باشتر وایه‌ سه‌یری ده‌رونی خۆمان بکه‌ین!!
سێ شەممە, 23 ئاب 2011 14:37



پیاوێک هه‌ستی کرد که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی هه‌ستی بیستنی لاواز بووه‌ ، وه‌ گوێی گران بووه‌ .
وای هه‌ستکرد که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌بێت ئامێری هه‌ستیاری بیستن دابنێت ، به‌ڵام نه‌یئه‌زانی چۆن ئه‌م قسانه‌ به‌ خێزانه‌که‌ی بڵێت داوای ئه‌وه‌ی لێبکات .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌تی خێزانه‌که‌یانی کرد و کێشه‌که‌ی بۆ باسکرد .
پزیشکه‌که‌ گوتی : بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕاستتر به‌ من بڵێیت لاوازبوونی بیستنی هاوسه‌ره‌که‌ت چه‌نده‌یه‌ ، ئه‌بێت پشکنینێکی ساده‌ بکه‌یت و ئه‌نجامه‌که‌ی به‌ من بڵێ تا بتوانم ئامێری بیستنت به‌پێی لاوازبوونی بیستنی خێزانه‌که‌ت بده‌مێ .
سه‌ره‌تا له‌ دوری نزیکه‌ی 4 مه‌تره‌وه‌ پرسیارێک له‌ خێزانه‌که‌ت بکه به‌ ده‌نگێکی ئاسایی ، ئه‌گه‌ر گوێی لێ نه‌بوو ئه‌وا نزیکتر به‌ره‌وه‌و له‌ دوری 3 مه‌تر هه‌مان پرسیار بکه‌ ، ئه‌گه‌ر دیسان گوێی لێ نه‌بوو ئه‌وا له‌ دوری 2 مه‌تر و به‌هه‌مان شێوه‌ نزیک ببه‌ره‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی گوێی لێ ئه‌بێت و ئه‌و کات به‌ من بڵیره‌وه‌.
ئه‌و شه‌وه‌ هاوسه‌ری پیاوه‌که‌ له‌ مه‌تبه‌خ سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی خواردن بوو و پیاوه‌که‌ش له‌ ژوری دانیشتن بوو .
پیاوه‌که‌ وتی: ئێستا دوری نێوانمان نزیکه‌ی 4 مه‌تر ده‌بێت ، ئێستا تاقیکردنه‌وه‌که‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌م ، بۆیه‌ پرسیاره‌که‌ی خۆی کرد...

گوێی له‌ هیچ وه‌ڵامێک نه‌بوو ، هه‌ستا و یه‌ک مه‌تر چووه‌ پێشتر دیسانه‌وه‌ پرسیاری کرد ، ئه‌مجاره‌ش هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بیست ، جاری سێیه‌م چووه‌ به‌رده‌م ده‌رگای مه‌تبه‌خه‌که‌و پرسیاره‌که‌ی کرده‌وه‌ ، به‌ڵام دیسان هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بیست ، بۆیه‌ چووه‌ نزیکی هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ له‌ پشتیه‌وه‌ وه‌ستا و پرسیاره‌که‌ی دوباره‌ کرده‌وه‌ وتی : ئــــازیزم بۆ نانی ئێواره‌ چیمان هه‌یه‌ ؟؟!!!

ئه‌مجاره‌ هاوسه‌ره‌که‌ی وتی :" ئه‌ڵێی که‌ڕیت؟!! ئه‌مه‌ چواره‌م جاره‌ ئه‌ڵێم مریشکمان هه‌یه‌ه‌ه‌ه‌!!!

" هه‌ندێکجار خراپ نیه‌ مرۆڤ سه‌یرێکی ده‌رونی خۆی بکات ، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ که‌م و کوڕی له‌ خۆمانه‌وه‌ بێت ، به‌ڵام ئێمه‌ وا ئه‌زانین که‌سانی به‌رامبه‌رمان هه‌ڵه‌و که‌م و کوڕیان هه‌یه‌ ، که‌ له‌ ڕاستیدا خۆمان خاوه‌نی هه‌ڵه‌که‌ین"!!.


خه‌مبار:: هه‌ڵه‌بجه‌یی

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه