چه‌ند رێنماییه‌كی به‌سوود بۆ دایكان و باوكان ‌
سێ شەممە, 08 تشرینی دووەم 2011 14:54



منداڵ له‌ باوه‌شی دایكیدا چاو هه‌ڵدێنێ، به شیری دایكی گۆش ده‌كرێ و، له‌ سایه‌ی ناز و ‌‌خۆشه‌ویستی دایك و باوكیدا گه‌وره‌ ده‌كرێ و، به‌ لای لایه‌ی شیرینی دایكی گوێیه‌كانی ده‌زرینگێنه‌وه‌ و، وشه‌ و رسته‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی زمانی له‌ دایك و باوكییه‌وه‌ فێرده‌بێت.. ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دایك و باوكی كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌ ژیانی داهاتوویدا ده‌بێت.. بێگومان رۆڵی دایك و باوك له‌ په‌روه‌رده‌كردنی راست و دروستی منداڵدا زۆر گرنگ و كاریگه‌ر و هه‌ستیاره‌، به‌ تایبه‌تیش رۆڵی دایك.. چونكه‌ دایك به‌ یه‌كه‌مین مامۆستای منداڵ ده‌زانرێ ، ماڵیش به‌ یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی داده‌نرێ.

كه‌واته‌ دایك ئه‌ركێكی زۆر پێویست و پیرۆز و قورسی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.. چۆن ڕێنمای و په‌روه‌رده‌ی بكات، وا پێده‌گات.. بۆیه‌ كورد وتوویه‌تی: «دایك ببینه‌ و، دوێته‌ بخوازه‌»
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ ژینگه‌ و تیكه‌ڵاوبوونی منداڵ له‌گه‌ڵ منداڵانی گه‌ڕه‌ك و قوتابخانه‌دا، كاریگه‌ری خوازراو و نه‌خوازراویان ده‌بێت.. منداڵ له‌ منداڵه‌وه‌ شتی باش و خراپ فێرده‌بێت.

ئه‌گه‌ر به‌ ژیاننامه‌ی زانا و دانا و كه‌ڵه‌ ناودارانی جیهاندا بچینه‌وه‌، زۆربه‌یان دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن، كه‌ قه‌رزاری دایكیانن ، له‌ سایه‌ی په‌روه‌رده‌ی دروست و هاندان و پشتگیریی دایكیاندا، گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و پله‌ و پایه‌ و ناوبانگ ده‌ركردنه‌یان..بۆ نموونه‌ :
كیم ئیل سونگ ده‌ڵێت : « مرۆڤه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌كان هه‌رده‌م ئه‌وانه‌ن كه‌ دایكیان به‌ باشی په‌روه‌رده‌ی كردوون ». تۆماس ئه‌دیسۆن ده‌ڵێت : « دایكم دروستی كردم ». جۆن ئاده‌میز ده‌ڵێت : « شانازی ئه‌و هه‌موو پایه‌ به‌رزییه‌ی پێیان گه‌یشتووم ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دایكم ». ئابراهام لینكۆڵن ده‌ڵێت : « هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی من پێیان گه‌یشتووم و، ئه‌و پله‌ و پایه‌ باڵایه‌ش كه‌ هیوای پێگه‌یشتنی بۆ ده‌خوازم، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دایكی په‌ریزادم ». ناپلیۆن ده‌ڵێت : « ئه‌وه‌ دایكه‌ كه‌ به‌ ده‌ستی راستی لانك راده‌ژێنێ و به‌ ده‌ستی چه‌پیشی جیهان راده‌وه‌شێنێ ». ئه‌مانه‌و به‌ ده‌یان وته‌ی ناودارانی تر، كه‌ ده‌رباره‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ و كاریگه‌ری رۆڵی دایك له‌  په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا وتوویانه‌.
كه‌ ناوی دایك دێنین، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ له‌ رۆڵ و قوربانیدانی باوك كه‌م بكه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام نكووڵی له‌و راستییه‌ ناكرێت، كه‌ منداڵ زیاتر له‌ دایكییه‌وه‌ نزیكه‌، كاریگه‌ری دایكی زیاتر به‌ سه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌..ئه‌م راستییه‌ له‌ گیانه‌وه‌ره‌كانی تریشدا به‌ دی ده‌كرێ.

ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ منداڵ، ده‌بێته‌ كۆپیه‌كی ده‌قاوده‌قی دایك و، باوكی و له‌ هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتارێكیدا لاسای و شوێنی دایك و باوكی ده‌كه‌وێت، چونكه‌ گۆرانكاری و رۆژگاری نوێ ، شتی نوێ به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌سه‌پێنێ و نه‌ریتی تازه‌ دێنه‌ ئاراوه‌ .

بۆ ئه‌و دایك و باوكه‌ دڵسۆزانه‌ی كه‌ خوازیاری ئه‌وه‌ن، كه‌ منداڵه‌كانیان به‌ راستی و به‌ دروستی په‌روه‌رده‌ و رێنمایی بكه‌ن.. چۆن ده‌توانن وابكه‌ن كه‌ منداڵه‌كانیان بڕوایان به‌ خۆیان هه‌بێت.. ؟ هیوادارم سوود له‌م ئامۆژگارییه‌ گرنگانه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ربگرن، كه‌ بۆ بڕوابه‌خۆبوونی منداڵن.. ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ش له‌ كتێبی ( ٥٠١) ڕێگا بۆ بڕوابه‌خۆبوونی منداڵدا نووسراوه‌. ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی دكتۆر ( رۆبه‌رت راسی ) یه‌ ، دكتۆراكه‌شی له‌ بواری په‌روه‌رده‌دا وه‌رگرتووه‌.. بیست و پێنج له‌و ئامۆژگاریانه‌م بۆ گوڵبژێر كردوون و گۆڕیومن بۆ زمانی كوردی:

١ـ ئه‌گه‌ر خودا منداڵێكی پێبه‌خشین، ناوێكی بێ مانای لێ مه‌نێن، چونكه‌ به‌ دێژایی ژیانی ئه‌و ناوه‌ بۆی ده‌بێته‌ نیگه‌رانی و شه‌رمه‌زاری.

٢ـ هه‌موو رۆژی به‌ خۆشه‌ویستی سۆزه‌وه‌ باوه‌ش بۆ منداڵه‌كه‌تدا بكه‌.

٣ـ به‌ هه‌موو هه‌ستێكته‌وه‌، گوێ له‌ قسه‌كانی منداڵه‌كه‌ت بگره‌ و قسه‌كانی پێ مه‌بڕه‌ و لێی بگه‌ڕێ با خۆی رسته‌كانی ته‌وا بكات و، تۆ بۆی ته‌واو مه‌كه‌.

٤ـ فێری راستگۆی و راستییه‌كانی بكه‌ ، تا به‌سه‌ر دوودڵی و گوماندا زاڵبێت و، هێمنی خۆی بپارێزێت.

٥ـ گرنگیدانت به‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی یادی ساڵڕۆژی له‌ دایك بوونی منداڵه‌كانت.. واته‌ ئاهه‌نگێرانه‌ به‌ یادی ژیانێكی نۆێ.

٦ـ كه‌ منداڵه‌كه‌ت بۆ یه‌كه‌مین جار وانه‌یه‌ك فێرده‌بێت، جه‌ختی لێ مه‌كه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ مه‌به‌ كه‌ به‌ په‌له‌ و ئاسانی فێربێت.

٧ـ به‌ ناكۆكی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا، رۆژ به‌سه‌ر مه‌به‌. 

٨ـ وابكه‌ كه‌ منداڵه‌كانت خه‌ونه‌ ناخۆشه‌كانیان و باسی مێرده‌زمه‌كانت بۆ بگێڕنه‌وه‌، كه‌ هاتوونه‌ته‌ خه‌ونیان.

٩ـ بۆ كاتی په‌رژان و گردخێزانی، كارێك ئاماده‌ مه‌كه‌ كه‌ بیكه‌یت.. چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و بۆچوونه‌ له‌ لای خێزانه‌كت دروست ده‌كات ، كه‌ كاره‌كانت له‌وان به‌ گرنگتر ده‌زانیت.

١٠ـ هه‌وڵ بده‌ جاروبار دابه‌زیته‌ ئاستی هه‌ستی منداڵه‌كه‌ت.

١١ـ پێبكه‌نه‌، به‌و نوكته‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ت بۆت ده‌گێڕێته‌وه‌.

١٢ـ ئه‌گه‌ر دانه‌كانی منداڵكه‌ت خواروخێچ بن و پێویستیان به‌ راستكردنه‌وه‌ هه‌یه‌.. یه‌كسه‌ر بۆی بكه‌. چونكه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی گه‌ش بڕوای پێده‌به‌خشێت.

١٣ـ زۆر ژیرانه‌ خۆت ده‌رمه‌خه‌ و، هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا ساده‌به‌ و، وا خۆت ده‌رخه‌ت كه‌ ساده‌ و نابه‌ڵه‌دی و هه‌ر هه‌موو شتێك نازانیت.

١٤ـ ئه‌و دیارییانه‌ی بۆ منداڵه‌كانت ده‌یان كڕیت، با هاونرخ بن. تا وا هه‌ست نه‌كه‌ن كه‌ جیاوازی له‌ نێوانیاندا ده‌كه‌یت.

١٥ـ له‌ بنیاتنانی هه‌ر شتێكدا..منداڵه‌كه‌ت به‌شدار بكه‌.

١٦ـ ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت رازێكی خۆی لات دركاند..تۆ بڵاوی مه‌كه‌ره‌وه‌.

١٧ـ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتدا، رێوڕه‌سمه‌ ئایینیه‌كانت بكه‌.

١٨ـ كه‌ بۆ گه‌شتێك ده‌چن..با منداڵه‌كه‌ت خۆی شته‌كان و جانتاكه‌ی خۆی ئاماده‌ بكات.

١٩ـ له‌ هه‌موو كۆنگره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا ئاماده‌به‌ و له‌ده‌ستیان مه‌ده‌.

٢٠ـ چه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌، كه‌منداڵه‌كه‌ت فێری مه‌له‌وانی ببێت.

٢١ـ له‌ منداڵه‌كه‌ت بگه‌ڕێ..با هه‌ندێ جار ئه‌و به‌سه‌ر تۆدا سه‌ربكه‌وێت.

٢٢ـ باوڵێك به‌ منداڵه‌كه‌ت بده‌..باشته‌كانی خۆی تێبكات..كلیلێكیشی با لای خۆی بێت.

٢٣ـ له‌ رۆژی جه‌ژنی جیهانی منداڵاندا، پیرۆزبایی له‌ منداڵه‌كه‌ت بكه‌ و دیارییه‌كیشی پێشكه‌ش بكه‌ و ئاماده‌ی ئاهه‌نگێڕانیان به‌.

٢٤ـ رێ به‌ منداڵه‌كه‌ت بده‌ با كێكی جه‌ژنی له‌ دایك بوونی خۆی بڕازێنێته‌وه‌.

٢٥ـ زۆر له‌ باره‌ی ره‌نج و ئه‌و قوربانییانه‌وه‌ مه‌دوێ كه‌ له‌ پێناوی منداڵه‌كه‌تدا داوته‌، به‌ڵكو هه‌روه‌ها باسی ئه‌و خۆشییانه‌ش بكه‌ كه‌ له‌ سایه‌ی ئه‌مدا هاتوونه‌ته‌ دی.

دایكان و باوكانی خۆشه‌ویست، ئه‌و رێنماییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرن و به‌ شێوه‌یه‌كی راست و دروست، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتاندا ره‌فتار بكه‌ن، لێیان تووڕه‌ مه‌بن و
مه‌نه‌ڕێنن به‌ سه‌ریاندا و، هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌یان لێ مه‌كه‌ن و سه‌ركوێریان مه‌كه‌ن.. رێیان لێ مه‌گرن، با به‌وپه‌ڕی ئازادی و راشكاوییه‌وه‌ گوزارشت له‌ هزر و بۆچوون و هه‌ست و سۆزی خویان بكه‌ن..با ده‌میان دانه‌خه‌ن و به‌بێ ترس قسه‌ی خۆیان بكه‌ن.
یۆ نامات ده‌ڵێت : « تا ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیم وامده‌زانی ناوم ( ده‌مت داخه‌)‌یه‌ »

دایكان و باوكان، ئه‌رك و ماندووبوونی ئێوه‌ زۆر پیروزه‌ و، هیچ پاداشتێك نییه‌ كه‌ هاوتای خۆبه‌خشیین و میهره‌بانیتان بێت..هه‌ر بۆیه‌ش به‌هه‌شت له‌ژێر پێی ئێوه‌دایه و مه‌گه‌ر‌ خوای مه‌زن هه‌ر خۆشی پاداشتی ئه‌رك و قوربانیتان بده‌اته‌وه‌.

ره‌زا شوان / سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد / له‌ نه‌رویچ

 
کۆمه‌ڵایه‌تی
وێنە
باوک و دایکیان ده‌یانسوتێنن
یه‌کێک له‌ سه‌رنجترین و دڵته‌زێنترین روداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ئه‌وه‌بوو له‌ 11-5-2012...
وێنە
200 $ بۆ دیئاکتیڤ کردنی فه‌یسبوک
بری 200$ بۆ دیئاکتیڤه‌یتی فه‌یسبوک له‌ ویلایه‌تی بۆستن له‌ ئه‌مریکا ، باوکێک هه‌ڵده‌ستێت...
وێنە
هاوسه‌ره‌که‌ی کوشت بۆ ئه‌وه‌ی نیازی تاوان و خیانه‌تی هه‌بوو!!
ژنێکی پاکستانی‌ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت له‌ کاتێکدا ویستی ده‌سترێژی هه‌بووه‌ بۆ...
وێنە
كاتێك زه‌نگی موبایله‌كه‌ت لێیدا چی ده‌كه‌یت
       پشكۆخاڵدانی/كه‌ركوك ئایه‌ ســــــــــــــۆمابه‌چی قه‌پاته‌...
وێنە
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ت.
بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی زۆر ڕێگه‌ی جیاواز هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی خۆت بۆ...
وێنە
کوڕێک باوکی خۆی کوشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگری بوو یاری به‌ پله‌یسته‌یشن بکات
له‌ له‌ باشوری شاری فیلادیفیا ڕووداوێکی تاک و دڵته‌زێن روویدا که‌ گه‌نجێکی هه‌رزه‌کار با ...
وێنە
ئه‌و قسانه‌ی پیاوان ده‌یکه‌ن و ئافره‌تان له‌ بیری ناکه‌ن!
چه‌ند شتێک هه‌یه‌ ئافره‌ت بێزار ده‌کات به‌تایبه‌ت ژنان،هه‌ندێ جار به‌ شێوه‌یه‌ک...
وێنە
كچان و ژنان كام ڕه‌نگی چاویان لاجوانه‌
ژنێك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوی خۆم سه‌وزه‌، چاوی سه‌وزم لاجوانه‌ هه‌رچه‌نده‌...
وێنە
ئه‌گه‌ر ژنكه‌ت سه‌رۆكی كارت بێت چ به‌ڵایه‌ك ڕووت تێده‌كات؟؟
ئایا تا ئێسته‌ له‌لای خۆتانه‌وه‌ بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌له‌جێگای...
وێنە
رێگاکانی خۆشەویستی راستەقینە لە نێوان هاوسەرەکاندا...
کاتێک رۆیشت و ویستی دوور بکەوێتەوە لە تۆ بە هۆی توورە بوونەوە ( لێ دوور مەکەرەوە و بە شوێنیا برۆ) کاتێک بینیت...
وێنە
سه‌روه‌ت و سامانی خێزان هی ژنـه‌ یاخوود پـیاو ؟
یوسف خه‌لیل یه‌كێك له‌و كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌جۆر...
وێنە
ئافره‌تان زیاتر له‌ پیاوان ئینکاترن..
ئافره‌تان زیاتر ئینکارن له‌ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رازیلی ڕوونی کرده‌وه‌ که‌...
وێنە
چه‌ند نیشانه‌یه‌کی ترسناک نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌که‌ت خیانه‌تت لێ ده‌کات..
ئایا به‌رده‌وام له‌ کار دوا ئه‌که‌وێت؟ئایا که‌م قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌کات که‌ له‌...
وێنە
هاوڕێی سه‌ر کاری پیاوان وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن که‌ دڵ پیس بکه‌ن.
دڵپیسی زاڵه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێ له‌ ئافره‌تان و  وا له‌ هاوسه‌ره‌کانیان ده‌که‌ن له‌...
وێنە
بنەما بۆ نەھێلانی کێشەی نێوان ژن و مێرد
زۆر جار گفتۆگۆیەک لە نێوان ژن مێرد روودەدا کە ھەندێک جار دەگاتە رادەیەک بەرەنگاری لە نێوانیان دەبێت بە بێ...
وێنە
راگەیاندن و حەیاجونی ناوداران بەدەستدرێژی جنسی
جیاوازن ڕێگای وەرگرتن و مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنەکان ، لەسەر بابەتە حەساسەکانی وەکو دەست درێژی جنسی...
وێنە
یارمه‌تی هاوسه‌ره‌که‌ت بده‌ بۆ سه‌رکه‌وتن پله‌ به‌ پله‌..
خانمان ئه‌توانن یارمه‌تی هاوسه‌ره‌کانیان بده‌ن له‌ سه‌رکه‌وتن به‌ ئاسانی،پاشان وازی لێ...
وێنە
سه‌د ڕێگا بۆ گه‌یشـــتن به‌ شادی و خۆشی ژیان!!
ئایا له‌ ژیان بێزار بوویت ،؟ ئیتر ژیان به‌ره‌و ڕوی تۆ نیه؟‌ ، بێتاقه‌ت مه‌به‌، چونکه‌...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه