ئه‌ژی! بێ یار له‌ژیان وازم له گوڵ هێنا.هه‌ستی ده‌رونم تاسا خه‌مێ هاته دڵمه‌وه،ڕه‌نگیشم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا ترسام گوڵ وێنه‌که‌ت به‌رێ به نیاز بێ و ته‌مه‌نی خۆیت باتێ ئیتر په‌نام برده به‌ر شیعرێ تاشێوه‌ت ده‌ربڕێ به ووشه‌ی جوان پێت بڵێ که‌چه‌ن تۆم خۆشه‌وێ ئه‌وه‌ی شکه به‌م شیعره که ڕازه‌کانم هه‌ڵگرێ ئه‌ویش بۆ ئه‌م یاده جوانه دێت وپێت ئه‌ڵێ هێمن نه‌قشبه‌ندی بێ به ڵێن ئه م ویست ڕاز‌و نیازه کانت بخه مه ئینجانه ی دڵمه وه هه ر به شه ماڵی ئه وین چاوانی بگه شێنمه وه هیچ زریانێکی شێتانه نه بێ ڕێگاکان وڕێتمه کانی خؤشه ویستی بیر به رێته وه ئه مویست بتکه مه سه ر تۆپی ئه و شعره ی که له دایک نه بووه و هه ر باوه شی تۆی ده وێ ڕێچکه ی ناخم ئه بڕێ و لای تۆ پێ ئه گرێ هه ر خۆم بووم هۆگرت بووم سۆزم بوو بووه ئه ستێره و له ئاسمانی تۆدا ئه دره وشا تۆش زۆر بێ به زه ییانه هه نگاوت به سه ر دڵما ئه نا هه ر ڕۆژه و به جۆرێ گۆرانی په شیمانیت به گوێم‌دا ئه دا ئازیز من ئه مویست داهاتووت بۆ بکه مه گوڵستان و په پوله ی حه زم بکه ن ماچی سێوی گۆنات ئازیز ئه مویست ڕاست گۆیانه بۆت بدوێم تاجی شعرت له سه ر بنیم که چی ئه ت ویست هاوسات بژین و دابڕان نه بێته برین وپێکه وه ژیان ببرین به ڵام تۆ نه ت توانی وه ک کاروانێکی شاره زا ئه و ڕییه ببڕی چۆن دڵت هات له خۆشترین ساتی ئه ویندا جێم بهێڵی جێم بهێڵی بزه کانی سه ر لێو بتۆرێنی په پوله ی ده م به ووشه هه ڵفڕێنی گریان له چاو بێنی و ساته کانی شه وانی پێکه وه بوون له ناخه وه ده ربێنی چۆن دڵت هات هه ڵبه سته کان هه تیو بکه یت وێنه کانی پێشانگای دڵ له ڕه گه وه ده ربهێنی ئه وه ی ویستت کردت ئه وه ی په یمان بوو شکاندت ئه وه ی هه ست بوو تۆراندت ئه وه ی پێکه نین بوو گریاندت ئی دی بڕۆ ئه ی بێ وه فا بڕۆ ئه ی بێ دڵ دوای تۆ ده ربه ست نابم ئه بمه هاوڕێ ی هه ڵبه سته کانم تۆش بڕۆ له گه ڵ کاتێکی تر بڕۆ له گه ڵ ته مه نێکی تر به سه ر به ره ژیانێکی تر خواش حه ز بکا ئه تبینمه وه جارێکی تر به شێوه یه کی تر هێمن نه‌قشبه‌ندی
به هیوای به‌رده‌وامیت برای به‌رێزمان |
شاعیران
هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی "" پێشەکى کاتێک ... ئێوارە بارگە و بنەى ئەپێچیتەوە و تاریکی...
هۆنراوەکانی شاعیر " هەوار ئەحە " ئەزانم خــۆ ئـەزانم مـەحـاڵـە بـە دڵى تـۆ...
شاعیر ره‌وه‌ند په‌شێو من به عه‌شقی تۆوه ئه‌ژیم من به عه‌شقی تۆوه ئەژیـم وا نەزانی کە بەد مەستم وەك...
هه‌ڵوێسته‌ی کاکە نەوەهه‌رشێرێك به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه ی کورد.. با به ڕۆمانهه‌سته‌وه ئه‌ی شێری...
عەشق زەمەنی بۆ نیە ڕۆژبە ڕۆژ نوێ ئەبێتەوە كێ هەیە بە دڵ عاشق بێ و خۆشەویستی بیرچێتەوە لەم زەمەنە بێ سۆزەدا با...
بێ تۆ وێڵمئه‌وه حه‌وت ڕۆژ بوونه ده‌سته‌خوشكتۆش وونی هه‌نووزئه‌ستێره نه‌ما پرسیاری تۆی لێ نه‌كه‌مهیچ...
ماڵئاوایی هه‌ر کاتێ ده‌ڵێم ماڵ ئاوا زه‌مه‌نێ له ته‌مه‌نم که‌م ده‌کات هه‌ر که‌سێکیش بڵێت لێت...
خۆشه‌ویستیقه‌یسه‌ری ڕووم بڕیاری دا ها‌وسه‌رگیری له گشت ووڵات قه‌ده‌غه کاتله که‌نیسه‌یه‌کی کۆنی...
فه‌نابوونی ماچێک له شه‌وائه‌شێ باران له ده‌روازه‌کانی ئاسمان کفنه دراوه‌که‌ی خۆی فرێداله هه...
پێنج ماچ- 1-ئه رێ گوڵم له بیرت دێله زۆر شیرینی ماچێکتابه زۆر لێت نه ئه بوومه وهپرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟بڵێم هه...