گفتوگۆی تۆبەکارێک بۆ شەیطان..
شەممە, 02 تەمموز 2011 12:24



شەیطان لەوەتەی هەم دژم وەستاوی و دژایەتیم ئەکەی، سوپاکانت بۆم ئەنێری تا لەخشتەم بدەی و لاڕێم بکەی، لەوەتەی هەم هەوڵ ئەدەی خود و نەفسم لەڕێ لادەی، ئەی ئیبلیسی دورخراو لە میهر و ڕەحمەتی خوا ئەتەوێ منیش وەک خۆت دووکەیتەوە لە میهر و ڕەحمەتی خوا، لەوەتەی هەم ئەتەوێ کەسێکی دونیایی بم، شەیطان وەک چۆن خۆت پیسیت ئەتەوێ منیش پیس بکەی، هەر وەک چۆنخاڵیت لە چاک و پڕیت لە پووچ و پڕیت لە هیچ ئەتەوێ و هەوڵ ئەدەی منیش وابم، هەروەک چۆن خۆت ڕقت لەوکەسەیە کە پەیوەستە بە دینی خواوە ئەتەوێ منیش وابم، ڕقم لەکەسێک بێ کە ڕیشی سوننەتی داناوە، ئەتەوێ ڕقم لەکەسێک بێ کە باڵاپۆشە و بەئدەبەوە خۆی داپۆشیوە، ئەتەوێ قسەی ناخۆش و گێلانە بەکەسێک بڵێم کە نوێژەکانی بەکۆمەڵ ئەکات، ئەتەوێ گاڵتە بە کەسێک بکەم کە لەکاتی بەیەک گەیشتن و رۆشتندا ئەڵێت ئاشتیتان لێبێت "السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته" ئەی ئیبلیس ئەتەوێ ئەسیری خۆت و ڕێگاکانت بم، هەرکاتێک بمەوێ نزیک و نزیکتر بمەوە لە حەق جەنگی دەروونیم لەگەڵ ئەکەی تا پشت بکەم لەحەق و سەرپێچی گەورە و زۆر بکەم لە حەقدا، لەوەتەی هەم هانم ئەدەی تا لەگەڵ باوانم و خوشک و براکانی ڕاستی و دینیم خراپ هەڵس و کەوت کەم، لەوەتەی هەم ئەتەوێ ببم بە هاوڕێیەکی خراپ و ئەتەوێ هاوڕێی خراپیش بۆخۆم هەڵبژێرم، لەوەتەی هەم ئەتەوێ بێ هەست بم و بێ کردار بم بەرانبەر بە کەسێک کە پێویستی بە هاوکاریمە خا لەهەر لایەکەوە بێ، شەیطان هەردەم ویستووتە لە پلەی ئاژەڵ بم و نزمتریش لەو، بەوەی چی ناشرینم ئەکات بیکەم و لە پلەی مرۆڤ بهێمە دەرەوە، هەردەمیش هانت داوم بۆ ئەمە و حەزی ڕێگاکنی ئەمانەت لا زیاد کردووم.

بەڵام ئەی شەیطان ناتوانی بەسەرمدا زاڵ بیت لە کاتێکا خوام لەگەڵدایە و پەنای داوم و پشتیوانمە، خۆت ئەزانی ئەی شەیطان خوا لەگەڵمدایە لەکاتێکا خۆم لەگەڵی دام، لەکاتێکا شوێن کەوتووی ئەوم، ئەشزانی لەکاتێکا پەنای داوم کەداوای پەناگرتنم لێی کردووە، ئەیشزانی لە کاتێکا پشتیوانمە کە هەردەم واز لە نوێژەکانم ناهێنم و هەردەم لەکاتی خۆیاندا بەجێیان ئەگەیەنم، نەک تەنها نوێژە فەرزەکان بەڵکو لەگەڵ ئەوانیش نوێژە سوننەتەکانیش ئەنجام ئەدەم، لەکاتێکا پشتیوانمە کە یادی ئەو بەردەوام ئەکەم ڕۆژانە لە بەیانیان و ئێواران، پشتیوانمە لەکاتێکا گوێ ئەگرم لە قورئانی پیرۆز و ڕۆژانە ئەیخوێنمەوە، پشتیوانم ئەبێت کاتێک فەرمانەکانی بەجێ ئەگەیەنم، و هەردەمیش هەوڵ ئەدەم تا لە قەدەغەکراوەکانی بەدوور ئەکەوم و هەردەم دان بەتاوانباریم ئەنێم لە بەرامبەریدا، شەیطان کاتێک خوا پشتیوانم بوو ئەوکات پەنام ئەدات، لەکاتێکیش خودا پشتیوانم و بوو و پەنای دام ئەوکات لەگەڵیشم ئەبێت، کاتێکیش پشتیوانم بوو و پەنای دام و لەگەڵم بوو ئەوا هەرگیز ناتوانی زەفەرم پێ ببەی ئەی دوورخراو لە ڕەحمی زاتی پاکی خوای میهرەبان.




نووسینی: موسلیم چۆمانی

 
ئاینی
وێنە
تۆ زیندویت ، خۆت مه‌خه‌ ڕیزی مردووانه‌وه‌ !
کاتێ په‌روه‌ردگار ئاده‌م (علیه‌ السلام)ی دروست کرد و له‌به‌هه‌شتدا داینا ، بۆ ماوه‌یه‌ک ...
وێنە
مردن له‌ به‌هه‌شت نییه‌
له‌ئه‌بو سه‌عید و ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوایان...
وێنە
ئارام گرتن (الصبر) به‌رامبه‌ر به‌ ژیان
جوانترین ڕه‌وشتی مرۆڤ له‌وه‌دایه‌ که‌ به‌رامبه‌ر ‌هه‌موو ڕووداو و سروشه‌کانی ژیان...
وێنە
18 رێگا بۆ چوونه‌ ناو به‌هه‌شت
1 : پێغه‌مبه‌ر درودی خودای لێبێت ده‌فه‌رموێت : هه‌ر كه‌سێك بگات به‌ خودای خۆی و هیچ هاوه‌ڵێكی...
وێنە
ڕۆژێكیان گریام بۆ زۆری گوناهم،كه‌می چاكه‌م،فرمێسك له‌ چاوم به‌ خوڕ هاته‌ خواره‌وه‌....
وتی: چیته‌ ئه‌ی به‌نده‌ی خودا؟ وتم :تۆ كێی؟ وتی:فرمێسكه‌كانتم.. وتم:ئه‌ی بۆ ئاوا به‌ خوڕ...
وێنە
وتارێکی کورت و په‌ندێکی گه‌وره‌!!
ئه‌گێرنه‌وه‌ پیاوێکی دانای ڕیش سپی ، بۆ به‌جێگه‌یاندنی نوێژ به‌ره‌و مزگه‌وت...
وێنە
خـــانـــمـــان ڕووخـــســـاری دره‌وشــــاوه‌ت ئـــه‌وێـــت ؟؟
نوێژ یه‌كیكه‌ له‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ خالق لێمان داوائه‌كات ،، ڕۆژانه‌ پێنج فه‌رز نوێژ...
وێنە
نـــوێـــژی بــه‌یــانــی وه‌ك گــه‌وره‌تــریــن
‌ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵهاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ،، ئه‌م ڕه‌نگه‌ش چالاكی...
وێنە
ڕه‌وشت به‌رزی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هۆیه‌کی تره‌ بۆخۆشویستنی..
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان که‌باسی ڕه‌وشت و ئاکاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌که‌ین،...
وێنە
قـسـ ـ ـه‌کردنی دۆزه‌خ
دۆزه‌خ یه‌کێکه‌ له‌ دروستکراوه‌کانی خوای په‌روه‌ردگار ، که‌ ده‌بینێت و قسه‌و ئاخاوتن ...
وێنە
ئارامبگره‌، تۆ نزیکیت له‌سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌..
ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ...
وێنە
قــه‌باره‌ی جــه‌سته‌ی دۆزه‌خیــه‌کان
خه‌ڵکان له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بمرن  خوای گه‌وره‌ هه‌ر له‌ته‌مه‌نی سی و سێ (33) ساڵیدا...
وێنە
ئــه‌و كــاتــانــه‌ی كـه‌ یــادی خــالــق ئــه‌كــه‌یــت ئــاسـتوده‌تــریـنـی ....
عیباده‌ت كردن هه‌میشه‌ ئاسوده‌یی یه‌كی تره‌ بۆ مان ،، ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ سه‌رقاڵی زیكر...
وێنە
پاڕانه‌وه‌
خودایه‌ من که‌ زۆر تاوانبارم، تۆ ئاگاداریت و به‌خشینت زۆر زیاتره‌، لێخۆشبوونت بڕژێنه‌...
وێنە
ئــــــــــایـــــــــا ئه‌زانیت؟
-  ئایا ئه‌زانیت یه‌که‌م که‌س که‌ ئاواتی مردنی خواست  پێخه‌مبه‌ر يوسف ڕه‌زای خوای...
وێنە
چی بۆره‌مه‌زان كراوه‌
هه‌مومان ده‌زانین چه‌ندرۆژێكی كه‌می ماوه‌ كه‌ره‌مه‌زان ببێت به‌میوانێكی خۆشه‌ویستی...
وێنە
بە متمانە و باوەڕ و هیواوە ژیان بەسەر بەرن.
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان ١- Confidence متمانە و دڵنیایی: خەڵکی لادێ بڕیاریان داوە کە بۆ بارینی باران ...
وێنە
با نوێژەکانت پچر پچر نەبن و خۆت لەتوڕەیی خودا بپارێزە
بسم الله الرحمن الرحیم نوێژ گەورەترین فەرمانى خودایە کۆلەکەى ئاینى پاکى ئیسلامە خاوەن بیرو باوەرى پاک...
وێنە
له‌ شته‌ سه‌ر سورهینه‌ره‌كانی نیشانی پیَغه‌مبه‌ر درا له‌ شه‌و رۆییدا
1 / دوونیا : پیَغه‌مبه‌ر دوونیاى نیشان درا له‌ سه‌ر شیَوه‌ى پیریَك . 2 / إبلیس : نیشانی...
وێنە
میوانداری
پیره‌ژنێکی پاک و به‌ ئیمان شه‌وێک له‌ خه‌ویا ‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خودای گه‌وره‌ کرد وتی:...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه