بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شەممە, 12 تشرینی دووەم 2011 18:03



شاری خورماتوو بۆ نمونه‌..
عومه‌ر ئاواره‌
 
ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری دانیشتووانی شاری خورماتووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌كانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان بۆیه‌ ئه‌م پرسیاره‌ ده‌كه‌ن چونكه‌ خۆیان وه‌كو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ مۆڵكی كوردستان ده‌زانن وله‌ پێناو ئه‌و ئازادی وخۆشگوزه‌رانییه‌ی كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ر قه‌راره‌ خوێنییان ڕشتووه‌ و قورانییانداوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ه‌ ته‌واوه‌تی پشتگوێ‌ خراوه‌، ه‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی خزموتگوزاری وگه‌شه‌پێدانه‌وه‌..
یه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه‌ شاری خورماتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره‌ پرسیارانه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و میدیایانه‌ی كه‌ له‌ حكومه‌ت وحیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌ نزیكن زۆر كات باسی مادده‌ی (140) وچۆنێتی جێبه‌جێكردنی و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ده‌كه‌ن و داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ هاوكار بن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مادده‌یه‌،به‌ڵام ته‌نها به‌ لێدوانی جۆراوجۆر نه‌بێت كه‌ میدیاكانی خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، به‌ كردار هیچی بۆ ناكرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر بۆی بكرایه‌ ساڵانێك پێش ئێستا واتا ئه‌و كاته‌ی مادده‌ی (140) نه‌بو(58)بو جێبه‌جێده‌كرا، لێره‌شدا ڕه‌نگه‌ خه‌ڵكی شاری خورماتوو ئه‌وه‌یان پێ قه‌بوڵ نه‌كرێت كه‌ بازرگانی به‌ مافه‌كانیانه‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت بكرێت چونكه‌ ئه‌م شاره‌ شاری شه‌هیدانه‌،شاری ڕوشنبیران و مامۆستایان و هونه‌رممه‌ندانه‌،شاری كوردانه‌ نه‌ك شاری لایه‌نێكی سیاسی..
له‌م سه‌ردانه‌ی دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌رمیان ه‌ تایبه‌ت بۆ شاری خانه‌قین كه‌ شارێكه‌ وه‌كو شاری خورماتوو له‌ شاره‌ جێناكۆكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ژمێردرێت، خه‌ڵكی خورماتوو نیگه‌ران بوون به‌وه‌ی كه‌ بۆچی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی خانه‌قین ده‌كات وسه‌ردانی شاری خورماتوو ناكات، چی جیاوازییه‌ك له‌ نێوان ئه‌م دوو شاره‌دا هه‌یه‌، ده‌بوایه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی خورماتووشی بكردایه‌چونكه‌ ئه‌و له‌ ساڵی 1976سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه‌، بۆچی سه‌رۆك له‌م سه‌ردانه‌ی خورماتووی له‌ بیركرد... نازانین.
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فریای خورماتوو نه‌كه‌وێت ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كوردانی ئه‌و شاره‌ فت ده‌كرێن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی خورماتوو هیچ پاڵپشتێیك وپشتگیرێكی له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه‌ ، مه‌به‌ستم كوردانی ئه‌و شاره‌یه‌ نییه‌ وڕۆژانه‌ ماڵی لێی كۆچ ده‌كرێ‌ وبه‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ ڕێ‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌موو ڕوێكه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ شاری خورماتوو كورد وته‌نی (وه‌ك ئه‌رز وئاسمان) جیاوازی هه‌یه‌..
له‌ ئێستادا، به‌ تایبه‌ت له‌ ڕووی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه‌ به‌ كه‌می بایه‌خ به‌ شاری خورماتوو له‌ لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌، چی حیزبی وچی ئه‌هلیش ده‌درێت، به‌ تایبه‌ت كه‌ناڵه‌ ته‌له‌ فیزیونییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ی باسی هه‌ولێروسلێمانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌نده‌ باسی خورماتوو وشاره‌ دابڕێندراوه‌كانی دیكه‌ ناكرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م شارانه‌ شاری كوردستانی نه‌بن وله‌ چوار چێوه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ نه‌بن كه‌ كورد داكۆكی لێده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌..
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ لای خه‌ڵكی شاری خورماتوو پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ستراتیژیه‌تی كورد چی به‌ ئاینده‌ی شاره‌ داڕێندراوه‌كان ده‌به‌خشێت،به‌ تایبه‌ت شاری خورماتوو كه‌ له‌ ئێستادا بووه‌ته‌ پاروێكی چه‌ور بۆ نه‌یارانی كوردو به‌ ته‌مای ئه‌وه‌ن وه‌كو جاری جاران ئاودیوی بكه‌ن وبیخه‌نه‌ ژێر ڕكێڤی خۆیانه‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر جارێكی تر ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا كورد له‌و ناوچه‌یه‌ چی ڕه‌نج وقوربانیداوه‌ به‌ فیڕۆ ده‌ڕوات..
ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێستادا ڕاپرسی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ شاره‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كه‌ركوك ودواتریش هه‌رێمی كوردستان،60%ی دانیشتوانه‌كه‌ی رازی نه‌بن به‌و هه‌نگاوه‌ له‌ ئێستادا ئه‌نجام بدرێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ خه‌ڵكی شاری خورماتوو خوازیاری ئه‌وه‌ بوونه‌ ێ‌ هیچ مه‌رجێكی پێش وه‌خت شاره‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كه‌ركوك وبڕیاری ژماره‌(41)ی ساڵی 1976ی ڕژێمی به‌عس هه‌ڵبوه‌شرێته‌وه‌ كه‌ به‌و بڕیاره‌ خورماتووی له‌و ساڵه‌ له‌ كه‌ركوك دابڕاندو لكاندێه‌وه‌ به‌ پارێزگای (سه‌ڵاحه‌دین) كه‌ هه‌ر له‌ دوای پرۆسه‌وه‌ دانیشتووانی شاره‌كه‌ ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام وبه‌ یه‌ك ده‌نگ ئه‌و داواكارییه‌یان كرد، خۆ ده‌بوو له‌و كاته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ئێستای حكومه‌تی عێراقی كه‌ ئه‌و كاته‌ حكومه‌تی ئینتیقالی بو ده‌ستییان بۆ درێژ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ چه‌شنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ه‌غداش حكومه‌تێك دروست بكرێت، ئه‌و هه‌له‌ی بقۆستایه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی بگه‌ڕێنایه‌ته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵی پێكه‌وه‌نانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌ ناكۆكه‌كان بو، ئه‌وه‌نده‌ خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وو كه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ خه‌می ده‌خوات وداكۆكی له‌ سه‌ری ده‌كات..
ئه‌و دروشمه‌ی كه‌ هه‌موو ڕۆژێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ مادده‌ی (140) وناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ ته‌نها لێدوان و قسه‌ی ڕاگه‌یاندراو نه‌بێت هیچی دیكه‌ نییه‌،چونكه‌ مادده‌ی (140) ئه‌وه‌نده‌ باسی له‌ سه‌ر ده‌كرێت ، ئه‌وه‌نده‌ كاری له‌ سه‌ر ناكرێت ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ كوردی ئاواره‌ وعه‌ره‌بی هاورده‌ی كه‌ركوك وخورماتوو وخانه‌قین وجێگاكانی دیكه‌یه‌ كه‌ من دڵنیام له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌گه‌ر له‌ جیاتی لێدوان وباس له‌ سه‌ر ئه‌م مادده‌یه‌ كاری له‌ سه‌ر بكرایه‌ ئێستا ڕزگارمان له‌و دروشمه‌ زقانه‌ ده‌بوو كه‌ هه‌موو ڕۆژێك دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌و تازه‌ به‌ تازه‌ هه‌وڵه‌كان ده‌خه‌ینه‌ گڕ بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) وگه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌ دابڕێندراوه‌كان..
داخۆ له‌م ماوه‌یه‌ی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی بۆ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، به‌ تایبه‌ت شاری خورماتوو كه‌ به‌ بوكی حه‌مرین وده‌روازه‌ی كوردستان ناسراوه‌ ده‌كرێت وشاره‌كه‌ ودانیشتووانه‌كه‌ی له‌ په‌یمان وچاوه‌ڕوانی ڕزگار ده‌كه‌ن....

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...
وێنە
به‌رله‌ جه‌ژن
پشكۆخاڵدانی /كه‌ركوك له‌هه‌مویادوبۆنه‌ووجه‌ژنه‌كاندامنداڵان پشكی شێریان...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه