چه‌ند سیفاتێکیبه‌هه‌شتیو به‌هه‌شتیه‌کان
پێنج شەممە, 09 حوزەیران 2011 13:08



بسم اللە الرحمن الرحیم
ئەمانە چەند سیفاتێکی بەهەشتن

پێغەمبەر (د.خ) ئەفەرمووێ: "سوێند بەوەی نەفسی منی لەدەستە لەنێوان هەرتاقێک لە تاقەکانی دەرگاکانی بەهەشت وەکو نێوانی مەککە و هەجر و هەجەر و مەککە وایە". متفق علیه.

وەدەفەرمووێ (د.خ) :" ئەهلی بەهەشت هەردەم لاون و پیر نابن و جل و بەرگیان قەت نادڕێ و نارزێ". صحیح.

وە دەفەرمووێ (د.خ) :"لە بەهەشتدا چەند کۆشک و تەلارێک هەنە له‌ناوەوه‌یاندا دەرەوە دەبینرێت و لەدەرەوەیاندا ناوەوە دەبینرێت، خوای گەورە ئامادەی کردوون بۆکەسانێک، کە خواردەمەنی دەبەخشنە هەژاران و بە وشەی خۆش و نەرم و میان ئاخافتن دەگەڵ خەڵکیدا دەکەن و لەکاتی گەرمەی خەوی خەڵکدا هەڵدەستنەوە و شەونوێژ دەکەن".

وە دەفەرمووێ "د.خ": هیچ کەس ناچێتە بەهەشتەوە تاوەکو جێگەی خۆی پێنیشان نەدرێت لەناو دۆزەخ گەر خراپ کار بوایە، بۆ ئەوەی زیاتر سوپاسی خوا بکات. وە هیچ کەسیش ناچێتە ناو ئاگرەوە هەتا وەکو جێی خۆی پێنیشان نەدرێت لەناو بەهەشت گەر چاکەکار بوایە، بۆ ئەوەی ببێتە داخ و نارەحەتی بۆی.

وە ئەفەرمووێ {د.خ}: "گەر خوای گەورە تۆبکاتە ناو بەهەشتەوە ئەوەی چاو و دڵت پێی خۆشە بۆتۆ دەبێت و هەمووی بەدڵی خۆت دەبێت".

وە ئەفەرمووێ {د.خ}: " هەرکەسێک بچێتە ناو بەهەشت خۆش گوزەران دەبێت و هەژار نابێت، وە هەتا هەتایە دەمێنێتەوە و نامرێت و پۆشاکەکانیان کۆنبوون و ڕزینی بەسەردا نایەت و گەنجێتیشیان لەناو ناچێت".

خوای گەورە ڕوونی کردۆتەوە کێ بەهەشتیە و ئەو کارە چاکانە چین کە خاوەنەکانیان دەگەیەننە بەهەشت، لەوانە:

1.    ئەوانەی کە بڕوایان هێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە.

2.    دڵسۆزەکان: واتە ئەوانەی کە نیەتیان لە کردەوەکانیان تەنها بۆ ڕەزامەندی خوایە، نەک ڕەزامەندی خۆی و بەندەکانی خوا.

3.    ئەوانەی کە بەشەو شەونوێژ دەکەن و بەهیوا و ترسەوە لە خوا دەپاڕێنەوە.

4.    ئەو کەسانەی لەهەموو کارێکیاندا پشتیان بەخوای گەورە بەستووە و بە ئارام بوون.

5.    ئەو کەسانەی کە بەردەوامیان هەیە لەسەر ئاینی خوا.

6.    ئەو کەسانەی لە هەموو شتێکدا دەگەڕێنەوە بۆلای خوا، خوای گەورە ئەفەرمووێ: "بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان هێناوە بەخوا و ڕاستی بەرنامەکەی، کردەوە چاکەکانیشیان ئەنجامداوە و گەڕاونەتەوە بۆلای پەروەردگاریان و ملکەچ  و دڵ ئارام بوون لەبەرامبەر فەرمانەکانی خوا، ئا ئەوانە خاوەن و نیشتەجێی بەهەشتن و بە هەتا هەتایی تیایدا دەمێننەوە."تەفسیری ئاسان" {سورة: هود-23}

7.    ئەوکەسانەی ترساون لە خوای پەروەردگار.

8.    ئەو کەسانەی خۆیان لە شیرک بێ بەر دەکەن.

9.    ئەو کەسانەی بەخشین و کاری چاکەیان ئەنجام داوە لەبەر خوا.

10.    ئەو کەسانەی کە خشوحیان هەبووە لە نوێژەکانیاندا و دووربوون لە قسەی بێکەڵک و پارێزگاریان لە نوێژەکانیان کردووە.

هەروەها پێغەمبەری خۆشەویستیش {د.خ} ئەوکەسانەی بۆ باس کردووین کە دەچنە بەهەشتەوە لەوانە:
1.    هەژارەکان: ئەوانەی لەسەر هەژاریەکەیان ئارام ئەگرن و سوپاس گوزرن.

2.    موسڵمانە چەوساوە و بێ دەستەڵاتەکان.

3.    هەموو کاربەدەستێکی دادوەر و کەسێکی دڵ نەرم و هەژارێکی داوێن پاکی موسڵمان.

4.    پێغەمبەران {علیکم الصلاة والسلام} و شەهیدان و ڕاستگۆیان و ئەوکەسانەی سەردانی یەکتر ئەکەن لە پێناوی خوادا.

5.    ئەوکەسانەی لای موسڵمانان بە چاکە باس دەکرێن لە بەر چاکە کانیان.

6.    ئەو ئافرەتە موسڵمانانەی کە گوێ ڕایەڵی مێردەکانیانن.


گەورەترین پاداشتی بەهەشت ڕازی بوونی خوایە، کە بەسە بۆ هەر کەسێک خوا لێی ڕازی بێت، خوای باڵادەست جگە لەوەی لەکەسانی بەهەشتی ڕازی یە، پاداشتیان ئەکات لەسەر کار و کردەوە چاکەکان، بە پاداشتێکی نەبڕاوە.



ئامادەکردنی: موسلیم چۆمانی
تایبەت بە: کوردژین

بەسوود وەرگرتن لەم سەرچاوانە:
تەفسیری ئاسان – بورهان محمد امین
ئەهلی بەهەشت - یوسف الحاج أحمد
بەهەشت لە قورئان و فەرموودە صەحیحەکاندا – محمد ملا فائق شارەزووری.

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
بسم الله الرحمن الرحیم نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک...
وێنە
گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه