ــ بنووســه ، بپرســه ، مه‌ترســه دوو وشه‌ی شیعری جوانت به‌سه ( عه‌بدوڵڵا گۆران ) ــ شاعیره‌كان فێری ژیانیان كردم . ( مه‌دام دی ستۆیل ) ــ شاعیر ڕاستگۆترین مێژوونووسه . ( جێمس ئه‌نتۆنی فرود) ــ به بابه‌ته‌كانیاندا ، ده‌توانیت هه‌موو نووسه‌ر و شاعیرێك بناسیته‌وه . ( سولژ نیتسین ) ــ شاعیری مه‌زن ، به‌نرخترین مرواریی گه‌له‌كه‌یه‌تی . ( بتهۆڤن ) ــ نووسه‌ر خۆی باشترین دادوه‌ره ، له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی خۆی . ( ئه‌دوارد گیبۆن ) ــ گه‌ر تۆ ده‌ته‌وێت ببیت به نووسه‌رێكی باش ، كه‌واته بنووسه . ( ئیپیكته‌ن) ــ نووسه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه كه داده‌به‌زێت بۆ لای خوێنه‌ر ، به‌ڵكو كه‌سێكه خوێنه‌ر ناچار ده‌كات سه‌ركه‌وێت بۆ لای ئه‌و . ( به‌ختیار عه‌لی ) ــ تا لاپه‌ڕه‌یه‌كم نووسی ، هه‌زار په‌ڕه‌م دڕی . ( شكسپیر ) ــ ئه‌گه‌ر شاعیر شیعره‌كانی خۆی شی بكاته‌وه ، له سنووری نهێنییه‌كانی خۆی نزیك نابێته‌وه. ( ولیام بوتله‌ر یاتس ) ــ هه‌وڵ بده شیعرێك بۆ باوكت بنووسیت ، كه له هه‌شت دێڕ كه‌متر نه‌بێت و تیایدا وه‌سفی بكه ، كه چه‌ند پیاوێكی لێهاتووه . ( جاكسۆن براون ) ــ غه‌دری گه‌وره له كوێ بێت ، شیعری منیش له‌وێیه . ( شێركۆ بێ كه‌س ) ــ ئێمه ئه‌گه‌ر به ڕاستی و دروستی شیعر بخوێنینه‌وه ، ئه‌وا هه‌موومان شاعیرین . ( تۆماس كارلیل ) ــ شیعره‌كانم كه‌مێ لاسارن ، به‌ڵام ژیانم پاكه . ( ماركۆس مارتیالیس ) ــ شاعیر ماسی له ئاوێكی خوڕدا ده‌گرێت، كه به ناخی خۆیدا تێ ده‌په‌ڕێت. ( ستانیسلاو جێرزی لیك ) ــ ئه‌گه‌ر شیعرم بۆ بهاتایه و، له‌سه‌ر ده‌م بخه‌وتمایه ده‌یخنكاندم . ( شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ) ــ ئه‌گه‌ر من ڕۆمانێك بخوێمه‌وه ، ڕۆمانێك ده‌نووسم . ( بنیامین دزرائیلی ) ــ ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم ، ئه‌وه نییه كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه . ( كاڤگا ) ــ ئه‌وه‌ی ده‌نووسێ هه‌موو قسه‌یه‌كی بۆ نایات ، ئه‌وه‌ی ده‌شخوێنێته‌وه هه‌موو قسه‌كان وه‌رناگرێت . ( یاكوب پالوان ) ــ هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم بۆم ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ســتم ( عه‌بدوڵڵا گۆران ) ــ هه‌رگیز نابێت نووسه‌ر هه‌موو قسه‌كانی خۆی به په‌سه‌ند بزانێت . ( گۆران پاڵم ) ــ زۆربه‌ی شاعیره‌كان ئۆتۆمبێل لێ ده‌خوڕن ، به‌ڵام ڕۆمانووسه‌كان یا پاسكیل یا به پێ ده‌ڕۆن . ( لارس كریستیانسان ) ــ چایخانه ژوری چاوه‌ڕوانی شیعره . ( هێرمان كیسته‌ن ) ــ مرۆڤ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه نییه كه قووتی بدات ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌یربكات كه ده‌توانێ چی به‌كاربهێنێ . ( هێنریك ئیبسن ) ــ شیعر پێ كه‌نینه ، گریانه ، ڕقه ، توڕه‌یییه . ( نزار قه‌بانی ) ــ شاعیران باڵنده‌ی كۆچه‌ری نین ، شیعری بێ نیشتمان و بێ خاك ، بێ ئاگردان و بێ ماڵ ، دره‌ختی بێ ڕه‌گ و باڵنده‌ی بێ لانه‌یه . ( ڕه‌سوڵ هه‌مزاتۆف) ــ نووسه‌ر ئاره‌زوومه‌ندێكه كه هه‌رگیز كۆڵنادات . ( مۆریس وێست ) ــ من هه‌ندێ شیعرم نووسیوه كه خۆشم لێیان تێ ناگه‌م . ( كارل ساندبۆرك ) ــ شاعیر ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێك‌دا بسازێت، ته‌نها له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌ی چاپدا نه‌بێت . ( ئۆسكار وایڵد ) ــ تا غه‌م هه‌بێت شیعریش هه‌یه ، تا مردن هه‌بێت شیعریش هه‌یه ، له دۆزه‌خدا شیعر هه‌یه ، به‌ڵام له به‌هه‌شتدا كه‌س پێویستی به شیعر نییه . ( سه‌لام محه‌مه‌د ) ــ شاعیران و نانه‌واكان ده‌كرێ وه‌كو برا سه‌یربكرێن ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه كه هه‌ردووكیان خواردن به دنیا ده‌به‌خشن . ( ئیسابیل ئه‌لیند ) ــ هه‌ندێ شاعیر هه‌ن ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌یان ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به شیعره‌كانیانه‌وه نییه . تا شیعر ده‌نووسن شاعیرن ، پاشان ته‌واو ده‌بن . ( فه‌روخزاد) ــ هه‌وڵ بده خۆت فێری وێنه‌كێشان یا شیعر دانان بكه‌یت ، ئه‌گه‌ر وا بكه‌یت، ئه‌وا له كاتی په‌رژندا ده‌ستبه‌تاڵ نابیت . ( جاكسۆن براون ) ــ وشه‌یه‌ك چێژ ببه‌شێت له هه‌زاران وشه باشتره .. شیعرێك چێژ ببه‌خشێت له هه‌زاران شیعر باشتره . ( بودا ) ــ تا زیاتر بخوێنیته‌وه .. بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌نێ زانیاریت كه‌مه . ( ئارسه‌ر گۆردن )
نێره‌ر// ره‌زا شـوان ــ نه‌رویچ
کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه