دڵم باڵندەیەکی سپی پۆشە.// که‌ژال ئیبراهیم
دووشەممە, 12 ئازار 2012 09:33



 دڵم باڵندەیەکی سپی پۆشە.
 


کەژاڵ ئیبراهیم خدر
١
گوڵی دڵم دەنکە ھەنارێکی سوورە
بۆ ھەمیشە پێدەکەنێ
باڵندەیەکی سپی پۆشی بەربەیانە
شعر لە باوەشیا ھەڵئەگرێ
گوڵی دڵم تریفەی
بای بارانی بەھاران و
قوڵپی خوێناوی ھاوین و
پرچی شەوانی پایز و
کلوەبەفری زستانێکە
چوار وەرزی ساڵ خۆشەویستی
تیا گەورە ئەبێ.

٢
ئاوێنەی ھەتاوی رووتم ھێنا و
وەکو گۆزەیەکی دەستی کیژۆڵەیەکی سەرکانی
لە بەردەمیدا راوەستام
رەنگ و روخساری خەیاڵی خۆمم
لە ژوورەکەمدا نەدیبوو
کراسێکی باخچەی دڵت پێدام
لەبەرم کرد
کراسی و گوڵ گوڵی جوانم
لە ژیانمدا نەپۆشی بوو
کاتێکیش ماچێکت دامێ
بووم بە تاسە و ھەناسەیەکی خەمڕەوێن
ھەرگیز شعرم نەنووسی بوو.

٣
گەر شعر حەرفی ووشەکانی
ماڵئاوایی لێ کردم و، بەجێی ھێشتم
گەر ستران باوەشی بۆ نەکردمەوە
باڵندەی رەزەکان ھەڵنەفڕین و
نۆتەی مۆسیقای مۆسیقارێک و
تابلۆ جوانەکانی دەستی نیگارکێشێک
سەراسیمەی نەکردم
ئەو رۆژە دڵم دەبێتە وێرانە و
منیش ئەمرم.

٤
پایز دێت و خەیاڵی وەرزی تەمەنی
گەڵاکانی دەنووسَتەوە
دڵم دەبێتە ھێلانە و
ئازارێک دەگێڕتەوە
ئەوە وەرزی نیشتمانە
باڵای لە ھەمووان جوانترە
بەردەوام نمەی باران
سەروقژی ئەشواتەوە
لقەکانی لە دەستی بەفر دەچێ
رەنگی زەردی لە نێو دڵماندایە و
تەمەنی ھەڵوەرینی لە من دەچێ.

٥
لە سوچێکی ئەم تەمەنە ناکامەدا
ھەر یەکەمان جیاواز دەژین
ھەندێ سەرکردە و، ھەندێ کۆیلە و
ھەندێ عاشق، ھەندێ ئازادیخواز
کە مردیشین
دادپەروەر و یەکسانیخواز.

٦
قەڵەمەکانم چوون یەک نین
ھەندێکیان بۆ باخچەی جوانی
ھەندێکیان بۆ شەوچەرەی شەوانی زستان
ھەندێکیشیان کورت ئەنووسن
بۆ بیرەوەری بەجێماو و
شەقەی باڵی چرکەی نائومێدی
ھەندێکیشیان ھێندە گەورەن
بە قەد گەورەیی سنگی ئاو
بە قەد وەرزی پڕ تەمومژ
ھەناسەی دەشت و رووباری خۆر و
تاریکی ھەتاو.

٧
ئەو کاتانەی شعرێکت بۆ ئەنووسم
ھەندێ جار شەو کۆتایی نایە و
ھەندێ جاریش رۆژی تەزیوو
کە باس لە عەشقت دەکەم
تیشکی خۆر جێم ناھێڵێ
کە باسی زیزبوونت دەکەم
مانگەشەو ئەبێ بە ھاودەم و جێ ناھێڵێ
جێم ناھێڵێ.

٨
وەرە بۆلام
ھەمیشە بە بەرچنەی ھەژارانەوە وەرە
وەک شەقامێکی راستەرێ
وەک پەیڤێکی سپێدەباش و بەجەرگ وەرە
وەرە وەک خوێندنی گمەی کۆتر
وەک شەونمی چرایەکی داگیرساو
وەک شەپۆلێکی ھێمن و
سنەوبەرێکی باڵابەرز و
شاسۆیەکی پێشەنگ
وەک شەونمی بەربەیان وەرە.

٩
ئەو کاتانەی ھاژەدێت و
ئەبی بە رووبارێکی سەرشێت
بە رێگا و بانی عەشقا وەرە و
روو بکەرە دەریایی چاوانم
بمدەرە بەر شەپۆلەکانت
قژم پرکە لە بێ گەردی بەرفراوانت
رقی دڵم پاکژپاکژ بشۆرەوە
تێکەڵی کە بە رووناکی ھەتاوت.

١٠
تیشکی تەڕی نیگاکانت
روخساری شەپۆلی دەریایە
خۆشەویستی لە ناو دڵ و لە دەستمایە
سحری شەوێکی دەیجورە و
دەبێتە لێزمە و رێژنەی باران
دەبێتە زناری تاڤگە و
سینەی شینایی زەوی و
وەرزی خۆشەویستی ئینسان.

١١
بەفر ناتوانێ
وەرزی جوانی خۆی بسپێرێت
بەئینجانەی پایزی خەم
بەفر ناتوانێ،دەست بەردا
لە رووتانەوەی چیا
عەشق دڵی پەپولەیەکی ناسکە
چرکەیەک لەخۆی داببڕێ
دەبێتە وەرزی تاریکستان.

١٢
نێرگز ماچم دەکات
بولبول کە دەمبینێ بۆم دەخوێنێ
کە شەو دادێ دەبمە ھاورێی باران
دەبمە ئەشکی کچانی شۆخ و شەنگ
دەبمە ئاواز و گۆرانی و چڵێ لاولا و
دەبمە ماچی سەر روومەتی
کیژۆڵەیەکی پەنجە ناسکی بەر ھەتاو.

١٣
ئەو کاتانەی کە دێت بۆ لام
دەبیتە گوڵێکی پەمەیی
دەبیتە شەونمێکی
بەربەیانی وەنەوشەیی
دەبیتە گوڵێکی ژاڵەی ھەمیشەیی.

١٤
ئێوارەیەک بێدەنگی ھاورێمە و
لەگەڵ تیشکی زەردپەڕدا
خۆت ئەکەی بە ماڵی دڵمدا
کراسێکی پەپولەیت لەبەردایە و
بۆنی مێخەک لەجەستەت دێ
توند توند دەتگرمە باوەشم
ھەناسەمان بۆنی شعرە و
تێکەڵاوی خەممان دەبێ.

١٥
تۆ ھەندێ جار
ووشەکانم دەخوێنیەوە خۆشت دەوێن
ھەندێ جاریش دەستەوەستان
لە بەردەمیان دائەنیشی
ھاواردەکەی و ھیچ تێ ناگەم
ئەبی بە ووشەیەکی پڕ لە خەیاڵ و
خۆت وون دەکەی.

١٦
ووشەی جوانیش
پڕن لە نیگای عەشق و
پرشنگی چرکەکانی تەمەن
ووشەی جوانیش پڕن
لە ئەستێرەی بەربەیان و
پرچی ژاکاوی زەمەن.

١٧
ھەندێک جار
بە دیار کزی چراێکەوە
روو لە ئاوێنەی وەرینی تەمەن دەکەم
مات و مەلوول دادەنیشم
دەبمە دەروێشی تەریقەت
ناچار دەبم
ئێوارەیەکی پڕ لە زامم بنوسمەوە و
پەراو و پێنووس فڕێدەم.

١٨
بە بیرت دێ
لە قەراغی شەقامێکدا
بە خۆت و گوڵێکی شپرزەوە
دەھاتی و دەچووی
چاوێکت لەسەر کاتژمێری دەستت و
ئەوی تریان لەسەر کۆڵانەکەی ماڵی ئێمە
نە سەعات ئەھات و ئەرۆشت
نەتۆش لە تەماشام بێزار ئەبوویت.
 
 
 
 

 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه