له‌ دووره‌ ده‌ستی ... نامه‌یه‌ک بۆ وان
دووشەممە, 24 تشرینی یەکەم 2011 11:11



گوێ له‌ ترپه‌ی دڵت ئه‌گرم

رووه‌و پانتایی رۆحی بریندارت هه‌نگاو ده‌نێم

له‌ دڵی خه‌مبارتا هێواش هێواش هێلانه‌یه‌ک له‌ دڵۆپه‌ فرمێسکه‌کانت و

جلی ره‌شی دایکه‌ جه‌رگ سوتاوه‌کانت  دروست ئه‌که‌م

له‌ته‌ک ماته‌مینی تۆیا مشتێ له‌ ئازاره‌کانی ئێره‌ش له‌گه‌ل خۆما ده‌هێنم

ئێستا تۆ له‌ نێو ئازاره‌کانی

ره‌نگی جوانت

له‌ نێو دورگه‌یه‌کی تاریکا ون بوویت

دێم گولێک له‌ به‌ژن و باڵا ناسکه‌کانی به‌ر شه‌ونمی به‌ره‌به‌یانت بۆ ئه‌هێنم

دێم سه‌فه‌ری ئه‌ستێره‌کانیش له‌گه‌ل خۆما ده‌هێنم و له‌وێ له‌ نێو دڵی

دایکانی ئه‌وێ ماته‌م ئه‌گێرین

له‌ په‌نا مشتێک خاکی ئێره‌یا ته‌نیا ته‌نیا دانیشتووم

چاوه‌کانم وه‌ک منالێک ساوا به‌ده‌م گریانه‌وه‌

له‌ دووره‌ ده‌ستی خۆم له‌ به‌رده‌متا سه‌ر داده‌نوێنم

تۆ ئێستا له‌ چرایه‌کی کوژاوه‌ ئه‌چیت

له‌ جێگه‌ی سه‌دای گۆرانی و ره‌نگی رازاوه‌ی کوچه‌ و کۆلانه‌کانت

ده‌نگی شین و ماته‌م مه‌ودای نێوان مرۆڤه‌کانت ئه‌برێت و له‌ وێستگه‌ی حه‌قیقه‌تا به‌یه‌ک ئه‌گه‌ن

له‌ دووره‌ ده‌ستی خۆم و

له‌ دووری مێرگ و باڵای جوانی تۆیا ته‌نها ده‌وه‌ستم و له‌ به‌رده‌متا به‌ هێمنی سه‌ر داده‌نوێنم

وه‌رنه‌وه‌ با به‌فرمێسکه‌کانمانه‌وه‌ بتانوسینه‌وه‌

ئێستاش مێرگه‌کان له‌ چاوه‌روانیا کپ و ماتن

سه‌ما له‌ نێو ناخێکی نه‌گوتراوی به‌ر ئاگردانی ته‌مه‌ن ئه‌که‌ن

رزای ماچه‌ تریفه‌یه‌کانتان ئه‌که‌ن

وه‌رنه‌وه‌ با له‌ ڕۆمانێکا بتانکه‌م به‌ حه‌قیقه‌ت و

رووباری چاوانمانی پێ وشک بکه‌ینه‌وه‌

ئاوێته‌ی چرکه‌ ساتی ڕه‌به‌نیمان بکه‌ن و

له‌ گه‌رووی ساردی خنکاومان میهره‌بانیتان بخۆینه‌وه‌

ئێوه‌ له‌ ماته‌مان و

ئێمه‌ش له‌ هه‌ژمه‌تی ئه‌ستێره‌کان ده‌گرین

ده‌ وه‌رنه‌وه‌ له‌ دڵه‌ پڕ مه‌راقه‌کانمان ئۆقره‌ بگرن

ئاخر  کێ ئه‌توانێت له‌ پیرۆزی رۆح و

ناخه‌ ئه‌فسوناویه‌کان هه‌ناسه‌ی خۆشی هه‌لکێشێ

کێ ده‌توانێت له‌ نیگه‌رانی و ئاره‌زووه‌ ڕاڕاییه‌کان قومێ ئاو بنۆشێ

ئه‌ی وانه‌که‌م له‌ دووره‌ ده‌ستی خۆم و

له‌ دووری مێرگ و سه‌مفۆنیاکانی تۆیا ته‌نها ده‌وه‌ستم و له‌ به‌رده‌متا به‌ هێمنی سه‌رداده‌نوێنم

 

 

سیروان واحد خۆشناو .... به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ر

..... شه‌قلاوه‌

2011/10/23

 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه