کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
کێ خراپه‌ی دروست کرد؟ |
هەینی, 10 حوزەیران 2011 07:17 |
کی خراپه‌ی دروستکرد؟
یه‌کێک له مامۆستاکانی زانکۆ له‌گه‌ل خوێندکاره‌کانیدا که‌وته گفتوگۆ.. پرسیاری کرد: ئایا خوای گه‌وره دروستکاری هه‌موو ئه‌وانه‌یه که بونی هه‌یه!؟ خوێندکاریک به‌وپه‌ڕی دڵنیای وه‌ڵامیدایه‌وه ووی: به‌ڵێ
دیسان مامۆستاکه هه‌مان پرسیاری کرده‌وه : ئایا خوای گه‌وره دروستکاری هه‌موو شتێکه؟ خوێندکارێک وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی : به‌ڵێ مامۆستا خوای گه‌وره دروستکاری هه‌موو شتێکه.
لێره‌دا مامۆستاکه ووتی : مادام خودا هه‌موو شتێکی دروستکردووه که‌واته خراپه‌ش خودا دروستی کردوه. خراپه بوونی هه‌یه وه به‌پێی ئه‌و بنه‌مایه‌ی که کرده‌وه‌کانمان راستیه‌کانمان ده‌رئه‌خه‌ن که‌واته: (خودا دروستکاری خراپه‌یه)
مامۆستاکه زۆر شنازی به‌م داهێنانه مهزنهوهی ئه‌کرد و سه‌رسورماو بوو له توانای خۆی و ئه‌یوت: (دیسان جارێکی تر پروپاگه‌نده‌ی بونی باوه‌رم سه‌لماند)
له‌م کاته‌دا خوێندکاریکی تر ده‌ستی به‌رز کرده‌وه ووتی: ئه‌م مامۆستا‌م ئه‌توانم پرسیارێکت لێبکه‌م؟ مامۆستا ووتی: به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه..
خوێندکاره‌که هه‌ستایه سه‌رپێ وه ووتی: مامۆستا سه‌رما بونی هه‌یه؟ مامۆستاکه ووتی: به‌ڵێ به‌دڵنیایی بونی هه‌یه، ئه‌ی هه‌رگیز هه‌ستت پێ نه‌کردووه؟! خوێندکاره‌کانی تر به‌م پرسیاره‌ی هاوڕێکه‌یان ده‌ستیان کرد به پێکه‌نین.
خوێندکاره‌که ووتی: له راستیدا سه‌رما بوونی نیه. به پێی بنه‌ماکانی سروشت ، ئه‌وه‌ی ئێمه ناومان ناوه سه‌رما بریتیه له نه‌بوونی گه‌رما.. هه‌روه‌ها ووتی: هه‌موو جه‌سته‌یه‌ک یان شتێک ئه‌توانرێت دیراسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت کاتیک هه‌لگری ووزه‌یه‌ک یان گوێزه‌ره‌وه‌ی وزه‌یه‌ک ئه‌بێت ، وه گه‌رماش وائه‌کات که جه‌سته یان هه‌رشتێک ببێته ههلگرو گویزهرهوهی وزه. سفری ته‌واو بریتیه له _460 فههرنهیت یان _273 سه‌دی که ئه‌وه ون بون و نه‌مانی گه‌رمایه به‌ته‌واوی. . سه‌رما به پڕاوپڕی بونی نیه به‌ڵام ئه‌م ووته‌یه بهکارئههینین بۆ هه‌سته‌ی هه‌مانه له کاتی نه‌مانی گه‌رمادا.. هه‌روه‌ها خوێندکاره‌که ووتی: ئه‌ی مامۆستا‌م ئایا اتریکی بوونی هه‌یه؟ مامۆستاکه له وه‌ڵامدا ووتی: به‌دڵنیایه‌وه بوونی هه‌یه. خوێندکاره‌که ووتی: ببوره به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵه‌ی ، تاریکیش به‌هه‌مان شێوه بونی نیه ، به‌ڵکو تاریکی بریتیه له نه‌بونی روناکی.
ئێمه ئه‌توانین که روناکی دراسه بکه‌ین ، به‌ڵام ناتوانین دراسه‌ی تاریکی بکه‌ین. له‌راستیدا ئه‌توانین بیرۆکه‌ی نیوتن به‌کاربهێنین بۆ جیاکردنه‌وه‌ی روناکی سپی له شه‌پۆله ره‌نگه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها دراسه‌ی درێژی شه‌پۆلی هه‌ر ره‌نگه‌یان بکه‌ین.به‌ڵام ناتوانین دراسه‌ی تاریکی بکه‌ین . یه‌ک روناکی بچوک ئه‌توانێت تاریکی بشکێنێت ..که‌واته چۆن ئه‌توانین رێژه‌ی تاریکی دیاری بکه‌ین ؟ به‌ڵام ئه‌توانین ڕێژه‌ی روناکی دیاری بکه‌ین. ئایا ئه‌وه راست نیه؟ ... تاریکی ئه‌و ووشه‌یه‌یه که مرۆڤه‌کان به‌کاریان هێناوه له‌کاتی نه‌بوونی روناکیدا.
له‌کۆتایدا خوێندکاره‌که له مامۆستاکه‌ی پرسی: ئایا خراپه بوونی هه‌یه؟ مامۆستاکه ووتی : به‌ڵێ به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه ، وه‌ک چۆن هه‌موو رۆژێک ئه‌یبینین ، که ئه‌وه‌ش نمونه‌یه بۆ نه‌بونی مرۆڤایه‌تی له مرۆڤه‌کاندا . بونی تاوان و وتندوتیژی راستی ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنن... ئه‌و دیاردانه هه‌موو به‌هۆی بونی خراپه‌وه‌یه . له وه‌ڵامدا خوێندکاره‌که ووتی: خراپه بوونی نیه ئه‌ی مامۆستا ، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه خودی خراپه بونی نیه. (خراپه بریتیه له نه‌بونی خودا) هه‌روه‌ک و اتریکی و سه‌رما وایه ته‌نها ووشه‌یه‌که به‌کاردێت بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان پێناسه‌ی نه‌بونی خواوه‌ندی پێبکه‌ن. خوای گه‌وره خراپه‌ی دروست نه‌کردوه به‌لکو خراپه له‌ئه‌نجامی نه‌پاراستنی باوه‌رو خۆشویستنی خوایه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌کان، هه‌ر وه‌ک سه‌رما وایه هه‌ستی پێئه‌که‌ی له کاتی نه‌بوونی گه‌رمیدا یان تاریکی که هه‌ستی پێئه‌که‌ی له کاتی نه‌بونی روناکیدا.. مامۆستاکه لێره‌دا سه‌ری سورما! وه ئه‌و خوێندکاره بچوکه : ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین بوو.
فریشته‌ی جوانی |

ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که که‌وت به...

کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری...

رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له یه‌کێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...

له یه‌كێك له ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه...

محمد چووه ناو ته‌یاره‌كه..له جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...

چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه که خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...

ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...

به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...

پاشایه‌ک له دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...

رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئه‌کرد.....

خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕێگاکان بوو ، به تابلۆیه‌کی...

پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به خێرای بڕیار له...

ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...

ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له...

پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...

ڕۆژێک لیۆن تولستوی له شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که به...

پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به ناردنی 2 نامه یه‌کێکیان بۆ...

پیاوه‌که به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...

له کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له یه‌کێک له پزیشکه ده‌رونیه‌کانم...