كورتەیەك لەبارەی گەشەی دانیشتوانی جیهان
پێنج شەممە, 08 کانونی یەکەم 2011 17:47



سەرەتا جێی خۆیەتی تیشك بخەینە سەر ئەوەی كە چۆن دانیشتوانی جیهان گەیشتە ئەم رەوشەی ئێستای (6,2)ملیار كەس, بەرێژەی گەشەی سالانە (1,4%),ئەمەش بۆئەوەی بتوانین لەرەوشی ئێستای دانیشوان تێبگەین, هەروەها بۆئەوەی بتوانین پێشبینی بۆ داهاتووی ئەو زیاد بوونەی دانیشتوان بكەین,ئەو ژمارانەی سەرەوە ئاماژە بە ژمارەی دانیشتوانی جیهان بەرێژەی (84)ملیۆن كەس زیاد دەكا, سەرباری ئەو ژمارانەی ئێستا كە گۆی زەوی بە دەستیەوە دەناڵێنی. ئەو ژمارەیە یەكسانە بە دووئەوەندەی دانیشتوانی باشووری ئەفریقیای هەمووسالێك, هەر سێ‌ ساڵ جارێك نزیكەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان هێندەی دانیشتوانی ویلایەتەیەكگرتووەكان زیاد دەكات زۆربەی جۆگرافیناسان و دیمۆگرافیناسەكان پێیان وایە ناكرێ‌ ئەو رێژەی گەشەكردن بە شێوەیەكی هاوشێوە لەسەرجەم هەرێمەكانی جیهان بەردەوام دەبێ‌,