میوانداری
شەممە, 18 حوزەیران 2011 20:01



پیره‌ژنێکی پاک و به‌ ئیمان شه‌وێک له‌ خه‌ویا ‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌ کرد وتی: خوایه‌ گیان زۆر بێتاقه‌ت و ته‌نیام ، هیچ که‌سێکم نیه‌ ، خوایه‌ گیان تۆ ئه‌بیته‌ میوانی من ؟؟!!!
له‌ وه‌ڵامدا ده‌نگه‌که‌ پێی فه‌رموو به‌ڵێ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ، سبه‌ینێ من دێم بۆ میوانیت...!!

پیره‌ژنه‌که‌ به‌یانی که‌ خه‌به‌ری بویه‌وه‌ به‌ په‌له‌ په‌ل هه‌ستا و جێگاکانی کۆکرده‌وه‌ ، ماڵه‌که‌ی هه‌موو جوان خاوێن کرده‌وه‌و جوانترین ئه‌و شتانه‌ی هه‌یبوو ڕایخست و ماڵه‌که‌ی ڕازانده‌وه‌ ، پاشان ڕۆشت و کامه‌ خواردنه‌ی زۆر زۆر به‌ خۆشی ئه‌زانی و زۆر به‌ شیاوی ئه‌زانی بۆ گه‌وره‌ترین میوانداری ئاماده‌ی کرد و ئینجا دانیشت له‌ چاوه‌ڕوانی هاتنی میوانه‌که‌ی.

چه‌ند خوله‌کێکی پێنه‌چوو جه‌ره‌سی ماڵه‌که‌ی ده‌نگی لێهات، به‌ په‌له‌ و به‌ خۆشیه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌رگا ڕۆشت و ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه‌ ، له‌ پشت ده‌رگاوه‌ پیره‌ پیاوێکی هه‌ژار بوو، پیره‌ پیاوه‌که‌ داوای لێکرد ئه‌گه‌ر هه‌یه‌تی خواردنێکی بداتێ تا بیخوات و برسی نه‌بێت، به‌ڵام پیره‌ژنه‌که‌ زۆر زۆر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ هاواری به‌سه‌ر پیاوه‌ هه‌ژاره‌که‌دا کرد و ده‌رگاکه‌ی له‌سه‌ر داخست.!!

له‌ دوای نیو کاتژمێری تر دیسانه‌وه‌ جه‌ره‌سی ماڵ لێیدا، پیره‌ژنه‌که‌ دیسانه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌رگا ڕۆشت و کردیه‌وه‌ ، ئه‌مجاره‌ منداڵێک بوو که‌ له‌سه‌رمایا هه‌ڵئه‌له‌رزی و تکای له‌ پیره‌ژنه‌که‌ کرد تا په‌نای بدات و له‌و سه‌رمایه‌ بیپارێزێت ، ئه‌مجاره‌ش دیسان پیره‌ژنه‌که‌ توڕه‌ بوو به‌ بێتاقه‌تی ده‌رگاکه‌ی داخست و ڕۆشته‌وه‌ ژووره‌وه‌.!!

کات دره‌نگی کرد و به‌ره‌و ئێواره‌ نزیک ئه‌بویه‌وه‌ ، جارێکی تر ده‌نگی ده‌رگا هات ، ئه‌مجاره‌ پیره‌ژنه‌که‌ زۆر به‌ دڵنیایه‌وه‌ که‌ میوانه‌که‌ی هاتووه‌  به‌ره‌و ده‌رگاکه‌ ڕۆشت ، ده‌رگای کرده‌وه‌ ئه‌مجاره‌یش دیسانه‌وه‌ ژنێکی هه‌ژار له‌پشت ده‌رگاکه‌وه‌ بوو، ژنه‌که‌ داوای هاوکاری له‌ پیره‌ژنه‌که‌ کرد تکای کرد هه‌ندێک پاره‌ی پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کانی به‌ برسێتی نه‌مێننه‌وه‌ و خواردنێکیان بۆ بکڕێت ، پیره‌ژنه‌که‌ به‌ ته‌واوی توڕه‌ بوبوو ،، به‌ هاوارکردن و قیژاندن به‌سه‌ر ژنه‌ هه‌ژاره‌که‌دا له‌ ماڵه‌که‌ی دوری خسته‌وه‌و دیسانه‌وه‌ ده‌رگاکه‌ی داخسته‌وه‌ .

بوو به‌ شه‌و به‌ڵام ئه‌و میوانه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌کرد نه‌هات، پیره‌ژنه‌که‌ نائومێد بوو له‌ هاتنی میوانه‌که‌ی ، بۆیه‌ ڕۆشت بۆ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت ....

جارێکی تر له‌ خه‌ویا قسه‌ی له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌ کرد ، پیره‌ژنه‌که‌ به‌ بێتاقه‌تیه‌وه‌ وتی >> باشه‌ خوایه‌ گیان به‌ڵێن پێنه‌دابووم که‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانم بکه‌یت ؟؟ئه‌ی بۆچی نه‌هاتی  ئه‌و ماوه‌یه‌ چاوه‌ڕی بووم >>

لـــه‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی :<< به‌ڵێ : به‌ڵام من سێ جار هاتمه‌ به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌ت و هه‌رسێ جاره‌که‌ تۆ ڕێگات به‌ من نه‌داو ده‌رگاکه‌ت به‌سه‌ر داخستمه‌وه‌!!>>

لێره‌ ئه‌وه‌ بزانین کاتێک خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت : کاتێک سه‌ردانی نه‌خۆشێک ئه‌که‌یت ، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ پێی خۆشه‌ و به‌ سه‌ردانی خۆی ده‌زانێت ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که‌ هاوکاری هه‌رکه‌سێک بکه‌یت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ئه‌و هاوکاریه‌ به‌وه‌ دا ئه‌نێت که‌ هاوکاری خودات کردوه‌ بۆیه‌ پاداشتی ئه‌و کاره‌ چاکه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌یداته‌وه‌ .
ئەم ڕووداوە مانای ئەوەنیە لە حەقیقەت و ڕاستیدا خوا دێتە خەو بەڵکو ئەمە باس لەفەرموودەیەک دەکات دەربارەی پاداشتی زۆر گەورە لەسەر بەخشین و خێرکردندا، وە خوای گەورەش پاکە لەوەی کە بەمرۆڤ بشوبهێنرێت بەڵکو تەنها ڕوونکردنەوەی خێر کردن و چاکەیە بەرامبەر مرۆڤەکان".

و//خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
بسم الله الرحمن الرحیم نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک...
وێنە
گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه