کانی




بێ تۆ وێڵم

ئه‌وه حه‌وت ڕۆژ بوونه ده‌سته‌خوشك

تۆش وونی هه‌نووز

ئه‌ستێره نه‌ما پرسیاری تۆی لێ نه‌كه‌م

هیچ كۆڵانێ نه‌ما تا بۆی بڕۆمو بۆت بگه‌ڕێم

دوێنێ كه مانگ هه‌ڵهات خێرا ڕامكرده سه‌ربان

ووتم به‌ڵكو ڕووخساری تۆی بۆ هێنابم

له باران پاڕامه‌وه چه‌ن ئه‌شكێكم بۆ لات بێنێ

تۆش هه‌ست زناری به‌رامبه‌رم هه‌نووز

خۆ كفر نییه كه جار جارێ نازت به‌سه‌ردا ئه‌كه‌م

بۆ خۆت لێم زیز ئه‌كیتو ڕێگای ڕۆژم ئه‌كه‌یه تارمایی

دوای هه‌موو ئه‌و ئازاره‌ی پێتبه‌خشیوم

ناز كردنم پێ ڕانابینی؟

قه‌ینا ببوره گیانه‌كه‌م

ئیدی چیدی نازی خۆمت پێ هه‌ڵناگرم

فڕێی ئه‌ده‌مه زبڵدانی خه‌نده‌كانمو

هه‌رگیز چیتر پێتی نیشان ناده‌م

به‌ڵام سه‌ربه‌ره‌وه

له‌وه زێتر لێم وون مه‌به

دڵم ڕێبواری ڕێی مه‌رگه له پێناوت هه‌نووز

خۆت ده‌زانی له دووریت من چه‌ن شێتم

له ساوایه‌ك گرینۆك ترمو

به هه‌موو كه‌سێ ئه‌ڵێم بیری ئه‌كه‌م

به‌ڵێ .... بدناسن یان نا من هه‌ر پێیان ئه‌ڵێم بیری ئه‌كه‌م

ئه‌ڵه‌م به‌شكوم یه‌كێكیان ڕۆژێ تووشی پێته‌وه‌بێو

پێت بڵێ من له‌وه‌ته‌ی ناسیومی بیرت ئه‌كه‌م هه‌نووز







من لێت زیزم



هه‌موو ڕۆژێ کاتێ هه‌تاو

هه‌ڵدێ و ماچی ئاسمان ئه‌کات

کاتێ شه‌ماڵ دێت و

یاری به په‌رچه‌می خاوم ئه‌کات

دڵم زیز ئه‌بێت له ژیان

چاوم پڕ ئه‌بێت له گریان

ئاخر گوڵم وات فێر کردووم

هه‌موو سپێده‌یه‌ک به تیشکی خۆرا

نامه‌یه‌کم بۆ بنێریت

وا ڕاهاتووم هه‌موو شه‌وێ

به چاوی ئه‌ستێره‌کان و

تریفه‌ی مانگدا

شیعری جوانم بۆ بنێریت

که‌چی عه‌یامێکه ونیت

نامه‌یه‌کی تۆم پێ ناگات

ته‌نهاییت ڕاسپاردووه

بێت له جیاتیت باوه‌شم کات

ئه‌مڕۆ دڵم بڕیاری دا

به هه‌ورێکی دڵ پڕی وه‌ک خۆی

ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرێت

تێیدا پێت ئه‌ڵێت ده‌رکه‌وه

چاوه‌ڕوانیت شێتم ئه‌کات

ده‌رکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌راب

بۆ چاوانی ڕاکێشم کات

له بیرت دێ؟

له بیرت دێ پێت ئه‌وتم

گه‌ر زیز بی لێم، من دڵ ته‌نگم؟

ئیتر له خۆم نابورم و

ئاوێزانی مه‌رگم؟

ده‌وا پێت ئه‌ڵێم زیزم

زیزم له‌وه‌ی که لێم ونیت

ده‌ده‌رکه‌وه....

ده ده‌رکه‌وه نه‌کا زیزیم

وه‌ک گه‌رده‌لولێ هه‌ڵکا و

چی یادگاری نێوانمانه

بۆ ئامێزی گۆڕێ به‌رێت

ده‌رکه‌وه ده‌ی مه‌یه‌ڵه زیزیم

بێته شه‌پۆلێکی توڕه‌ و

خۆم و عه‌شقم به‌ره‌و که‌نارێ

له فه‌نابوون به‌رێت....









بۆ تۆ ده‌ژیم



په‌شیمان نیم من هه‌رگیز له‌وه‌ی كه تۆم ناسی

به‌ڵام زۆر په‌شیمانم له‌و ساتانه‌ی من بێ تۆ ژیاوم

ئازیزم....گومانم نییه له عه‌شقت بۆ من

به‌ڵام زۆر ده‌ترسم رۆژێك بێتو، بۆ ساتێكیش بێت ون بی له‌به‌ر چاوم

ده‌مزانی بۆ هه‌ر هه‌وارێك بفریت...ده‌بییه نێچیری من

به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كرد تیری چاوانت هێنده تیژ بێت....ته‌نها چاوت بێت هه‌ژێنه‌ری
هه‌ناوم

نه‌مزانی كاروانی عه‌شقت هێنده دووره....

له‌بیرم ده‌باته‌وه ژینو ناوم

به‌ڵام تا بێت من زیاترم خۆش ده‌وێی

گه‌ر ساتێ له‌م گه‌ردوونه بمێنم......

دڵنیابه بۆ تۆ ماوم...







من لێت زیزم



هه‌موو ڕۆژێ کاتێ هه‌تاو

هه‌ڵدێ و ماچی ئاسمان ئه‌کات

کاتێ شه‌ماڵ دێت و

یاری به په‌رچه‌می خاوم ئه‌کات

دڵم زیز ئه‌بێت له ژیان

چاوم پڕ ئه‌بێت له گریان

ئاخر گوڵم وات فێر کردووم

هه‌موو سپێده‌یه‌ک به تیشکی خۆرا

نامه‌یه‌کم بۆ بنێریت

وا ڕاهاتووم هه‌موو شه‌وێ

به چاوی ئه‌ستێره‌کان و

تریفه‌ی مانگدا

شیعری جوانم بۆ بنێریت

که‌چی عه‌یامێکه ونیت

نامه‌یه‌کی تۆم پێ ناگات

ته‌نهاییت ڕاسپاردووه

بێت له جیاتیت باوه‌شم کات

ئه‌مڕۆ دڵم بڕیاری دا

به هه‌ورێکی دڵ پڕی وه‌ک خۆی

ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرێت

تێیدا پێت ئه‌ڵێت ده‌رکه‌وه

چاوه‌ڕوانیت شێتم ئه‌کات

ده‌رکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سه‌راب

بۆ چاوانی ڕاکێشم کات

له بیرت دێ؟

له بیرت دێ پێت ئه‌وتم

گه‌ر زیز بی لێم، من دڵ ته‌نگم؟

ئیتر له خۆم نابورم و

ئاوێزانی مه‌رگم؟

ده‌وا پێت ئه‌ڵێم زیزم

زیزم له‌وه‌ی که لێم ونیت

ده‌ده‌رکه‌وه....

ده ده‌رکه‌وه نه‌کا زیزیم

وه‌ک گه‌رده‌لولێ هه‌ڵکا و

چی یادگاری نێوانمانه

بۆ ئامێزی گۆڕێ به‌رێت

ده‌رکه‌وه ده‌ی مه‌یه‌ڵه زیزیم

بێته شه‌پۆلێکی توڕه‌ و

خۆم و عه‌شقم به‌ره‌و که‌نارێ

له فه‌نابوون به‌رێت....












وا هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی



عه‌یامێكه وا هه‌ست ئه‌كه‌م

له به‌ر ده‌رگای خه‌یاڵه‌كانمدا وه‌ستاوی و

نه شه‌و نه ڕۆژ به‌ری ناده‌ی

من هه‌ست ئه‌كه‌م گشت چركه‌یه‌ك

زێده تر و زێده‌تر بیرت ئه‌كه‌م

ئه‌بینم ڕێگای دییه‌كانمت گرتوه‌و

هه‌رچی ئه‌ڵێم خۆت لا ناده‌ی

من هه‌ست ئه‌كه‌م گشت ترپه‌یه‌كی دڵم

به پیتێكی ناوت گۆرانی ده‌ڵێ و

ئه‌بینم تۆش به هێمنی

له‌گه‌ڵ ستارنه‌كه‌ی دڵما سه‌ما ئه‌كه‌ی

هه‌ر كه سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌م

شێوه‌و چاوی تۆم دێته پێش چاو

له ئه‌ستێره‌كان فرمێسكه‌كانت ئه‌بینم و

له مانگه‌شه‌ویش ئه‌و خه‌نده‌یه‌ی

به ماچێكی نێرگزی, پێشكه‌شم ئه‌كه‌ی

نازانم چییه ئه‌م هه‌سته

هه‌ست به ژین ئه‌كه‌م

به خه‌نده به جوانی

به ناسكی به ڕاستگۆیی

هه‌ست به دووری ناپاكی

نازانم چییه…. ئه‌م هه‌سته

بۆ هه‌ر كوێ بڕۆم تۆش هه‌ر له‌وێی

ڕوو له هه‌ر كه‌نارێكی چۆڵی یادگاری كه‌م

له‌وێشدا تۆ بۆم چاوه‌ڕێی

هه‌ر كه ته‌نهایی یه‌خه‌م ده‌گرێ و

ئه‌سرین دێته لام، تۆ بۆم هاوڕێی

گه‌ر بچمه بن دره‌ختێكی زه‌ردی پایزیشه‌وه

له‌گه‌ڵ گشت گه‌ڵایه‌كی ئه‌و داره‌و

گشت گه‌ڵایه‌كی ته‌مه‌نم

هێدی هێدی هه‌ڵده‌وه‌رێی

به‌ڵێ ڕوو له هه‌ر شوێنو هه‌ر جێیه‌ك كه‌م

تۆ ده‌ستت بۆ ده‌ستم درێژ كردوه‌ و

بۆم چاوه‌ڕێی

من هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی

بۆ هه‌ر لایه من باڵ بگرم

یان بۆ هه‌ر هه‌وارێكی وێران

من سه‌ر هه‌ڵگرم

ئه‌بینم تۆش له‌وێی

به هێمنی بۆم چاوه‌ڕێی

من هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی

وا هه‌ست ئه‌كه‌م خۆشم ئه‌وێی



 




ئه‌مڕۆ به سووراوی لێوه‌کانم



گوڵه نێرگزێ ماچ ئه‌که‌م

په‌ڕه ناسک و سپییه‌کانی

وه‌ک و ئه‌م ڕۆژه سوور ئه‌که‌م

ئه‌مجا دێم و ئه‌چرپێنم

هه‌موو ساڵێ به خۆشی بێ

خۆشه‌ویستم ڤه‌ڵانتاینت

گشت ساتێکت هه‌ر ئه‌شق بێ و

ڤه‌ڵانتاین بێ چرکه‌کانت



گوڵم ڕۆژی ئاشقانه

هه‌زار جارت لێ پیرۆز بێ

هه‌موو ساڵێ ئه‌م دڵه‌ی من

ووڵاتی خۆشه‌ویستیت بێ

وا هاتووم و بۆم هێناوی

گووڵی سووری وه‌ک خۆت ڕندک

چه‌ن دیڕێکم بۆ نووسیوی

وه‌ک دڵه ساواکه‌ت ناسک

ڤه‌ڵانتاینت لی پیرۆز بێ

ئه‌ی شازاده‌ی ووڵاتی من

هه‌موو ساتێکت هه‌ر من بێ و

هه‌موو ساتێکم هه‌ر تۆ بی

ئه‌ی شاجوانی ته‌مه‌نی من




منو عاشقان




ئه‌مشه‌و چه‌ن عاشقێكی مێژوو میوانم بوون

هه‌ر یه‌ك داستانی ئه‌وینی خۆی ده‌گێڕایه‌وه

یه‌كه‌م خاتوو زین باسی خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مه‌م كرد

له‌گه‌ل هه‌موو وشه‌یه‌كدا خوێن به چاویا ئه‌تكایه‌وه

دوای ئه‌و شیرین هه‌ر كه ناوی فه‌رهادی برد

چی ڕسته بوو له‌سه‌ر زاری...وه‌كو مۆمێك تووایه‌وه

نۆره‌ی خه‌جێ بوو باسی سیامه‌ند كا

كه‌چی ده‌نگی خۆی به قوماتی بێده‌نگی پێچایه‌وه

كاتێ شه‌م ده‌ستی به دوواندن كرد

نه‌ی ئه‌زانی ته‌نها ناوی دێوانه بوو به لێویه‌وه

له‌یلا هێشتا چیرۆكی خۆیو مه‌جنونی ته‌واو نه‌كرد

چی ووشه‌یه له ئامێزی خه‌مگینیدا بورایه‌وه

پێش ئه‌وه‌ی جولیێت بتوانێ باسی خۆی كا

گشت یادگاری یه‌كانی ڕۆمیۆ به گیانیدا تلایه‌وه

به‌ڵام گیانه دڵنیابه خۆشه‌ویستی یه‌ كه‌ی من بۆ تۆ

زۆر له‌وه‌ی ئه‌وان به هێز تر بوو

هه‌ر كه ئاماژه‌م به یه‌كه‌م پیتی ناوت كرد

خوااوه‌ند گیانمی كێشایه‌وه....


 




 


گفتو گۆی ئاكام و ئیڤان له ژێر گڵدا (هۆنراوه‌یه‌ك وه‌ك
وه‌ڵامی ئیڤان و ئاكام بۆ به‌ڕێز ڕێژین ئیبراهیم)



تێبینی: ڕۆژی 21-1-2007 چیرۆكێكم خوێنده‌وه به ناوی (چیرۆكی ڕاسته‌قینه: ژیانێك له
خۆرئاوا بونی مه‌رگدا) له نوسینی به‌ڕێز كاك ڕێژین ئیبراهیم، به‌ڕاستی زۆر گریاندمی
وه وا هه‌ستم كرد ئه‌و دو عاشقه داوام لێ ئه‌كه‌ن ئه‌م گفتو گۆیه‌یان بۆ زه‌مین
بگوازمه‌وه وه به كاك ڕێژین بڵێم ئاكام و ئیڤان نه‌مردوون.......



گفتو گۆی ئاكام و ئیڤان له ژێر گڵدا....



ئاكام:

گوڵه‌كه‌م؟ بۆ بێده‌نگی؟!؟!؟

بیرت ئه‌كه‌م....

من له ژێر ئه‌م گڵه بێڕه‌حمه‌شدا

بڕوات هه‌بێ

چاوه‌ڕوانی چرپه‌یه‌كت ده‌كه‌م

ده سه‌رێكم لێبه !!!

عه‌یامێكه نه‌مبینیوی ئازیزه‌كه‌م



ئیڤان:

من لێره‌وه گوێم لێیه چۆن بانگم ئه‌كه‌ی

ئاگام لێیه چۆن به فرمێسكه‌وه لای فریشته‌كان

هه‌مو ساتێ باسم ئه‌كه‌ی

به‌ڵام چۆن بتوانم بگه‌مه لات؟!؟!؟

تا ئه‌و ماچه‌ی له‌سه‌ر زه‌مین له منت نه‌دی

له‌م مه‌رگه‌دا بۆت كه‌مه خه‌ڵات....



ئاكام:

شازاده‌كه‌م ده پێم بڵێ

چۆنی؟ بیری ژیان ناكه‌ی؟

بیری وڵاته بێ نازه‌كه‌مان و

سۆزی دایه‌ و بابه ناكه‌ی؟

ده بۆم باس كه.....

ئێستا تۆ له كوێیت و چی ده‌كه‌ی؟!؟!



ئیڤان:

من ئێستا له باوه‌شی فریشته‌یه‌كدام

باسی ڕۆژانی زانكۆی بۆ ئه‌كه‌م

باسی ناپاكی و زۆرداری

مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌مینی بۆ ئه‌كه‌م

ئه‌زانی ئه‌م فریشته‌یه‌ی هه‌رگیز منی نه‌ناسیوه

جارێ ئه‌و عه‌شقه‌ی چاوانمانی قه‌ت نه‌دیوه

چه‌نێ گریا بۆ هه‌ردوكمان؟

ئیدی من بیری كێ بكه‌م؟!!!!؟

ئه‌ی ئه‌وان نه‌بونه هۆی له‌یه‌كبونمان؟



ئاكام:

هه‌ناسه‌كه‌م،،،،ئا له‌‌م گۆڕه تاریكه‌مدا

چاوه‌كانت جوتێ مۆمن و

كزه كزه بۆم ئه‌سوتێن....

یادگارییه‌كانت دانه دانه

ده‌بنه نه‌مامێكی سه‌وز و

له‌م گڵه وشكه‌ی سه‌رم ئه‌ڕوێن....

به‌ڵام لێره‌ش هه‌ر لێم دوری !

بۆیه زۆر زو زه‌رد ده‌بن و هه‌ڵده‌وه‌رێن..!!!



ئیڤان:

بڵێم چی ؟ قه‌ده‌رمان وایه

له هه‌مو كوچه‌یه‌كی ژیندا

عه‌شقمان پێ ناڕه‌وایه

به‌ڵام بڵێ سوپاس بۆ خوا

به‌س نییه بۆ ده‌ردی دوریمان

ئا له‌م مه‌رگه لوت به‌رزه‌دا

گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌م نامانه‌ ده‌وایه؟!؟!؟



ئاكام:

ده‌ستت بێنه وه‌ره بفڕین

به‌م ئاسمانه چۆڵه به‌رینه‌دا

به‌س خۆم و خۆت.

وه‌ك په‌روانه باڵ بگرین

سڵاو له ئه‌ستێره‌كان ئه‌كه‌ین و

له لای مانگیش پشو ئه‌ده‌ین...

با وابزانین ئاسمان ده‌ریایه

هه‌وره‌كانیش كه‌شتین و

زه‌ویش هه‌ژدیهایه !!!!

ده وه‌ره نازداره‌كه‌م

ده‌ستت بێنه..............



ئیڤان:


ئای له‌و ساته‌ی به تۆ ئه‌گه‌م...!!

یه‌ك سات به ئازادی و دور له ترس

نیگایه‌كی چاوت ئه‌كه‌م

به‌ڵام چی بكه‌م ژیانه‌كه‌م

ئا له‌م گۆڕه بێڕه‌حمه‌شدا

هه‌رچی لاواچه داخراوه

ده‌ست و پێشم به ئه‌سرینی ئه‌ستێره‌كان

به خه‌می په‌پوله‌كانی ئێره به‌ستراوه...!!!



ئاكام:

سه‌برت هه‌بێ باوانم

یه‌زدان زۆر به ڕه‌حمه

بۆیه منیش باش ده‌زانم

هه‌ر ڕۆژێ دێ به‌یه‌ك بگه‌ین

تا ئه‌و ساته منیش هه‌رده‌م چاوه‌ڕوانم

تا ئه‌و ده‌مه ده‌بیه ڕوناهی شه‌وانم

ئێمه لێره به ئازادی چاوه‌ڕوانی یه‌كدی ده‌كه‌ین

بۆیه هه‌تا ماوم من مه‌منونی ئاسمانم....

گوڵم دڵته‌نگ مه‌به تاقانه‌كه‌م

من و تۆ بۆیه‌ك كراوین

هه‌ر پێك ئه‌گه‌ین باوانم



ئیڤان:

خۆشم ئه‌وێی

به قه‌د مه‌رگ به‌قه‌د ئه‌وین

هێنده‌ی خه‌مه‌كانی سه‌رزه‌مین..!!

خۆشم ئه‌وێی

هێنده‌ی ئاسمان

به‌قه‌د بێ نازی كوردستان..!!

خۆشم ئه‌وێی

زیاتر له بێ ویژدانی مرۆڤه‌كان

قوڵتر له ده‌ریای فرمێسكی كیژۆڵه‌كان..!!

دڵنیابه له‌م گۆڕه‌شدا و

له ڕێگا گوڵزاره‌كانی به‌هه‌شتیشدا

چاوه‌ڕێتم........

به‌ڵێ.... من خۆشم ده‌زانم

مردویه‌كی ئێجگار شێتم..!!!!



ئاكام:

گه‌ر تۆ شێت بی من شێت ترم

به‌م مردویه‌تیه‌ش من ئاماده‌م

سه‌د جاری دی له پێناوی نیگایه‌كت بمرم..!!

خۆشم ئه‌وێی

زۆر زیاتر له‌وه‌ی خۆت ده‌زانی

هێنده‌ی جوانی و خه‌مباری شه‌وانی سلێمانی

خۆشم ئه‌وێی

به ڕادیه‌ك دور له زانین..!!

زۆر زیاتر له خۆشه‌ویستی مه‌م بۆ خاتو زین

خۆشم ئه‌وێی

ئێجگار زیاتر له خۆشه‌ویستی فه‌رهاد بۆ شیرین

زیاتر له زۆردارانی سه‌ر زه‌مین..!!

خۆشم ئه‌وێی

خۆشه‌ویستییه‌ك......

دوو هێنده‌ی ئاسمان فراوان

سه‌د هێنده‌ی ئازاره‌كانی نیشتیمان..!!



ئیڤان:

توخوا به‌سه هه‌‌ناسه‌كه‌م

ئه‌م وشانه‌ت شێتم ئه‌كه‌ن

به‌ره‌و ژوانه‌كانی زانكۆ و

زه‌وتی كه‌س و كارم ئه‌به‌ن

من و تۆ هه‌رچه‌ند نێژراوین...

به جه‌سته‌ و ڕۆح له نێو ژیانا نه‌ماوین

به‌ڵام خه‌ونه‌كانمان گشتیان زیندون...!!

هیچ له خۆزگه‌كانمان نه‌مردون..!!

من و تۆ له ڕۆژی قیامه‌ت

ده‌بینه خه‌ج و سیامه‌ند



ئاكام:

خۆشه‌ویستی من و تۆ؟

نه زه‌ریایه‌ و نه ئاسمانه

نه داستانی عاشقانه

نه فرمێسكی كوردستانه..!!!!

خۆشه‌ویستی من و تۆ؟

نه كۆرپه‌ی سه‌ر زه‌مینه

وه نه شه‌هیدی ئه‌وینه..!!!!

خۆشه‌ویستی من و تۆ؟

پاكترین به‌هره‌ی یه‌زدانه

ناوی ئاكام و ئیڤانه....!!!!



 


كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی - هۆڵه‌ندا

  ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it


 





 

 
شاعیران
وێنە
هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی ""
  هۆنراوەکانی "" ئارام هەلەبجەیی "" پێشەکى کاتێک ... ئێوارە بارگە و بنەى ئەپێچیتەوە و تاریکی...
وێنە
هۆنراوەکانی شاعیر " هەوار ئەحە "
هۆنراوەکانی  شاعیر " هەوار ئەحە "         ئەزانم  خــۆ ئـەزانم مـەحـاڵـە بـە دڵى تـۆ...
وێنە
ره‌وه‌ند په‌شێو
شاعیر ره‌وه‌ند په‌شێو من به‌ عه‌شقی تۆوه‌ ئه‌ژیم من به‌ عه‌شقی تۆوه‌ ئەژیـم وا نەزانی کە بەد مەستم وەك...
وێنە
بابه‌ رۆمان
‌هه‌ڵوێسته‌ی کاکە نەوەهه‌رشێرێك به‌ره‌و هه‌ستانه‌وه ی کورد.. ‌  با به‌‌ ڕۆمانهه‌سته‌وه‌ ئه‌ی شێری...
وێنە
کاوه‌ حسێن
عەشق زەمەنی بۆ نیە ڕۆژبە ڕۆژ نوێ ئەبێتەوە كێ هەیە بە دڵ عاشق بێ و خۆشەویستی بیرچێتەوە لەم زەمەنە بێ سۆزەدا با...
وێنە
ڕێبوار
لـه‌دڵـمـایپـــــــــــــــــڕ لــه‌ ڕاز و نـهـێـنـی یـهچــاوه‌کـــانـت وه‌ک:...
وێنە
ڕێکان
 ماڵئاوایی ‌هه‌ر کاتێ ده‌ڵێم ماڵ ئاوا زه‌مه‌نێ له‌ ته‌مه‌نم که‌م ده‌کات ‌هه‌ر که‌سێکیش بڵێت لێت...
وێنە
نامۆ
خۆشه‌ویستیقه‌یسه‌ری ڕووم بڕیاری دا ها‌وسه‌رگیری له‌ گشت ووڵات قه‌ده‌غه‌ کاتله‌ که‌نیسه‌یه‌کی کۆنی...
وێنە
جه‌وهه‌ر
قه‌ڵادزێ له‌ بۆنی هه‌ناسه‌مان دا   شاره‌ خه‌مگینه‌که‌م قه‌لادزێ له‌ کام سه‌ره‌تای ...
وێنە
هێمن
سۆزێ بۆ که‌مان ئه‌وه‌ میلی کاتژمێره‌که‌م له‌ گه‌ڵ ترپه‌ی دڵما له‌ ئه‌یا ده‌ستی ئه‌و که‌مانه‌ باخی...
وێنە
سیروان
 فه‌نابوونی ماچێک له‌ شه‌وائه‌شێ باران له‌ ده‌روازه‌کانی ئاسمان کفنه‌ دراوه‌که‌ی خۆی فرێداله‌ هه‌...
وێنە
دڵشاد
پێنج ماچ- 1-ئه رێ گوڵم له بیرت دێله زۆر شیرینی ماچێکتابه زۆر لێت نه ئه بوومه وهپرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟بڵێم هه...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه

وێنە
روبارێکی به‌ستوو
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مرۆڤ باوه‌ که‌ وه‌رزی زستان وه‌رزی بێحه‌واسی و گۆشه‌گیری و ته‌نهاییه‌ به‌ڵام ئه‌م وێنه‌...
وێنە
ڕێوی په‌لاماریدا
له‌ یه‌کێک له‌ روداوه‌ هه‌ره‌ سه‌یره‌کان ، له‌ به‌رواری 11_2_2013 له‌ ناوه‌راستی شاری له‌ندن ، ڕێویه‌ک په‌لاماری منداڵێکی...
وێنە
دوای ١٥ ساڵ لە شیوانی دەمو چاوی بە نەشتەرگەری توانرا بۆی چاکبکرێت
دکتۆرەکانی لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایان گەیاند کە ئەو نەخۆشەی بۆ ماوەی ١٥ سال بە نەخۆشی شێواوی دەموچاویەوە دەیناڵاند ، دوانترا بە هۆی نەشتەر...
وێنە
سه‌یرترین عاشق و مه‌عشوقی دونیا !
یه‌کێک له‌ سه‌یرترین هاوسه‌رگیریه‌کانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌ وڵاتی سوید به‌ نیازن ڕوو بدات!! ژنێکی خوێن مژ که‌...
وێنە
گرانترین ئوتومبیلی جیهان !!
گرانترین ئوتومبێلی جیهان یه‌ک بوگاتیه‌ که‌ نرخه‌که‌ی 3000000 $ سێ ملیۆن دۆلاری بۆ دانرا له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ، له‌ دروستکردنی ئه‌م...