پێ نه‌دانی مافی په‌نابه‌رێتی واده‌کات گه‌نجان به‌لارێداببات
یەک شەممە, 21 ئاب 2011 08:23




 
شاباز: هه‌موورۆژانێکی یه‌ک شه‌مه‌ سه‌ردانی که‌نیسه‌ده‌که‌م

            
      تاراوگه‌ زۆر گه‌نج به‌لارێدا ده‌بات زۆرێکیش له‌ گه‌نجان به‌خته‌وه‌رده‌کات له‌
چه‌ند ساڵی رابردوو تا ئیستا به‌و‌مه‌به‌سته‌ی پیدانی مافی په‌نابه‌رێتی که‌م بوه
‌و بگره‌ هه‌ر نه‌شماوه‌ له‌ چه‌ند ولاتێک به‌مه‌ گه‌نجان نیگه‌ران ده‌کات و
به‌رده‌وامیش گه‌نجان روو له ‌ئه‌وروپا ده‌که‌ن هه‌ندێک جار گه‌نجان توشی  شۆک
ده‌کات به‌ پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌مه‌ هه‌ندیک له ‌گه‌نجان رو له‌ کاری
نابه‌جێ ده‌که‌ن‌ و زۆرجاریش ئه‌وگه‌نجه‌ خۆی له ‌ده‌ست ده‌دات هه‌ندێکیشیان دینی
خۆیان ده‌گۆرن بۆدینێکی تربه‌لآم ئێستا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌‌ی له
‌دینی خۆیان هه‌‌ڵده‌گه‌رێنه‌وه‌ وابیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ به‌دوای تروسکایی ژیاندا
ده‌گه‌رێن ئه‌لێن به‌ڵکو له‌م رێگاوه‌ که ‌دینی ئه‌وان هه‌لده‌بژێرین به‌ڵکو
هاوکاریمان بکه‌ن ، یه‌کێک له‌ وگه‌نجانه‌ی که‌ دینی خۆی گۆریوه‌ له‌ نزیکه‌وه‌
دواندمان و راشکاوانه‌ وه‌لآمی داینه‌وه‌ ، 
شاباز جه‌زا که‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و دانیشتوی وولاتی هۆڵندایه‌ ووتی : ماوه‌ی چه‌ندین
ساڵه‌ له‌ هۆڵندا ده‌ژیم  و تا ئێستا مافی په‌نابه‌رێتیم پێنه‌دراوه‌ و له‌ ‌سه‌رجیگا
که‌وتووم به‌و مه‌به‌سته‌ی که‌ که‌م ئه‌ندام بووم هه‌موو رۆژێکی ژیانم به‌سه‌ختی
به‌سه‌ربردووه چه‌ندین جار نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌م بۆئه‌نجام دراوه‌ و به‌رده‌وامیش
له‌ژێر چاودێری پزیشک دام‌ ..له ‌ماوه‌ی مانه‌وه‌م له ‌جێگا دا ته‌نها هاوکارو پشتیوانم
برا مه‌سحیه‌کان بووه‌ بۆیه‌ له ‌چاوی ئه‌وانه‌وه‌ منیش بریارم دا که‌ ئه‌وڕێگایه‌ی
ئه‌وان بگرمه‌به‌رله‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دڵ پاک و به‌هه‌ستن بۆ به‌را‌مبه‌ره‌کانیان ، شاباز
:ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ هه‌موو رۆژانێکی یه‌ک شه‌مه‌ سه‌ردانی که‌نیسه‌ی(ئای سی ئێف)
ده‌کات له‌ (ئوترێخت_هۆلندا) بۆ دوپات کردنه‌وه‌م له‌ دینه‌که‌م و پارانه‌وه ‌و
نوێژکردنم.
له‌ شابازمان پرسی ؟ تا ئێستا په‌شیمان نیت له‌وه‌ی له‌ دینی ئیسلام هه‌ڵگه‌راویته‌وه‌
ودینی مه‌سیحت هه‌ڵبژاردوه‌ " شاباز ووتی: نه‌خێر...به ‌دایک و باوک "یشم وتوه‌ که‌ تا
مردن له‌م دینه‌ لا ناده‌م له ‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌که‌م نزیک بونه‌وه‌ له ‌دینی
مه‌سیح نزیک بونه‌وه‌یه‌ له‌ خودای گه‌وره‌ .
تێبینی : درێژه‌ی ئه‌م چاوپیکه‌وتنه‌وه‌ سه‌دان گه‌نجی تر که‌ توشی گرفت هاتوون له‌
تاراوگه‌ له ‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا له‌ دووتوێی کتێبێکدا به‌ناوی (خه‌مه‌
فرمێسکاویه‌کان)بلآو ده‌کرێته‌وه‌ .

   شاخه‌وان ئه‌کره‌م
ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it



 
هه‌واڵ
وێنە
ئافره‌تانی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن
ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌کانی وڵاتی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن له‌ ناو...
وێنە
نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
    له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک...
وێنە
کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی...
وێنە
پاپای ڤاتیکان له‌ ناکاو ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌
پاپای  ڤاتیکان له‌ ناکاودا ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه‌ به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوی...
وێنە
عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک...
وێنە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ییرۆزه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌...
وێنە
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێک‌دا)
 هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! هاوڕێیانی دێموکڕات! ده‌فته‌ری سیاسیی هاوڕێیانی پێشوومان له‌...
وێنە
بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌ (گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین(
بۆ: سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!  شووڕای مافی مرۆڤی...
وێنە
راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌
کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و...
وێنە
پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌...
وێنە
په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی
هاونیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌کان! سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!...
وێنە
شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش...
وێنە
راگەیەندراو بە بۆنەی كۆتایی هاتنی چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
3 / 3 / 2012 هاونیشتمانە بەڕێزەكان! خەڵكی مافخوازی كوردستان! تێكۆشەرانی حیزبی دێموكراتی...
وێنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م.. shaxawan@live.nl هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک...
وێنە
نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی...
وێنە
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌...
وێنە
بانگه‌وا‌زبه‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
وڵاتی ئێران له‌ خه‌ڵکێک به‌ میللییه‌ت وزمانی جۆراوجۆره‌وه‌ پێک هاتوه‌. به‌لام به‌...
وێنە
په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت...
وێنە
شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا...
وێنە
ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه