(عافیَت)ى (خۆشناوان)
یەک شەممە, 06 ئایار 2012 19:04



هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌
مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى زاده‌ ناسراو به‌ (مه‌لاى گه‌وره‌) زانایه‌كى لیَهاتوو و لیَوه‌شاوه‌ى ناو ولاَتى كورده‌وارى بووه‌و وتارو گوفتارو كرداره‌كانى كاریگه‌ریى خۆیان بۆ ئه‌وسا هه‌بووه‌و سه‌رنجه‌ ورده‌كانى بۆ ئیَستایش مایه‌ى هه‌لَوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنه‌، به‌تایبه‌تى هه‌ندىَ له‌ بڕوا نه‌گۆڕه‌كانى و تایبه‌تتریش هه‌قبیَژى و راستى گوتنه‌كه‌ى، كه‌ ئه‌مه‌ كارى كردبووه‌ سه‌ر كوڕه‌ زانایه‌كه‌یشى (مه‌سعوود محه‌مه‌د) و بناغه‌یه‌كى فیكرى و مه‌عریفى له‌ دواى خۆى جیَهیَشتووه‌، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ له‌نیَو ئه‌و هه‌موو ده‌ستنووس و به‌رهه‌مانه‌ى جه‌نابى مامۆستاى گه‌وره‌دا، خۆشبه‌ختانه‌ له‌سالَى 2009دا سه‌رجه‌مى ته‌فسیره‌كه‌ى له‌ ده‌ به‌رگ دا چاپ و بلاَوكرایه‌وه‌و ئه‌م ته‌فسیره‌یش سه‌نگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ به‌وه‌ى له‌ سه‌ره‌تاكانى ته‌فسیرى كوردى ده‌ژمیَردرىَ و شیَوازیَكى تایبه‌تى له‌ نووسینى میتۆدى ته‌فسیره‌كه‌دا هه‌بووه‌، كه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌نى ئه‌م شیَوازه‌ لاى موفه‌سیره‌كانى تر ده‌بینرىَ، به‌ جۆریَك زۆر جاران وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ته‌فسیره‌ك بۆ كه‌سانیَكى زانا بنوسىَ و ته‌فسیرى ئایه‌ته‌كه‌ى له‌بیر كردووه‌و به‌ره‌و چاره‌سه‌رى هه‌ندىَ ده‌ردو نه‌خۆش كۆمه‌لاَیه‌تى رۆیشتووه‌، كه‌ له‌و سه‌رده‌م دا كۆمه‌لَگا به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ینالاَند.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌فسیره‌ به‌ وردى شه‌ن و كه‌و بكرىَ، ئه‌وا زۆر لایه‌نى میَژوویى و سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تى و بیره‌وه‌رى و زانستى و ...هتد لیَى ده‌دۆزریَته‌وه‌ و به‌ هه‌موویان خه‌رمانیَكى ده‌ولَه‌مه‌ندیان پیَكهیَناوه‌. خۆشناوه‌تى وه‌ك زیَدی بنه‌چه‌ى مه‌لاى گه‌وره‌ (جه‌لى) و وه‌ك دراوسیَى خۆشناوان و وه‌ك ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى مامه‌لَه‌و میواندارى و ره‌فتارى له‌گه‌لَ خۆشناوه‌كان بووه‌ به‌به‌راورد به‌ هۆزو تیره‌كانى غه‌یره‌ كۆیى، ئه‌مه‌ وایكردووه‌ بىَ ویست ته‌فسیره‌كه‌ى هه‌ندىَ له‌تیفه‌و قسه‌ى نه‌سته‌ق و رووداوى خۆش و ناخۆشى خۆشناوه‌تى و هه‌لَسوكه‌وتى هه‌ندىَ له‌ خۆشناوه‌كانیش له‌خۆیدا به‌رجه‌سته‌ بكات، كه‌ ئیَمه‌ هه‌ولَ ده‌ده‌ین هه‌ر جاره‌و لایه‌نیَك له‌ ژیان و باره‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانى خۆشناوه‌كان له‌و ته‌فسیره‌دا هه‌لَبهیَنجین بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ك زانیارى له‌ باره‌ى بارودۆخى ئه‌وساى كه‌ ئه‌و ته‌فسیره‌ى پىَ نووسراوه‌ یان پیَشتر وه‌ربگرین و له‌لایه‌كى تره‌وه‌ به‌هه‌ندىَ كه‌سایه‌تى و میَژووى نارۆشنى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئاشنا ببین.
(1)
(عافیَت)
ئه‌ده‌بى ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ ئیسلامه‌تیشدا گرنگى پیَدراوه‌ له‌ شیَوازو چۆنیه‌تى ئاو خواردنه‌وه‌و ناوى خوا هیَنان و سوپاسگوزارى ده‌ربڕیندا، به‌لاَم دواى ئاو خواردنه‌وه‌ ده‌ربڕینى وشه‌ى (عافیَت)، یان (عافیَت بیَت) وه‌ك ئه‌ده‌بیَكى جوان له‌ كورده‌وارى ته‌ماشاكراوه‌و دیاره‌ له‌لاى (مه‌لاى گه‌وره‌دا) به‌ ئه‌ده‌بیَكى جوان ناسیَنراوه‌و له‌ ته‌فسیرى ئایه‌تى (كلوا واشربوا هنیئا) دا وشه‌ى (هنیئا)ى به‌ (عافیَت) ته‌فسیر كردووه‌و له‌و روانگه‌وه‌ نمونه‌ى (عافیَت)ى به‌ ئه‌ده‌بى ناو خۆشناوه‌كان وه‌سف كردووه‌، كه‌ راى وایه‌ ئه‌ده‌بیَكى زۆر جوانه‌ بۆیه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ى به‌ چاوى خۆى بینیوه‌و بۆ ناو ته‌فسیره‌كه‌ى گواستۆته‌وه‌:
((زاتىَ هه‌بوو گه‌وره‌و موحته‌ڕه‌م، خادیمى دین و عیلم، میرانى خدر به‌گ-ى ره‌ئیسى فرقه‌ى خۆشناوى پشت گه‌لَى، پیاوىَ به‌ ویقاڕو موهیب بوو، قازیه‌ شافیعى مه‌زهه‌ب-ى دانا بوو، بۆ قه‌وم، فه‌ێلى ئه‌حكام بكا، قازیش مه‌لامحه‌مه‌دى ناوبوو، مه‌لایه‌ به‌دین و باش بوو، وابزانم له‌ ته‌لامیزى بابم بوو، كه‌ میر له‌ مه‌جلیس ئاوى خواردبایه‌وه‌، قازیى ئه‌ى وت: (میرانا عافیَت!) ئه‌وانى حازرى مه‌جلیس تیَكڕا ئه‌یان وت: ئامین بلَىَ شالَلاَ. لاكین عاده‌تى عافیَت بوون دواى ئاوخواردنه‌وه‌ له‌ ولاَتان نه‌ماوه‌، من لام زۆر جوانه‌، كه‌ یه‌كىَ له‌ مه‌جلیس ئاوى خوارده‌وه‌ نه‌ختىَ به‌ ئارام پیَى بلَیَن: عافیَتت بىَ.)) ته‌فسیرى كوردى، به‌رگى ده‌یه‌م، لا344.
له‌ هیَنانه‌وه‌ى ئه‌م به‌سه‌رهاته‌دا ئه‌م خالاَنه‌ هه‌یه‌:
1-    به‌ باشه‌ باس كردنى میرانى خدربه‌گى پشت گه‌لَى، وه‌ك كه‌سیَكى به‌ڕیَزو خزمه‌تكارى ئایین و زانست، كه‌ مه‌دره‌سه‌كانى ئه‌وساى بیَتواته‌ گه‌واهى ئه‌و راستیه‌ن.
2-    مه‌لامحه‌مه‌دى قازیى، قازیى ئه‌وساى بیَتواته‌، كه‌ مه‌لایه‌كى دیندارو ئاست به‌رزبووه‌، هه‌ولَدان بۆ نووسینه‌وه‌ى ژیاننامه‌ى ئه‌و زانایه‌ كاریَكى باشه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ریَى گیَڕانه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى چى له‌باره‌ى ئه‌و مه‌لایه‌ گوتراوه‌.
3-    داب و نه‌ریتى ئاوخواردنه‌وه‌ له‌ناو هۆزى خۆشناوه‌تى دابیَكى په‌سندو باشه‌ و له‌لاى خه‌لَكى تر نه‌مابیَت، ئه‌م دیارده‌ جوانه‌ له‌لاى خۆشناوه‌كان ماوه‌.
تیَبینى: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ (4)ى گۆڤارى (دیمه‌ن) بلاَوكراوه‌ته‌وه‌.

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...
وێنە
به‌رله‌ جه‌ژن
پشكۆخاڵدانی /كه‌ركوك له‌هه‌مویادوبۆنه‌ووجه‌ژنه‌كاندامنداڵان پشكی شێریان...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه