ئه‌گه‌ر هاتی په‌له‌مه‌كه‌ ، بادلَم هیَشووی تۆ بگریت ؟؟
یەک شەممە, 06 ئایار 2012 19:00


                                                    
                                                                        كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر
1
هه‌میشه‌ له‌دره‌ختیَكی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌چی
قژت جوانه‌ شانه‌ی ناویَ
 هه‌میشه‌ له‌میوانی ناوه‌خت ده‌چی
جگه‌ له‌تریفه‌ی بارانی چاوم
جه‌سته‌ت ئاوی تری ناویَ
هه‌میشه‌ له‌كۆتریَكی غه‌مگین  ده‌چی
 كانیاوی رۆحی من نه‌بیَ
گه‌روت ئاوی تری ناویَ
هه‌ندیَك  جار ده‌نكه‌ گه‌نمیَكی و
په‌رژینی بایه‌ك ئه‌تڕویَنیَ
هه‌ندی جار چلَی نیَرگزیَكی پڕ له‌شووشه‌ی 
ده‌ریایه‌كی پڕله‌ته‌رمی 
به‌خۆڕ دیَت و كه‌س ناتبینیَ
به‌لاَم ئه‌وه‌ی بۆمن گرنگه‌
میوه‌ی هیَشوه‌كانی لیَوته‌
هه‌ربۆمنه‌ و بۆكه‌س نابیَ
2
به‌قه‌د دارسیَوه‌ لا سوره‌ى لادیَ
سیَوی دلَم خوَشه‌ویستی بوَت گرتوه‌
به‌قه‌د ده‌نكی لارو له‌نجه‌ی
دارهه‌ناره‌كانى هه‌لَه‌بجه‌
فرمیَسكم بوَتوَ ڕشتوه‌
3
كه‌ شوره‌ی  چاوه‌كانت گریا
فرمیَسكی خه‌یالَه‌كانم بوون به‌باران
كه‌ڕه‌شه‌بای گۆڕستانیَكی سه‌رخۆش قژتی داپۆشی
تالَه‌كانی بوونه‌ شۆسته‌ی جوولَه‌و سه‌ما
كه‌لیَوه‌كانت شه‌پۆلی بزه‌و خه‌نده‌ گرتی
       ده‌ریای دلَم بوو به‌قاقا
كه‌چاوه‌گه‌شه‌كانی ئه‌وینت  كرده‌وه‌
تیشكی  خۆربوو خۆی شارده‌وه‌؟؟
4
 كراسیَكی ره‌نگالَه‌یت بۆ دووری بووم
تاكوو سیَبه‌ری مردن له‌به‌رم كرد
له‌باخچه‌ی چۆلَی ته‌نهایمدا
ماچیَكی سه‌رلیَوت كردم
ده‌ست و په‌نجه‌ی ناسكت گوشیم
تائه‌به‌د رووگه‌ی سوركردم
هه‌رگیزگوناحم پیَ نه‌كرد؟؟
5
ئه‌گه‌رهاتیه‌ كه‌ناری دلَمه‌وه‌
 زۆر له‌سه‌ر خۆ وه‌ره‌و په‌له‌مه‌كه‌
نه‌كا قاچه‌كانت له‌به‌رد كه‌ویَ
ئه‌گه‌ر هاتی په‌له‌ بكه‌
ئاگریَك له‌ده‌رونما خۆی حه‌شارداوه‌
خه‌رمانی دلَ ده‌سوتیَنیَ
خوَت ده‌زانى دره‌نگ كه‌وى
چاوى چاوه‌ڕوانیم ده‌فڕیَ
6
ئه‌وه‌ى گولَی سه‌وزی باخچه‌كه‌م
بۆدلَی تۆی كردووه‌
هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ عاشقیَك
بوَ رۆحی كوژراوی تۆی كردووه‌
ئه‌وه‌ى توَ به‌خه‌یالَیَكی پڕ له‌ئه‌سرین
بۆ مه‌غریبی منت كردووه‌
هه‌ر ئه‌وه‌یه‌
ده‌رویَشیَكی پڕ له‌ته‌ریقه‌ت بوَ ژنیَكی كردووه‌
7
كه‌ خوَری نائومیَدی له‌جه‌سته‌ی ژنیَك هه‌لَدیَ
چاوه‌كانم بۆ ئه‌وینت خولَقاوه‌و هیچ نابینن
جگه‌ له‌ سیَبه‌ری چاوه‌كانى تۆ
كه‌ خۆریش زه‌رده‌په‌ری ئیَوارانی
پالَتۆكه‌ی ده‌پیَچیته‌وه‌و  ئاواده‌بیَ
خه‌ونه‌كانم هیچ نابین جگه‌ له‌ توَ
 8
ئه‌گه‌ر ڕوَژیَ وشه‌یه‌كم بوونه‌ گوناح و
له‌سه‌فه‌ریَكدا نه‌غرۆی كردیت
ئازاری دایت،، زوو پیَم بلَیَ
دلَنیابه‌ و چاوه‌ڕیَبه‌
ده‌یسڕمه‌وه‌ له‌بیره‌وه‌ری و ناخمدا
بۆئه‌وه‌ی دلَت هیچ نه‌لَیَ
9
چه‌ندین سالَه‌ پیته‌كانی ناوت
 له‌گولاَلَه‌ی میَشكمدایه‌
بوونه‌ته‌ ئاویَنه‌ی رووناكی و
هه‌رگیز بیرم ناچیَته‌وه‌
ته‌نیاپیاویَك له‌چاومدا
ئاره‌زووی سه‌فه‌ریَك ده‌كاوو
قه‌ت پیرنابیَ
بۆیه‌دلَم بڕیاریدا
باوه‌ش بۆكه‌س نه‌كاته‌وه‌
هه‌ر بوَ خوَشه‌ویستى ئه‌ونه‌بیَ
10
كه‌ڕه‌ش ده‌چیه‌وه‌ له‌پیاویَكی نائومیَد ده‌چی
ته‌نهایی خه‌مت لیَ ده‌باریَ
كه‌ره‌نگت وه‌ك گولَ سپی ده‌چیَته‌وه‌ 
بزه‌و خه‌نده‌م لی ده‌باریَ
تۆپڕی له‌تریفه‌ی مانگه‌شه‌و
من به‌ هه‌ردوكیان ڕاهاتوم
هه‌ر بوَیه‌شه‌ كه‌ ئه‌تبینم
له‌ ڕقیَكى پیرۆز ده‌چم
11
حه‌زده‌كه‌م بتكه‌م 
به‌كۆلاره‌یه‌ك و به‌ئاسانی
 له‌ئاسمانا بیَت و بچی
ئه‌وكاته‌ هه‌ر به‌ده‌ستی خۆمه‌
نزمت كه‌مه‌وه‌ لای خۆم و
یاله‌ئاسماندا به‌رزبفڕی
12
سه‌رده‌میَكه‌  له‌گه‌لَ تۆدا ده‌ژیم و
ته‌مه‌ن ناڕواو وه‌ك خۆی ماوه‌
سه‌رده‌میَكه‌ له‌گه‌لَ تۆدا
پیاسه‌ ده‌كه‌م 
قاچه‌كانم گڕوتینی جارانیان  هه‌رماوه‌
سه‌رده‌میَكه‌ له‌گه‌لَ تۆدا پیَده‌كه‌نم
تووڕه‌بوونیش لیَم تۆراوه‌
13
پیَان ووتم بوویته‌ شاعیریَ
ئاگاداربه‌ خۆت دووباره‌ نه‌كه‌یته‌وه‌
منیش ووتم
مادام ووشه‌و رسته‌و شعر
هه‌رتۆیت و تۆیت
كه‌س تاقه‌تی لیَمان ناچیَ
14
شه‌ویَك  شعریكم بۆنوسیویت
باران به‌لیَزمه‌ ده‌باری
به‌یانی خه‌به‌رم بۆوه‌
باران هه‌موو ووشه‌كانی سڕی  بۆوه‌
هه‌ربه‌ته‌نیا ووشه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بیَ
15
ئه‌لَقه‌یه‌كت بۆناردبووم
روخسه‌تم له‌په‌نچه‌م وه‌ركرت
بۆم هه‌لَگریَ
زۆ دلَخۆش بووم به‌ئه‌سپایی
پیَان ووتم "به‌خته‌وه‌رم
ئه‌وتاكه‌،، خۆشه‌ویستیت بیَ؟
16
زستان هات و
به‌فرباری و، به‌به‌فراوی لیَوه‌كانت داتپۆشیم
ره‌نگم سپی سپی بوو له‌به‌فر
هاوین هات و تیشكی خۆر ره‌ش ره‌شی كردم
دلَم ترسا ئاخۆ سیمام نه‌شیَواوه‌
رۆحت جوانه‌
هه‌قم نیه‌ سیمات چۆنه‌و چۆن گۆراوه‌
17
ماوه‌یه‌كه‌ عه‌شق بۆته‌
روباریَك وله‌ناویدا مه‌له‌ بكه‌م
ماوه‌یه‌كه‌ چاوت بۆته‌ روباریَك و
له‌ناویدا خۆم وون ده‌كه‌م
ماوه‌یه‌كه‌ لیَوت بۆته‌ گۆرانیه‌ك
له‌گه‌لَیدا سه‌ما ده‌كه‌م
بۆیه‌ نه‌كه‌ی قه‌ت لیَم دووربی
من ده‌مه‌ویت بۆهه‌میشه‌ بۆنت بكه‌م
18
ئازادییان كرده‌ تفه‌نگ
چی بالَنده‌ی رووناكی بوو
هه‌موویان كوشت
ژنیان كرده‌ بووكه‌ شووشه‌و
له‌سه‌ر خوانی میَزه‌كاندا سه‌مایان كرد
نیشتیمانیان كرد به‌خه‌م و
شنه‌ی ئازاری دایپۆشین
وه‌رزیَكی پرخۆلَه‌میشی بوو
جوانی خاكی لیَ سه‌ندین
19
من نه‌مزانی له‌چاوتروكانیَكدا
ته‌مه‌ن ده‌ڕواو
خۆشه‌ویستی هه‌رده‌میَنیَ
ژیان بیَ تۆ ته‌نیاییه‌و
پایز به‌هار ناوه‌رینیَ
20
تۆهه‌ندیَك جار
په‌پوله‌یت و به‌سه‌رجه‌سته‌ی
 خۆزگه‌كانی هه‌ستمدا ده‌فڕی
هه‌ندیَ جاریش هه‌نگیَكی تاك وته‌نیای
بیَده‌نگی زه‌مه‌ن ده‌شكیَنی و
شیله‌ی هه‌موو جه‌سته‌م ده‌مژی
21
ئه‌وه‌ی زۆر دلَخۆشم ده‌كا
تۆله‌مینای یاقووتی مندا ده‌ژی
ئه‌و شه‌وه‌ی له‌خه‌زانیَكدا بۆتۆت ده‌نوسم
پڕاوپڕی ژووره‌كه‌م ده‌بیَته‌ تریفه‌و
مۆمه‌كان ده‌تویَنه‌وه‌
ئه‌و رۆژه‌ی بۆبیَده‌نگی نیشتیمان
ده‌نوسم
ده‌رگای هه‌موو زیندانه‌كان ده‌كریَنه‌وه‌
22
 هه‌رچی روبار هه‌یه‌،، جوانه‌
به‌لاَم هیچیان
وه‌كوو ملوانكه‌ی چاوت مه‌ستم ناكه‌ن
هه‌رچی ره‌زو شینایی و باخه‌،، جوانه‌
به‌لاَم هیچیان وه‌كوو
بزه‌و خه‌نده‌ی لیَوت
شادم ناكه‌ن
هه‌رچی ناوی پیرۆز هه‌یه‌
بوونه‌ته‌ سه‌رابیَكی ناوه‌خت 
بوونه‌ته‌ نۆته‌و مۆسیقا
بوونه‌ته‌ شه‌ونمی سه‌ردره‌خت
به‌سیَبه‌ری بالاَت ناگه‌ن
23
تنۆك تنۆك له‌زه‌تی ماچه‌كانت
ڕژانه‌ سه‌ر لیَوه‌كانم
تا ئه‌به‌د بیرم نه‌چۆوه‌
هه‌ناسه‌ی شنه‌بای تالَه‌كانت
به‌ر سه‌مای شیَواوی قژم كه‌وت
تۆزیَك  له‌ فرمیَسكى چاوت
ڕژایه‌ ناو له‌پی ده‌ستمه‌وه‌
هه‌رگیز ختووكه‌ی ووشك نه‌بۆوه‌
24
سه‌رم به‌ر مرواری سنگت كه‌وت و
دوو دلَوَپ فرمیَسكی گه‌شت و
په‌نجه‌ره‌یه‌ك له‌نائومیَدی و
خه‌نده‌یه‌كى پڕ له‌ سوَزم
لیَ ده‌كه‌ویَته‌ خواریَ،
پیَش دۆزه‌خی مالَئاوای
ده‌ستم به‌ر ده‌ستت كه‌وت و
ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستم به‌ربوَوه‌
په‌نجه‌كانم هه‌پرون بوون به‌جاریَ

 
هۆنراوه‌
وێنە
تا مردن .... هیچ
تا مردن .... هیچ ١ ئێستا شەوە لە ژێر ئەم ئاسمانەدا گرنگ نییە دانیشتووین ، یا ڕادەکەین کام پرد زەردەخەنە...
وێنە
لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
کەژال ئیبراهیم خدر لەنێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش...
وێنە
گۆشه‌گیری شاعیرێک
به‌‌رله‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ر بکات به‌ره‌و به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی به‌رله‌وه‌ی...
وێنە
لە وێنەیەکدا
هۆشەنگ شێخمحەمەد ٢٠١١   لە وێنەیەکدا ماندووبووم، درۆ ناکه‌م  له‌ چاوه‌ڕوانی..   به‌ڵێن بۆ تۆ...
وێنە
سێ کورته‌ شێعر ( سه‌ریاس )
سێ کورته‌ شێعر ئه کره م حه سه ن زاده(سه ریاس)         1 ئاڵا هۆده‌ی ئومێدی کرده‌وه‌...
وێنە
شعر و نەغمەی بولبولێكی سپی
كەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 ئەبوو لەنێوانی،چرۆی شعرو باڵای تۆدا لەنێو پشكۆی دڵی تۆدا لەنێو فرمێسكە بەگوڵ...
وێنە
گله‌یی
که‌ژال ئیبراهیم خدر 1 ورە من و تۆ جاران یەک کەس بووین ئەمشەو دوانین دووهەناسەو دووگیانى لە یەک جیاواز...
وێنە
ئەگەر ھاتی پەلەمەکە، با دڵم ھێشووی تۆ بگریت؟؟
کەژاڵ ئیبراھیم خدر ١ ھەمیشە لەدرەختێکی وەنەوشەیی دەچی قژت جوانە شانەی ناوێ ھەمیشە لەمیوانی ناوەخت دەچی جگە...
وێنە
کچە گەڵا مەعشوقەکەم.
من زوو وتم لە گەڵای وەریوی پاییز دەچم! من ساڵ نیە لەژێر پێیی نەهامەتیدا لەت لەت نەبم عیلەتی سەفەر ڕەنگی...
وێنە
دووڕۆژ لە نزیکەوە.
. لەو دوریەمەوە دوو ڕۆژ دێمە شاری تۆ.. دوو ڕۆژ لە نزیک تۆ.. بەڵام دووڕۆژ لە بێدەنگترین کاتەکانی ژیانما لەگەڵ تۆ.....
وێنە
الله‌
لە ژیێر نازو سیێبەری ‌ئاڵایەکی چوار لەتەوە ‌نیشتیمانە داخ لە دڵەکەم ‌ڕۆژ لە دوای رۆژ ‌لە دەست...
وێنە
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان
نیشتمانیَك له‌ئه‌رخه‌وان ...
وێنە
بۆ گیانی تۆ کاکه‌ "مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ
  بۆ مه‌رگی شاعیر و هاورێی زۆر خۆشه‌ویستم " کاکه‌ مه‌ریوان باوه‌نوری " جوانه‌مه‌رگ...
وێنە
ناسك، ناسك ،ئالَ، ئالَ شه‌پۆلی دلَم ئاوبده‌
                  كه‌ژالَ ئیبراهیم خدر 1  به‌شه‌و رۆژ لیَم...
وێنە
باخچەیەکی قەفەسی، وەرزێک لە تەنهایی.
  کەژاڵ ئیبراهیم خدر 1 لەنێو باخچەیەکی پەمەیی دەریادا لەنێو شەپۆلێکی سەرشێتی بەربادا لەناو پەرداخێک لە...
وێنە
بۆ گوڵێک!
  ئەى جوانترین سامفۆنیاى من ئەى هارمۆنیاى ڕەنگەکانى سروشتى من! ئەى باران وکانیاوى من ئەى جوانترین بونەوەرى...
وێنە
وه‌ره‌ گه‌ر تۆ
 وه‌ره‌ گه‌ر تۆ به‌س به‌ گریان پێكه‌نینت دێ تا بۆ به‌ پێكه‌نین هێنانت بگریم و گریان...
وێنە
لەم نەورۆزە
‌ئیتر لاشەم داقرسێینە لەم نەورۆزە ‌لەپیێشەوازی هاتنتدا دەبائیتر دڵی پڕ سۆم ‌پشکۆ دەرکا ‌کەلەم بکە...
وێنە
خەیال
‌گەزەنگی تۆ کۆی بەیانیان ‌سەرئ ئەدا لە ماڵی غەربەت و چۆڵم ‌ئەندیێشەی خەیاڵ ودووریت ‌بۆتە تەوق و...
وێنە
سکالائەرئ خودا
‌ئیوارەیەو لەم ئیوارە خامۆشەدا بە ئەسپایی هێدی هیێدی ‌وا چڕاکانی نیشتیمانە داخ لە دلەکەم ڕوەو نەهات...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه