ئه‌گه‌ر ئیراده‌ت به‌هێز بێت هه‌مو کارێکت بۆ ئه‌کرێت!!
شەممە, 30 تەمموز 2011 09:01



پیره‌ پیاوێکی ته‌نها له‌ گوندێ ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد،
ئه‌و ئه‌یویست کێڵگه‌که‌ی بکێڵێت و په‌تاته‌ی تیا بڕوێنێت ، وه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ئیشێکی زۆر دژوار بوو.
کوڕه‌ تاقانه‌که‌ی که‌ ته‌نها ئه‌و ئه‌یتوانی یارمه‌تی باوکی بدات بۆ ئه‌م کاره‌ له‌ یه‌کێک له‌ زیندانه‌کان زیندانیکرابوو!!

پیره‌ پیاوه‌که‌ نامه‌یه‌کی بۆ کوڕه‌که‌ی نوسی و حاڵی خۆی بۆ باسکرد ؛ کوڕی ئازیزم من ته‌ندروستیه‌کی باشم نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌مساڵ ناتوانم په‌تاته‌ بڕوێنم له‌ کێلگه‌که‌ماندا ، وه‌ ناشمه‌وێت ئه‌م کێلگه‌یه‌ له‌ده‌ست بده‌م ، چونکه‌ دایکت هه‌موو جارێ حه‌زی ئه‌کرد بگاته‌ ئه‌م کاته‌ بۆ ڕواندی به‌روبومه‌کان و زۆری پێ خۆش بوو ، من بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری کێڵگه‌ زۆر پیر بووم . ئه‌گه‌ر تۆ لێره‌ بویتایه‌ ئه‌وا هه‌موو کێشه‌کانم چاره‌سه‌ر ئه‌بوون .. ئه‌زانم ئه‌گه‌ر تۆ لێره‌ بویتایه‌ ئێستا کێلگه‌که‌ت هه‌موو بۆ ئه‌کێڵام ..... خۆشه‌ویست و هه‌میشه‌ له‌ یادت باوکت .

له‌ دوای چه‌ند ڕۆژێک پیره‌پیاوه‌که‌ نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت له‌ لایه‌ن کوره‌که‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ی تیا نوسرابوو : باوکه‌ بیکه‌ به‌ خاتری خوا کێڵگه‌که‌ نه‌کێڵیت ، من له‌ ناو کێڵگه‌که‌ بڕێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیم شاردۆته‌وه‌ .!!

بۆ ڕۆژی دوایی 12 نه‌فه‌ری به‌رپرسی  ئێف. بی .ئای  و چه‌ندین پۆلیس و ئه‌فسه‌ر ڕویانکرده‌ کێڵگه‌ی پیاوه‌ پیره‌که‌و هه‌موو کێڵگه‌که‌یان کێڵا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه‌کان ، به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزیه‌وه‌و زۆر توڕه‌و بێتاقه‌ت کێڵگه‌که‌یان به‌جێ هێشت .
پیره‌ پیاوه‌که‌ سه‌رسوڕماو له‌م کاره‌ نامه‌یه‌کی تری ئاراسته‌ی کوڕه‌که‌ی کرد و نوسی : چی ڕویداوه‌ ، تۆ ئه‌ته‌وێت چی بکه‌یت ؟؟

کوڕه‌که‌ش له‌ وه‌ڵامی باوکیدا نوسی ؛ باوکه‌ گیان بڕۆو په‌تاته‌کانت بنێژه‌ ، له‌و زه‌ویه‌یا که‌ بۆت کێڵراوه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها ئیشێک بوو که‌ من بتوانم بۆت بکه‌م له‌ ناو زیندانه‌وه‌ .

فێر بووین له‌م چیرۆکه‌وه‌ :-
هیچ ڕێگریه‌ک له‌ دونیادا بوونی نییه‌ ! ئه‌گه‌ر ئێمه‌ له‌ ناخی دڵمانه‌وه‌ بڕیار بده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی کارێک ، ئه‌وا ئه‌توانین ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بده‌ین .
ڕێگر بیرکردنه‌وه‌کانی ئێمه‌یه‌ نه‌ک کات و شوێن که‌ به‌ستراوین پێیانه‌وه‌ .


وه‌رگێرانی : خه‌مبار هه‌ڵه‌بجه‌یی

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه