بیتوێن بو بەخاوەنی دوو ئەندام پەرلەمانی بەغدا
هەینی, 09 نیسان 2010 17:10


(هەڤاڵ کوێستانی و عادل عەبدوڵا)
خزمەت کردنی خاک ونیشتمانی دایک کارێکە لەبڕان نایەت ، دەرفەتی خزمەتکردنیش زۆرەو بواری
ئەم کارەش هێجگار بەرفراوانە، بەو جۆرەی کە نیشیتمان ناسنامەو لانەی گەورەبونی
مرۆڤەکانیەتی، هەربۆیەش مرۆڤەکان قەرزاری نیشتمانەکەیانن..
کوردستان: بەشێکە لەنیشتمانی گەورەی مرۆڤایەتی و وارو ژیارو دیاری کوردانە و مێژووەکەشی
بەشێکە لەمێژوی مرۆڤایەتی ، مێژوی کوردیش هەروەک مێژوی مرۆڤایەتی پڕە لەخەبات لەپێناوی
ژیان و مانەوەدا، هەرچەندە ئاشکراو لەبەر چاوانە زۆر لەگەلانی ئەم جیهانە لەسامانی
خاکەکەیان کەڵکیان وەرگرتوە و وڵاتی جۆربەجۆریان کردوە بەخاوەنی ئاڵای دان پێیانراوی
خۆی تەنها گەلێک کەلەجیهاندا تائێستا بەوڕێژە زۆرەوە چەندین جار خاوەنی دەوڵەتی خۆی
بوەو داگیرو پارچەیان کردوەو تێکیانداوە ، هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەمەندی خاک و
چاوبڕینی چاوچنۆکی دوژمنەکانی کەبۆتە هۆی بەئامانج نەگەیشتن ونەبۆتە خاوەن دەوڵەتی
نەتەوەیی خۆی و بواری پێنەدراوە ئاڵای سەربەخۆی بەرزبکاتەوە، بەڵام جێگایی سەربڵندی
وخۆشحاڵیە کەگەلی کورد خەباتی ڕزگاری بۆ سەربەخۆی بون نەوەستاوەو پەرەی پێداوەو
بەردەوامیش دەبێت تابەدەستهێنانی سەربەخۆی یەکجاری.
دوای ئەوەی گەلی عێراق لەدەست زوڵم و زۆرداری ئازاد کرا لە ساڵی 2003 وە، هەر لەم
کاتەوە لەلایەن دونیای دەرەوە هەوڵی بەدیموکراتیزەکردنی عیراقیەکان دراوە ، بۆ ئەم
مەبەستەش زیاتر ڕێگاو شێوازی هەڵبژاردن گراوەتەبەر ، بۆیە وەک مافێکی هاوڵاتیان هەر 4
ساڵ جارێک  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کراوە،  لە وێشەوە ئەندامانی پەرلەمان سەرۆکایەتی
کۆمار هەلدەبژێردرێت و پاشان لیست و قەوارە براوەی پەرلەمان رادەسپێردرێت بۆ دروست
کردنی ‌حوکمەت ودانانی وەزارەتەکان.
 یاسای هەڵبژاردن وهەموار کردن پێویستە پێش کاتەکانی هەڵبژاردن سەرژمێریەکی دروست و
ڕاستەقینە لەعێراقدا بکرێت کەبەزیانی کەمە نەتەوەکان تەواو نەبێت، هەرچەندە ڕێژەی
ئەندام پەرلەمانەکان لە275 کورسی  بۆ 325 کورسی کە ڕێژەی کورسی پاریزگاکانی کوردستان
زیاد نەکراو نمونە پارێزگای سلێمانی ڕێژەکەی وەک خۆی ماوەتەوە، بەو داتایە بێ، لە 4
ساڵی ڕابردو لەم پارێزگایە زاو زێ نەبوە کەسیش نەمردوە بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی
تری عێراق نمونە موسڵ گەشەیەکی بەرچاوی هەبوەو مردوەکانیش زیندو بونەوە.
یاساکە پێویست بوو هەڵوەستەیەکی باشی لەسەربکرێت لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە نەوەک سەردانی
ئەوروپاو خۆدزینەوە لەم یاسا هەستیارە و پشگوێ خستنی مافی خەڵکی کوردستان و بەهەند
وەرنەگرتنی مەسەلە چارەنوس سازەکان.بەڵام بینیمان کەهاشمی لە پێناو بەرژەوەندییە
باڵاکانی سونەکان ڤیتۆی یاساکەی راگەیاند و دوای سور بونێکی زۆر و بەر بەستی لە لایەن
هاوپەیمانی کوردستان و شیعەکان بەڵام سەر ئەنجام یاساکە گۆڕانکاری وەرگرت و شەقامی
کوردی زیاتر جۆشدا ، لەلایەکی ترەوە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەپەرلەماندا کردیان
بەهەڵاو ،دوای ئەوەی ئەمریکاش هەستی بەوریای شەقامی کوردی کرت و بە تەلەفۆنێک سەرۆکی
هەرێمیان ناچار کرد، بێ ئەوەی ڕای پەرلەمان وەربگیرێ، بێدەنگکران وەک جارانی ڕابردو ،
ئەوەیە مەهزەلە.. هەرچەند میدیاکانی دەسەڵات کردیان بەسەرکەوتن ، کەگوایە ئەمریکاویەکان
بەڵینیان داوە تایبەت لەبارەی ماددەی 140 کە لەم زوانە لە وەزارەتی دەرەوە  بەیاننامە
دەردەکەن  هەرچەند بەیاننامەکە لەکۆشکی سپی دەرچوە باسی هیچ بەڵێنێک ناکات کە پەیوەست
بێت بە کوردەوە،تەنها داوای جێبەجێ کردنی ماددەی 140 دەکەن وەک جارو جاران وە لەهەمان
کاتداباسی هەموار کردنی ماددەی 142  دەکەن، ئەگەر لە ساڵی 2003 کاتی ئازاد کردنی عێراق
ئەمریکا هیچی بۆ نەکردین ئێستا هەر پێویستی پێنەماوین، چونکە عێراقی عەرەبەکان
لەپێشکەوتندایە، هەمومان هۆکەی دەزانین کە چۆن ئەمریکا توانیویەتی نوێنەرانی کورد
هەمیشە  کپبکات و بەڵام بەپێچەوانەوەی عەرەب هەرگیز نە توانراوە بەرامبەر گروپە
نەیارەکانی خۆیشی هیچ بڵێ نمونەی گروپ بەعسەکانن وا بەهەمو شێوەیەک ئامادەیە کار
ئاسانیان بۆ بکات ، هەرچەند بەرپرسەکانمان لەبغداد دەڵێن بۆ ساڵی 2014 هەڵبژاردنەکان
بەپێی دەستور بەڕێوە دەچن گوایە ، تائێستا دەستوری نەبون ئەوەیە سیاسەتکردنی
سیاسەتمەدارانمان ؟! لەهەمان کاتدا ئەگەرپەرلەمانتارانی کورد لەبەغداد  شکست بهێنین
ئەوا هەمو عێراق توشی شکست دەبێت،وەئایا  ئەگەر موسڵ 31 کورسی هەبێت سود و سەرکەوتن بۆ
هەمو عێراق و کوردستانە؟هەرچەند تائێستاش کۆنە سەرکردەکانمان لەقسەی خۆیان نەکەوتون
باسی یەکریزی فراکسیۆنەکان دەکەن بۆ پەرلەمانی بەغدا بەپێچەوانەی مێزکوتانی پەرلەمانی
کوردستان، کەبۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنیش نەوەک ئێمەخۆشیان بێئاگا بون ئەوەیە
شەریکی لەگەڵ عێراق،لە  18 ساڵ حوکمڕانی و بە 7 ساڵ عێرقچێتی هەمو گرەوەکاتان دۆڕاندن
ئەگەر بۆ میدیاکان دەدوێن خۆتان بەبراوە دەزانن، بەڵام دۆڕاوی یەکەم هێزی کوردیە و
هەمیشە بۆ هەتوانی هێزە عەرەبەکان باشین، پیتان دەڵێین کێ دۆڕاوەو کێبراوەیە.
هەڵبەتامرۆڤ لەیەک کاتا ئەتاسێت و گۆڕانێکی گەورە دەکەوێتە سەر ڕوخساری،ئەویش
ئەوکاتانەیە کەلولەی تفەنگی ناحەزان هەڕەشە لەبوونی دەکات،بەڵام ئێمە گەلێک جار تاساوین
و گۆڕانی لەم جۆرانە بەئاسانی لەڕوخسارماندا خوێندراوەتەوەو هەستی پێکراوە، مەبەستم
ئێستایە کە هەواڵی دەرچونی دوکەسایەتی لەیەک چوی دەڤەری بیتوێن لە دولیستی جیاواز کە
لەنزیکەوە ئاشنایەتیم لەگەڵ بەڕێزیان هەیە هەڤاڵانم کاک عادل عەبدوڵا و هەڤاڵ کوێستانی
کەهەردوکیان ئەندامی هیچ حزبێ نین لەهیچ مەسەلەیەکی گەندەڵی تێوە نەگلاون تاسەر ئێسقان
کەسانی بەکەڵک و بە ئەزمونن دەتوانرێ کۆمەڵگای کوردی وخەڵکی سنوری بیتوێن تایبەت
(چوارقورنە) شانازیان پێوە بکەن، ئایندە دەری دەخات کە پڕوفایلی بەڕێزیان  چۆن
ڕەنگدانەوەی کەسایەتیان دەبێت، بەهیواین بتوانن ئەم بۆشای و بێدەسەڵاتی و دەستکورتی
سەرکردایەتی کورد لەبە‌غداد پڕبکەنەوە لەگەڵ هاوڕێکانیان و سیمبوڵی هەڤاڵانی خۆیان بن،
کە هەرگیز لە ڕابوردو  ئەندام پەرلەمانانی پێشو نەیان توانیوە تاسەر بەرگری لەمافی
نەتەوەکەمان و کوردستانیان بکەن. هەرچەند ئەگەر ڕێزو خۆشەویستی وڕاستگۆی وخزمەت کردن ،
لەگیانی مرۆڤەکاندا ئامادەبونێکی نەبێت، لەگەڵ نیازی باش و بیری باش وکرداری باش
نەکەینە هەوێنی ئامانجەکانمان ، ئەوا لەبەردەم ئازارێکی زۆرو قەیرانێکی گەورەی
ویژداندا، هیچ وەلامێکمان بۆ پرسیارەکانی گۆڕان و دەوران پێ نابێت، هەر بۆیە خۆشەویستی
لەسەروی هەمو شتیکەوە وەک پارچەیەک ئاڵتون وایە، هەرگیز ژەنگ هێنانی نیە، وەک کانیەکی
پاک وایە ، کەوشک بونی بۆنیە،ئەوها لەو ڕوانگەیەوە، هەوڵ و ئومێدو هەنگاوەکانتان بۆ
بەختەوەری مرۆڤایەتی و چاندنی تۆوی خۆسەویستی بەگوڵڕێژ بکەن ، بڕیار بدەن لەهەر شوێنی
گوڵتان بینی بیڕوینن و دڕکتان بینی لەڕەگەوە ڕیشەکێشی بکەن،ئەوسا هەمومان بەیەکەوە
دەبین بەجەستەیەک لەخۆشەویستی و پاکی، بەم شێوەیە ژیان خۆش و کوردستان ئاوەدان و گەل
سەرفرازو ئازادی و دیموکراسی و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین.

 نێره‌ر /  هەنگاو مامە/  لەندەن

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه