کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
ئه‌و منالانه‌ی بوون به قوربانی |
پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2010 20:58 |
![]() له‌رۆژێکی هه‌ینی پڕ پرشنگداری هاویندا له‌ناکاودا ده‌سته نه‌رمه‌کانی دایکم به‌ئاگای هێنام و وتی یه‌یت له‌گه‌ڵم بۆ سه‌رقه‌بری باپیره‌ت منیش وتم باش یه‌م و هه‌ستام خۆم ئاماده‌کرد و به‌ڕێ که‌وتین له‌سه‌ر قه‌بره‌که‌ی باپیره‌م وه‌ستابووین سێ منداڵم بینی له گۆڕستانه‌که ده‌ستی یه‌کیان گرتبوو به گریانه‌وه به‌ره‌و لای قه‌برێک ڕۆشتن منیش به دایکم وت ئه‌و مناڵانه چه‌ند گوناحن ئه‌توانم بچم بۆ لایان ؟ ، دایکم وتی بۆچی وتم حه‌زه‌که‌م بزانم ئه‌چن سه‌ردانی کێبکهن به‌ده‌م گریانه‌وه ، دایکم وتی زۆرت پێنه‌چێ وتم به‌چاوان . چومهڵای مناڵه‌کان و پێم وتن چۆنن؟ له‌به‌ر گریان جوابیان نهیامهوهوتم ئه‌وه بۆ ئه‌گرین هاتون بۆ سه‌ردانی کێ کچه چاو جوانه‌که به‌ده‌م گریانه‌وه وتی هاتوین بۆ لای دایکم به‌ڵام هه‌ر جوابمان نایاته‌وه منیش وتم دایکتان مردوه مناڵه‌کانیش به‌سه‌ر له‌قاندن جوابیان دامه‌وه منیش وتم مه‌گرین خه‌فه‌ت مه‌خۆن ئاقڵه‌کان ئێوه بۆچی به‌ته‌نیا هاتوون بۆ ئێره ئاده‌ی باسێکی خۆتان بکه‌ن دایکتان به‌چی مردوه؟ یه‌کێک له کوره‌کان که‌له دوانه‌که‌ی تر گه‌وره‌تر بوو وتی دایکم ئێمه‌ی زۆر خۆشه‌ویست به‌ڵام باوکم زۆر خراپ له‌گه‌ڵمان ئێستاش هه‌ر وایه دایکم له‌تاو ئه‌و خۆی کوشت و له‌ده‌ست ئێمه‌ش چوو باوکم چه‌نه‌ها جار خراپه‌ی به‌رامبه‌ر دایکم ئه‌کرد به‌ڵام دایکم هه‌ر هیچی نه‌ده‌وت ئه‌یوت له‌به‌رخاتری ئه‌و سێ مناڵه لێت قبوڵ ئه‌که‌م هه‌ر ئه‌گریا جارێکیان دایکم جلی ئێمه‌و باوکمی ئه‌شت له‌پڕ باوکم بهجنێویان خۆی کرد به‌ژورا له‌دایکم توره‌بوو به‌قژ دایکمی له حه‌مامه‌که هێنایه‌ده‌ره‌وه وتی ئه‌وه بۆ نانت حازر نه‌کردووه من له ئیش گه‌راومه‌ته‌وه دایکیشم به‌ده‌م گریانه‌وه وتی جاکوا تۆ به‌ڕۆژ هاتویته‌ته‌وه من له‌به‌ر خاتری تۆ دایم بۆ ئێواران خواردنم حازرکردووه ده‌می خۆم و مناڵه‌کانم وشیوه هیچ ناخۆین بۆئه‌وه‌ی شتێ هه‌بێ که‌تۆ ئێواره بیخۆیت هیلاکیت نه‌مێنێ ئه‌مرۆش وامزانی هه‌روه‌ک جاران ئه‌بێ باوکیشم پێی وت وس وس قسه‌ی وا بۆ من نه‌که‌یت دایم خه‌ریکی جل شتنیت نازانم ئه‌م جل شتنه نه‌برایه‌وه ، دایکیشم وتی ئێ خۆتۆ به‌خێومان ناکه‌یت ئه‌و ئیشه‌ی ئه‌یکه‌یت به قومار دای ئه‌نێیت منیش مه‌جبورم جلی خه‌ڵک بشۆم پارهوهر بگترم تا مناڵه‌کانم بژێنم که‌چی تۆ ئه‌وه رهفتارته! ئیتر باوکم په‌لاماری دایکمی دا‌و هه‌موو گیانی شین کرده‌وه و وتی باسی من نه‌که‌یت جارێکی تر و ڕۆشته‌ده‌ره‌وه من و خوشک و براکه‌شم به‌گریان به‌ره‌و لایدایکم رامانکرد باوه‌شمان پیاکردوو ده‌ستمان کرد به گریان خۆ زۆر جاری تر باوکم له‌دایکمی داوه و لێی توره‌بووه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان لێ یانه‌که‌ی زۆر بوو دایکم هه‌ر ئه‌گریاو ئازاری زۆربوو . کاتی ئه‌وه‌هات ئێمهبچین بۆ قوتابخانه دایکم وتی ده‌ی رۆڵه گیان خۆتان ئاماده‌بکه‌ن ئه‌مڕۆ من ناتوانم بتان گۆڕم باوکتان زۆر ئازاری داوم ئێمه‌ش وتمان دایه گیان وهینا خۆمان خۆمان حازر ئه‌که‌ین به‌ڵام تۆ ئیراحهت بکه دایکم به‌ده‌م گریانه‌وه به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری ئێوه نه‌بونایه ده‌مێک بوو من ماڵ‌ئاوایم لهباوکتان کردبوو به‌ڵام له‌به‌ر ئێوه هه‌ر خۆراگر بووم ئیتر ئێمه رۆشتین بۆ قوتابخانه کاتێ گه‌راینه‌وه سه‌یرمان کرد لایماڵمان ده‌نگه ده‌نگێکی زۆر هه‌یه خوشکه‌که‌م خێرا وتی دایکم منیش وتم چی دایکم وتی ئه‌ترسم ئه‌وه دایکی ئێمه بێ شتێکی لێهاتبێ ، منیش وتم نائێشهڵا وانابێ به‌ڵام سه‌یرمان کرد دایکم خۆی سوتاندبوو ئێمه‌ش هه‌ر گریانمان هه‌بوو نه‌مانده‌زانی چیبکه‌ین و کوسمان نوبوو بچین بۆلای ئیتر بۆخۆمان هه‌ر له‌لای باوکم ماینه‌وه باوکم له‌سه‌ر رهفتارهناشرینهکانی خۆی برده‌وامه منیش وازم له‌خوێندن هێناوه بۆی خوشک و براکه‌م له‌جیاتی دایکم به‌خێوبکه‌م هه‌رچه‌ن من مناڵم زۆر ئیشم پێناکرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌که‌م خوشک و براکه‌شم له‌ده‌ست ئه‌یه‌م ، وتی ئه‌مه چیرۆکی ژیانی ئێمه‌یه . منیش فرمێسکه‌کانم سڕی ووتم خه‌فه‌ت مه‌خۆن ئهوناش مه‌یه‌ن بۆ ئێره با خوشک وبراکه‌ت ئه‌وه‌نده نه‌گرین و پێم وت باشه ماڵتان له‌کوێیه وتی ئه‌وه‌تا لهوبهرهوهیه وتم باشه ئاقڵه‌کان چاوه‌کانتان بسڕن و ئیتر مه‌گرین هه‌ستن له‌گه‌ڵم وه‌رن چومه‌وه بۆلای دایکم و به‌دایکم وت ئه‌مانه زۆر گوناحن به‌کورتی بۆ دایکمم گێرایه‌وه دایکم به‌زه‌ی پیایاندا هاته‌وه دایکم وتی بالهگهڵیان برۆینه‌وه بۆ ماڵه‌وه و به‌پێی توانا هاوکاریان بکه‌ین . لێره‌وه هیوام وایه دایک و باوکان له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان باش بن و روداوی خۆ کوشتن که‌م بێته‌وه چۆنکه ته‌نها منداڵه‌کانتان بێلانه‌و سه‌رگه‌ردان ئه‌بن . |
چیرۆک

ڕۆژێکیان کوڕ و باوکێك له‌سه‌ر چیایه‌ك پیاسه‌یان ده‌کرد له‌ناکاو کوڕه‌که که‌وت به...

کوڕێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵان له‌ناو قیتاره‌که‌یا بوو له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یری...

رۆبرت داینس زوو، پاڵه‌وانی گۆڵفی ئه‌رجنتین ، له یه‌کێک له پێشبرکێکانیدا بڕێکی زۆر پاره‌ی...

له یه‌كێك له ولاته‌كان دزێك هه‌بوو كه جانتای خه‌لكی ئه‌دزی جا پیاو یا ژن بوایه...

محمد چووه ناو ته‌یاره‌كه..له جێگایه‌كدا دانیشت..قایشی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی به‌ست زۆر...

چه‌ندچیرۆکێکی ڕاسته‌قینه که خالد الجبير پزیشکی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ بینیویه‌تی و چه‌ند...

ئافه‌ره‌تێک سه‌ردانی هاوڕێکه‌ی کرد تا فێری هونه‌ری خواردن ئاماده کردنی بکات،،ده‌ستیان کرد...

به‌سه‌رهاتێکی راسته‌قینه‌ی ئافره‌تێکه له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان به‌یانی...

پاشایه‌ک له دوای ئه‌وه‌ی توشی نه‌خۆشیه‌ک بوو وتی: هه‌رکه‌سێک بتوانێت من چاره‌سه‌ر...

رۆژێک پیاوێکی مه‌جنون(شه‌یدا) به به‌رده‌م سوژده‌ی پیاوێکدا ڕۆیشت که نوێژی ئه‌کرد.....

خاوه‌نی ریستۆرانتێکی گه‌شتیاری که له‌سه‌ر یه‌کێک له ڕێگاکان بوو ، به تابلۆیه‌کی...

پیاویک چوار کوڕی هه‌بوو،،ویستی وانه‌یه‌کی جوانی ژیانیان فێر بکات تا به خێرای بڕیار له...

ڕۆژێک پیاوێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ، کوره‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ گوندێک ، تا پێی نیشان بدات ئه‌و...

ئه‌مویست له‌دایک ببم ، له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی گشتی ، باپیرم به دایکمی وت؛ ته‌نها له...

پیاوێکی بازرگان پاره‌یه‌کی زۆری وای نه‌بوو بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ هێنانی...

ڕۆژێک لیۆن تولستوی له شه‌قامێکدا ئه‌ڕۆشت ، له ناکاو شانی به‌ر ژنێک که‌وت ، ژنه‌که به...

پیاوێكی خێزاندار هه‌ستی به نیشانه‌کانی مردن کرد!!! هه‌ستا به ناردنی 2 نامه یه‌کێکیان بۆ...

پیاوه‌که به‌یانی هه‌ستا و نانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کی خوارد و خی گۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی بڕوات...

له کاتی سه‌ردانێکم بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ، له یه‌کێک له پزیشکه ده‌رونیه‌کانم...