به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
دووشەممە, 02 کانونی دووەم 2012 14:53


‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی دیسامبر، نزیکه‌ی 50 کاسبکار و کۆڵبه‌ری کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی قه‌له‌بانی شه‌ڕناخ، له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سنووره‌کانی باشووری کوردستان بۆ گونده‌کانیان، له‌ گه‌ڵ که‌مینی سه‌ربازانی تورک به‌ره‌وروو ده‌بن. ئه‌وان که‌ بێچه‌ک و بێدیفاع بوون وبۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیان، روویان له‌ کۆڵبه‌ری و هێنانی سووته‌مه‌نی و شتومه‌ک له‌ سنووره‌کانه‌وه‌ کردبوو، له‌ ترسی گیران و رووتکران، وه‌چیا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن تا به‌م سه‌رمایه‌ له‌ ئه‌شکه‌وتێک له‌ نزیک گونده‌کانی رۆبۆسکی و بێجوهێ، خۆیان حه‌شار ده‌ن. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ کاتی رۆیشتن به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که‌، ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێرشی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه‌ و به‌ بۆن و ئاگر و ئاسنی بۆمبه‌ سووتێنه‌ره‌کانیان، نزیکه‌ی 40 که‌س له‌وان گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. په‌نابردن بۆ کۆڵبه‌ری وپه‌یداکردنی بژیوی ژیان له‌ رێگای هێنانی شتومه‌ک له‌ سنووره‌کانه‌وه‌ ،که‌ پێویستی به‌ تێپه‌ڕبوون به‌ نێو مه‌یدانی مین و که‌مینی هێزه‌ چه‌کداره‌کان وسه‌رما ومه‌ترسیی جۆراوجۆری دیکه‌ هه‌یه‌، یه‌کێک له‌ سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین کار وپیشه‌کان له‌ کوردستانه‌ که‌ که‌م مانگ و حه‌وتوو، ته‌نانه‌ت که‌م شه‌و ورۆژی ساڵ هه‌یه‌ چه‌ند قوربانی له‌ رۆڵه‌کانی خه‌ڵک له‌ باکوور ورۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌ستێنێ. تاوانباری سه‌ره‌کی له‌ په‌نابردنی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بۆ ئه‌م کاره‌ پڕمه‌ترسییه‌، به‌ڕێوه‌ چوونی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن له‌ دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد وپشتگوێخرانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ باری ئابووری وبه‌ڕێچوونه‌وه‌یه‌ که‌ شانبه‌شانی میلیتاریزه‌ کردنی کوردستان، هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی پێ ده‌درێ‌. له‌ هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆ دا هێرش بردن بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی بێدیفاع به‌ فرۆکه‌ی جه‌نگی و کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی ئه‌وان، تاوانێکه‌ که‌ هیچ چه‌شنه‌ پاساوێک هه‌ڵ ناگرێ وشیاوی ئه‌وه‌یه‌ به‌ توندی مه‌حکووم بکرێ. ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ ، ناتوانێ له‌ لایه‌که‌وه‌ رۆڵی خه‌مخۆر و پشتیوانی گه‌لانی دیکه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ ببینێ و له‌م لایه‌شه‌وه‌ ، تاوانی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و حوکومڕانیی ئه‌و دا روو بدا. حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌، له‌ گه‌ڵ گه‌لی کورد له‌ باکووری کوردستان و سه‌رجه‌م رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ بۆنه‌ی ئه‌م کوشتاره‌ دڕندانه‌یه‌، هاوده‌ردی ده‌کا. ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا و ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌ حکوومه‌تییه‌کانی ئه‌و ولاته‌یه‌ له‌م تاوانه‌ بکۆبه‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011 ‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی دیسامبر، نزیکه‌ی 50 کاسبکار و کۆڵبه‌ری کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی قه‌له‌بانی شه‌ڕناخ، له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌سنووره‌کانی باشووری کوردستان بۆ گونده‌کانیان، له‌ گه‌ڵ که‌مینی سه‌ربازانی تورک به‌ره‌وروو ده‌بن. ئه‌وان که‌ بێچه‌ک و بێدیفاع بوون وبۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیان، روویان له‌ کۆڵبه‌ری و هێنانی سووته‌مه‌نی و شتومه‌ک له‌ سنووره‌کانه‌وه‌ کردبوو، له‌ ترسی گیران و رووتکران، وه‌چیا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن تا به‌م سه‌رمایه‌ له‌ ئه‌شکه‌وتێک له‌ نزیک گونده‌کانی رۆبۆسکی و بێجوهێ، خۆیان حه‌شار ده‌ن. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ کاتی رۆیشتن به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که‌، ده‌که‌ونه‌ به‌ر هێرشی فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه‌ و به‌ بۆن و ئاگر و ئاسنی بۆمبه‌ سووتێنه‌ره‌کانیان، نزیکه‌ی 40 که‌س له‌وان گیانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن. په‌نابردن بۆ کۆڵبه‌ری وپه‌یداکردنی بژیوی ژیان له‌ رێگای هێنانی شتومه‌ک له‌ سنووره‌کانه‌وه‌ ،که‌ پێویستی به‌ تێپه‌ڕبوون به‌ نێو مه‌یدانی مین و که‌مینی هێزه‌ چه‌کداره‌کان وسه‌رما ومه‌ترسیی جۆراوجۆری دیکه‌ هه‌یه‌، یه‌کێک له‌ سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین کار وپیشه‌کان له‌ کوردستانه‌ که‌ که‌م مانگ و حه‌وتوو، ته‌نانه‌ت که‌م شه‌و ورۆژی ساڵ هه‌یه‌ چه‌ند قوربانی له‌ رۆڵه‌کانی خه‌ڵک له‌ باکوور ورۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌ستێنێ. تاوانباری سه‌ره‌کی له‌ په‌نابردنی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بۆ ئه‌م کاره‌ پڕمه‌ترسییه‌، به‌ڕێوه‌ چوونی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن له‌ دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد وپشتگوێخرانی خه‌ڵکی کوردستان له‌ باری ئابووری وبه‌ڕێچوونه‌وه‌یه‌ که‌ شانبه‌شانی میلیتاریزه‌ کردنی کوردستان، هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی پێ ده‌درێ‌. له‌ هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆ دا هێرش بردن بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی بێدیفاع به‌ فرۆکه‌ی جه‌نگی و کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی ئه‌وان، تاوانێکه‌ که‌ هیچ چه‌شنه‌ پاساوێک هه‌ڵ ناگرێ وشیاوی ئه‌وه‌یه‌ به‌ توندی مه‌حکووم بکرێ. ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ ، ناتوانێ له‌ لایه‌که‌وه‌ رۆڵی خه‌مخۆر و پشتیوانی گه‌لانی دیکه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ ببینێ و له‌م لایه‌شه‌وه‌ ، تاوانی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات و حوکومڕانیی ئه‌و دا روو بدا. حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌، له‌ گه‌ڵ گه‌لی کورد له‌ باکووری کوردستان و سه‌رجه‌م رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌ بۆنه‌ی ئه‌م کوشتاره‌ دڕندانه‌یه‌، هاوده‌ردی ده‌کا. ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا و ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌ حکوومه‌تییه‌کانی ئه‌و ولاته‌یه‌ له‌م تاوانه‌ بکۆڵنه‌وه‌ و وێڕای سزادانی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته‌، ئه‌رکی خۆیان به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌کانی قوربانییه‌کان وخه‌ڵکی ناوچه‌که‌، به‌جی بگه‌یه‌نن. تاوانی دڵته‌زێن و ویژدانهه‌ژێنی ناوچه‌ی قه‌له‌بان، جارێکی دیکه‌ ئه‌و راستییه‌ ده‌سه‌لمێنیته‌وه‌ که‌ میلیتاریزم و سه‌رکوت و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ له‌ گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی کورد دا،بێجگه‌ له‌ کاره‌سات و تاوان و قه‌یران و ناسه‌قامگرتوویی، هیچی دیکه‌ی لێ شین نابێته‌وه‌ و ته‌نیا داننانی ئازایانه‌ به‌ مافه‌ بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتی تورکیا دا و هه‌لدانه‌وه‌ی لاثه‌ڕه‌یه‌کی نوێ له‌ پێکه‌وه‌ژیانی کورد و تورکه‌ که‌ پێش به‌ دووپاتبوونه‌وه‌ی تاوان و په‌ڵه‌ی ره‌ش دژی کورد له‌ مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گرێ...


حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌فته‌ری سیاسی

30ی دیسامبری 2011

9ی به‌فرانباری1390

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...
وێنە
به‌رله‌ جه‌ژن
پشكۆخاڵدانی /كه‌ركوك له‌هه‌مویادوبۆنه‌ووجه‌ژنه‌كاندامنداڵان پشكی شێریان...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه