کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
نوکته - به‌شی یه‌ک |
پێنج شەممە, 28 کانونی دووەم 2010 21:02 |
![]() 101/ ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له لا ئه‌بن که ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه دێت و یه‌کێک دێته ژووره‌وه. ژنه‌که به دۆسته‌کانی ئه‌ڵێ: "خێرا ڕابکه‌نه سه‌ربان ئه‌وه مێرده‌که‌مه هاته‌وه." پیاوه‌که له کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌دا گوێی له ته‌په‌ی پێ ئه‌بێت له‌سه‌ر پلیکانه‌کان بۆیه سه‌ر ئه‌که‌وێت بۆ سه‌ربان و ژنه‌ش به دوایدا. له سه‌ربان هه‌ردوو دۆستی ژنه‌که‌ی ئه‌بینێت، نیوه ڕووت و نیوه پۆشته، و لێیان ئه‌پرسێت: "ئێوه کێن و چی ئه‌که‌ن لێره؟" ئه‌وانیش دێنه وه‌ڵام و ئه‌ڵێن: "ئێمه به په‌ڕه‌شووت خۆمان هه‌ڵداوه و به ڕێکه‌وت له سه‌ربانی ئێوه گیرساوینه‌ته‌وه." پیاوه‌که پاش ئه‌وه‌ی که‌مێک لێیان ورد ئه‌بێته‌وه به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ: "ئه‌رێ ئافره‌ت من شێوه‌ی ئه‌م دووانه ئه‌که‌م، ئه‌مانه هه‌ر ئه‌و دووانه نه‌بوون که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر به غه‌واسه هاتبوونه به‌رمیلی حه‌مامه‌که‌مانه‌وه؟" ![]() 102/ کچێک ته‌ماشا ئه‌کات دایکی ملوانکه‌یه‌کی زۆر جوانی له ملدایه بۆیه پێی ئه‌ڵێ: "ئه‌ڵڵا دایه ئه‌و ملوانکه‌یه چه‌ند جوانه له ملتا، ئه‌وه باوکم بۆی کڕیت؟" دایکه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "نه‌وه‌ڵڵا کچم باوکتی چی، من به ته‌مای باوکت بومایه تۆشم نه‌ئه‌بوو." ![]() 103/ ژنێک ئه‌چێت بۆ پۆلیسخانه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌ر مێرده‌که‌ی تۆمار بکات. پۆلیسێک لێی ئه‌پرسێت: " بۆچی ئه‌ته‌وێت داوا تۆمار بکه‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "سیانزه ساڵه مێرده‌که‌م شتم تێ ئه‌گرێت." پۆلیسه‌که ئه‌ڵێ: "شتی چی؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "هه‌ر شتێکی به‌ر ده‌ست بکه‌وێت." پۆلیسه‌که لێی ئه‌پرسێت: "باشه، سیانزه ساڵه مێرده‌که‌ت شتت تێ ئه‌گرێت، بۆچی ئه‌مڕۆ هاتوویت داوای له‌سه‌ر تۆمار ئه‌که‌یت؟" ژنه‌که ئه‌ڵێ: "ئاخر ئه‌مڕۆ به‌رم که‌وت." ![]() 104/ له کاتی شه‌ڕی عێراق و ئێران‌دا سه‌ربازێکی کورد ئه‌چێت بۆ لای ئه‌فسه‌ره‌که‌ی و پێی ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م دوو هه‌فته ئیجازه‌م بۆ ده‌رچووه و ئه‌ڕۆمه‌وه. چیت ئه‌وێت له‌و سه‌ره‌وه بۆت بێنم به دیاری؟" ئه‌فسه‌ره‌که‌ش که‌مێک تێی ڕائه‌مێنێت و ئینجا ئه‌ڵێ: "له‌تێک گوێزان." سه‌ربازه کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ: "گه‌وره‌م له‌تێک گوێزانی چی؟ به‌ڕاستمه چیت بۆ بێنم؟" ئه‌فسه‌ره‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر تۆ له‌م ئیجازه‌یه‌دا فیرارت نه‌کرد و گه‌ڕایته‌وه ئه‌وا شه‌رت بێت، به‌و له‌ته گوێزانه‌ی بۆم ئه‌هێنیت، سمێلی خۆم بتاشم." ![]() 105/ مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت: "ئه‌گه‌ر باوکت 10 دیناری پێ بێت و تۆش داوای 6 دیناری لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟" ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: "10 دینار." مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ: "دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت." ئازادیش ئه‌ڵێ: "تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من." ![]() 106/ کوڕێک بایی دینارێک پاقله‌ی کۆڵاو ئه‌کرێ. له کاتی خواردنیدا ئه‌بینێ ده‌نکێک پاقله مێشی تیایه. کوڕه‌که ڕوو ئه‌کاته پاقله‌فرۆشه‌که و ئه‌ڵێ: "ئه‌وه چییه خاڵۆ پاقله‌که‌ت مێشی تیایه!" پاقله‌فرۆ‌شه‌که‌ش ئه‌ڵێ: "ئه‌ی تۆ یه‌ک دینارت داوه و ئه‌ته‌وێت مریشکی تیا بێت." ![]() 107/ 1-دوو ده‌سک سمێڵ(ئه‌گه‌ر تاشراويش بێت قهيناکه)ه 2-پڕ ژوورێک بۆني گۆرهوي 3-پهنجهيهکي گه‌وره‌ي شايهتمان بۆ هه‌ره‌شه‌کردن 4-پرخه‌پرخ به قوه‌تي 6 پله‌ي رێخته‌ر 6-دهسماڵێکي ئاوريشم بۆ سهرچۆپي وڕهشبه ڵهک 7-تهڵاقێکي حازر به ده‌ستي نه‌رمه قووت بۆ خواردن له عاني پێويستا 8-پاکه‌ت و چه‌رخێک بۆ سه‌ر تهلهٿزێۆنهکه 9-بيجامهيهکي بازهي خه‌ت خه‌ت له سه‌عات يه‌که‌وه بۆ پێنجي پاش نيوهر?(ئه‌گه‌ر تراکسود بێت موسهقهفانهتره) 10-مهوزوعێکي قۆڕ به پێی پێويست 11-به لايه‌ني که‌مه‌وه ڕهسمێکي گه‌وره‌ي خۆي به ديواري هۆڵه‌که‌وه ![]() 108/ ئه‌گه‌رچی چاویشم خێله، به‌ڵام قه‌یناکه گوێم لێته وشه‌ی تاڵ و جنێوی پیس، له لای من نوقڵ و چکلێته له زیندانی دڵا، به‌ندی ده‌سم پاوانه‌که‌ی پێته گلێنه‌ی چاوه قوربانی، له جێی گواره‌ی په‌نا گوێته هه‌رچی چاو شین و قژ زه‌رده، پشقل و کهرسهکی ڕێته ڤینۆسی خواوه‌نی جوانی، له ئاستا حوسنییه شێته له بۆن و ده‌نگی غازاتت که وا چه‌شنی دینامێته مه‌ست و بێهۆشم ده لێیده به‌سه‌رمانا، ئه‌گه‌ر پێته که ده‌ست هه‌ر پهلئهکێشێت، چی بکا کوژراوی ههرمێته که چاو فرمێسک ئه‌بارێنێت، ئه‌بڵه‌قی حه‌وتی دهرپێته ![]() 109/ ئه‌و ده‌موچاوه‌ت که چرچه، نه‌قسی ڤیتامینییه ئه‌و مل و شانه‌ت که گێڕه، سه‌به‌ب گۆزه‌ی کانییه تۆ هه‌تا ئێستاش مه‌کینه‌ی قیمه‌که‌ت هه‌ر هاندله هه‌موو ده‌رمان و مکیاجت، مێخه‌ک و سمڵ و کله فه‌قه‌رات و پشتی کۆمت ده‌ردی گسکی ده‌ستییه ڕاکه تاکو جێگه ماوه، ده‌رچۆ له‌و به‌دبه‌ختییه حاجه‌ت و جلشۆردنه وا پێستی ده‌ستتی بردووه فڕه‌ی په‌ره‌مێزی نانه گوێچکهتی کپ کردووه ئه‌مه‌نده‌ت بادا ته‌شێکه‌ت وا پڕوزهت لێ بڕا نابینی خاتوونی میمزات چۆن به دوو ساڵ هه‌ڵگڕا ڕۆژ له دووی ڕۆژ جوان ئه‌بێت ئه‌م وه‌ک شه‌رابی کۆنه‌ساڵ تۆش ئه‌ڵێی پۆڕی خوراوی هه‌ر ده مانگ و یه‌ک مناڵ ئه‌مه‌نده خۆت ڕه‌تان تاکو بووی به دوو هینی هه‌لاج رۆژێ نه‌ت دی ڕاکشانی سهرلمی به‌حر و مه‌ساج وه‌ره ڕاکه! به گوێی من که! ئه‌و ژیانه‌ت هه‌ر نه‌وێت بۆ ته‌ماته هه‌ڵبژاردن، بۆ به‌قاڵ لێت توڕه بێت؟ دوێنێ هه‌ر وه‌ک شه‌کله‌مه، ئه‌مڕۆکه عه‌ینی نانی جۆی تاوسی باخی به‌هه‌شت بووی، ئیستا وه‌ک به‌تریق ئه‌ڕۆی بۆ له‌شی ناساغی تۆیه جه‌رگی پشکۆ ژان ئه‌کا لێره شه‌سته و، شۆرتی له پیایه و به‌یانیان ڕا ئه‌کا ![]() 110/ چاوت وه‌ك مۆنیته‌رى فلات گه‌شه ئیمه‌یڵم بۆ ده‌نێرى پڕه له هه‌ڕه‌شه كیبۆردێكم، به په‌نجه‌ى تۆ نه‌بێت تایپ ناكه‌م عاشقێكم، گه‌ر نه‌تبینم ڕیفرێش ناكه‌م شه‌وان ئه‌وه‌نده بیرت ده‌كه‌م تا پرۆسێسه‌رى خه‌یاڵم جام ده‌بێ شه‌وان دڵم ده‌بێته فۆڵده‌رێك و پڕ له ئایكۆنى خه‌فه‌ت ده‌بێ ئه‌درێسى هه‌موو سایتێك ناوى تۆم بیر ده‌خاته‌وه چونكه ناوى تۆیه دڵم دیفراگمێنت ده‌كاته‌وه زمانم میدیاپلهیهرێكه و سه‌مفۆنیاى عیشقت بۆ ده‌چڕێ ئه‌م هاردهى دڵم خه‌مه‌كانى تۆش سه‌یڤ ده‌كا و هه‌ڵیانده‌گرێ كاتێ شه‌وان له‌نیگاى تۆ دڵم بێبه‌ش ده‌بێ باكگراوندى ژیانم تارێك و لێڵ و ڕه‌ش ده‌بێ حه‌ز ده‌كه‌م تۆ نیشتمان و خۆشه‌ویستم بى ڕامى یه‌ك گێگاى نێو مهزهربۆردى هه‌ستم بی به‌ڵام ڤایرۆسى ئه‌م حه‌زه شێته‌ى من له ئهنتیڤایرۆسى ڕقى تۆ تێپه‌ڕ نابێ عیشقیشت مۆنیتهرێكه و به هه‌زاران فلتهریش تاریك نابێ من لهباكگراوندى جوانى تۆ تێناگه‌م حه‌زده‌كه‌م دایمه هه‌ر سه‌یریان بكه‌م سینگت پادێكه و دوو ماوسى له‌سه‌ره حه‌زده‌كه‌م هه‌ر كلیكیان له‌سه‌ر بكه‌م چاوى تۆ باشترین سێرچه و من شادى تیا ده‌دۆزمه‌وه وه‌ره له سیدى ڕۆحم خۆت بخه نێو ویندۆزمهوه كیبۆردى ژیانم ته‌نها پێنج پیت ده‌نووسێ ئه‌ویش یوزهرنهیمى تۆیه فۆتۆشوپى خه‌یاڵیشم ته‌نیا وێنه‌یه‌ك ده‌كێشێ ئه‌ویش له‌یه‌ر و ستایڵى چاوى تۆیه تۆ كاشمیمۆرى پرۆسێسه‌رى ڕۆحى منى بۆیه هه‌موو كات له لای من ئۆتۆ ڕه‌نی ناوى تۆ هه‌موو كات لاى من سیرێلنهمبهره نیگایشت جوانترین سكرینسهیڤهره ![]() 111/ منداڵێکی قسه‌زان و ته‌مه‌ن بچوک شه‌وێکیان دایکی ده‌یه‌وێت بیخه‌وێنێت و بۆیه دایکه‌که لای لایه‌و گۆرانی بۆ ده‌ڵێت منداڵه‌که‌ش بێزار ده‌بێت ده‌ڵێ :خانمی هونه‌رمه‌ند به‌سه گۆرانی و لای لایه خه‌وم دێت ![]() 112/ 1.مۆبایلێکت لایه هیچ شوێنێک وه‌رناگرێ 2.دایکت له‌گه‌ڵ پورێکتا 5 ساڵه قسه‌ی نیه 3.له خۆته‌وه حه‌ز ئه‌که‌ی نه‌مام بشکێنی 4. دوو خاڵۆزات له هۆله‌ندا چاوه‌ڕێ ی ئیقامه‌ن 5.خواردنی تایبه‌تیت برنج و فاسۆلیایه 6.کابرایه‌ک خزمیشت نیه که‌چی پێی ده‌ڵێ ی خاڵه 7.باوکت به مناڵی زۆر له تۆ زیره‌کتر بووه 8.تا ئه‌گه‌یته ماڵه‌وه سێ جار چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنت ده‌که‌ن ![]() 113/ قاضی: له‌به‌ر چی ئه‌م پاسکیلهت دزیوه دزه‌که: چونکه نازانم سه‌یاره لێ‌بخوڕم گه‌وره‌م ![]() 114/ ۆژێکیان کابرایه‌ک له کوردستانه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوید..له‌گه‌ڵ خۆ‌یا لفکه ئهبهتوه بۆ ئه‌وێ هاوڕێ سویدیه‌کانی به‌خێرهاتنه‌وه‌ی ده‌که‌ن لفکه‌که به کابرا کورده‌که ئه‌بینن و لێی ئه‌پرسن ئه‌وه چیه؟ ئه‌ویش له روی نایه بڵێت خۆمی پێ ئه‌شۆم ئه‌ڵێ ئه‌وه هی سه‌گه‌که‌مه پێم ئه‌شت ئیت بۆ یادگاری هێناومهتوه سویدیکانیش ئه‌ڵێن وه‌یش که گوناحه سه‌گه‌که‌ت به‌وه شتوه ![]() 115/ کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ بوز کرین کابرا به بوز فرۆشه‌که ئه‌لێت کاکه کام بوزیان سارترینه ئه‌ویانم بۆ دابنێ ![]() 116/ پیرهمێردیک به پیره‌ژنێک ئه‌لێت دلت بخۆم پیره‌ژنیش ئه‌لێت ده‌لا چۆ ددانت نی یه ![]() 117/ کابرایه‌ک ئه‌چێت بۆ بازار بۆ ئه‌وه‌ی شه‌معه بکرێت له بیری ئه‌چێت به شه‌معه ئه‌لێن چی به کابرای دوکاندار ئه‌ڵێت کاکه یه‌ک مه‌تر گلۆپی سپیمان ئه‌وێت ![]() 118/ کوردێک ئه‌چی بۆ به‌غا و، له ویش ئه‌چێت بۆ چایخانه‌یه‌ک کابرای کورد ئه‌بینێت گشت عه‌ره‌به‌کان (( قۆنهرهیان)) له پایا ته‌نها ئه‌و کڵاشی له پێیا. کابرای کوردیش عهربیهکهی فولهو هه‌ل ئهستێته پاو ئه‌لێت (( انتم كولكم قۆندره به‌س انی كلاش)). ![]() 119/ که‌ر و ده‌نگی خۆش که‌ر ده‌نگی خۆی پێ خۆش نه‌بوو، به تایبه‌تیش کاتێ ده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئاژه‌ڵانی تر و باڵنده ومێروولهدا به‌راورد ده‌کرد. ئێواره‌یه‌کی هاوین، که‌ره‌که زۆر لای سه‌یر بوو کاتێك گوێی له ده‌نگی کۆمه‌ڵێک سیسرکه بوو، گۆرانی‌یان ده‌گوت و وه‌ک کۆرس بۆ یه‌کتریان ده‌گێڕایه‌وه. که‌ره‌که خۆی پێ ڕانه‌گیرا، له یه‌کێک له سیسرکه بچووکه‌کانی پرسی: ـ ئێوه چی ده‌خۆن وا ده‌نگتان خۆش و زوڵاڵه؟ سیسرکه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه گوتی: ـ ئێمه ئاوی پیس نه‌بێ هیچی تر ناخۆین؟ ئیتر له‌وه کاته‌وه که‌ره‌که ده‌ستی له خواردن هه‌ڵگرت و ته‌نیا ئاوی پیسی ده‌خوارده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆش ببێت، تا له ئه‌نجامدا له برسان تۆپی. ![]() 120/ کابرایه‌ك زۆری حه‌ز له شتی به‌لاشه‌یه ده‌چێت بۆ میوانی ... ماوه‌یه‌ك دوای نان خواردن ،،، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌لاشه بخوات به خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێت : وه‌ڵاهی ناو ده‌مم تاڵبووه قورئان به حه‌قت ئه‌ڵێی ژه‌هری مارم له ده‌مدایه .. ئه‌رێ شیرینیهکتان نیه ؟! خاوه‌ن ماڵ : وه‌ی به سه‌ر چاو .... خورما مان هه‌یه و مێوژیش .. کامیانت حه‌ز لێیه ؟! کاکی به‌لاش خۆر : خورمـــــــــــــــــــــــژ ! ![]() 121/ کابرایه‌ک به منداڵه‌کانی ده‌ڵێت ده‌ڵێم خۆم بکوژم پاشان ئێوه‌ش بکوژم ئینجا لۆ خۆم بڕۆم ![]() 122/ یه‌که‌م - ئه‌رێ به ڕاست سه‌یره تۆ که‌بابخانه‌ی خۆت هه‌یه و ئه‌تبینم له که‌بابخانه‌کانی تر نان ئه‌خۆی ؟؟ که‌بابچی -به‌خوا تۆ سه‌یری ئه‌ته‌وێ فێڵ له خۆشم بکه‌م !! ![]() 123/ سڵاو هاورێیان نوکته‌یه‌کی تازه کابرایه‌کی ده‌شته‌کی ئه‌چێ بۆ مه‌عره‌زی سه‌یاره به ساحیب مهغرهزهکه ئه‌ڵێت سه‌یاره‌یه‌کم ئه‌وێت بفرێت ساحیب مهعرهزیش وا ئه‌زانێ مه‌به‌ستی له فریین سورعه‌ت و قهفاز و ئه‌وانه‌یه سه‌یاره‌یه‌کی چاکی ئه‌یاتێ کابرا له رێگا ئه‌روات دوو لۆری به‌رامبه‌ری دێن گێچی سه‌یاره‌که‌ی فوول ئه‌کات و ئه‌چێته ژێر لۆریه‌ک ئه‌یبه‌ن بۆ ته‌واری له‌وێ سێ چوار سسته‌ری کچ له چوارده‌وره‌ی کۆئه‌بنه‌وه کابراش چاوی ئه‌کاته‌وه ئه‌یانبینێت یه‌کسه‌ر ئه‌ڵێت من ناوم عومه‌ره له زه‌ویه‌وه هاتووم ![]() 124/ خاوه‌نی مالپهریک کوردی باش نازانیت ده‌یه‌ویت ئه‌ندامه‌کانی ئاگادار بکاته‌وه ، ده‌لیت که‌س هه‌والی second hand م بۆ نه‌هینیت. ![]() 125/ دوو هاوڕێ به یه‌که‌وه گفتوو گۆ ئه‌که‌ن یه‌که‌م ئه‌ڵێ ؛ ئه‌گه‌ر شه‌و دڕه‌نگ ڕۆشتیته‌وه چیی به ژنه‌که‌ت ئه‌ڵێی ؟ دووه‌م ؛ ئه‌ڵێم شه‌و باش و باقی له سه‌ر ئه‌وه !! ![]() |
نوکته‌و پێکه‌نین

كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:باوكه ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه پرسی...كچه‌كه ...

ڕۆژیك كوڕێك ده‌یویست كه ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێت،داوای له پیره‌ژنێك كرد كه‌وا كچێكی بۆ...

به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت وڵاتی چینت بینیوه ناوی یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی بڵێ...

دوكه‌سی زۆر گه‌مژه:دوكه‌س پێكه‌وه دوو كه‌ر ده‌كرن...یه‌كێكیان ئه‌ڵێت چۆن بزانین كامه‌یان هی تۆیه و...

ئه‌مریكیه‌ك خه‌ریك بوو له ڕوبارێكدا ده‌خنكا،،هه‌ر هاواری ده‌كردhelp me,hellllpیارمه‌تیم بده‌ن...

كابرایه‌ك ئه‌چێته داوای ژن هێنان،كچه‌كه سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابهیئهو سمێڵه؟...

یه‌كێك خه‌ریكه شامپۆ به‌بێ ئاو له‌سه‌ری ئه‌دات ئه‌ڵێن بۆ وا ده‌كه‌ی ئه‌ویش دهڵێئهوهتا...

ژن:ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌یه‌یت پێكه‌وه بڕۆین بۆ ماڵی باوكم ئیتر ناتوانی من ببینیت....پیاو:بۆچی؟؟ژنه‌كه:...

76/ خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به منداڵێک ئه‌ڵێ: "ئا بڕۆ بابه گیان به دایکت بڵێ، بزانه خۆڵتان هه‌یه."...