چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ کاتی ڕۆح کێشانیدا فریشته‌ی گیان کێشانی هێنایه‌ گریان..
چوار شەممە, 24 ئاب 2011 12:12



له‌ ئه‌ثه‌ردا هاتووه‌ خوای گه‌وره‌ فریشته‌ی گیان کێشانی نارد بۆ ڕۆح کێشانی ئافره‌تێک، له‌ کاتێکا فریشته‌ی گیان کیشان (ملک الموت، عیزرائیل) له‌ بیابانێکی چۆڵ و بێ خواردن و خۆراک و خواردنه‌ و بێ ئاوه‌دانی، ئافره‌ێکی بینی له‌گه‌ڵ کۆرپه‌که‌ی که‌ شیری پێ ئه‌دا، له‌ کاتێکدا فریشته‌ی گیان کێشان ئه‌م دیمه‌نه‌ی بینی، و که‌ هاتووه‌ بۆ گیان کێشان و ڕۆح کێشانی ئه‌م ئافره‌ته‌، خۆی پێڕانه‌گیرا و فرمێسک به‌ چاوه‌کانیدا ده‌هاتنه‌ خواره‌وه‌، له‌به‌ر به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌ به‌م شیره‌ خۆره‌، که‌ به‌ته‌نها جێ ده‌مێنێت.
به‌لام فرمانی خودایه‌ ئه‌بێ جێ به‌جێی بکا، بۆیه‌ گیانی دایکی منداڵه‌که‌ی ده‌کێشێ و ده‌ڕوا، له‌دوای ئه‌م ڕووداوه‌ ساڵان هاتن و چوون، خوای گه‌وره‌ فریشته‌ی گیان کێشانی نارد بۆ ئه‌وه‌ی گیانی پیاوێک بکێشێت، له‌کاتێک چوو بۆ ڕۆح کێشانی ئه‌و که‌سه‌، چاوی به‌ پیاوێکی پیر و به‌ساڵا چوو و ده‌ست به‌گۆچان که‌وت، له‌لای ئاسنگرێک که‌ ئه‌یه‌ویست قه‌پاغێک بۆ سه‌ری گۆچانه‌که‌ی درووست بکا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری گۆچانه‌که‌یم نه‌خوورێت و تێک نه‌چێت، و به‌ ئاسنگره‌که‌ی ده‌گوت: "ئاسنێکی به‌هێز و پۆڵاینم بۆ دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێکی دوور و به‌ر درێژ بمێنێته‌وه‌ و تێک نه‌چێت". له‌م کاته‌دا فریشته‌ی گیان کێشان و هاته‌ پێکه‌نین و سه‌رسوڕمان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو هیوا و ئومێده‌ دوور و به‌ر درێژه‌ی که‌ ئه‌م پیره‌ پیاوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ژیان هه‌یه‌تی، له‌ دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌ پیری و زۆریه‌، که‌چی نه‌یده‌زانی ته‌نها چه‌ند چرکه‌ساتێک له‌ته‌مه‌ن و ژیانی ماوه‌. له‌و کاته‌دا خودای په‌روه‌ردگار و باڵاده‌ست، نیگا ئه‌کا بۆ فریشته‌ی گیان کێشان و پێی ئه‌ڵێت: "سوێند به‌ گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندیم ئه‌و کۆرپه‌یه‌ی که‌ تۆی هێنایه‌ گریان، له‌ کاتێک که‌ گیانی دایکه‌که‌ت کێشا، هه‌ر خۆیه‌تی که‌ به‌ پیری و هیواکه‌یه‌وه‌ تۆی هێنایه‌ پێکه‌نین و خه‌نده‌".
پاک و بێگه‌ردی بۆ خودای دادپه‌روه‌ر و خاوه‌ن به‌زه‌یی، که‌ کۆرپه‌یه‌ک به‌ بێ دایک و باوک و خزم و ئاودانی په‌روه‌رده‌ ئه‌کات و ژیانی پێ ئه‌به‌خشێ، و قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی تا پیری و به‌ساڵا چوویی ده‌با له‌نێو پڕ هیوایی بۆ ژیان.



وه‌رگێران و ئاماده‌کردنی: باوکی دروود + موسلیم چۆمانی

 
چیرۆک
وێنە
(( داستانی چیا )) چیرۆک
ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان  ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که‌ که‌وت به‌...
وێنە
پێش دڵنیا بوون بڕیار مه‌ده‌...!!!
کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو  له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ سه‌یری...
وێنە
هه‌واڵێکی زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ بوو!
رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له‌ یه‌کێک له‌ پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...
وێنە
زیره‌كترین دز له‌ جیهان
له‌ یه‌كێك له‌ ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه‌ جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه‌...
وێنە
كچكه‌ پێی وتم :محمد ئه‌مه‌وێ ببیته‌ مه‌سیحی زۆر كاریگه‌ر..
محمد چووه‌ ناو ته‌یاره‌كه‌..له‌ جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...
وێنە
چه‌ند چیرۆکێک ده‌رباره‌ی مردن
چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ که‌ خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...
وێنە
چیرۆکی ئه‌و ئافره‌ته‌ی چووه‌ لای هاوڕێکه‌ی فێری ماسی لێنانی بکات
ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده‌ کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...
وێنە
هونه‌ری ده‌ربڕین
سه‌رسام بوو ، له‌وه‌ی چی بکات بۆیه‌ بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی له‌ناکاوی دا له‌گه‌ڵ...
وێنە
چیرۆکێکی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر زاری کچێک
به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه‌ له‌ یه‌کێک له‌ شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...
وێنە
کراسێک بۆ چاره‌سه‌ری پاشا!!
پاشایه‌ک له‌ دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...
وێنە
چیرۆکێکی کورت/مه‌جنون و پیاوی نوێژ خوێن !!
رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به‌ به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که‌ نوێژی ئه‌کرد.....
وێنە
ڕیکلامێکی سه‌یر و داهێنانێکی زیره‌کانه‌ی ڕیستۆرانتێک .
خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که‌ له‌سه‌ر یه‌کێک له‌ ڕێگاکان بوو ، به‌ تابلۆیه‌کی...
وێنە
ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌یت هه‌موو جوانی به‌هار له‌ده‌ست ده‌ده‌یت
پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به‌ خێرای بڕیار له‌...
وێنە
زانیم ئێمه‌ چه‌ند هه‌ژارین !!
ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...
وێنە
خــــــــه‌ڵـــکی چـــی ئــه‌ڵـــێن ؟!
ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به‌ دایکمی وت؛ ته‌نها له‌...
وێنە
ئه‌مه‌ ئه‌و شته‌یه‌ که‌ هه‌موومان پێوسیتمان پێیه‌تی...
      پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...
وێنە
خۆناساندنی ( لیۆن تولستوی )
ڕۆژێک لیۆن تولستوی له‌ شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له‌ ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که‌ به‌...
وێنە
هه‌رگیز خۆشه‌ویستی براکه‌ت له‌ بیر مه‌که‌!
پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به‌ نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به‌ ناردنی 2 نامه‌ یه‌کێکیان بۆ...
وێنە
•به‌ڵێ ئه‌وه‌یه‌ خۆشه‌ویستی•
پیاوه‌که‌ به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...
وێنە
ژیریت به‌کار بهێنه‌ هه‌موو شت هه‌ڵبژاردن نیه‌!!
له‌ کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له‌ یه‌کێک له‌ پزیشکه‌ ده‌رونیه‌کانم...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه