بڕیاری سه‌رشێتانه‌ مه‌ده‌
سێ شەممە, 14 حوزەیران 2011 16:07



رۆژێک مامۆستایه‌کی بیرکاری ئه‌یه‌وێت منداڵێکی یه‌که‌می سه‌ره‌تایی فێری ژماردن بکات ، بۆیه‌ لێی ئه‌پرسێت ئه‌گه‌ر من یه‌ک سێو و یه‌ک سێوی تر و یه‌ک سێوی تریشت بده‌م به‌ تۆ ، ئه‌وا تۆ چه‌ند سێوت پێ ئه‌بێت ؟؟
منداڵه‌که‌ش له‌ دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ک به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ ئه‌ڵێت : مامۆستا 4 سێوم پێ ئه‌بێت!!

مامۆستاکه‌ بێتاقه‌ت ئه‌بێت چونکه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌کرد وه‌ڵامێکت ڕاست ببیستێت بۆ ئه‌و پرسیاره‌ ئاسانه‌ ..
نائومێد بوو له‌وه‌ی ئه‌م منداڵه‌ فێر نابێت ، بیری کرده‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ جوان گوێی لێ نه‌بوبێت بۆیه‌ دیسانه‌وه‌ دوباره‌ی کرده‌وه‌ ..

جوان گوێبگره‌ ، زۆر ئاسانه‌ تۆ ئه‌توانی به‌ ڕاستی وه‌ڵام به‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جوانی تێبگه‌یت ، ئه‌گه‌ر من یه‌ک سێو و یه‌ک سێوی تر و یه‌ک سێوی تریشت بده‌مێ ئه‌وا تۆ چه‌ند سێوت پێ ئه‌بێت ؟؟
مناڵه‌که‌ که‌ له‌ ڕوخساری مامۆستاکه‌یدا نائومێدی به‌دی ئه‌کرد ، دیسانه‌وه‌ ده‌ستی کرد به‌ ژماره‌کردن و به‌ په‌نجه‌کانی حسابی کرد ئه‌و ئه‌یویست وه‌ڵامێک بداته‌وه‌ که‌ مامۆستاکه‌ی ڕازی بکات ، هه‌وڵی منداڵه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو وه‌ڵامێک بداته‌وه‌ مامۆستاکه‌ی دڵخۆش بکات نه‌ک به‌ دوای وه‌ڵامی ڕاست بگه‌رێت ، بۆیه‌ له‌ دوای حسابکردن دیسانه‌وه‌ به‌ هێمنیه‌وه‌ وتی مامۆستا 4 دانه‌!!!

نائومێدی له‌ ڕوخساری مامۆستاکه‌دا مایه‌وه‌ ، مامۆستا بیری که‌وته‌وه‌ که‌ منداڵه‌که‌ حه‌زی له‌ شیلیکه‌ ، به‌ خۆی وت ئه‌گه‌ر من له‌ جیاتی سێو شیلیک به‌کاربێنم له‌ نمونه‌که‌مدا له‌وانه‌یه‌ باشتر هه‌وڵ بدات و وه‌ڵامه‌که‌ بزانێت ، بۆیه‌ لێی پرسی :-
باشه‌ ئه‌گه‌ر من شیلیکێک و شیلیکێکی تر و شیلیکێکی ترت بده‌مێ ئه‌وه‌ تۆ چه‌ند شیلیکت پێ ئه‌بێت ،
مامۆستاکه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ ڕوخساریدا خۆشحاڵی به‌دی ئه‌کرا و چاوه‌رێی وه‌ڵام بوو.منداڵه‌که‌ش به‌ ئاسانی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ وتی مامۆستا 3 دانه‌ ..
ئینجا مامۆستاکه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و ویستی ده‌ستخۆشی له‌ منداڵه‌که‌ بکات و خۆیشی به‌سه‌رکه‌وتوو بزانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توانی منداڵه‌که‌ ڕاست بکاته‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌که‌ی ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ پرسیه‌وه‌
باشه‌ ئێستا ئه‌گه‌ر من یه‌ک سێو و یه‌ک سێوی تر و یه‌ک سێوی تریش بده‌م به‌ تۆ ئه‌وا چه‌ند سێوت پێ ئه‌بێت ؟
منداڵه‌که‌ به‌ بێ وه‌ستان و به‌ خێرایی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ وتی 4 دانه‌ مامۆستا!!!!!!!!!!!!
مامۆستاکه‌ ده‌نگی به‌رزکرده‌وه‌ به‌سه‌ر منداڵه‌که‌داو به‌ شێوازێکی توڕه‌یی وتی ، باشه‌ چۆۆۆۆۆن ؟؟ بۆچی 4 دانه؟؟؟
منداڵه‌که‌ش زۆر به‌ ئارامی و به‌ ده‌نگێکی نزمه‌وه‌ وتی مامۆستا !!! ئاخر به‌یانی که‌ هاتم بۆ قوتابخانه‌ دایکیشم سێوێکی کرده‌ ناو جانتاکه‌وه‌ بۆم!!!

چه‌ند ده‌رسێک له‌م چیرۆکه‌وه‌ فێر ده‌بین ..
1-    هه‌موو که‌سێک که‌ وه‌ڵامێک ئه‌داته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆکارێکی هه‌بێت بۆ وه‌ڵامه‌که‌ی ، مه‌رج نیه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که‌ لای تۆیه‌ هه‌مان وه‌ڵام دروست بێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ .
2-    کاتێک وه‌ڵامێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ئه‌بیستی ، یه‌کسه‌ر بڕیار له‌ هه‌ڵه‌یی وه‌ڵامه‌که‌ مه‌ده‌ ، جارێ هۆکاره‌که‌ی بپرسه‌.
3-    ئه‌گه‌ر جوان وردبیته‌وه‌ ئه‌توانیت چه‌نده‌ها په‌ند و چه‌نده‌ها وه‌ڵام له‌ پرسیارێک و له‌ چیرۆکێک به‌ده‌ست بهێنیت.


خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه