پژاک و ئێران .. ئه‌و پووشه‌ی پشتی وشتر ده‌شکێنێ
یەک شەممە, 24 تەمموز 2011 19:54



تابلۆ حه‌سه‌ن
ماسته‌ر له‌ سایکلۆژی- ئه‌ڵمانیا

له‌ به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئێران هه‌مو کێشه‌کانی خۆی به‌هه‌ڵواسراوی به‌جێهێشت و شه‌رێ به‌رامبه‌ر پژاک ڕاگه‌یاند ، دیاره‌ بینه‌ری ئه‌م شانۆیه‌ له‌ یه‌که‌م ساتدا مانشێتی پژاکی به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌ڵام دوای تێروانینێکی کورت ده‌رده‌که‌وێت ئه‌م مانشێته‌ ته‌نها په‌رده‌یه‌که‌ کۆمه‌ڵێک مه‌به‌ست له‌ پشتی خۆی حه‌شار ده‌دات که‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێران ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ سه‌رنجی ڕای گشتی جیهانی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ماوه‌یه‌کیش بێت له‌ دۆسیه‌ی پیشه‌سازی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌تۆمی دووربخاته‌وه‌ که‌ ماوه‌یه‌که‌ ده‌ستی ئه‌م وڵاته‌ شه‌ڕه‌نگێزه‌ی به‌ستووه‌ و هه‌مو رۆژێک خۆی به‌رامبه‌ر سزایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی نوێ ده‌بینێته‌وه‌ ، جگه‌ له‌مه‌ ئێران ده‌خوازێت هه‌رێمی کوردستان وه‌کو باشووری عێراق ببێته‌ ده‌سته‌مۆی خۆی ، دیاریشه‌ بۆ ئه‌م کاره‌ی ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵیک ئامانج بپێکێت و که‌ یه‌که‌میان هه‌رێمی کوردستان له‌م که‌شی ئارامییه‌وه‌ بگۆرێت و بیکاته‌ هه‌رێمێکی نائارام نه‌وه‌ک له‌ سێبه‌ری ئارامی ئه‌م هه‌رێمه‌دا ده‌وڵه‌تێکی دانپیانراو بێته‌ به‌رهه‌م و له‌ هه‌مان کاتیشدا  پێگه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا لاواز بکات تا قۆناخێک که‌ ئه‌مریکا داری ده‌ستی فرێبدات مل بداته‌ رێگه‌ی گفتوگۆ له‌ گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌خوازێت پشت ببه‌ستێت به‌ کۆمه‌ڵێک پارتی شیعی ئیسلامی که‌ له‌ عێراقدا باڵاده‌ست و خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌رین و هه‌ر هه‌مووشیان به‌ پاڵپشتی لۆجستی خۆی رۆژێک له‌ رۆژان له‌ دایکبوون .
ڕه‌نگه‌ تا ئه‌م شوێنه‌ هه‌م ئێران و هه‌م توێژێنه‌ره‌ سیاسیه‌کان ئه‌م کاره‌ی ئێران به‌ پلان و تاکتیکێکی سه‌رکه‌وتوو له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن به‌ڵام به‌ رای من ئێران له‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ ویست و ئیراده‌ی خۆی خۆی هه‌ڵداوه‌ته‌ ناو قوڕ و لیته‌یه‌که‌وه‌ که‌ یان به‌ زه‌حمه‌ت لێی ده‌رده‌چێت یانیش ئه‌گه‌ری خنکانی ته‌واوی هه‌یه‌ له‌م لیته‌ خه‌سته‌دا هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێران ته‌وقیتیکی هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌ ، هه‌مو ده‌زانین هه‌مو ئه‌و رژێمانه‌ی له‌ شێوه‌ی ئێرانن وه‌کو سیسته‌می حوکمڕانی دووچاری شۆڕسی جه‌ماوه‌ری بوون و زۆربه‌شیان وا خه‌ریکن به‌ره‌و زبڵکوانی مێژوو هه‌نگاو ده‌نێنن ، میلله‌ت له‌م وڵاتانه‌دا به‌ره‌و رووی سیسته‌می حوکم بوون و سه‌ره‌رای قوربانیه‌کانیان جگه‌ له‌ سه‌رکه‌وتینی هه‌تاهه‌تایی به‌ هیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه‌ قایل نابن ، ئه‌گه‌ر چی گڕی مه‌شخه‌ڵی ئه‌م شۆڕشه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ ئێران به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاگاداره‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ که‌ پێشتر ڕژێمی ئێران ته‌نها به‌ خۆڵپژاندنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی تاران کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کات ، که‌وابوو له‌ ژێر خۆڵه‌مێشی چاره‌سه‌ری ته‌واری ئێران هێشتا گڕێکی ئه‌ستوور خۆی مه‌ڵاس داوه‌ و هه‌ر کاتێک بوارێکی گونجاو بێته‌ کایه‌وه‌ ئه‌و گڕه‌ دیسانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌وه‌ بریسکان، بۆیه‌ ئه‌گه‌رێکی به‌هێز له‌ که‌شی ئێراندا هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری و ئه‌م که‌شه‌ش خودی ئێران دروستی کرد کاتێک بریاریدا هێڕش به‌رێته‌ سه‌ر جه‌نگاوه‌ره‌کانی پژاک ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها چیاکانی کوردستان مه‌یدانی شه‌ربێت ئه‌وا ڕه‌نگه‌ ئه‌و فرسه‌ته وه‌کو پێویست‌ نه‌لوێت ، بۆیه‌ زۆر گرنگه‌ هه‌م پژاک و هه‌م هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی کورد له‌ لایه‌ک و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌سه‌رچه‌م هێزه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی دیکه‌ی ئێران سوت له‌م که‌شه‌ وه‌ربگرن بکه‌ونه‌ پلاندانانی به‌په‌له‌ بۆ ئه‌وه‌ی شانۆکه‌ بگوێزرێته‌وه‌ شه‌قام مه‌یدانه‌کانی تاران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌لاماره‌ی ئێران ببێته‌ ئه‌و تاڵه‌پووشه‌ی پشتی کۆماری شیعه‌گه‌رێتی ئێران کۆتایی پێبێت .   

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه