ئێمه کێێن له کوردژین
رۆلی راگه‌یاندن له سه‌رده‌می ئێستادا گرنگی و بایه‌خێکی زۆری هه‌یه بۆ گه‌یاندنی زانیاری و ئاراسته‌ی سود به‌خش بۆ کۆمه‌لگا له پێناو گه‌یشتن به ئامانجی راگه‌یاندن و به ده‌ست هێنانی زانیاری ، که رۆژ له دوای رۆژ گرنگی و بایه‌خی زۆرتر ده‌بێت ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که زیاتر بگه‌رێین به دوای زانیاریه گشتیه‌کانی سه‌رده‌م له بواره جیاجیاکانی ژیان ، وێپگه وه‌ک پێگه‌یه‌کی سود به‌خش له نیو کوردا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری داوه‌ته‌وه وه‌ک ده‌سه‌لاتێکی پێشکهکەتوو
کوردژین وه‌ک بیرۆکه‌یه‌ک و ئاراسته‌یه‌کی زانیاری به‌خش و هه‌مه‌ره‌نگ هه‌لقولاوی نێو ده‌روونی چه‌ند که‌سانێکی خۆ به‌خش و بێ به‌رامبه‌ره بۆ زیاتر ئاشناکردنی خه‌لک به زانیاری و ئاراسته‌ی جیهانی سود به‌خش له بواره‌کانی (( هه‌مه‌ره‌نگ و زانیاری و ته‌ندروستی و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و گوتاری جیاواز و راو و بۆچوون و هه‌واله‌کانی ناوخۆ وی و ده‌ره‌کی )) بۆ زیاتر گه‌یاندن که له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا زۆر پێویسته به هه‌موو لایه‌ک هه‌ولی بۆ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌م جیهانه دانه‌بڕێین
دەنگی کوردژین یەکێکە لە دەنگە هەرە پیشکەوتووەکان کە وەک سەرچاوەیەک بەردەوام لەلایەن زۆرێک له میدیا و ده‌زگا ڕاگه‌یانده‌کانی کوردی پشتی پێ بەستراوە وەک دیدەگایەک و کەنالێکی ئەلیکترۆنی سود بەخش گەیشتۆتە پێگەیەک کە توانیویەکی دنیایەک لە ئەفراندن و داهێنان و بەردێک بخاتە سەر دیواری رۆژنامەی ئەلیکترۆنی و رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە گەیاندنی دواین هەواڵ و زانیاری لە بوراە جیاجیاکانی ژیان
کوردژین سه‌ره‌تا وه‌ک هه‌موو پێگه‌یه‌کی تر له ساده‌ییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد ئێستا به یه‌کێک له مالپه‌ره هه‌ره گه‌وره‌کانی کوردی دێته‌ژماردن و که رۆژ به رۆژ فراوان بوون و بیرورای جیاواز له خۆی کۆده‌کاته‌وه ئه‌مه‌ش رێگه‌یه‌کی تره بۆ گه‌یشتن به ئامانجی خۆمان که ئامانجمان گه‌یاندنی نوێترین هه‌وال و زانیاری و هه‌مه‌ره‌نگی جیهانه که به‌رده‌وام کارده‌که‌ین له پیناو ئه‌فراندن و داهێناندا
کوردژین وه‌ک مالپه‌رێکی سه‌ربه‌خۆی دوور له هه‌موو لایه‌نێک کارده‌کات و بنه‌ما و ئامانجەکانی بریتین له :
* گه‌یاندنی نوێترین زانیاری و هه‌والی هه‌مه‌ره‌نگی ناوخۆی و جیهانی به تاکه‌کانی کورد له‌هه‌ر شوێنێک بن
* پشت بەستن بە چەمک و سەرچاوەی راستەقینە بۆ ئەوەی وەک هێلێکی گەیێنەری راستیەکان بێت لە مەیدانی ژیاندا
* به‌رده‌وام بوون له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ئه‌فراندنی جیاواز له بواره جیاجیاکانی ژیان و گه‌یشتن به ئامانج و بەردەوام بوون لەسەر ئەم رێچکەیەی کە گرتوویەتیە بەر لە دەستپێلی کارەکانی تا ئەو کاتەی بەردەوام دەبێت
* کارکردن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گه‌یاندنی چه‌مکی راسته‌قینه‌ی کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری و ناساندنی به جیهان و نه‌ته‌وه‌کانی تر به زمانێکی پاراو بۆ ئەوەی ببێت بە جیهانێک تا هەموو کات بە راشکاوانە بتوانێت ئامانجی خۆی بپێکێت
* له ژێر ئاسۆی روون له پێناو ئازادی و داهێنان و به‌خشین کارده‌که‌ین و بەردەوامین لە زیندوو کردنەوەی کەلتورو و کەلەپوری کوردی و زیاتر زیندوو هێشتنەوەی سەروەریەکان لە ژیانی رۆژانەدا
* ئازادی لە ڕادەربڕین وەک ناسنامەیەکی دیموکراسی بەردەوامین لە گەیاندنینی چەمکەکانی ئازادی و دیموکراسی بە شێوەیەکی بێ لایەنانە کار دەکەین کە شایستە بێت لە میکانیزمی رۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی و هەمیشە بەدوای دواین خاڵەکان دەگەرێین بۆ ئەوەی دووربین لە هەموو دەستێکی ناپاک کە بیەوێت ئازادی ڕادەربڕین تەسک بکاتەوە
- وەک هەموو پێگە ئەلیکترۆنیەکانی تر ستاڤێکی کاراو چالاک لە پشت " کوردژین " ە بە یانە و ماڵپەڕەوە کە هەموو کات ئامادەین بە جوانترین شێوە خزمەت بکەین :
بەرێوەبەری گشتی کوردژین : رێکان
بەرێوەبەری یانەی کوردژین : هێمن زانکۆ
بەرێوەبەری ماڵپەری کوردژین: سیرون واحد خۆشناو
سەرپەرشتیارانی یانە و ستاڤی کاری ماڵپەر :
ستاڤی ماڵپەر وسەرپەرشتیاری گشتی : سۆزی
ستاڤی ماڵپەر و سەرپەرشتیاری یانە : فریشتەی جوانی
سەرپەرشتیاری یانە : یادگار
سەرپەرشتیاری یانە :shad-1980
سەرپەرشتیاری یانە : بڕوا باتاسی
سەرپەرشتیاری یانە : مەریوان باوەنوری
سەرپەرشتیاری یانە : ڤیان
چــــاودێـــری یــــانه :ناسکه
ئه‌رشیفی کوردژین
|