روخسارێكی‌ جوانتر ‌
پێنج شەممە, 12 نیسان 2012 20:19




برۆو برژانگ دووبه‌شی‌ ناسك‌و هه‌ستیاری‌ ده‌وری‌ چاون، هه‌یشه‌ به‌هۆی‌ مووه‌ لاوازه‌كانیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری‌ هه‌ڵوه‌رینیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ به‌به‌رده‌وام پێویستیان به‌ده‌ست پێیاهێنان‌و رازاندنه‌وه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ برۆو برژانگێكی‌ ته‌ندروست‌و جوانت هه‌بێت، به‌پێی‌ ئه‌و رێنماییانه‌ بجوڵێره‌وه‌.

برۆ
برۆكانت به‌شێكی‌ گرنگ پێك ده‌هێنن له‌جوانكردنی‌ شێوه‌ی‌ گشتی‌ رووخسارت، بۆیه‌ باشتر وایه‌ به‌رده‌وام گرنگییان پێبده‌یت‌و فه‌رامۆشیان نه‌كه‌یت، بۆ پاراستنی‌ شێوه‌ی‌ جوانی‌ برۆكانت، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاری‌‌و رێنماییه‌ك ده‌خرێته‌ روو.

برۆو شێوه‌كانی‌:
برۆ چه‌ند شێوازێكی‌ زۆری‌ هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌یان یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات له‌دیاریكردنی‌ شێوه‌ی‌ گشتی‌ رووخسار‌و دیاریكردنی‌ كه‌سایه‌تی‌، به‌هۆی‌ برۆوه‌ چـــــاو سه‌رنج راكێش‌و جوانتر ده‌نوێنێت.
وه‌ك بنه‌مایه‌كی‌ گشتی‌ پێویسته‌ شێوه‌ی‌ برۆ یه‌ك بگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ شێوه‌ی‌ گشتی‌ ده‌موچاودا.
بۆ كێشانی‌ شێوه‌ی‌ جێگیری‌ برۆ، ده‌بێت ره‌چاوی‌ شێوه‌ی‌ رووخسار بكه‌یت، ئه‌گه‌ر ده‌موچاوت لاوازبوو ئه‌وا برۆكانت به‌پڕی‌ بهێڵه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ده‌موچاویشت پڕ بنوێنێ‌، ئه‌گه‌ر رووخساریشت قه‌ڵه‌و بوو ئه‌وا برۆكانت باریك بكه‌ره‌وه‌.
برۆی‌ نموونه‌یی‌ ئه‌و برۆیه‌یه‌ كه‌ پڕو درێژه‌و گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ‌ شێوه‌ی‌ چاودا.

رێگاكانی‌ گرنگیدان به‌برۆ:
1. یه‌كێك له‌هه‌ره‌ سه‌ره‌كیترین رێگاكانی‌ گرنگیدان به‌برۆ ئه‌وه‌یه‌ پارێزگاری‌ له‌به‌هێزی‌ بكه‌یت‌و هه‌میشه‌ به‌پاكوخاوێنی‌ بیهێڵیته‌وه‌.
2. ئه‌گه‌ر مووی‌ برۆكانت لاوازبوون، ئه‌وا ئێواران كه‌مێك زه‌یتی‌ زه‌یتوونی‌ لێبده‌و به‌باشی‌ بیانشێله‌، باشتره‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ هه‌فتانه‌ دوو تا سێ‌ جار دووباره‌ی‌ بكه‌یته‌وه‌.

رێكخستنی‌ برۆ:
برۆكانت بگونجێنه‌ له‌گه‌ڵ‌ شێوه‌ی‌ گشتی‌ چاوو هه‌وڵبده‌ نزیك بێت له‌قه‌باره‌كه‌یه‌وه‌.
پێش هه‌موو شتێك مووه‌كانی‌ به‌شی‌ ژێره‌وه‌ی‌ برۆ لێبكه‌ره‌وه‌و زیاده‌ڕۆیی‌ مه‌كه‌ له‌باریككردنه‌وه‌یان، هه‌وڵ‌ بده‌ به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ له‌بنه‌ماوه‌ خۆی‌ نه‌خشاوه‌.
شێوه‌ی‌ برۆ له‌بچوكه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ ده‌كێشرێت، تا قه‌باره‌ی‌ چاو به‌گه‌وره‌تر نیشان بدات.
دوای‌ كۆتایی‌ هێنان له‌لێكردنه‌وه‌ی‌ مووه‌كان فڵچه‌ی‌ تایبه‌ت به‌كاربهێنه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی.
خراپ نییه‌ گه‌ر بڕێكی‌ كه‌م زه‌یتی‌ لێبده‌یت له‌رۆژدا بۆ ئه‌وه‌ی‌ ره‌ونه‌قدار بێت.

چه‌ند تێبینییه‌كی‌ گرنگ پێش ئه‌وه‌ی‌ برۆكانت رێكبخه‌یت
له‌رێی‌ قه‌ڵه‌مێكی‌ باریكه‌وه‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ بكێشه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت پاش رێكخستنی‌ برۆت پێی‌ بگه‌یت‌و له‌سه‌ری‌ بڕۆ.
ماوه‌ی‌ كه‌وانه‌یی‌ برۆ دیاریی‌ بكه‌ كه‌ له‌بنه‌مادا خۆی‌ سێ‌ شێوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌ (هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی‌ برۆ به‌قه‌د یه‌ك بن، به‌شی‌ پێشه‌وه‌ زیاتر بێت له‌به‌شی‌ پشته‌وه‌، به‌شی‌ پشته‌وه‌ درێژتر بێت له‌به‌شی‌ پێشه‌وه‌).
زۆر گرنگه‌ ده‌ستت‌و موكێشه‌كه‌ به‌پاكی‌ رابگریت.
پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست بده‌یته‌ هه‌ڵكێشانی‌ مووه‌ زیاده‌كانی‌ ده‌وری‌ برۆ، بۆ ماوه‌ی‌ دوو تا سێ‌ خوله‌ك رووخسارت بخه‌ره‌ به‌ر هه‌ڵم، چونكه‌ هه‌ڵم یارمه‌تی‌ كرانه‌وه‌ی‌ كونیله‌كانی‌ پێستی‌ ده‌مووچاو ده‌دات‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئازاری‌ موو هه‌ڵكێشان كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر چاوت گه‌وره‌ بوو، به‌ئه‌ندازه‌ی‌ یه‌ك هێڵی‌ زۆر باریك له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ برۆ لێبكه‌ره‌وه‌.
ئه‌گه‌ر چاوت بچووك بوو به‌ئه‌ندازه‌ی‌ یه‌ك هێڵی‌ باریك له‌به‌شی‌ خواره‌وه‌ی‌ برۆ لێبكه‌ره‌وه‌و تا چاوت گه‌وره‌تر بنوێنێت.

برژانگ
به‌هه‌مان شێوه‌ برژانگه‌كانت رۆڵێكی‌ زۆریان هه‌یه‌ له‌ده‌رخستن‌و سه‌رنج راكێشی‌ چاوه‌كانت، بۆیه‌ گرنگیان پێبداو بیان پارێزه‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ ته‌مه‌نی‌ هه‌ر تاڵێكی‌ مووی‌ ده‌مووچاو له‌نێوان سێ‌ بۆ پێنج مانگدایه‌و پاش ئه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌رێت. باشتره‌پابه‌ندبیت به‌م رێنماییانه‌وه‌:

گرنگیدان به‌برژانگ:
بۆ گرنگیدان به‌برژانه‌كانت كارێكی‌ باش ده‌كه‌یت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆیت كه‌ ڤیتامینه‌ جۆربه‌جۆره‌كانیان تێدایه‌، هه‌مان كات خۆت به‌دوور بگره‌ له‌به‌كارهێنانی‌ به‌رده‌وامی‌ ماسكارا، هه‌رگیز پێت وانه‌بێت بڕینی‌ به‌شێكی‌ مووی‌ برژانگ یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ زیاتر بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ته‌واوی‌ لاوازی‌ ده‌كات.

چاره‌سه‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌هه‌ڵوه‌رینی‌ مووی‌ برژانگ:
شه‌وانه‌ به‌زه‌یتی‌ باده‌م برژانگه‌كانت چه‌ور بكه‌و بۆ خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه‌ به‌فڵچه‌یه‌ك بیانجوڵێنه‌.
ئه‌و ماسكارایه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ماده‌ی‌ ڤیتامینی‌ تێدایه‌‌و برژانگ به‌ته‌ڕی‌ ده‌هێڵێته‌وه‌.
چاویلكه‌ی‌ دژه‌ خۆر به‌كاربهێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیشكی‌ هه‌تاو كاریگه‌ری‌ نه‌خاته‌ سه‌ر برژانگه‌كانت.
كه‌ ماسكارات به‌كارهێنا سێ‌ تا چوار چین له‌برۆكانتی‌ بده‌، با لێدانی‌ هه‌رجارێك بۆ جارێكی‌ تر ماوه‌ی‌ له‌نێواندا هه‌بێت تا تاڵه‌كانی‌ برژانگت وشك ببنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ نه‌نوسێن، پاشان به‌فڵچه‌یه‌كی‌ بچووكی‌ تایبه‌ت دایبهێنه‌.
پاش ته‌واوبوونی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ پێشوو، قه‌ڵه‌مێكی‌ چاو به‌هێواشی‌ به‌سه‌ر به‌شی‌ بنچینه‌ی‌ برژانگدا بهێنه‌و له‌گۆشه‌ی‌ نزیك لوته‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ بۆ به‌شی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چاو، ئه‌م هه‌نگاوه‌ برژانگه‌كانت رێك‌و جوانتر ده‌كات.

ئاماده‌کردنی // لێوژه‌

 
تایبه‌ت به خانمان
وێنە
ماكیاژەكەت نوێ بكەرەوە
ماكیاژەكەت نوێ بكەرەوە هەندێكجار بەهۆی كەش و هەوای ئەو شوێنەی ماكیاژەكانت لێ داناوە تێك دەچن دەتوانیت ...
وێنە
چون فڵچه‌کانی مکیاژت ئه‌شویت
زۆربه‌ی له‌ ئیمه‌ له‌ زۆربه‌ی کاتدا له‌ بیر ئه‌کین فڵچه‌کانی مکیاژ بیشون یان چاودێریان...
وێنە
ماسکێک بۆ پێستی چه‌وریه‌کان؟
فه‌ره‌وله‌ واداده‌نرێت به‌ ده‌وڵه‌منترین مێوه‌ به‌ ڤیتامینه‌کانی چوره‌و چور ...
وێنە
گیراوەیەك بۆ درێژ بوونی قـــــژ تان
هەر وەكو ئاشكرایە كە خانمان  بەگشتی حەزیان لە قژی درێژەو هەموكات هەوڵی ئەوە ئەدەن كە چۆن و چیبكەن بۆ ئەوەی...
وێنە
بۆ پێسته‌کی سپی نۆک به‌ کار بێنه‌
ئافره‌ته‌کان زۆر حه‌ز له‌ پێسته‌کی سپی ئه‌که‌ن وه‌کو سه‌هۆڵ به‌ڵام کێشه‌کانی...
وێنە
ماسکێک بۆ قژ
ئازیزانم ئه‌مرۆ ماسکێکی قژ بۆ ئیوه‌ هێناوه‌م ئه‌م ماسکه‌یه‌ بۆ ئه‌و کچ و ئافره‌تانه‌ی...
وێنە
باوی و شیر بۆ پیستێکی نه‌رم و سپی
هه‌موو کچێک و ئافره‌تێک خه‌ون به‌ پیستێکی نه‌رم و سپی ئه‌بینه‌ێت ، هه‌رجه‌نده‌...
وێنە
ئامۆژگاری بۆ چاره‌سه‌رکردنی پێستی مردوو
یه‌که‌ک له‌و کارو باره‌ سه‌خته‌کانی وه‌رزی زستان پێستی مردوو قه‌لشاندنه‌ که‌...
وێنە
چون ماسکی لیمۆن و زیتی زیتون ده‌روست ئه‌که‌یین
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رمی جوانی پێستی ده‌موو جاوێت بپاریزیت بۆ تۆ چه‌ند رێگایه‌کی خێرا بۆ به‌...
وێنە
به‌رده‌وام گرنگی به‌جوانی نینۆکه‌کانت بده‌
بۆ ئەم شێوازە ڕەنگکردنە پێویستیمان بەبۆیەی نینۆک ، لەڕەنگی سور ، سپی ، شەفاف ، ئاڵتونی ، زیوی هەیە : شێوازی...
وێنە
چه‌ند مۆدیله‌کی نوێ ته‌سریحی 2012
ئاماده‌کردنی فریشته‌ی کورد
وێنە
رێگای لابردنی بۆیاغی نینوک
بۆیاغ کردنی نینوک به‌شکه‌ له‌ مۆده‌ وه‌ جوانیه‌کی به‌ ئافره‌تان ئه‌دات بۆیه‌...
وێنە
ماکیاژی زستانە بۆ ساڵی ٢٠١٢
مۆدەی مکیاژی زستانەی ٢٠١٢ جیاوازە لەگەڵ ساڵانی ڕابوردو لەهەموو ڕویەکەوە ، دەستپێکردنەوەو بایەخدان...
وێنە
ئامۆژگاری و ماسکی سروشتی بۆ به‌هێز کردنی نینوکه‌کان
هه‌ر وه‌ک ئه‌زانینن نینوکیش جوانیه‌ک به‌ ئافره‌تان ئه‌دات له‌ روی شێوه‌ی بۆیاغ کردنی...
وێنە
ماڵ ئاوایی له‌ پاشماوه‌کانی مکیاژ بکه‌
خانمان هه‌ر ده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ لابردنی پاشماوه‌کانی مکیاژ چونکه‌ پاشماوه‌کانی مکیاژ...
وێنە
چه‌ند مۆدیلێکی نوێ نینوک 2012
هه‌ر وه‌ک ئه‌زانیین نینوک له‌ لایان خانمانه‌وه‌ زۆر گرینگی پێ ئه‌درێت چونکه‌ نینوکیش...
وێنە
25 ڕێگه‌ی‌ جوان بۆ ڕێکخستنی مل به‌ند(مل پێچ)..
زستان وه‌رزی له‌مل کردنی مل به‌نده‌ که‌ شیوه‌یه‌کی که‌شخه‌ به‌ خانمان...
وێنە
ستایلی نوێی به‌دله‌ی بووک بۆ ساڵی تازه‌.
که‌سانی شاره‌زا له‌ بواری ڕێکخستنی جل و به‌رگ بۆ ساڵی نوێ،،کۆمه‌ڕێک نمایشیان ڕێکخست بۆ جل و...
وێنە
زیت زیتون بۆ پێستێکی جوان و نه‌رم؟
  زیتی زیتون چ بۆ ته‌ندروست یان بۆ جوانکاری به‌ سووده‌ هه‌رچه‌نده‌ تۆ به‌ دوای پێستێکی جوان...
وێنە
دروست كردنى گـــــــــــول لە گۆرەوی مندال
سلاوتان لێبێت هاورییان بۆ ئەم جارە دروست كردنی گوڵم بۆ ئامادەكردوون لە گۆرەوی منداڵ زۆر ئاسانەو لە هەمان...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه