نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی له‌ ده‌وله‌تی ئیمارات. ئاماری چالاكیه‌كانی ساڵی رابردووی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌و ئاماری گشتی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و دبلۆماسیه‌كانی نوێنه‌رایه‌تیمان بۆ ئێوه‌ی به‌رێز راده‌گه‌ینین
یەک شەممە, 29 کانونی دووەم 2012 16:13



وه‌ك له‌ لای هه‌موان ئاشكرایه‌ نویَنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی له‌ ده‌ولَه‌تی ئیمارات تا كه‌ ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌ و ماوه‌ی 3سالَه‌ ده‌ست به‌ كاربووه‌ ، به‌لاَم توانراوه‌ به‌و ماوه‌كه‌مه‌، سه‌ركه‌وتنی‌باش به‌ده‌ست بهیَنریَت ‌و سه‌رنجی‌زۆربه‌ی‌ولَاتانی‌عه‌ره‌بی به‌لای‌هه‌ریَمدا ڕاكیَشریَت ، بۆ ئه‌وه‌ی‌قه‌باره‌ی‌بازرگانییان له‌كوردستاندا زۆر بكه‌ن.له‌وباره‌یه‌وه‌ شیلان خانه‌قا نویَنه‌ری حكومه‌تی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی له‌ ده‌ولَه‌تی ئیمارات سه‌باره‌ت باكاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تیه‌كه‌ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی ":له‌ماوه‌ی 3سالَی ده‌ست به‌كاربوونماندا وه‌ك تاكه‌ نویَنه‌رایه‌تی حكومه‌تی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی له‌ ئیمارات ،چه‌ندین كارو چالاكی گرنگی ئابوری و دبلۆماسیمان له‌و ولاَته‌ ئه‌نجام داوه‌ و توانیومانه‌ سیمای گه‌ش و پیَشكه‌وتنی لایه‌نه‌ جیا جیاكانی كوردستان به‌ ولاَتان بناسیَنین. ئیمارات ئیَستا بووه‌ته‌ سه‌نته‌ری‌بازرگانیی‌جیهان، بۆیه‌ هه‌ولَ ده‌ده‌ین سوود له‌ئه‌زمونی‌ئیمارات وه‌ربگرین‌و كوردستانیش بكه‌ینه‌ سه‌نته‌ریَكی‌گه‌وره‌ی‌بازرگانی‌له‌جیهاندا، به‌لَام به‌شیَواز‌و تایبه‌تمه‌ندیی‌خۆمان". نویَنه‌ری‌حكومه‌تی‌هه‌ریَم بۆ كاروباری‌بازرگانی‌له‌ئیمارات باسی‌له‌وه‌كرد، رشۆژله‌دوای‌ڕۆژ، قه‌باره‌ی‌بازرگانی له‌هه‌ریَمدا فراوانتر‌و زیاتر ده‌بیَت، جیهانیش ئیَستا وه‌كو ده‌ولَه‌ت مامه‌لَه‌ له‌گه‌لَ‌هه‌ریَمی‌كوردستاندا ده‌كات، نه‌ك وه‌كو هه‌ریَمیَكی‌سه‌ر به‌عیَراق.  ":
(بازرگانی)
شیلان خانه‌قا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كان گوتی :" دووای دامه‌زراندنی نویَنه‌رایه‌تی حكومه‌تی كوردستان بۆ كاروباری بارزگانی له‌ ئیمارات چه‌ندین كاری گه‌وره‌و باش ئه‌نجام دراوه‌ و توانراوه‌ لایه‌نی بازرگانی كوردستان به‌ ئه‌قاریَكی باشتردا ببریَت ، چوونكه‌ له‌ ئیَستاداو به‌ پیَی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات  ، ده‌ولَه‌تی ئیمارات تا كۆتای سالَی 2011، به‌ بری 6ملیار دۆلار وه‌به‌رهیَنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌ كوردستان و بریاریشه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند سالَی ئاینده‌دا ئه‌وقه‌باره‌یه‌ زیاتر بكه‌ن بۆ 12ملیار دۆلار له‌ بورای بازرگانی دا له‌ كوردستان.
خانه‌قا له‌ باره‌ی په‌وه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانه‌وه‌ گوتیشی :" دووای دانیشتمان له‌ گه‌لَ ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ده‌ولَه‌تی ئیمارات ،گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هیَلَیَكی ئاسمانی له‌ نیَوان كوردستان و ئیمارات بكریَته‌وه‌ و له‌ ئیَستاشدا كۆمپانیای فرۆكه‌وانی (فلای دوبه‌ی ) ئه‌و كاره‌ ده‌كات و به‌رهه‌می ئه‌و دانیشتنه‌مانه‌ ":
هه‌روه‌ها له‌ سالَی 2011دا له‌ دانیشتنه‌كه‌ماندا له‌گه‌لَ د.حه‌مه‌د بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لكواری وه‌زیری رۆشنبیری و راگه‌یاندنی قه‌ته‌رو سه‌رۆكی به‌ڕیَوه‌بردنی كه‌نالَی ئاسمانی جه‌زیره‌، گفتوگۆمان كرد ده‌رباره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی لایه‌نه‌ جیاوازه‌كان له‌هه‌ریَمی كوردستان . وه‌زیری رۆنشبیری و راگه‌یاندنی قه‌ته‌ر به‌ ره‌سمی بانگهیَشتی ولَاتی قه‌ته‌ری كردین به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پردیَكی په‌یوه‌ندی رۆنشبیری له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ جیاوازه‌كانی رۆشنبیری له‌نیَوان هه‌ریَمی كوردستان و ولَاتی قه‌ته‌ر. شیلان خانه‌قا ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ وه‌زیری رۆشنبیری و راگه‌یاندنی قه‌ته‌ر خۆشحالَی خۆشی ده‌ربری به‌رامبه‌ر به‌ بوونی نویَنه‌ریَكی ئافره‌تی كورد له‌ ده‌ولَه‌تی ئیمارات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كوردستان ولَاتیَكی ئارامه‌و له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌ناوچه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها له‌ سالَی 2011دا :"دووای دانیشتنمان له‌ گه‌لَ سه‌رۆكی ژوری بازرگانی و پیشه‌سازی بازرگانی ئیماراتی شاریقه‌ ، سه‌رۆكیَ ژوریَ بازرگانیَ و پیشه‌سازی شاریقه‌ به‌لَیَنیَ هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ كۆمپانیا كوردستانیه‌كان ده‌ربری به‌رام به‌ر به‌ هاتنیان بۆ به‌ژداریَ كردن له‌ پیَشانگانی شاریقه‌و هاتنیان بۆ ئیماره‌تی شاریقه‌ .
شیلان خانه‌قا گوتیشی هه‌ر له‌ سالَی 2011دا :" له‌ گه‌لَ فه‌رمانگه‌ی په‌ره‌پیَدانی ئابوری حكومه‌تی ئیماراتی شاریقه‌ دانیشتین و بریاردرا بۆ له‌مه‌ودووا كه‌ ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیا كوردستانیه‌كان پیَش گه‌یشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقه‌ له‌ ریَگه‌ی نویَنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی ناوی بارزگانی یان پیَده‌دریَت . ناوبراو گوتیشی: هه‌روه‌ها بریاریشدرا كه‌ بۆ له‌مه‌ودووا ئیماراتی شاریقه‌ هاوكاری سه‌رجه‌م كۆمپانیا كوردستانیه‌كان بكات و بیان به‌ستیته‌وه‌ به‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و په‌ره‌پیَدانی ئابوری هه‌ردوولا :.....
خانه‌قا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد هه‌ر له‌ 2011 دا و له‌ ئه‌نجامی برندی شاندیَكی ژوره‌ بازرگانیه‌كان كوردستان بۆ ئیمارات و دانیشتنمان له‌ گه‌لَ سه‌رۆكی ژوری بازرگانی دوبه‌ی چوار خالَی گرنگ  بریاری لیَدرا كه‌ :" یه‌كه‌م: ژوری بازرگانی دوبه‌ی بریاری دا هه‌موو هه‌ولَه‌كانی بخاته‌ گه‌ر له‌ گه‌لَ ده‌سه‌لاََت دارانی میرنشینی دوبه‌ی تا ئالیه‌تیَك بدۆزنه‌وه‌ بۆ چاره‌كردنی كیَشه‌ی ڤیزه‌بۆ بازرگانانی كوردستان و كه‌ بتوانن بیَنه‌ دوبه‌ی و بۆ له‌مه‌و دووا له‌ ریَگه‌ی یه‌كیَتی ژوره‌ بازرگانی و پیشه‌ سازیه‌كانی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه‌ فیزه‌ بدریَته‌ بازرگانان ی كوردستان كه‌ له‌ پیَشتر ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گرفتی بازرگانانی كوردستان بووه‌و نه‌یان توانیوه‌ بینه‌ دووبه‌ی . دووه‌م : هه‌روه‌ها بریاردرا ژور ی بازرگانی دوبه‌ی بریاری دا كوردستان بكاته‌ ئه‌ندامی ژوری یه‌كیَتی ژوره‌ بازرگانیه‌كانی نیَوده‌ولَه‌تی . سیَهه‌م : بریاردرا مونته‌دای ئابوری فراوان بۆ هه‌ریَمی كوردستان له‌ میرنشینی دوبه‌ی بكریَت به‌ سه‌رپه‌رشتی ژوری بازرگانی و پیشه‌ سازی دووبه‌ی به‌م نزیكانه‌. چواره‌م :بریاردرا كوردستان و دووبه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌ بواری پیَشه‌نگاكان و بۆله‌مه‌ودووا هه‌ردوو لَ بده‌ن به‌ ژدار بن له‌ پیَشانگاكانی یه‌كتر دا .
 
(په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسیه‌كان )
شیلان خانه‌قا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسیه‌كان رایگه‌یاند:"ئیَمه‌ به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسیه‌كان ده‌روانین و له‌ په‌یوه‌ندی و گفتوو گۆكانماندا له‌ گه‌لَ سه‌فیرو قونسولَی ولاَتان ،لایه‌نی پیَشكه‌وتنی هه‌ریَمی كوردستان یانبۆ رون ده‌كه‌ینه‌وه‌،تا له‌و ریَگه‌یه‌وه‌ ئه‌وان ببنه‌ هۆكاری هاندانی سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا كانی ولاَته‌كانیان بیَنه‌ كوردستان و وه‌به‌رهیَنان بكه‌ن . وه‌ له‌و نیَوه‌نده‌شدا توانیومانه‌ بناغه‌یه‌كی پته‌وی په‌یوه‌ندیه‌كان دروست بكه‌ین ئه‌نجامی ئیجابی باشیشی هه‌بووه‌ .
خانه‌قا سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌ دبلۆماسیه‌كان و كاره‌كانیان له‌ گه‌لَ قونسولَ و سه‌فاره‌تی ولاَتان گوتی ":
هه‌ماهه‌نگی باشمان هه‌یه‌ له‌ گه‌لَ قونسولَی مالیزیا ": وه‌توانیمان له‌ لَ قونسولَی مالیزیا له‌ سالَی 2011 ،شاندیَكی بازرگانی مالیزی كه‌ بریتی بوون له‌ 6كۆمپانیای گه‌وره‌ی مالیزی كه‌ له‌ بواری نیشته‌جیَبوون و  بازرگانی كاریان ده‌كردوو به‌ سه‌رۆكایه‌تی قونسولَی بازرگانی مالیزیا هاتنه‌ كوردستان و هاوكات به‌ ژداریشیان له‌ پیَشانگای نیَوده‌ولَه‌تی هه‌ولیَر كرد ، وه‌بریاریشه‌ له‌ ئیانده‌یكی نزیكدا بنكه‌یه‌كی فراوانی بازورگانی مالیزی له‌ كوردستان دابمه‌زریَنن ":
هه‌روه‌ها له‌ گه‌لَ قونسولَی كه‌نه‌دا":له‌ گه‌لَ یاندا گفتووگۆمان كردووه‌ و رایان گه‌یاندووه‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی له‌ كوردستان وه‌ به‌رهیَنان ده‌كه‌ن ،به‌لاَم دووای چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌ گه‌لَیان بریاریاندا چه‌ند گه‌وره‌ كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی دیكه‌ بیَننه‌ كوردستان و وه‌به‌ر هیَنان بكه‌ن ":.
وه‌ له‌ گه‌لَ قونسولَی گشتی فه‌له‌ستین ":دووای چه‌ند دانیشتنیَكی نیَوان نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان و قونسولَی گشتی فه‌له‌ستین له‌ دوبه‌ی و كۆبوونه‌وه‌مان له‌ گه‌لَ ده‌سته‌ی  پیاوانی خاوه‌ن كاری فه‌له‌ستینی كه‌ له‌ ئیمارات نیشته‌ جیَن ،هه‌ماهه‌نگیمان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانه‌كانیان بیَنه‌ كوردستان و سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ر.
هه‌روه‌ها له‌ په‌یوه‌ندیمان له‌ گه‌لَ قونسولَی قه‌ته‌ردا له‌ دوبه‌ی :"په‌وه‌ندییه‌كی پته‌ومان هه‌یه‌و هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌ نیَواندا هه‌یه‌ ،به‌تایبه‌ت دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی كوردستان بۆ قه‌ته‌ر له‌ سالَی 2010دا واژۆكردنی پرۆتۆكۆلَیَك و تیَیدا بریاردرابوو كه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پیَك بهیَنریَت له‌ هه‌ردوولا ،به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی بازرگانی له‌ نیَوان كوردستان و ده‌ولَه‌تی قه‌ته‌ردا ":.
وه‌له‌گه‌لَ قونسولَخانه‌ی عیَراقیشدا :" هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان هه‌یه‌و له‌ سه‌ر جه‌م لایه‌نه‌كاندا هاوكاری یه‌كرت ده‌كه‌ین ":..
وه‌له‌گه‌لَ قونسولَی ئوردن دا :" له‌ سالَی 2011 دوای دانیشتنمان له‌ گه‌لَیان دا بریار درا كه‌ شاندیَكی بازرگانی گه‌وره‌ بیَته‌ كوردستان و وه‌به‌ر هیَنان ئه‌نجام بده‌ن ":.
 
نێره‌ر  // نه‌به‌ز محه‌مه‌د

 
هه‌واڵ
وێنە
ئافره‌تانی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن
ئافره‌ته‌ چالاکوانه‌کانی وڵاتی میسر هه‌ره‌شه‌ی خۆروتکردنه‌وه‌ ئه‌که‌ن له‌ ناو...
وێنە
نەیزەکێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە
    له‌ 15-2 نه‌یزه‌کێک به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زه‌وی نزیک...
وێنە
کۆریای باکور ئه‌تۆمی تاقی کرده‌وه‌
کۆریای باکور رایئه‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مرۆ بۆ جاری سێهه‌م تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی...
وێنە
پاپای ڤاتیکان له‌ ناکاو ده‌ست له‌ کار ده‌کێشێته‌وه‌
پاپای  ڤاتیکان له‌ ناکاودا ده‌ست له‌ کار ئه‌کێشێته‌وه‌ به‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوی...
وێنە
عومه‌ری مه‌کته‌به‌ له‌ ماڵمۆ نه‌بینراوه‌
پاش پەیوەندی کردنی باڵوێزخانەی ئێراق و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێمەوە لەسەر کەیسی کاک...
وێنە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ییرۆزه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یانه‌...
وێنە
به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان (له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵوێستێک‌دا)
 هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! هاوڕێیانی دێموکڕات! ده‌فته‌ری سیاسیی هاوڕێیانی پێشوومان له‌...
وێنە
بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌ (گیانی که‌بوودوه‌ند له‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌بێ به‌ په‌له‌ فریای بکه‌وین(
بۆ: سکرتیری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، به‌ڕیز بانکی مۆن!  شووڕای مافی مرۆڤی...
وێنە
راپۆرتی وه‌رزانه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌
کوژران، برینداربوون و گیران و خرانه‌ به‌ندیخانه‌ی 132 که‌ له‌ ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاری ئه‌و...
وێنە
پرسه‌ی هاورێیانمان راده‌گه‌ینین
كۆچتان ناخ هه‌ژێن بوو .. زوو بوو وه‌ك خۆر له‌ ناكاو ئاوابوون ... ئێوه‌ به‌رائه‌تیه‌...
وێنە
په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ڕێز خالید عه‌زیزی
هاونیشتمانه‌ خۆشه‌ویسته‌کان! سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!...
وێنە
شه‌قلاوه‌ : زیاتر له‌ 14 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه‌
له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ به‌فره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه‌ شه‌قلاوه‌ش...
وێنە
راگەیەندراو بە بۆنەی كۆتایی هاتنی چوارەمین پلینۆمی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموكراتی كوردستان
3 / 3 / 2012 هاونیشتمانە بەڕێزەكان! خەڵكی مافخوازی كوردستان! تێكۆشەرانی حیزبی دێموكراتی...
وێنە
ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی " ده‌ڵێت : مامۆستا ‌کوژراوه ‌که‌ قسه‌ی ناشرینی به‌ خوێندکاره‌کان ووتوه‌
مێره‌ر و ئا :شاخه‌وان ئه‌کره‌م.. shaxawan@live.nl هه‌موومان توشی شۆک بوین که‌ بیستمان خوێندکارێک...
وێنە
نه‌خۆشانی تالاسیمیاو شیَرپه‌نجه‌ له‌ بووجه‌ی زیادی 2012 بره‌ پاره‌یه‌ك وه‌ر ده‌گرن .
دووا به‌دووای پیَشكه‌ش كردنی داواكارییه‌ك به‌ لیژنه‌ی دارای  به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی...
وێنە
له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندێكی بازرگانی كوێت سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن .
 نوێنه‌ری بازرگانی حكومه‌تی كوردستان و قونسوڵی گشتی كوێت له‌ دوبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و له‌...
وێنە
بانگه‌وا‌زبه‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانیی زمانی زگماکی
وڵاتی ئێران له‌ خه‌ڵکێک به‌ میللییه‌ت وزمانی جۆراوجۆره‌وه‌ پێک هاتوه‌. به‌لام به‌...
وێنە
په‌رله‌مانتار لانه‌ محه‌مه‌د : به‌یانی گفتوگۆده‌کرێت ده‌رباره‌ی پرژه‌یاسای بودجه‌
له‌ دانیشتنی سبه‌ی  رۆژی سىَ شه‌ممه‌، له‌ په‌رله‌مانی عیَراق گفتووگۆده‌كریَت...
وێنە
شاندیَكی بازرگانی لوبنانی به‌م زووانه‌ دیَنه‌ كوردستان
له‌ دریَژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی نویَنه‌رایه‌تی بازرگانی كوردستان له‌ ئیمارات ، شیلان خانه‌قا...
وێنە
ده‌ست کردن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ هۆکاره‌کانی بلاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌
لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عیَراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرۆ له‌...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه