له یه‌ک بوونمان له ڕێپێوانه‌کانی ئه‌وروپا دا، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌ دایک ده‌بێت‌
شەممە, 17 ئەیلول 2011 10:36


له یه‌ک بوونمان له ڕێپێوانه‌کانی ئه‌وروپا دا، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌ دایک ده‌بێت‌
ئه‌ی کوردینه، ئه‌ی مه‌ردینه، با ده‌ست له‌ناو ده‌ست یه‌ک نێین هه‌موو

به‌جیاوازی ڕه‌نگ و بیر ڕاکانمان ده‌بێت شێوازێکی به‌یه‌که‌وه‌ کارکردن و به‌یه‌که‌وه‌ ژیان بدۆزینه‌وه. ده‌بێت خۆ له‌ خاڵه‌ جیاوازه‌کان لاده‌ین و به‌ دوای خاڵه‌ هاوبه‌‌شه‌کانماندا بگه‌ڕێین. ڕژێمه‌کانی تورکیا، ئێران و تیرۆریستانی عێراق به‌ بێ جیاوزی کوردان ده‌کوژن و تیرۆریان ده‌که‌ن، ڕه‌ز و باخمان ده‌سوتێنن، ژینگه‌مان لێ پس ده‌که‌ن، مه‌ڕو ماڵاتمان له له‌وه‌ڕگه‌‌‌کان ده‌تارێنن، هه‌واره‌کان له ڕه‌وه‌نده‌کانمان قه‌ده‌غه ده‌که‌ن، گونده‌ کاول بوه‌کانمان ناهێڵن ئاوه‌دان ببنه‌وه. ده‌یانه‌وێت جارێکی تر په‌یمان نامه‌ی١٩٨٨ عێراق و ئێرانی زیندوو بکه‌نه‌وه‌ و مه‌رجی جێبه‌جێ کردنی ناوچه‌ی حه‌رام کراو  به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا بسه‌پێنن.  بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ده‌ست درێژیه‌کانی دووژمنه‌کانمان ده‌بێت یه‌ک بین.

ده‌مار گرژی به‌رامبه‌ر به‌ ئاڵای کوردستان !! ده‌مار گرژی به‌رامبه‌ر به‌ وێنه‌ی سه‌رۆک ئاپۆ!! له‌ خزمه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌ و کوردان له‌ ژێر ده‌ستی و له‌ زه‌بوونی زیاتر به‌ هیچ ئاقارێک ناگه‌یه‌نێت.  کوردانی باشوور پێویسته‌ ده‌رک به‌ شێوازی خه‌بات له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باکوور بکه‌ن که‌ له‌ قۆناغی به‌رخۆدان و شۆڕش دان، نه‌ک له‌ قۆناغی به‌ڕێوه‌بردندا.  بۆیه‌ نابێت کوردانی باشوور هیچ ناکۆکیه‌کیان هه‌بێت  به‌جۆش و خرۆشی جه‌وان و خوێن گه‌رمانی برا و خوشکه‌کانیان له‌ باکور و ڕۆژهه‌ڵات. به‌ هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ خوشک و برایانی باکوریش ده‌رک به‌وه‌ بکه‌ن که‌ خوشک و براکانیان له‌ باشوور قۆناغی جیاوازی ڕه‌نگه‌کانیان ڕه‌ت کردووه‌ و به‌ شه‌ڕه‌ په‌ڕۆی ناوزه‌د ده‌که‌ن‌ و باجێکی زۆریشیان داوه و زۆر ئازاریان به ده‌ستیه‌وه‌ چه‌شتووه. کوردانی باشوور به‌ دیتنی ڕه‌نگه‌ جیاوازه‌کان ئاسه‌واری شه‌ڕی براکوژیان بیر ده‌که‌وێته‌وه‌.  بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ک دڵنیا بن که‌ خوشک و براکانیان له‌ باشوور گرژیان به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌نگه جیاوازه‌کان له تینویه‌تیانه بۆ یه‌ک ڕه‌نگی و یه‌ک ده‌نگی کورده. با خوشک و برایانی باکور و ڕۆژهه‌ڵات ئه‌م هه‌ستی یه‌ک بوون و یه‌ک ڕه‌نگیه‌ی خوشک و براکانیان له‌ باشوور هیچ به‌ ناته‌بایی و یه‌ک نه‌هاتنه‌وه له‌گه‌ڵ ‌سه‌رۆک ئاپۆ و په‌رچه‌می په‌که‌که‌ و پژاک وه‌رنه‌‌گرن. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌،  ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو ڕۆژان زیاتر  کورد له‌گه‌ڵ قه‌ندیلدا کۆکن، ئه‌مڕۆ قه‌ندیل بۆته‌ سومبولی به‌رخۆدان.  ئه‌مڕۆ له‌ پاراستنی دوندی قه‌ندیله‌وه  چاوه‌ڕوانی هه‌ڵکردنی ئاڵای سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان به‌دی ده‌کرێت. دڵنیا بن هه‌موو کورد له‌گه‌ڵ ئازادی سه‌رۆک ئاپۆ دایه‌، هه‌موو کورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری دیمکڕاتیکی کێشه‌ی کوردایه‌ به‌ دیالۆگ له‌ تاران، ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا، هه‌موو کورد له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دایه.
 
ده‌با ئێمه‌ له‌ ئه‌وروپا زیاتر  بیر‌‌ بکه‌‌ینه‌وه‌ و بزانین بۆچی ڕێپێوان ده‌که‌ین؟ بۆ یه‌ک ده‌نگی کورد یان بۆ پارچه‌ پارچه‌ بوونی کورد؟!  ئه‌گه‌ر دژی ده‌ست درێژیه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌ با بزانین به‌چی دووژمنانی کورد به‌چۆک دادێنین بۆ وه‌ڵامی پرسی کورد به‌ دایالۆگ با ئه‌وه‌ بکه‌ین. ده‌بێ بزانین  چی پێویسته‌ بۆ سه‌ر خستنی ڕێپێوانه‌کان ده‌بێت ئه‌وه‌ بکه‌ین.  زۆر پێویسته‌ بۆ هه‌‌ر ڕێپێوانێک به‌رنامه‌ی دارێژرا و قسه‌ له‌سه‌ر کراوی پێش وه‌ختمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ک ده‌نگ و به‌یه‌ک ڕه‌نگ بڕژێینه‌ شه‌قامه‌کان. نا بێت چیتر به‌ چل یا په‌نجا که‌س بچین سه‌فاره‌تخانه‌ و قونسوڵگه‌ریه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان ڕسوا و شه‌رمه‌زار بکه‌ین. ده‌بێت بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی، ده‌ست درێژی ده‌یان هه‌زار پاسدار و ده‌یان فانتۆمی تورکی به‌لانی که‌م دوو ، سێ هه‌زار که‌س بڕژێنینه شه‌قامه‌کان.

ئێمه‌ ئه‌گه‌ر له‌م ڕۆدا له‌‌ناو ووڵاتیش بۆمان نه‌لوێت به‌ ئازادی پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین، ده‌بێت له‌ دنیای دیمکڕاتی ئه‌وروپا  وێک هه‌ڵکه‌‌ین و پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین. نا بێت چیتر پرسی کورد به‌که‌م نیشانی دۆست و دوژمنه‌کانمان بده‌ین، ده‌بێت وه‌ک یه‌ک میلله‌ت ، یه‌ک ووڵا ت و یه‌ک ئاڵا بێینه‌ مه‌یدان و داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ین.

هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌ به‌ریتانیا بانگه‌وازمان بۆ یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد و یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ڕه‌نگی له‌ خۆنیشاندانه‌کان کردووه‌ و تا ئێستا چه‌ندین جار دانیشتنی به‌ تاک و به‌کۆ له‌ نێوان حزبه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ و چه‌پ و دۆستانی کورد له‌ عێراقی و له‌ تورکی ساز داوه‌ و قسه‌ و باسمان لێ کردووه‌ و وا بڕیاره‌ به‌رده‌وامیش بین تا ڕێگایه‌کی هاوبه‌ش ده‌بینینه‌وه‌ بۆ ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ست درێژی و په‌لامارانه‌ی ده‌کرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگای قه‌‌ندیله‌وه.

تکا له‌ هه‌موو حزبه‌کان ده‌که‌‌ین، به‌ تایبه‌تی ئه‌و حزبانه‌ی که‌ پێیان به‌ پۆلوی  شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ سووتاوه‌ با که‌مێک به‌ ئارامتر هه‌ڵسوو که‌وت له‌گه‌ڵ بارو دۆخه‌که‌دا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌مان لێ چه‌واشه‌‌تر نه‌بێت. داوایان لێ ده‌که‌ین که‌ له‌شه‌قامه‌کانی ئه‌وروپا، له‌به‌ر ده‌می سه‌فاره‌ت خانه‌ و قونسوڵ گه‌ریه‌‌کانی تورکیا و ئێران و هه‌تا عێراقیش ده‌بێت سیمایه‌کی شارستانیانه‌ی دوور له‌ده‌مارگیری حزبایه‌تی بخوڵقێنین که‌ هه‌موومان به‌جۆش و خرۆشتر بکات له‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر داگیر که‌رانی کوردستان. تکایه‌ خۆ له‌هه‌موو ده‌مار گرژیه‌ک بپارێزن پێویسته‌ ئێمه‌ به‌دیالۆگ له‌یه‌ک حاڵی ببین نه‌ک به‌ یه‌کتر شکاندن و یه‌کتر سوک کردن. خه‌باتی مه‌ده‌نی و هاوچه‌رخ نابێت وابه‌سته‌یی حزبی پێوه‌ دیار بێت. چه‌نده‌ گیانی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان په‌روه‌ریمان به‌رز بێت هێنده‌ له‌ پێکانی ئامانجه‌کان نزیک ده‌بینه‌وه.

خوشک و برایانی ده‌لال و شیرین، جه‌وان و خوێن گه‌رمانی کورد با له‌ کوێ چی پێویست بوو  ئه‌وه‌ بکه‌ین. گه‌ر له‌ خۆنیشاندانێک پێویستی به‌ ‌هه‌ڵگر‌تنی وێنه‌ی سه‌رۆک ئاپۆ بوو پێویسته‌ هه‌موو به‌یه‌‌ک ڕوح و به‌یه‌ک گیان ئه‌وه‌ بکه‌ین و هاوار بکه‌ین له‌ پێناوی ئازاد بوونی دا. ئه‌گه‌ر له‌ خۆنشاندانێکی تر پلان وا بوو ئاڵای کوردستان هه‌ڵگرین پێویسته‌ جگه‌ له‌ ئاڵای کوردستان هیچی ترمان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد کۆمه‌ڵێک کۆتری سپیمان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و له‌ مه‌‌یدانێک هه‌موومان با به‌یه‌که‌وه‌ کۆتره‌کان هه‌ڵده‌ین. ئه‌گه‌ر پێویستی کرد چڵه‌ زه‌یتونێک به‌ده‌سته‌وه بگرین پێویسته‌ له‌ چڵه‌ زه‌یتوون زیاتر هیچی ترمان به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌بێت. هه‌تا ئه‌گه‌ر پێویستی کرد به‌ ئایه‌تی قورئانی وه‌ڵامی کۆماری به‌ناو ئیسلامی تورکیا و ئێران  بده‌ینه‌وه‌ ده‌بێ ڕانه‌وه‌ستین و زۆر به‌ شاره‌زایانه‌ و ئوستادانه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه.

به‌ڕێزان کاتی گوێ له‌یه‌ک گرتنه، کاتی  شت له‌یه‌ک فێر بوون و به‌ دڵخۆشیه‌وه وه‌رگرتن و جێ به‌جێ کردنه. تکایه‌ به‌سیه‌ خۆ خۆری، تکایه‌ به‌سیه‌ ژینی په‌ستی و ژێر ده‌ستی.  با به‌ڕاستی خوشک و برا بین بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ژێر ده‌ست نه‌بین. تکا له‌هه‌موو ڕێکخراوه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیریه‌ کوردی و کوردستانیه‌کان و دۆسته‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ین با به ئه‌قڵی ئه‌وروپیانه‌ کار و چالاکیه‌ مه‌ده‌نیه‌کان ڕێک خه‌ین.  با خۆمان به‌سه‌ر کرده‌ و پێشه‌‌وای خه‌باتی هاوچه‌رخ بزانین و وه‌رنه‌ مه‌یدان له‌ پێناوی یه‌کیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆ بوونی کوردستان.

بۆ پێشه‌وه

براتان

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، 13 ئه‌یلولی 2011

بۆ هاوکاری و هه‌ما هه‌نگی بۆ سه‌ر خستنی ئه‌م پرسه‌ تکایه‌ له‌ڕێگای ئه‌م ئیمێڵه‌وه  لوتف بکه‌ په‌یوه‌ندی بکه

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it


 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه