فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
سێ شەممە, 20 کانونی یەکەم 2011 15:51



به‌ڕێزان ،
له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر ناونیشانی:
با حزبیه‌کان لێ گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌م فه‌له‌ج نه‌‌بێ
asinger.co/?p=179
زۆر به‌داخه‌وه حزبیه‌کان گوێیان نه‌داینێ، تا هه‌موو ئه‌و پێشبینیانه‌ی هه‌مان بوو هاتنه‌دی. جگه‌ له‌وه‌‌ی که جێگرێکی به‌ هێزی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیان له‌ به‌غدا کێشایه‌وه، به‌و ده‌رده‌شیان برد که‌دیتان!!
ئێستاش له‌ میدیاکان بیستوومانه‌ ده‌ڵێن: پێش وه‌رگرتنی خولی دووه‌می کابینه‌ی شه‌ش، له‌لایه‌ن کاندیدێکی به‌ڕێزی تر، ته‌داروکاتی فه‌له‌ج کردنی بۆ ساز ده‌که‌ن!!
با بزانین ئایه‌ فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه‌ ؟!
یان له‌به‌ین بردنی تواناکان و بێ ئاکام کردنیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
ئه‌دی سوک کردنی ئیداره‌ی کورد له‌خزمه‌ت کێ دایه؟!
پاش ٢٠ ساڵ له‌ حوکمڕانیه‌کی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆ، گه‌ر په‌رۆشی جۆری به‌ڕیوه‌ بردنی ووڵات و خه‌ڵکیش نین، لانی که‌م با‌ نیشان ‌دنیای نه‌ده‌ین که کورد توانای خۆبه‌ڕیوه‌بردنی نیه‌ و جارێک ماویه‌تی!!
هه‌ر چه‌نده زۆر جار دا‌مه‌زراندنی حکومه‌تی بنکه‌ فراوانمان به‌رگوێ که‌وتووه، به‌ڵام له‌ هێنانه‌ به‌ر سێبه‌ری چه‌ند حزبێکی ناڕازی زیاتر نه‌بووه. بۆیه پێویسته‌ به‌ تاقیکردنه‌وه‌ تاڵه‌کانی ڕابردووی به‌ڕێوه‌بردن بۆمان ساغ بوبێته‌‌وه، که‌ گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین که‌سه‌یه‌تی و حزب، به‌ته‌نها یان به ئیتیفاقیه‌ی دووقٶڵی و چه‌ند قۆڵی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هێنانه‌دی حکومه‌تی خه‌ونی خه‌ڵکی جینۆسایدکراوی کوردستان.
به‌ڕێزان هه‌ڵبه‌تا لێره‌ ته‌نها باس له که‌م و کوڕی دوو حزبه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ نیه!! به‌ڵکو له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌ نه‌ک خوێ به بریندا کردن، بۆیه به‌ڕای ئێمه هۆکار زۆرن له‌وانه:
١- ژێر ده‌سته‌یی ساڵانێکی زۆری داگیر که‌ران، مرۆڤی کوردی نامۆ کردووه به‌ به‌ڕێوه‌بردن و نیزام و یاسا. هه‌ڵبه‌ته‌ زوڵم و زۆری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ زۆر جار وای له‌ مرۆڤه‌کان کردبوو، ڕکیان له‌ ده‌وڵه‌ت، پۆلیس، سه‌رباز، فڕۆکه..هتد ببێته‌وه‌ و کاردانه‌وه‌ی ده‌روونی له‌سه‌ریان هه‌بێت. نموونه‌ زۆرن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه؛ ساڵانێکی زۆر ژن و منداڵی کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها فڕۆکه‌ی جه‌نگی به‌ ئاسمانی ووڵاته‌که‌یه‌وه‌ دیبوو، گه‌ر فڕۆکه‌ی دیبا خۆی له‌به‌ر ده‌شارده‌وه!! ئێستا وورده‌ وورده‌ ئه‌وه‌ گه‌شتی پێده‌کات و هه‌ندێک کورد له‌ ئه‌وروپا وا خه‌ریکن فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆشیان ده‌کڕن.
٢- ده‌ستی ده‌ره‌کی بۆ فه‌له‌ج کردنی تاقیکردنه‌وه‌ی کوردی له‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ کردار نیشانی دنیای بده‌ن که‌ کورد ناتوانێت خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
٣- مل ملانێ‌ی جه‌مسه‌ره‌کان بۆ نموونه؛
- قۆرغ کردن و ڕک به‌ڕکێ‌ی دوو جه‌مسه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌که، که‌وه‌ک سارد و گه‌رمی کاره‌با وان. به‌بێ وێک که‌وتن ووزه‌ نابه‌خشن و گه‌ر وێکیش که‌وتن شۆرت ڕوو ده‌دات!!
- کێبڕکێ‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان. له‌وه‌ته‌ی کوردستان بوژاوه‌ته‌وه، خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز له‌ناو خودی هه‌ر حزبێک به‌جیا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ململانێ دیار و به‌رچاویان هه‌یه.
- تێک نه‌کردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ و کۆمپانیاکان له‌‌سه‌ر هه‌ر حکومه‌ته‌ی که‌ پێک ده‌هێندرێ....زۆر شتی تریش که‌ لێره‌دا باسکردنی به‌ شیاو نازانین.
به‌ڕێزان حکومه‌تێک پڕ به‌‌باڵای ‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و هه‌موو جه‌مسه‌ره‌ لێک جیاوازه‌، به‌له‌ت له‌ت نه‌کردن و پارچه ‌پارچه‌ نه‌کردنی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌کان نه‌بێت سته‌مه هاتنه‌دی!! له غیابی ئۆپسێۆنێکی تۆکمه‌ و ته‌ندروست، حکومه‌تێک ده‌خوڵقێت که‌ پێش له‌ دایک بوونی ئه‌م هه‌موو ئه‌گه‌رانه‌ لێ‌ی له‌ بۆسه‌دان؛
١- ئه‌و گروپه‌ی که پشکیان پێ نه‌بڕاوه له‌ناو خودی حزبی سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که، خه‌ونی گولی پێوه‌ ده‌بینینێ و ده‌می خێری پێدا نانێت،
٢- دژایه‌تی هه‌‌ر یه‌ک له‌و دوو حزبه‌ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ به‌هێزه‌ی که‌ به‌رخۆی نه‌که‌وتووه، به‌ به‌رده‌وامی هه‌وڵی دروست کردنی کۆسپ و فه‌له‌ج کردنی ده‌ده‌ن،
٣- گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وحزبه‌ بچوکانه‌ی که‌ وه‌زاره‌تیان به‌رنه‌که‌وتووه یان که‌میان پێ بڕاوه!!
٤- ڕه‌خنه‌ و توانجی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌ڕلمان و حکومه‌تن، هه‌ر له‌ یه‌که‌م ڕۆژه‌وه هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌گۆڕدرێ، کون و که‌ له‌به‌ره‌کانی لێک ده‌ترازێنن،
٥- پلاری میدیای چه‌واشه‌ و گه‌وره‌ کردنی کێشه‌کان به‌میکڕۆسکۆپ ،
٦- بێ ڕه‌حمی کارمه‌ندی مفته‌ خۆر و بزه‌ی داگیرکه‌ره‌کانی سه‌رسوێش، هێنده‌ێ دی به‌رچاوی خه‌ڵکه‌که‌ ڕه‌شتر ده‌کات.
زۆر به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌ خۆی پێ ڕۆسته‌میش بووبێ، نه‌یتوانیوه حکومه‌تێکی میللی دامه‌زرێنێ!!.
به‌ڕای ئێمه حکومه‌تی خه‌ڵک ناهێته‌دی تا له‌ پشتی په‌رده‌وه ئه‌نجومه‌نێکی باڵای وه‌ک پنتاگۆن یان لۆردات له‌ خه‌ڵکی کارامه‌ و شاره‌زا، به‌رنامه‌ی بۆ دانه‌ڕێژن و چاودێری نه‌که‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌ به‌یانێکی دڵخۆشکه‌ره‌مان له‌ سایت و فه‌یسبوک، جگه (‌ له‌ کوردستان پۆستی پڕ خوێنه‌ر) به‌رچاوکه‌وت که‌ بانگه‌وازی شتێکی ‌ له‌و بابه‌ته‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێ:
WWW.SHURRAYKURDISTAN.TK
به‌ڕای ئێمه پێویسته ئه‌و پرسه‌‌‌ به‌ هێند وه‌رگرین. بۆیه به‌ ئه‌رکی هه‌موو ئه‌و ڕۆشنبیر و چالاک وانه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌زانین که‌ تا ئێستا له‌ ئه‌دای حزب و حکومه‌تی هه‌رێم داد و فیغانیانه، که به‌ دوا داچونی بۆ بکه‌ن.
به‌ڕێزان به‌ڕای ئێمه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه ئه‌وه‌نده‌ی که تا ئێستا ‌ به‌کاڵ و کرچی کراوه‌، له‌ جیاتی ڕوخاندن و تێکدانی خۆی لێ به‌خاوه‌ن بکه‌ین. به‌ پلان دانان و چاودێرکردن به‌ ئاکامی بگه‌یه‌نین. کاتێک ئێمه‌ توانیمان ماڵی خۆمان توند بگرین، پێویست ناکات که‌س به‌دز ده‌رکه‌ین. ئه‌وسا خه‌می ئه‌وه‌شمان له‌ کۆڵده‌بێته‌وه کێ ده‌بێته‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت؟ چه‌ند له‌ حوکمدا ده‌مێنێته‌وه ؟ ئایدیاکه‌ی چیه؟! به‌ دڵنیایه‌وه هه‌تا پله‌ی ووشیاری تاکی کورد نه‌گاته ئاستی هه‌ست کردن به به‌رپرسیاری و چاودێری کردن، ئیداره‌کان بێ غه‌ل و غه‌ش نابن و ده‌وڵه‌تیش ده‌وڵه‌تی خه‌ڵک نابێت.
به‌ ئه‌رکی سه‌رۆکی حزب و ڕێکخراوه‌کان کوردستانی ده‌زانین که چیتر قه‌شمه‌ری به‌یه‌کتر نه‌که‌ن و میلله‌ته‌که‌ش چیتر نه‌که‌ن به‌ گاڵته‌ جاڕی ده‌ر و دراوسێ. گومانی تێدانیه له‌ زۆرشت لێک جیاوازن به‌ڵام وا پێویسته ده‌کات ڕێگا بده‌ن تاقیکردنه‌وه‌‌ی ده‌وڵه‌ت داری به‌ ئاقارێکی ته‌ندروست بگات.
به‌ر قه‌راربێ ده‌وڵه‌تی خه‌ڵکی کوردستان
شه‌کاوه‌ تر بێت ئاڵای کوردستان

خالید ئه‌حمه‌د ئاسنگه‌ر
له‌نده‌ن، ١٦ ی دێسمبه‌ری ٢٠١١

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...
وێنە
به‌رله‌ جه‌ژن
پشكۆخاڵدانی /كه‌ركوك له‌هه‌مویادوبۆنه‌ووجه‌ژنه‌كاندامنداڵان پشكی شێریان...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه