پەیوەندى نێوان هەرێمى کوردستان وحکومەتى ناوەند ،سود بەخشە یا زەرەر بەخش
پێنج شەممە, 01 ئەیلول 2011 19:41



                                                                                                 
                                                                                                
ئەوانەى کە لەیەک کاتدا وبە یەک چاو تەماشاى هەردوو حکومەتى هەرێم وناوەند دەکەن وبێ بەزییانە بوختان وقسەڵوکە ئاراستەى هەردوو لا دەکەن کە گوایە پەیوەندى نێوان ئەم دوو حکومەتە پەیوەندێکە تەنها هەندێک کەس سودى لێوەردەگرێت وپەیوەندییەکى بەرژەوەندیکارانەیە بۆ ئەوەى میدیاکانى خۆیانى پێ بە هێز و دەوڵەمەند بکەن، ئەوانە بە هەڵەدا چوون ، چونکە پەیوەندى هەرێمى کوردستان لە گەڵ حکومەتى ناوەند تەنها لە بەر بەرژەوەندى هاوڵاتییانەوبە هێزکردنى شەقامى سیاسى ئێراقە بۆ ئەوەى ئێراقیش وەکو هەرێمى َکوردستان ئارام بێت وبە دۆخێکى گونجاوى سەردەمیانەدا تێپەڕێت بۆ ئەوەى دوژمنان بە ئارەزوى خۆیان یارى بە بارى سیاسى وئایندەى بکەن وهەوڵبدەن لە وڵاتێکى دەوڵەمەندەوە بیکەنە وڵاتێکى وێرانە وببێتە پارویەک بۆ سەر مێَزى ئەوانەى کە بە تەنها بەرژەوەندى خۆیان نەبێت بەرژەوەندى کەسیان ناوێت.....
ئەم پەیوەندیەى کە لە ئێستادا لە نێوان هەرێم وناوەندا هەیە، هەر چەندێ چەند مەسەلەیەکى گرنگ وهەستیار هەن کە تاکو ئێستا چارەسەر نەکراوەن وبە هەڵپسێردراوى ماونەتەوە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێـت کە هەردوولا ڕقیان لە یەک بێت وپشت لە یەک بکەن بە تایبەت کە حکومەتى ناوەند وبە شایەتى هەندێک لە بەرپرسە گەورە باڵا دەستەکانى کە لە میدیاکاندا ئەوەیان ڕاگەیاندوبوو کە ئەگەر هەرێمى کوردستان نەبوایە بەتایبەت خودى سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەنابى کاک مەسعود بارزانى وسەرۆک کۆمارى ئێراق مام جەلال تاڵەبانى حکومەتى ئێراق هەرگیز دروست نەدەبو، ئەگەریش دروست ببوایە ئەوا بە شێوەیەک دروست دەبوو بۆ لایەنێک باش دەبو وبۆ لایەنێکى دیکە خراپ دەبوو.. ئەمەش وەهایکرد کەڕۆژ لە دواى ڕۆژ پەیوەندى نێوان هەرێم وناوەند بە هێزتر بێت..
ئەگەر هەندێ لایەنى دەرەکى وناوەکى پێیان وایە ئەم پەیوەندییەى نێوان هەرێم وناوەند تەنها بۆ ئەوەیە کە پارتە باڵا دەستەکان وەک یەکێتى وپارتى لە هەرێم ودەوڵەتى یاسا وهاوپەیمانانى لە ناوەند گۆڕەپانەکە بۆ خۆیان داگیر بکەن و ڕێگە نەدەنە لایەنەکانى دیکە لەم مەجالە سیاسیە بەرفراوانە ئەوانیش بەشدار بن، ئەمەیان بۆ خۆى گەورەترین هەڵەى سیاسی مێژووییە، چونکە هەرێم لە سەر بنەماى هاوپەیمانى تەوافقى دروست بووە نەک لە سەر بنەماى دیکتاتۆرییەت کە بە داخەوە لە ئێستادا هەندێ میدیا ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرێمى کوردستان لە هەرێمێکى فرە لایەنییەوە دەبێتە هەرێمى دوو لایەنى مەبەستیانیش پارتى ویەکێتێیە، لە هەرێمی کوردستان ڕێگا بە هەموو شت دراوە، ئازادى ڕادەربڕین،ڕەخنە لە حکومەت وتەنانەت لە دەسەڵاتی سیاسیش،ڕێپێیوان ، کە ئەمانە بەشێکن لەو بزوتنەوە دیموکراسییە کە لە کوردستاندا هەیە، تەنها ڕێگە بە یەک شت نەدراوە وناشدرێت کە ئەویش دیکتاتۆریەتە، چونکە لە دواى ڕوخاندنى ڕژێمى بەعس مۆدیلى َدیکتاتۆریەت نەک لە هەرێم بەڵکو لە ئێراقیش باوى نەما ولە گوڕ نرا .... لە هەمان کاتدا حکومەتى ئێراقیش هەمان بەرنامەى هەیە، نەک لە سەر بنەماى دیکتاتۆریەت وتاک لایەنانە، ئەوانەش ئەم دۆخەیان پێ قەبوڵ نییە لە هەوڵى ئەوەدان ئاگرى دووبەرەکى بنەنەوەو ئەو پردەى کە حکومەتى هەرێمى لە گەڵ حکومەتى ناوەندى بە کۆمەڵێک خاڵى گرنگ وبەرچاو بەستۆتەوە بیڕوخێنن وبارەکە بۆ پێش پرۆسەى ئازادى بگەڕێننەوە کە ئەم هەنگاوە جێگاى قەبوڵ کردن نییە، چونکە لە زەرەر زیاتر هیچ سودێکى بۆ هیچ لایەنێک نییە نە حکومەتى هەرێم ونەش حکومەتى ناوەند. لە هەمان کاتدا ئەگەر هەوڵ وکۆششى حکومەتى هەرێمى کوردستان وبە تایبەتى خودى سەرۆک بارزانى نەبوایە بۆ پێکهێنانى حکومەتى ئێراقى ئێستا ئەوا سەرانى لایەنە سیاسیەکان نەدەگەیشتنە ئەنجام، واتا لەم حاڵەتە  هەردوو حکومەت لە پەیوەندییەکى بەردەوام وکراوەدان بۆ چارەسەرکردن ویەکلاییکردنەوەى ئەو خاڵانەى تاکو ئێستا چارەسەر نەکراون وناحەزان ونەیارانى هەردوولا بە کێشەوگرفت وەسفى دەکەن.
ئەو هۆکارەش کە وایکرد زیاتر ئەم پەیوەندییەى نێوان هەرێم وناوەند ڕۆژ لە دواى ڕۆژ گەشەدارتر وبە هێزتر بێت لەم چەند خاڵانەى لاى خوارەوە خۆى دەگرێتەوە:-
1- هەرێمى کوردستان داواى دابڕانى لە خاکى ئێراق نەکردووە وناشیکات و ئەگەریش بیکات ئەوا مافى خۆیەتى ، چونکە لە ئێستادا خاوەن حکومەت ودام ودەزگاى مەرکەزییە، بەڵکو هەمیشە لە هەوڵى ئەوەدا بووە خاکى ئێراق بە یەکارچەیى ویەکریزى بمێنێتەوە، چونکە یەکریزى خاکى ئێراق سودى بۆ هەرێمى کوردستانیش هەیە.
2- چارەسەرکردنى کێشەى ناوچە جێناکۆکەکان وپێشمەرگە ، کە بەداخەوە تاکو ئێستا وەک خۆى ماوەتەوە وهەرێمى کوردستانیش لە پەیوەندییەکى بەردەوام دایە لە گەڵ حکومەتى ناوەند بۆ چارەسەرکردنى ئەم کێشانە.
3- گرنتى دانى حکومەتى ناوەند بە هەرێم لە سەر ئەوەى کە بە تاکڕەوى وبە شێوەى دیکتاتۆریەت دەسەڵات نەگرێتە دەست ودەرگا واڵا بکات بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکانى نێو گۆڕەپانى سیاسى ئەمڕۆ، بە تایبەت لایەنە کوردییەکان بەشداری لە دروستکردنى حکومەت بکەن وبەشدار بن لە هەموو بڕیارێک...
4- لێکگەیشتن لە ڕێگەى دانوستان وگفتگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ناوچە کێشە لە سەرەکان بە تایبەت کەرکوک وخورماتوو وخانەقین وهتد..... بە تایبەت ماددەى (140) کە تاکو ئێستا وەکو خاڵێک و داوایەکى سەرەکى هەرێمى کوردستان ماوەو بە شێوەیەکى گشتى نەچووەتە قۆناغى جێبەجێکردنەوە.....


نێره‌ر // عومەر ئاوارە  

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه