حه‌مایل خان و ئیدریس بارزانی چۆن بوون به‌ باوک و دایکی تالیب مه‌نده‌لاوی
شەممە, 20 ئاب 2011 11:21

 


تاڵیب مه‌نده‌لاوی کوردێکی خه‌ڵکی گه‌رمه‌سێری کوردستانه‌ ، له‌ کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو وه‌کی قوتابییه‌ک چووه‌ته‌ ناو   ناو ریزه‌کانی یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان و پاشتر له‌ ناو پارتی دیموکراتی کوردستان شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی پێ به‌خشراوه‌ و چالاکانه‌ له‌ سنووری لقی پێنجی پارتی کاری کردووه‌ ، له‌ 1973 له‌ به‌ر هۆکاری سیاسی به‌غدای به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی کرد به‌ شۆرشی ئه‌یلول و له‌ رێگه‌ی کاک ئه‌کبه‌ر حه‌یده‌ری ئامر به‌تالیۆنی شه‌شی به‌مۆوه‌ ره‌وانه‌ی گه‌ڵاله‌ کرا ، له‌وێ چووه‌ کۆرسی تۆبخانه‌ی شۆڕش و له‌ سه‌ر تۆپی سه‌د و بیستو دووی مه‌یدان ده‌ستبه‌کار ده‌بێت تا ئه‌و کاته‌ی شۆڕس تووشی پلانێکی نه‌گریسی گه‌وره‌ بوو که‌ به‌ ئیمزاکردنی هاوپه‌یمانی شوومی جه‌زایره‌وه‌ ‌ شۆرش که‌وته‌ پێش دوورێیانێکی هات و نه‌هات ، یان ئه‌وه‌ بوو درێژه‌ به‌ شۆڕش بدرێت که‌ ده‌رنجامه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌ڵاچۆکردنی کورد بوو یانیش چالاکی شۆڕش بۆ ماوه‌یه‌ک سڕ بکرێته‌وه‌ تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ل و مه‌رچی تازه‌ دێته‌ پێشه‌وه‌ ، بێگومان هه‌ڵبژاردنی  رێگه ی دووه‌م‌ کارێکی سیاسی گونجاو بوو بۆ ئه‌و ده‌مه‌ بۆیه‌ ئه‌و رێگه‌یان ده‌ستنیشان کرا ، ئه‌نجامیش ئه‌وه‌ بوو هه‌زاران خێزانی کورد بوون به‌ په‌ناهه‌نده‌ له‌ شاره‌ جیاجیاکانی ئێران ، ئه‌م کاک تالیبه‌ش که‌وته‌ شاری ساوه‌ و له‌وێ بریاری ئه‌وه‌ی دا به‌رده‌وام بێت له‌ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری به‌ په‌ناهه‌نده‌کانی کورد بۆیه‌ خۆی ناونووس کرد له‌ کۆرسێکی سۆسیال و به‌ سه‌رکه‌وتوویی له‌و کۆرسه‌ ده‌رچوو و وه‌کو سه‌رپه‌رشکارێک ده‌ستبه‌کار بوو ، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ هه‌ر وه‌ک کاک تالیب بۆمان ده‌یگێرێته‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ چاودێری خرابووه‌ سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ په‌یوه‌دییان به‌ سه‌رکردایه‌تی شۆڕشه‌وه‌ مابوو ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی ئه‌و په‌یوه‌نییه‌یان پاراست و به‌رده‌وامییان به‌ خه‌باتدا، بۆیه‌ ئه‌م چه‌ندین جار چاوی به‌ شه‌هیدی گه‌وره‌ کاک ئیدریس بارزانی که‌وتووه‌ ، هه‌روه‌کو ده‌ڵی کاک ئیدریس زۆری لا گرنگ بوو که‌ په‌ناهه‌نده‌کان یه‌کگرتوو بن و هه‌ماهه‌نگی باش له‌ نێوانیاندا هه‌بێت ، هه‌مو جارێ ئامۆژگاری کاک تالیبی کردووه‌ که‌ رێزی تایبه‌ت له‌ خێزانی شه‌هیدان بنرێت ، یارمه‌تی بۆ ده‌ناردن ، له‌ هه‌موو کارو باریان ئاگادار بوو .
کاک تالیب خاوه‌نی خه‌رمانه‌یه‌ک یاده‌وه‌رییه‌ ، له‌ گه‌ڵ گێڕانه‌وه‌یان دڵۆپ دڵۆپ فرمێسک ده‌رێژێ ، رۆژێکیان کاک ئیدریس بانگی ده‌کات و ده‌ڵی تۆ به‌ حوکمی کاره‌که‌ت هه‌ڵسوکه‌وت له‌ گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ که‌سانێک ده‌که‌یت ، ته‌نانه‌ت وا پێویست ده‌کات بچیته‌ ماڵانه‌وه‌ ، به‌ڵام تۆ تا ئێستاش ژنت نه‌هێناوه‌ ، ره‌نگه‌ ئه‌مه‌یان بۆ که‌سایه‌تی تۆ گونجاو نه‌بێت ، ئایا بۆ بیر ناکه‌یته‌وه‌ له‌ پێکهێنانی خێزانێک ، کاک تالیب درێژه‌ به‌ قسه‌کانی ده‌دات و به‌ قورگی پرگریانه‌وه‌ ده‌ڵێ له‌و ده‌مه‌ و له‌و غه‌ریبییه‌ تازه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکم بیستبوو ، که‌ کاک ئیدریس ئه‌و قسانه‌ی بۆ ده‌کردم هه‌ستم کرد باوکم نه‌مردووه‌ ، له‌ راستیشدا ئه‌وه‌ی کاک ئیدریس بۆی کردم ڕه‌نگه‌ باوکیشم نه‌یکردایه‌ .
مه‌نده‌لاوی ده‌ڵێ گه‌رامه‌وه‌ شاری ساوه‌ و ئه‌م پرشنگ خانه‌م به‌رچاو که‌وت ( به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بۆ خێزانه‌که‌ی کرد ) که‌ کچی کاک مه‌حمووده‌ سووری که‌رکووکییه‌ که‌ کادرێکی پارتی و په‌ناهه‌نده‌یه‌کی کورد بوو له‌ ئێران ، گه‌رامه‌وه‌ لای کاکه‌ ئیدریسم و هه‌واڵه‌که‌م پێگه‌یاند ، به‌ بزه‌یه‌که‌وه‌ ده‌ستی خسته‌ شانمه‌وه‌ و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی ده‌رهێنا و به‌ خه‌تێکی جوان نامه‌یه‌کی بۆ کاک مه‌حمود نووسی تێیدا  پێناسه‌کی باشی منی تێدا کردبوو ، له‌ هه‌مان کاتدا نامه‌یه‌کی بۆ دایه‌ حه‌مایل نووسی که‌ ئه‌ویش یارمه‌تیم بدات ، هه‌روا وتی خۆت به‌ بێکه‌س نه‌زانیت ، ده‌مه‌وێ هه‌رچی کورد هه‌یه‌ له‌ شاره‌که‌تان ئاماده‌ی شاییه‌که‌تان بێت ، له‌ ماڵی خۆت به‌ جیا و له‌ ماڵی خه‌زوورت به‌ جیا خواردن بکرێت و ئه‌وه‌شی ده‌یه‌وێ له‌ چێشتخانه‌یه‌کی ساوه‌ بانگهێشت بکرێت .
کاک تاڵیب ده‌ڵێ که‌ نامه‌که‌م برد بۆ حه‌مایل خان ویستم له‌ پێش ژووره‌که‌ی چاوه‌روان بم ، به‌ڵام خوالێخۆشبوو هه‌ر وه‌کو دایکێکی میهره‌بان بانگی کردمه‌وه‌ ژووره‌وه‌ ، له‌ ناو زه‌رفێک پاره‌یه‌کی زۆری پێدام و وتی ئه‌مه‌ ماڵی تۆ و هه‌مو کوردێکه‌ ، هه‌ر کاتێک ویستتان ده‌رگای ئه‌م ماڵه‌ کراوه‌یه‌ ، به‌ڵام جارێکی تر له‌ ده‌رگا مه‌وه‌سته‌ تکایه‌ ، من سه‌به‌رزم به‌ هه‌مو کوردێک که‌ ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی ته‌رخان بکات ، به‌ دڵێکی خۆشه‌وه‌ گه‌رامه‌وه‌ ساوه‌ ، ئه‌وه‌ی کاکه‌ ئیدریس و دایه‌ حه‌مایل بۆیان کردم هه‌مووی به‌ زیاده‌وه‌ کرا .
ئێستا دوای ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ چاو ده‌گێرم ته‌نها رۆحه‌ شیرینه‌که‌ی کاکه‌ ئیدریس ده‌بینم ، به‌ دوای دایکێکی میهره‌بان ده‌گه‌رێم رۆحێکی سپیو بێگه‌ردی دایکی کوردان  ده‌بینم ، که‌ سه‌یری ئه‌م منداڵانه‌م ده‌که‌م که‌ خوێندکاری باڵان له‌ ئه‌ڵمانیا  ده‌ڵێم ئه‌مانه‌ یادگاری ئه‌و دایک و بابه‌ میهره‌بانه‌ن .
دوا وته‌ی کاک تاڵب ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێستا به‌ بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ خه‌ریکی خه‌تمکردنی قورئانی پیرۆزم و وه‌کو دیارییه‌ک ده‌یبه‌خشم به‌و رۆحه‌ سپییانه‌ی که‌ خزمه‌تکردنی کورد و کوردستان مه‌به‌ستی هه‌ره‌ گه‌وره‌یان بوو .

نێره‌ر // ئاماده‌کردنی : تابلۆ حه‌سه‌ن / ئه‌ڵمانیا
ماسته‌ر له‌ سایکلۆژی / ئه‌ڵمانیا
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه