دەروونناسی كۆمەڵایەتی جية؟
یەک شەممە, 30 تشرینی یەکەم 2011 15:47



دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی ) دەروونناسی كۆمەڵایەتی بەپێچەوانەی هەردوو زانستی دەروونناسی گشتی و كۆمەڵناسی گرنگی نادات بە                 ( تاك و كۆمەڵگابەتەنها ) بەڵكو گرنگی دەدات بە دیراسەكردنی تاك لەناو كۆمەڵگادا چۆنیەتی كەوتنە ژێركاریگەرییەوە. هەروەها گرنگی دەدات بەو تایبەتمەندیانەی كە لە چوارچێوەی كۆمەڵگاو گروپ ( جمع )دا دەردەكەوێت و تا چ ڕادەیەك كۆمەڵگا تایبەتمەندی ( خاصیەت )و كەسایەتی تاكەكان دەگۆڕێت.
ئەگەر زانستی دەروونناسی گشتی دیراسەتی تاك بكات، ئەوا زانستی كۆمەڵناسی دیراسەتی كۆمەڵگا دەكات، كەواتە دەروونناسی كۆمەڵایەتی تێكەڵاوێكە لە دیراسە كردنی تاك و كۆمەڵ. بۆیە ئەم زانستە لایەنی دەروونی كۆمەڵایەتی پێكەوە بە بەردەوامی ڕەچاو دەكات. بەواتایەكی تر ئەم زانستە لەو كاتەدا دروست دەبێت و ڕوودەدات كە پرۆسەی كارلێكی كۆمەڵایەتی دەروونی نێوان تاكەكان بەشێوازی جۆراوجۆر ڕووبدات. كاتێك دەڵێین ڕەفتاری تاك بریتی یە لە بەرهەمی كۆمەڵ یان ئەو دامەزراوەو ڕێكخستنانەی كە تاك ئینتمای بۆ هەیە كەواتە ڕەفتاری تاك بریتی دەبێت لە بەرهەمی كۆمەڵگا كە دەكرێ هەم شێوەی ڕەسمی بێت و هەمیش ناڕەسمی.


1.    پێناسەی (جان كازانیف):
زانستێكە كە دیراسەی مرۆڤ دەكات لە پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵ دا. تاك ئینتمای بۆ هەندێ كۆمەڵی جیاجیا دەكات وەكو هەندێ دامەزراوەی كۆمەڵایەتی، ئینتما بۆ ئەم دامەزراوانە كاردەكاتە سەر تاك وەكو كاریگەری عەقڵی، إنفعالی، كۆمەڵایەتی و تەنانەت فسیۆلۆجی و جەستەیی.

2.    پێناسەی ( هربرت بوند):
بریتی یە لە بەشێك لە بەشەكانی زانستە كۆمەڵایەتیەكان كە دیراسەی تاك و ڕەفتاری دەكات، وەك چۆن لەناو كۆمەڵێكی مرۆیی دا گەشەدەكات لەچاو كۆمەڵێكی دیكە.

3.    پێناسەی (هدات الله ستودە):
دیراسەتێكی زانستیانەیە بۆ پرۆسەی كارلێكی كۆمەڵایەتی دەروونی لەنێوان ( تاك وتاك، تاك و كۆمەڵگا ) لە ڕووی تەحدید كردنی هۆكارو دەرئەنجامەكانی پرۆسەی كارلێك كردن واتا دیراساتی هۆكارو دەرئەندامەكانی كارلێكی كۆمەڵایەتی نێوان ( تاك و تاك ) و( تاك و كۆمەڵگا ) دەكات

4.    پێاسەی (ویلیام ماكدوگل) :
زانستێكە كە جەخت دەكاتە سەر چۆنیەتی إكساب و فێربوونی تاك لەو كۆمەڵگایەی كە تێیدا دەژیت كە خلق گبعكی دیاری كراو وەردەگرێت، هەروەها تأكید دەكاتە سەر پرۆسەی بەكۆمەڵایەتی بوون كە تەوەری سەرەكی دیراساتی زانستە كۆمەڵایەتیەكانە.
ماكدوگل باسی سروشت و گبیعەتی مرۆڤ دەكات كە مرۆڤ دەبێتە بوونەوەرێكی( كۆمەڵایەتی، كولتوری، شارستانی) دەتوانین بڵێین: بەشی گرنگی گبیعەتی بشری ئەوەیە كە چۆن تاك ڕەفتارێكی (كۆمەڵایەتی، كولتوری، شارستانی) پەسەندو مقبول لە ناو كۆمەڵگا وەردەگرێ بە پێی گبیعەتی ئەو كۆمەڵگایەی كە تێیدا دەژیت كە جیاوازە لە كۆمەڵگایەك بۆ كۆمەڵگایەكی تر لێرە باسی ( ڕێژەی كۆمەڵایەتی و كولتوری ) دێتە پێش بەو مانایەی كە                  گبیعه تی مرۆیی وەك بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتی، كولتوری بەپێی جیاوازی كۆمەڵگاكان و كولتورەكان دەگۆڕێت. ئەگەر بمانەوێ پێناسەی ( أخلاق ) بكەین دەبێ بڵێین كە بریتی یە لە پێوەری ڕەفتارەكانی ناو كۆمەڵگا وەكو:        سلوك و قیەم و عادات و تقالیدو....هتد.


لە وەڵام دا دەتوانین بڵێین ئەم پرۆسەیە ( التگبیع الإجتماعی ) لە ڕێگای بە كۆمەڵایەتی بوونەوە دروست دەبێت، بەم شێوەیە كاتێك دەڵێین ( چۆنیەتی ـ الكمیە ) وەك لە پێناسەی ماكدوگل دا هاتووە ئەوە مەبەستمان لەو ڕێگایانەیە كە لە پێناو دروست كردنی سروشتی مرۆیی كۆمەڵایەتی دا بەكاردەهێنرێ، هەروەك دەشزانین یەكێك لەو ڕێگاو شێوازانە بەكۆمەڵایەتی بوونە بۆیە بە كورتی دەتوانین بڵێین كە سروشتی كۆمەڵایەتی مرۆیی ( الگبیعە الإجتماعیە البشریە ) بریتی یە لە بەرهەمی پرۆسەی كارلێكی كۆمەڵایەتی لەناو كۆمەڵگا.

5.    باشترین پێناسە بۆ دەروونناسی كۆمەڵایەتی:
دیراسەتی پەیوەندی نێوان لایەنی دەروونی تاك لەگەڵ چوارچێوەی كۆمەڵایەتی و كولتوری كۆمەڵگا دەكات واتە لەنێوان ڕەفتاری مرۆڤ كە بریتی یە لە سێ لایەنی ( عقلی، إنفعالی، فعلی ) یە لەگەڵ كۆمەڵگاو دامەزراوەو ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی و كولتوری و شارستانی پەیوەندیەكی بەهێزی هەیە، بۆیە پەیوەندی وكارتێكردن ( علاقە و تفاعل ) لە نێوان لایەنی دەروونی مرۆڤ ( واتە دیاردە دەروونیەكان ) لەگەڵ هۆكارە كۆمەڵایەتیەكان و كولتوریەكان دا هەیە. دەكرێ بڵێین دەروونی تاك بەرهەمی كۆمەڵگایە كۆمەڵناسی پێك دێت لە هەندێ سیستەمی كۆمەڵایەتی و دامەزراوەو ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی ( مۆسسات و تنڤیمات الإجتماعی ) دیاریكراو.

1. تاكەكان چۆن دەكەونە ژێر كاریگەری هۆكارە كۆمەڵایەتیەكانی دەوروبەری خۆیان؟
2. ئاراستە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكان لە چ شتێك و لە چ شوێنێك دا دروست دەبن؟
3. دوای ئەوەی كە تاك دەبێتە ئەندامی گروپێكی دیاری كراو، چ گۆڕانكارییەك لە دەروونی دا ڕوودەدات و چ شتێك دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە ئەندامێتی ئەو گرووپە دا بمێنێتەوە یان دەربچێ ؟
4. چ شتێك تاكەكان لەگەڵ یەكتر یان لەگەڵ گروپەكان پێكەوە گرێ دەدات و وایان لێ دەكات كە لەگەڵ یەكتر كارلێك و هاوكاری بكەن یان سەرەڕای جیاوازی و دژایەتی نێوانیان بەشێوەیەك ڕەفتار دەكەن كە دەكرێ بە ئاسانی پێشبینی بكرێت ؟
5. بۆچی هەندێ لە زەواج وهاوسەرێتی بە جیابوونەوە ( گلاق ) كۆتایی دێت؟
6. بۆچی ژمارەی تاوانباران لەناو كۆمەڵگاكاندا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت؟
7. چۆن و بە چ شێوەیەك تاكێك یان چەند تاكێك دەكەونە ژێر كاریگەری كەسێكی دیكەو چ هۆكارێكە كە دەبێتە هۆی كەم بوون یان زیاد بوونی نفوژی إجتماعی تاكەكان ؟
8. چۆن تاكێك بەرامبەر بە گروپێكی نەژادی و نەتەوەیی و ئاینی حوكمی مسبق دەدات و چ شتێكە كە دەبێتە هۆی جیاكاری و دژایەتی ؟
9. بە چ شێوەیەك پەیوەندی نێوان تاكەكان دەپچڕێت و مرۆڤ لەو شتانەی كە خۆی بەرهەمی دەهێنێت و لەو كارە بەرهەمییەی خۆی نامۆ دەبێت ؟
10. ڕای گشتی و إشاعات و توندوتیژی و ڕەفتاری كۆمەڵی ( جمعی ) چۆن ڕوودەدات ؟


1. كاریگەری كۆمەڵگا بەسەر تاك لەڕێگای بەكۆمەڵایەتی بوون ( تنشئەی كۆمەڵایەتی ).
2. كاریگەری تاك بەسەر كۆمەڵگا لە ڕێگای قیادەو سەركردایەتی.
3. كارتێكردن و پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەنێوان تاكەكان لە دیاردەكانی (هاوكاری، شەڕ، ڕكابەرایەتی، دەمارگیری، حوكمی مسبق و ...) ئامرازەكانی كارتێكردن پەیوەندی وەكو زمان و ڕاگەیاندن و ....هتد.
4. كاریگەری كۆمەڵگا بەسەر هۆشیاری هەست وئاراستەكان و ڕای تاك.
5. دیراسەكردنی هەندێ بابەتی تایبەتی وەك ( ڕای گشتی، ڕیكلام دیعایە، إتجاهات، عونف و توندوتیژی، عقایدی كلێشەیی و خورافات....هتد ).
6. ڕەفتاری تاوان و تاوانكاری.
7. دیراسەتی ڕەفتاری سیاسی گروپ و ئەحزاب و سیاسەتی ناوخۆو دەرەوەو نێودەوڵەتی.

ئامادةكرنى سورين اكرم

 
ده‌رونناسی
وێنە
خۆشبه‌ختی‌ و به‌دبه‌ختی‌
خۆشبه‌ختی‌ ئاسووده‌ی‌ و ئارامی‌ دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤه‌كانه‌كانه‌ وه‌...
وێنە
فۆبیابوون لە مندا
بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی...
وێنە
ژیانی به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌مۆکی
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌...
وێنە
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یان جنۆكه‌ چوونه‌ له‌ش........
پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...
وێنە
چۆن بزانین ته‌ندروستی ده‌رونیمان باش نیه‌ ......
پسپۆری ده‌رونی:  ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانین...
وێنە
نهێنیەکانی زمانی جەستە
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...
وێنە
توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال و کارگه‌ری خراپ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له‌ ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ...
وێنە
کەنایزمەی ئایین و کاریگەری دەرونی لەسەر تاک
مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...
وێنە
ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قووڵ بکه‌
باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌ستی تۆوه‌...
وێنە
به‌یوه‌ندی ده‌روناسی كۆمه‌لایه‌تی به‌ زانسه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تره‌وه‌
•     زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كولتور ) بە...
وێنە
زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسان له‌ بیانیان یارمه‌تی حاله‌تی ده‌روونی مرۆڤ ئه‌کات
کومه‌لێک له‌ پسپۆران له‌ زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زوو له‌ خه‌و...
وێنە
بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌
وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...
وێنە
ئه‌نجامدانی یاری کۆمپیوته‌ری به‌ شه‌وان مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌کات
توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی  ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌...
وێنە
ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتن بۆ کارکردن له‌وانی تر
ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه‌ دواتر کاربکه‌ بۆ به‌دیهێنانی . ـ تواناو به‌هره‌...
وێنە
كۆمەڵناسی لادێیی
كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...
وێنە
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...
وێنە
شه‌قام منداڵ په‌روه‌رده‌بكات یاخوت خۆمان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...
وێنە
خوێندنەوەی پەرتوک مرۆڤ دووردەخاتەوە لە خەمۆکی و دوودڵی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...
وێنە
رووبەرووبوونەوە لەگەل ترس
کاتێ کونترولکردنی ترس کێشە بۆ مرۆڤ پەیدا دەکات پێویستە مرۆڤ سێ رێکا بە کار بھێنێت بۆ خو دوور خستنەوە لە ترس...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه