به‌لقیس
شەممە, 25 حوزەیران 2011 20:49


سوپاستان ده‌كه‌م ..
سوپاستان ده‌كه‌م ..
ئه‌وه‌ یاره‌كه‌م كوژراو ..ئیَوه‌یش ده‌توانن
پیَكیَك له‌سه‌ر گۆڕى شه‌هیده‌كه‌ نۆش بكه‌ن
چامه‌كه‌یشم تیرۆر كرا..
ـ جگه‌ ئیَمه‌ ـ له‌سه‌ر ڕووى زه‌مین..
چ نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ چامه‌ تیرۆر بكات؟
به‌لقیس ..
دریَژترین دارخورماى ناو خاكى عیراق بوو
ئه‌گه‌ر بڕۆیشتایه‌ ..
تاوسه‌كان یاوه‌رى ده‌بوون..
مامزه‌كان شویَن پیَیان هه‌لَده‌گرت..
به‌لقیس .. ئه‌ى ئیَش و ئازارم
ئه‌ى ئیَش و ئازارى چامه‌ كاتیَك په‌نجه‌كان ده‌یگرن
تۆ بلَیَیت
پاش قژه‌كه‌ى تۆ گولَه‌ گه‌نمه‌كان بلَند ببنه‌وه‌؟
ئه‌ى نه‌ینه‌واى سه‌وز ..
ئه‌ى ئافره‌ته‌ قه‌ره‌جه‌ قژ زه‌رده‌كه‌م ..
ئه‌ى شه‌پۆله‌كانى ده‌چلَه‌(1) ..
كه‌ به‌ به‌هاران جوانترین خلَخالا
له‌پآ ده‌كه‌ن..
ئه‌ى به‌لقیس .. كوشتیتیان ..
چ نه‌ته‌وه‌یه‌كى عه‌ره‌به‌
ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌نگى هوزاره‌كان
تیرۆر ده‌كات؟
سه‌مه‌وئه‌ل له‌ كویَیه‌؟
موهه‌لهل له‌ كویَیه‌؟
لاوچاكه‌كانى پیَشینان له‌ كویَن؟
خیَلان خیَلانیان له‌ناوبرد..
ڕیَوییان ڕیَوییانیان كوشت..
جالَجالَۆكان جالَجالَۆكانیان كوشت ..
سویَند به‌و دوو چاوه‌ت..
كه‌ به‌ هه‌زاران ئه‌ستیَره‌ په‌نایان بۆ ده‌به‌ن ..
ئه‌ى مانگى من، شتى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌ باره‌ى عه‌ره‌به‌وه‌ ده‌دركیَنم
ئایه‌ پالَه‌وانیه‌تى درۆیه‌كى عه‌ره‌به‌؟
یان چوون ئیَمه‌ میَژوویش درۆزنه‌؟.
به‌لقیس
لیَم بزر مه‌به‌
چونكه‌ پاش تۆ
هه‌تاو كه‌ناره‌كان ڕووناك ناكاته‌وه‌..
له‌ لیَپرسینه‌وه‌دا ده‌لَیَم:
فه‌رمانده‌ى به‌هره‌دار چوون قۆنته‌راتچى لیَهاتووه‌..
ده‌شلَیَم ..
سه‌ربورده‌ى تیشكدانه‌وه‌، بآ به‌هاترین نوكته‌یه‌ گوترابیَت ..
چونكه‌ ئیَمه‌ خیَلَیَكى نیَو خیَلَه‌كانین
ئه‌ى به‌لقیس .. ئه‌مه‌ میَژووه‌
مرۆڤ چۆن جیاوازى له‌ نیَوان ..
باخچه‌و زبلَداندا ده‌كات
به‌لقیس ..
ئه‌ى شه‌هیدو .. چامه‌..
ئه‌ى پاكژى بیَگه‌رد..
سه‌به‌ْ   به‌ دواى شاژنه‌كه‌یدا عه‌بدالَه‌
وه‌لامى سه‌لاوى جه‌ماوه‌ر بده‌وه‌..
ئه‌ى مه‌زنترین شاژن..
ئه‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى هه‌موو نه‌به‌ردییه‌كانى سه‌رده‌مه‌كانى سۆمه‌رى به‌رجه‌سته‌ كرد
به‌لقیس ..
ئه‌ى جوانترین چۆله‌كه‌م
ئه‌ى به‌ به‌هاترین ئه‌یقۆنه‌م
ئه‌ى ئه‌و فرمیَسكه‌ى به‌سه‌ر گۆناى مه‌جده‌لییه‌وه‌ په‌رت بووه‌وه‌
تۆ بلَیَیت سته‌مم لیَ كردبیت
كه‌ ڕۆژیَك له‌ ڕۆژان .. له‌ كه‌نارى ئه‌عزه‌مییه‌وه‌ گواستمیته‌وه‌
به‌یرووت .. ڕۆژانه‌ یه‌كیَك له‌ ئیَمه‌مانان له‌ناو ده‌بات..
هه‌موو ڕۆژیَكیش به‌ دواى قوربانییه‌كدا ده‌گه‌ڕیَت..
مه‌رگیش .. له‌ ناو كووپى قاوه‌كه‌ماندایه‌..
له‌ كلیلى شوقه‌كه‌ماندایه‌ ..
له‌ كاغه‌زى ڕۆژنامه‌كاندایه‌ ..
له‌ پیته‌كانى ئه‌لف و بیَدایه‌ ..
ئا ئه‌وه‌ین .. به‌لقیس..
جاریَكى دیكه‌ ده‌چینه‌وه‌ ناو سه‌رده‌مى نه‌زانینه‌وه‌..
ئه‌وه‌ته‌ ده‌چینه‌وه‌ ناو دڕنده‌یى و ..
دواكه‌توویى و .. ناشیرینى و .. بآ ڕیَزییه‌وه‌ ..
جاریَكى دیكه‌ ده‌چینه‌وه‌ ناو .. سه‌رده‌مه‌كانى به‌ربه‌رییه‌وه‌..
كه‌ نووسین گه‌شتیَكى
نیَوان ئه‌م پارچه‌ ئاسن و .. ئه‌و پارچه‌ ئاسنه‌ 
كه‌ تیرۆركردنى په‌پووله‌یه‌ك له‌ناو باخچه‌كه‌ى ..
بووه‌ته‌ پرس ..
ئایه‌ به‌لقیسى یارم ده‌ناسن؟
وآ له‌ هه‌مووى ئه‌و شتانه‌ گرنگتره‌
كه‌ له‌ كتیَبه‌كانى ئه‌وینداریدا نووسیویانه‌
تیَكه‌لَییه‌كى نایابی
نیَوان قه‌دیفه‌و مه‌ڕمه‌ڕبوو..
به‌نه‌وشه‌ له‌ نیَوان هه‌ردوو چاویدا
ده‌نووست و نه‌ده‌نووست..
به‌لقیس ..
ئه‌ى ئه‌و گولاوه‌ى له‌ یاده‌وه‌ریمدایه‌..
ئه‌ى ئه‌و گۆڕه‌ى به‌ناو هه‌وردا گه‌شت ده‌كات ..
له‌ به‌یرووت، چوون هه‌ر مامزیَك كوشتیانیت
پاش ئه‌وه‌ى .. قسه‌كردنیان كوشت ..
به‌لقیس ..
ئه‌مه‌ شین و ڕۆڕۆ نییه‌
به‌لام ..
فاتیحه‌ى عه‌ره‌ب بخویَنه‌
به‌لقیس..
تامه‌زرۆتین .. تامه‌زرۆتین .. تامه‌زرۆتین ..
مالَه‌ بچووكه‌كه‌یش..
پرسیار ده‌كات شازاده‌ په‌لك بۆنداره‌كه‌ له‌ كویَیه‌
گوآ له‌ هه‌والَه‌كان ده‌گرین .. هه‌والَه‌كان ته‌م و مژاوین و
تینویَتى ناشكیَنن..
به‌لقیس..
تا سه‌ر ئیَسقان سه‌ریان بڕیوین ..
مندالَه‌كانیش نازانن چى ڕوو ده‌دات..
منیش نازانم .. چى بلَیَم؟
ئایه‌ پاش چه‌ند خوله‌كیَكى دیكه‌ له‌ ده‌رگه‌ ده‌ده‌یت؟
ئایه‌ پالَتۆ زستانییه‌كه‌ داده‌كه‌نیت؟
به‌ ڕووخۆشییه‌وه‌
ته‌ڕو پاراوو..
پرشنگدار چوون گولالَه‌ى باخچه‌كان دیَیت ؟
به‌لقیس ..
چیَنراوه‌ سه‌وزه‌كانت ..
هیَشته‌ به‌قه‌د دیواره‌كانه‌وه‌ ده‌گرین..
ده‌م و چاویشت هیَشته‌ ..
له‌ نیَوان ئاویَنه‌كان و په‌رده‌كاندا هاتوچۆیه‌تى
ته‌نانه‌ت ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ى داتگیرساندووه‌
نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌..
هیَشته‌ دووكه‌لَه‌كه‌ى نایه‌ویَت ئه‌و ناوه‌ به‌جآ بهیَلَیَت
به‌لقیس ..
به‌ر چه‌قۆ دراوین .. تا ناخه‌وه‌مان به‌ر چه‌قۆ دراوین ..
چاویش پڕ له‌ واق وڕمانه‌
به‌لقیس..
چۆن ڕۆژگارو .. خه‌ونه‌كانت بردم..
باخچه‌و وه‌رزه‌كانت هه‌لَوه‌شانده‌وه‌ ..
ئه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌م..ئه‌ى یاره‌كه‌م .. چامه‌كه‌م .. ئه‌ى بینایى هه‌ردوو چاوم ..
ئه‌ى پاسارییه‌ جوانه‌كه‌م..
به‌لقیس چۆن له‌ ده‌ستم هه‌لاتیت؟
به‌لقیس..
ئیَسته‌ كاتى چاى عیراقی بۆندارو كۆنى
چوون مه‌ى كۆنه‌ سالَه‌یه‌
ئه‌ى گه‌ردن زراڤ .. كآ په‌رداخه‌كان دابه‌ش بكات  ؟
ئه‌ى كآ فورات و
گولَه‌كانى ده‌چلَه‌و ڕه‌سافه‌ى بۆ مالَمان گواسته‌وه‌؟
به‌لقیس ..
غه‌مبارى جه‌رگم كون كون ده‌كات..
به‌یرووتیش كه‌ تۆى كوشت .. تاوانه‌كه‌ى خۆى نازانیَت
به‌یرووت كه‌ تۆى خۆش ویست..
نازانیَت یاره‌كه‌ى خۆى كوشت ..
مانگى كوژانده‌وه‌..
به‌لقیس ..
ئه‌ى به‌لقیس ..
ئه‌ى به‌لقیس
هه‌موو هه‌وریَك بۆت ده‌گریت ..
تۆ بلَیَیت كآ بۆ من بگریت ..
به‌لقیس .. چۆن بآ ده‌نگ كۆچت كردو
هه‌ردوو ده‌ستت .. نه‌خسته‌ سه‌ر هه‌ردوو ده‌ستم؟
به‌لقیس ..
چۆن له‌به‌رده‌م بادا به‌جیَت هیَشتین..
چوون گه‌لاى دار بله‌رزین؟
ـ هه‌ر سیَكمانت ـ چوون په‌ڕیَكى به‌رده‌م باران
به‌ سه‌رگه‌ردانى به‌جآ هیَشت ..
تۆ بلَیَیت بیرت له‌ من كردبیَته‌وه‌؟
منیَك كه‌ وه‌ك (زه‌ینه‌ب) و (عومه‌ر) .. پیَویستیم به‌ خۆشه‌ویستی تۆ هه‌یه‌
به‌لقیس ..
ئه‌ى گه‌نجینه‌یه‌كى ئه‌فسانه‌یى ..
ئه‌ى نیَزه‌یه‌كى عیراقی..
ئه‌ى دارستانیَكى دارحه‌یزه‌ران..
ئه‌ى ئه‌وه‌ى له‌ شانازیدا به‌ره‌نگارى ئه‌ستیَره‌كان بوویته‌وه‌..
ئه‌م هه‌موو سووربوونه‌ت له‌كوآ هیَنا؟
به‌لقیس ..
ئه‌ى دۆست و .. هاوڕآ..
ئه‌ى ناسك چوون گولَه‌میَخه‌ك..
به‌یرووت له‌ خۆیمان ناگریَت .. ده‌ریا له‌ خۆیمان ناگریَت
شویَن له‌ خۆیمان ناگریَت..
به‌لقیس .. تۆ ئه‌وه‌ نیت دووباره‌ ببیته‌وه‌..
به‌لقیس یه‌كیَكه‌و نابیَته‌ دوان..
به‌لقیس ..
ورده‌كارییه‌ بچووكه‌كانى پیَوه‌ندییه‌كانمان ئازارم ده‌ده‌ن
خوله‌ك و چركه‌كان جه‌لَده‌م ده‌ده‌ن..
هه‌ر ده‌رزییه‌كى بچووك  .. به‌سه‌رهاتیَكى هه‌یه‌
هه‌ر ملوانكه‌یه‌ك له‌ ملوانه‌كه‌كانت دوو به‌سه‌رهاتیان هه‌یه‌
ته‌نانه‌ت مووكیَشه‌كانى قژه‌ زیَڕینه‌كه‌ت..
وه‌ك ڕاهاتوون به‌ بارانى سۆز دامده‌پۆشن
ئه‌و ده‌نگه‌ عیراقییه‌ جوانه‌..
ته‌ختى خۆى له‌سه‌ر په‌رده‌و ..
قه‌نه‌فه‌و..
قاپ و قاچاخه‌كان ..
ده‌ڕازیَنیَته‌وه‌..
له‌ ئاویَنه‌كانه‌وه‌ سه‌ره‌تاتكآ ده‌كه‌یت..
له‌ ئه‌موستیله‌كانه‌وه‌ سه‌ره‌تاتكآ ده‌كه‌یت ..
له‌ چامه‌وه‌ سه‌ره‌تاتكىَ ده‌كه‌یت ..
له‌ مۆمه‌كانه‌وه‌..
له‌ په‌رداخه‌كانه‌وه‌..
له‌ مه‌یه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌كه‌وه‌ سه‌ره‌تاتكآ ده‌كه‌یت
به‌لقیس ..
ئه‌ى به‌لقیس .. ئه‌ى به‌لقیس..
ئه‌گه‌ر له‌ ئازارى شویَن ده‌زانیت..
له‌ هه‌موو گۆشه‌یه‌كدا ..تۆ چوون چۆله‌كه‌ ده‌خولیَیته‌وه‌
چوون دارستانى به‌یله‌سان بۆنداریت..
ئا له‌ویَدا .. جگه‌ره‌ت ده‌كیَشا ..
ئا له‌ویَدا .. ده‌تخویَنده‌وه‌ ..
ئا له‌ویَدا .. چوون دارخورمایه‌ك زولَفت شانه‌ ده‌كرد ..
ده‌چوویته‌ لاى میوانان..
وه‌ك بلَیَیت شمشیَرى یه‌مانی بیت
به‌لقیس..
شووشه‌ى (گیرلان)ه‌كه‌ له‌ كویَیه‌؟
فه‌نده‌كه‌ شینه‌كه‌ له‌ كویَیه‌ ..
ئه‌ى جگه‌ره‌ى (كنت)ه‌كه‌ له‌ كویَیه‌
كه‌ له‌ لیَوت جودا نه‌ده‌بووه‌وه‌؟
ئه‌ى (هاشمى) كوا كه‌
له‌ سه‌ر سه‌كۆى فیستیڤالَه‌كه‌دا گۆرانى ده‌چڕى ..
شانه‌كان ڕابوردووى خۆیان بیرده‌كه‌ویَته‌وه‌..
فرمیَسكه‌كانیان قه‌تیس ده‌بیَت 
تۆ بلَیَیت شانه‌كانیش له‌ تامه‌زرۆییدا ئازار بچیَژن؟
به‌لقیس: شتیَكى دژواره‌ له‌ ئه‌ژمه‌ت خویَنى خۆمدا كۆچ بكه‌م..
له‌ كاتیَكدا له‌ناوجه‌رگه‌ى بلَیَسه‌ى ئاگرو ..
چه‌ڕه‌ دووكه‌لَدا گیرم خواردووه‌..
به‌لقیس : ئه‌ى شازاده‌
ئایه‌ تۆ له‌ناو .. جه‌نگى خیَلَ و خیَلَدا ده‌سووتیَیت
چى له‌باره‌ى كۆچى شاژنمه‌وه‌ بنووسم؟
قسه‌كردن ڕیسواییمه‌ ..
ئه‌وه‌تاین له‌ناو .. چه‌ندین كۆمه‌لَ قوربانیدا..
به‌دواى ئه‌ستیَره‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕیَین به‌ر بووه‌ته‌وه‌ ..
به‌ دواى جه‌سته‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕیَین چوون ئاویَنه‌ پارچه‌ پارچه‌ بوو..
ئه‌وه‌تاین ده‌پرسین ئه‌ى یار ..
ئایه‌ ئه‌م گۆڕه‌ گۆڕى تۆیه‌
یان گۆڕى عه‌ره‌بایه‌تى..
به‌لقیس:
ئه‌ى ئه‌و په‌لَكه‌ى په‌لكه‌كانى خۆى به‌سه‌ردا شۆڕ كردمه‌وه‌
ئه‌ى گه‌ردن زراڤى شكۆمه‌ندى
به‌لقیس:
چاره‌نووسى عه‌ره‌بیمان ئه‌وه‌یه‌ عه‌ره‌ب تیرۆرمان بكات..
عه‌ره‌ب گۆشتمان بخوات..
عه‌ره‌ب سكمان هه‌لَدڕیَت..
  عه‌ره‌ب گۆڕمان هه‌لَبداته‌وه‌..
چۆن له‌م چاره‌نووسه‌ خۆ ده‌رباز بكه‌ین؟
چونكه‌ خه‌نجه‌رى عه‌ره‌بى .. هیچ جیاوازییه‌ك
له‌نیَوان گه‌ردنى پیاوان و ..
گه‌ردنى ئافره‌تاندا ناكات..
به‌لقیس:
ئه‌گه‌رچى ئه‌وان تۆیان ته‌قانده‌وه‌.. ئه‌وه‌ لاى ئیَمه‌
هه‌موو ته‌رمه‌كان له‌ كه‌ربه‌لاوه‌ ده‌ست پیَده‌كه‌ن و ..
له‌ كه‌ربه‌لا كۆتاییان دیَت..
له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ میَژوو ناخویَنمه‌وه‌
په‌نجه‌كانم گڕیان گرت و..
جله‌كانم خه‌لَتانى خویَنن ..
ئه‌وه‌تاین پآ ده‌هاوینه‌ ناو سه‌رده‌مى به‌ردینمانه‌وه‌
هه‌موو ڕۆژیَك، هه‌زار سالا بۆ پاشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕیَینه‌وه‌...
ده‌ریا له‌ به‌یرووت ..
پاش كۆچى چاوه‌كانت ده‌ستى له‌كاركیَشایه‌وه‌..
شیعریش .. له‌ چامه‌كه‌ى خۆى ده‌پرسیَت
كه‌ وشه‌كانى ته‌واو نه‌بوونه‌..
كه‌سیش وه‌لامى پرسیاره‌كه‌ ناداته‌وه‌
ئه‌ى به‌لقیس
غه‌م..چوون پرته‌قالا دلَم ده‌گوشیَت
ئیَسته‌ ..ته‌نگژه‌ى وشه‌كان ده‌زانم
كه‌تنى زمانه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌ ده‌زانم ..
منیَك كه‌ نامه‌كانم داهیَنا..
نازانم.. چۆن نامه‌ ده‌ست پیَبكه‌م..
شمشیَر ڕۆده‌چیَته‌ ناو گۆشتى سمتم و
سمتی فریَز..
هه‌موو شارستانیه‌ت تۆیت به‌لقیس، میَینه‌ شارستانیه‌ته‌..
به‌لقیس: تۆ مژده‌ى گه‌وره‌ى منیت..
:كآ مژده‌كه‌ى منى دزى؟
تۆ نووسینیت پیَش ئه‌وه‌ى نووسین په‌یدا بیَت..
تۆ دوورگه‌و مناره‌یت..
به‌لقیس:
ئه‌ى ئه‌و مانگه‌ى من كه‌ له‌ناو به‌رده‌كاندا خۆلَیان به‌سه‌ردا كرد..
ئیَسته‌ په‌رده‌كه‌ بلَند ده‌بیَته‌وه‌
ئیَسته‌ په‌رده‌كه‌ بلَند ده‌بیَته‌وه‌..
له‌ لیَكۆلَینه‌وه‌دا ده‌لَیَم..
من ناوه‌كان .. شته‌كان .. به‌ندییه‌كان ..
شه‌هیده‌كان .. هه‌ژاره‌كان .. سته‌م لیَكراوه‌كان ده‌ناسم..
ده‌شلَیَم شمشیَره‌وان ده‌ناسم ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى كوشتم ..
ڕوخسارى هه‌موو هه‌والَگره‌كانیش ده‌ناسم ..
ده‌شلَیَم: داویَن پاكیمان سۆزانییه‌..
خواپه‌رستیمان پیس و پۆخلایه‌تییه‌..
ده‌شلَیَم : تیَكۆشانمان درۆیه‌و
هیچ جیاوازییه‌ك له‌ نیَوان..
سیاسه‌ت و له‌شفرۆشیدا نییه‌!!
له‌ لیَپرسینه‌وه‌دا ده‌لَیَم:
من بكوژانم ناسى
ده‌شلَیَم:
سه‌رده‌مى عه‌ره‌بیمان له‌ سه‌ربڕینى یاسه‌مین و
كوشتنى پیَغه‌مبه‌ران و..
كوشتنى هه‌موو په‌یامبه‌راندا پسپۆره‌..
ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب
چاوه‌ سه‌وزه‌كانیش ده‌خۆن ..
ته‌نانه‌ت په‌لكه‌كان و ئه‌موستیله‌كان و
بازنه‌كان و ئاویَنه‌كان و .. یارییه‌كان..
ته‌نانه‌ت ئه‌ستیَره‌كان له‌ نیشتمانه‌كه‌م ده‌ترسن..
هۆیه‌كه‌یش نازانم..
ته‌نانه‌ت بالَنده‌كانیش له‌ ولاته‌كه‌م هه‌لَدیَن.. هۆیه‌كه‌یش نازانم..
ته‌نانه‌ت ئه‌ستیَره‌كان .. به‌له‌مه‌كان .. هه‌وره‌كان ..
ته‌نانه‌ت تیَنووس و كتیَبه‌كان ..
هه‌موو شته‌كانى جوانى..
هه‌موویان .. دژ به‌ عه‌ره‌بن ..كاتیَك جه‌سته‌ تیشكینه‌كه‌ت په‌رت و بلاو بووه‌وه‌
ئه‌ى به‌لقیس..
وه‌ك مروارییه‌كى شكۆدار
بیرم كرده‌وه‌: ئایه‌ كوشتنى ئافره‌ت ئاره‌زوومه‌ندییه‌كى عه‌ره‌بییه‌
یان ئیَمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌، پیشه‌مان تاوانه‌؟
به‌لقیس..
ئه‌ى ماینه‌ جوانه‌كه‌م .. من
شه‌رم له‌ هه‌موو میَژووى خۆم ده‌كه‌م
ئه‌مه‌ ولاتیَكه‌ ئه‌سپه‌كانى تیَدا ده‌كوژن ..
به‌لقیس ..
ئه‌ى جوانترین ولات ..
له‌و ڕۆژه‌وه‌ سه‌ریان بڕیت ...
مرۆڤ نازانیَت چۆن له‌م نیشتمانه‌دا بژیت ..
مرۆڤ نازانیَت چۆن له‌م نیشتمانه‌دا بمریَت ..
هیَشته‌ له‌ خویَنى خۆم..
به‌رزترین باج ده‌ده‌م..
بۆ ئه‌وه‌ى جیهان شاد بكه‌م .. به‌لام ئاسمان
واى خواست چوون گه‌لاكانى زستان
تاك و ته‌نیا بمیَنمه‌وه‌
ئایه‌ شاعیران له‌ مندالَدانى كویَره‌وه‌رییه‌وه‌ له‌دایك ده‌بن؟
ئایه‌ چامه‌
خه‌نجه‌ر وه‌شاندنیَكه‌ له‌ دلا .. خۆش نه‌بیَته‌وه‌؟
یان من به‌ ته‌نیا ئه‌و كه‌سه‌م
كه‌ هه‌ردوو چاوى میَژووى گریان كورت ده‌كه‌نه‌وه‌؟
له‌ لیَپرسینه‌وه‌دا ده‌لَیَم:
چۆن مامزه‌كه‌م به‌ شمشیَره‌كه‌ى ئه‌بو له‌هه‌ب مرد
هه‌موو دزه‌كان له‌ كه‌نداوه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ئۆقیانووس
ویَران ده‌كه‌ن .. ده‌سووتیَنن..
تالان ده‌كه‌ن .. به‌رتیل وه‌رده‌گرن ..
ده‌ستدریَژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ئافره‌تان ..
وه‌ك چۆن ئه‌بو له‌هه‌ب ئاره‌زوو ده‌كات
هه‌موو سه‌گه‌كان فه‌رمانبه‌رن و
له‌سه‌ر حسیَبی ئه‌بو له‌هه‌ب
ده‌خۆن و ..
سه‌رخۆش ده‌بن ..
هیچ گه‌نمیَك له‌ زه‌ویدا..
بآ ڕاى ئه‌بو له‌هه‌ب شین نابیَت
هیچ مندالَیَكمان له‌دایك نابیَت
ئه‌گه‌ر ڕۆژیَك له‌ ڕۆژان
دایكى سه‌رى له‌ نویَنه‌كه‌ى ئه‌بو له‌هه‌ب نه‌دابیَت!! ..
هیچ به‌ندیخانه‌یه‌ك
بآ ڕاى ئه‌بو له‌هه‌ب ناكریَته‌وه‌ ..
هیچ سه‌ریَك
بآ فه‌رمانى ئه‌بو له‌هه‌ب لىَ ناكریَته‌وه‌
له‌ لیَپرسینه‌وه‌دا ده‌لَیَم:
چۆن ده‌ستدریَژییان كرده‌ سه‌ر شازاده‌كه‌م
چۆن مروارى چاوه‌كان و ئه‌موستیله‌ى بووكیَتییان
له‌ نیَوان خۆیاندا دابه‌ش كرد
ده‌شلَیَم چۆن ئه‌و قژه‌یان دابه‌ش كرد
كه‌ چوون ڕووبارى زیَڕ كشه‌ى ده‌هات ..
له‌ لیَپرسینه‌وه‌دا ده‌لَیَم:
چۆن دزییان له‌ ئایه‌ته‌كانى كتیَبه‌ پیرۆزه‌كه‌ى كردو
ئاگریان تیَبه‌ردا..
ده‌لَیَم چۆن چۆڕاوگه‌یان له‌ خویَنه‌كه‌ى بڕى و..
چۆن زاریان به‌ناوى خۆیانه‌وه‌ كردو
نه‌ گولا و نه‌ تریَیان تیَدا نه‌هیَشت
ئایه‌ مردنى به‌لقیس...
ته‌نیا سه‌ركه‌وتنه‌
له‌ هه‌ر هه‌موو میَژووى عه‌ره‌بدا؟؟...
به‌لقیس..
ئه‌ى یارى من تا ڕاده‌ى مه‌ست بوون ..
پیَغه‌مبه‌ره‌ درۆزنه‌كان..
به‌ چیچكانیَوه‌ ده‌ڕۆن و ..
سوارى پشتى گه‌لان ده‌بن
هیچ په‌یامیَكیش نییه‌
ئه‌گه‌ر له‌ فه‌له‌ستینى غه‌مگینه‌وه‌ ..
یه‌ك ئه‌ستیَره‌..
یان پرته‌قالَیَكیان بۆ هیَنابین
یان له‌ كه‌ناره‌كانى غه‌زه‌وه‌
زیخیَك..
یان گویَچكه‌ ماسییه‌كیان هیَنابیَت
ئه‌گه‌ر له‌ پیَش چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌وه‌
ده‌نكه‌ زه‌یتوونیَكیان ڕزگار بكردایه‌
یان لیمۆیه‌كیان وه‌رگرتبایه‌ته‌وه‌
ڕیسواییان له‌ ڕووى میَژوو بسڕیبایه‌ته‌وه‌
ئه‌و كات به‌لقیس..
ئه‌ى یاره‌كه‌م تا ئاستى مه‌ست بوون
سوپاسى ئه‌و كه‌سانه‌م ده‌كرد كه‌ تۆیان كوشت
كه‌چى وازیان له‌ فه‌له‌ستین هیَناو ئاسكیَكیان كوشت!!...
ئه‌ى به‌لقیس،
له‌م ڕۆژگاره‌دا شیعر چى ده‌لَیَت؟
له‌ سه‌رده‌مى گه‌لپه‌رستى..
مه‌جووسى..
ترسنۆكدا..شیعر چى ده‌لَیَت؟
له‌ كاتیَكدا جیهانى عه‌ره‌ب
ملكه‌چ و .. سه‌ركوت و
زمانى بڕاوه‌..
ئیَمه‌ تاوانین له‌ پیَشه‌نگیدا
ئیدى (العقد الفرید) و (الاغانی) چین؟؟
خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌ ده‌ستمیان ڕفاندیت..
چامه‌كه‌یان له‌ زار ڕفاندم..
نووسین و .. خویَندنه‌وه‌و ..
مندالَیه‌تى و .. هیواكانیان ڕفاندم
به‌لقیس .. ئه‌ى به‌لقیس..
ئه‌ى ئه‌و فرمیَسكه‌ى به‌سه‌ر پیَلَووى كه‌ماندا ده‌ڕژیَت..
نهیَنییه‌كانى ئه‌وینداریم فیَرى ئه‌وانه‌ كرد كه‌ كوشتیانیت
به‌لام .. به‌ر له‌ كۆتایى گیَمه‌كه‌
ئه‌سپه‌كه‌یان كوشتم
به‌لقیس:
داواى لیَبوردنت لیَ ده‌كه‌م، ڕه‌نگه‌
ژیانى تۆ خویَندارى له‌ برى ژیانى من بووبیَت ..
من باش ده‌زانم ..
ئه‌وانه‌ى له‌ كوشتنه‌كه‌ تیَوه‌ گلان، ده‌یانویست
وشه‌كانم تیرۆر بكه‌ن!!!
ئه‌ى جوان .. په‌نا به‌ خوا بنوو..
دواى تۆ شیعر نابیَت 
میَیایه‌تى  نابیَت
چه‌ندین نه‌وه‌ى مندالَه‌كان..
سه‌باره‌ت به‌ په‌لكه‌ دریَژه‌كانت..
هه‌ر پرسیار ده‌ورووژیَنن
 ئه‌ى مامۆستاى ڕه‌سه‌ن
چه‌ندین نه‌وه‌ى دلَدارانیش
هه‌ر بابه‌ت سه‌باره‌ت به‌ تۆ ..
ده‌خویَننه‌وه‌
ڕۆژیَكیش دیَت ئه‌عرابه‌كان بزانن ..
كه‌ ئه‌وان په‌یامبه‌ره‌كه‌یان كوشت..
په‌یامبه‌ره‌كه‌یان كوشت..
په‌ .. یامـ ... به‌..ره‌..كه‌..یان
كو.. شـ ..ت ..

چامه‌: نزار قه‌بانی    وه‌رگیَڕانى: موكه‌ڕه‌م ڕه‌شید تالَه‌بانی


سه‌رچاوه‌:
http://nizar.ealwan.com/poetry.php?id=55

(1) به‌ كوردى به‌ ڕووبارى دجله‌ ده‌گوتریَت ده‌چلَه‌ واته‌ ده‌ لق، چونكه‌ رووباره‌كه‌ له‌ ده‌لق پیَكهاتووه‌و له‌ عه‌ره‌بیدا بووه‌ به‌ دجله‌.
 

 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه