تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
یەک شەممە, 06 ئایار 2012 19:07





گۆران دوكانى
جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى سروشتى كوردستان له‌ده‌رگاى ڕوحمان ده‌دات, ده‌نگیَك لیَوان لیَو له‌عه‌شق و پڕاوپڕ له‌ئارام به‌خشى, ده‌نگیَك هه‌میشه‌ له‌سه‌ر هه‌سته‌, زۆرجار ده‌مانباته‌وه‌ به‌ره‌و مه‌نزلَگه‌ى تراژیدیاكانى دویَنىَ و ئاشنامان ده‌كاته‌وه‌ به‌فرمیَسكى چاوى دایكه‌ شه‌هیده‌كان وهه‌ندیَكجاریش ده‌مانكاته‌وه‌ به‌هاوڕیَى ئه‌ستیَره‌كانى ئاسمان و ئاشتمان ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌لَ پیَكه‌نین, ده‌نگیَك تژى له‌ئاسوده‌ى, هونه‌رمه‌ندیَك له‌میهره‌بانى و پیاویَك له‌مۆڕالَ.

ئاشكرایه‌ هونه‌رمه‌ند خالید ڕِه‌شیدیش وه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ندیَكى دیكه‌ خاوه‌ن ستایلیَكى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى, به‌لام ئه‌وه‌ى پیَویسته‌ بگوتریَت كیَن ئه‌وانه‌ى گوىَ له‌ده‌نگى ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌و ستایله‌كه‌ى ده‌گرن؟ ئه‌گه‌ربیَئینسافى نه‌بیَت ئه‌وه‌ى گویَگرى ده‌نگى ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌ باكگراوندیَگى سه‌قافى وتیَگه‌یشتنیَكى ناوه‌زه‌ترو ڕامانیَكى جوانترى هه‌یه‌ بۆشته‌كان, به‌دیویَكى دیكه‌ ده‌توانین ئه‌ومافه‌به‌خۆمان بده‌ین وبلَیَین زۆرینه‌ى جه‌ماوه‌رى ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ئاستى تیَگه‌یشتنیان له‌جه‌ماوه‌رى زۆربه‌ى هونه‌رمه‌نده‌كانى سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆ زیاتره‌, به‌شیَكى ئه‌م هۆكاره‌ش ده‌گه‌ڕیَته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندى ناوبراو بۆهه‌موو چین وتویَژه‌كان گۆرانى ده‌چڕیَت, له‌كاتیَكدا زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندانى دیكه‌ش هه‌میشه‌ پیَیان وابوه‌ كه‌بۆسه‌رجه‌مى چین وتویَژه‌كان گۆرانى ده‌چڕن وله‌هه‌مووته‌مه‌نه‌كاندا به‌پیروگه‌نجه‌وه‌ گویَگریان هه‌یه‌, به‌لام خۆقسه‌ى هونه‌رمه‌ندیَك مه‌نتق نیه‌ له‌سه‌ر كورسى پڕۆگرامى تیڤیه‌ك دانیشتبیَت و میَزه‌كه‌ى به‌رده‌مى به‌شامپانیا ڕازاندرابیَته‌وه‌!, به‌لَكو مه‌نتق ئه‌وه‌یه‌ كه‌له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌ڕوونى ده‌بینریَت وهه‌موو كه‌سیَكى ڕۆشنبیر به‌ساناى دركى پیَده‌كات, به‌شه‌كه‌ى دیكه‌شى په‌یوه‌سته‌ به‌سه‌لیقه‌ى ولیَزانینى هونه‌رمه‌ندى ناوبراو خۆیه‌وه‌ چى تیَكستیَك هه‌لَده‌بژیَریَت بۆگۆرانى و هاوكات له‌ڕیَگه‌ى هه‌لَبژاردنى جۆرى مقامه‌كانه‌وه‌ چى ئاوازو موزیكیَك ده‌كات به‌به‌رى ئه‌و تیَكسته‌داو دواجار چۆن ئه‌وگۆرانیه‌ ده‌چڕیَت.

ئه‌وه‌ى خالید ڕه‌شید ده‌یلَیَت ڕه‌نگه‌ به‌هه‌ندیَك هونه‌رمه‌ند بكریَت و بگوتریَت, وه‌لىَ نایلَیَن!چونكه‌ هه‌ندیَكیان له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ شه‌خسیه‌كانیان ده‌دریَت و هه‌ندیَكیشیان خۆیان وته‌نى(هونه‌رى بیَگانه‌تیَكه‌لَ به‌خویَنیان بوه‌!), به‌لام قسه‌ى جدى ئه‌وه‌یه‌ زۆرینه‌یان ئه‌وتواناو سه‌لیقه‌و تیَگه‌یشتن وخویَندنه‌وه‌یان نیه‌و له‌دیدگاى ئه‌وانه‌وه‌ هه‌مووجوانى وتاموچیَژى گۆرانیه‌ك له‌دیمه‌نه‌كانى كلیپى خۆڕوتكردنه‌وه‌ى كچیَكدا, یاخود به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ باوه‌شكردن به‌كچیَكدا كۆده‌بیَته‌وه‌!.

خۆئه‌گه‌ربه‌خویَندنه‌وه‌ى ئه‌وبه‌ناوهونه‌رمه‌ندانه‌ش شیكارى بۆمباسه‌بكه‌ین كه‌هه‌رڕۆژه‌ى پیَیه‌كیان له‌هه‌ریَم وپیَیه‌كیان له‌ولاتانى به‌رودراوسیَیه‌و(هه‌ندیَكیان)گومانى سیخوڕیكردنیشیان لیَده‌كریَت!, گه‌ر درۆله‌گه‌لَ خۆیان وجه‌ماوه‌ره‌كانیاندا ناكه‌ن و پیَیان وایه‌ ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ى ئه‌مڕۆكه‌ هونه‌رى كوردى تیَى كه‌وتوه‌,(ئه‌وان ناویان ناوه‌ پیَشكه‌وتن)و ئه‌مه‌شه‌ واى كردوه‌هه‌ر ڕۆژه‌ى له‌ولاتیَكى به‌رودراوسیَى دوژمن به‌میَژوو كلتورو هونه‌رى ئه‌م میلله‌ته‌ن, خۆیان باش ده‌زانن له‌ولاتیَكى وه‌ك توركیاو ئیَران وسوریاو لوبناندا به‌هه‌مان شیَوه‌ى بلاوكردنه‌وه‌ى كتیَبیَك, هونه‌رمه‌ندانیش ده‌بیَت ژماره‌ى سپاردنى ئه‌لبومه‌كانیان پیَبدریَت, به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ هیچ كه‌سیَك مافى ئه‌وه‌ى نیه‌ میكرۆفۆن به‌ده‌سته‌وه‌ بگریَت وگۆرانى بلَیَت هه‌تا به‌رهه‌مه‌كانیان له‌فیلته‌رى داموده‌زگاهونه‌ریه‌كانى ده‌ولَه‌ت نه‌دریَت و ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرى پیَنه‌دریَت,ده‌نا به‌رهه‌مى ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ نه‌ ئیعترافى پىَ ده‌كریَت ونه‌ده‌ولَه‌تیش له‌ڕوى یاساییه‌وه‌ پاریَزگارى له‌به‌رهه‌مه‌كانى ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ڕوى كۆپى كردنه‌وه‌, ئه‌م لیَپرسینه‌وه‌ جدیه‌ش به‌ته‌نها بۆئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ند به‌جدى خزمه‌تى كۆمه‌لَگابكات نه‌ك وه‌ك زۆرینه‌ى به‌ناوهونه‌رمه‌ندانى كورد كه‌ڕۆژانه‌ به‌بلاوكردنه‌وه‌ى ده‌نگى نه‌شازو تیَكست وئاوازو موزیكى نه‌شازه‌وه‌ ژه‌هر ده‌رخواردى كۆمه‌لَگا ده‌ده‌ن وخزمه‌ت به‌ولاتانى بیَگانه‌ ده‌كه‌ن.

خالید ڕه‌شید به‌ته‌نها هونه‌رمه‌ند نیه‌ زۆرجارله‌سیاسیه‌كى به‌تواناو له‌میَژوو نوسیَكى شاره‌زا ده‌چیَت, ئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه‌ ئاشناى ئه‌م پیاوه‌بیَت یان چاوپیَكه‌وتن ودیمانه‌كانى بینیبیَت یانیش ئاگادارى سه‌رنج وتیَبینى وپیَشنیاره‌كانى بیَت له‌تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووك وله‌په‌یجى تایبه‌تى خۆیه‌وه‌ درك به‌وه‌ ده‌كات خه‌رمانى زانیاریه‌كانى ئه‌م پیاوه‌ چه‌ند گه‌وره‌یه‌ له‌ڕوى سیاسى وئابورى و میَژوى وئه‌ده‌بی و هونه‌ر به‌راورد به‌هونه‌رمه‌ندانى دیكه‌ ناكریَت, ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى سه‌ركه‌وتن وبه‌تواناى هه‌رهونه‌رمه‌ندیَك نیشان ده‌دات وله‌هه‌ر كۆمه‌لَگه‌یه‌كدا ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌ن زانیاریانه‌ خویَندنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌یان بۆده‌كریَت, به‌پیَچه‌وانه‌وه‌ له‌وهه‌ریَمه‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ى ئیَمه‌دا هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌ ناتوانیَت له‌چاوپیَكه‌وتنییَكى ته‌له‌فزیۆنیدا چوار ڕسته‌بلَیَت به‌بىَ هه‌لَه‌!, له‌و هه‌ریَمه‌دا هونه‌رمه‌ندهه‌یه‌ له‌دیدارى رۆِژنامه‌یه‌ك یان گۆڤاریَكدا به‌شانازى وسه‌ربه‌رزیه‌وه‌ ده‌لَیَت: په‌یوه‌ندیه‌كى زۆرباشم له‌گه‌لَ به‌رپرسه‌كانداهه‌یه‌و شه‌وانه‌ ئاهه‌نگیان بۆده‌گیَڕم!, هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌ تیجاره‌ت به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌كات!, هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌ په‌یوه‌ندى نیَوان باندى له‌شفرۆش وبه‌رپرسه‌كانه‌!, هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌ له‌گشت كۆنگره‌ى حیزب وهه‌لَمه‌ته‌كانى هه‌لَبژاردندا گۆرانى بۆلایه‌نیَكى سیاسى گوتوه‌و شانازیشى پیَوه‌كردوه‌!.....به‌ته‌نها ئه‌م دیارده‌ نه‌شیاوانه‌ كاره‌سات نین, وه‌لىَ كاره‌ساته‌كه‌ لیَره‌وه‌ ده‌ستپیَده‌كات ئه‌م جۆره‌ مه‌خلوقه‌ كه‌ناوى پیرۆزى هونه‌رمه‌ندیان له‌خۆیان ناوه‌ زۆرترین جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌و زۆرترین خه‌لَكیش چه‌پلَه‌یان بۆلیَده‌ده‌ن!.

ئه‌وهه‌ریَمه‌ خالَیه‌ له‌مۆڕالَى هونه‌رى, خالَیه‌ له‌تیَفكرینى هونه‌رمه‌ند بۆشته‌ جوانه‌كان, ئه‌وه‌ى پیَى ده‌گوتریَت هونه‌رمه‌ند له‌لایه‌ن دووحیزبى خاوه‌ن ده‌سه‌لات وبه‌رپرسه‌كانیه‌وه‌ ده‌سته‌مۆى حیزب كراوه‌, ئیَمه‌ ده‌بینین له‌ماوه‌ى بیستویه‌ك سالَى ڕابردوودا چى بیَحورمه‌تیه‌ك به‌تاكى كورد كراوه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى دووحیزبه‌ زلهیَزه‌كه‌ى باشوورى كوردستانه‌وه‌, ده‌بینین چه‌ند خیانه‌تى نیشتیمانى كرا, شه‌ڕى ناوخۆكرا, تاكوئه‌مڕۆش سوكایه‌تى به‌كه‌سوكارى شه‌هیدانه‌وه‌ ده‌كریَت, سوكایه‌تى به‌كه‌سوكارى هه‌لَه‌بجه‌و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌كریَت, سه‌روه‌ت وسامانى كۆمه‌لَگایه‌ك به‌ده‌ستى چه‌ند مافیایه‌كه‌وه‌ به‌فیڕۆده‌دریَت....هتد, كه‌چى بڕوانن ئه‌م هه‌ریَمه‌ چه‌ند خالَیه‌ له‌هونه‌رمه‌ند! پرسیارئه‌وه‌یه‌ كام هونه‌رمه‌ند توانیویه‌تى یاخود ڕونتر بلَیَین ئه‌و بویَریه‌ى هه‌بووه‌ هه‌ریه‌ك له‌م دۆسیه‌ تراژیدیا گه‌ورانه‌ له‌چوارچیَوه‌ى كاستى به‌رهه‌میَكى هونه‌ریدا بگه‌یه‌نیَته‌ ده‌سه‌لات وپه‌یامو ئیتیكى هونه‌رى خۆى جیَبه‌جىَ بكات وببیَته‌ پردیَك له‌نیَوان هاواره‌ نامۆكانى میلله‌ت وده‌سه‌لات؟!,(به‌هه‌موو هونه‌رمه‌نده‌ ڕاسته‌قینه‌كانیشه‌وه‌ كه‌به‌جدى سالانیَكه‌ خزمه‌تى هونه‌روموزیكى كوردى ده‌كه‌ن) به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانیش بىَ هه‌لَویَستن, ئه‌وانیش بیَده‌نگن به‌رامبه‌ر به‌وهه‌موو ناعه‌داله‌تى دادپه‌روه‌رى وگه‌نده‌لَى وخیانه‌تانه‌ى كه‌جه‌سته‌ى نیشتمانیان ئه‌تك كردوه‌!, ئه‌وانه‌شى كه‌ڕۆژانیَك هه‌لَویَستیان هه‌بوه‌ هه‌موو ئه‌وهه‌لَویَستانه‌یان له‌مڕۆدا له‌سیناریۆیه‌ك زیاتر له‌هیچیترناچیَت چونكه‌ ئه‌مڕۆ نزیكترین كه‌سیَكن له‌ده‌سه‌لاته‌وه‌, به‌ته‌نیا ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ى كه‌گویَیان به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌ته‌كانى خۆیان نه‌داوه‌و ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خه‌لَكى هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ت بونو دووربون له‌ده‌سه‌لاته‌وه‌و مه‌هامه‌ ئه‌خلاقیه‌هونه‌ریه‌كه‌ى خۆیان جیَبه‌جیَكردوه‌, هونه‌رمه‌ندان(خالید ڕه‌شیدو بورهان مه‌جید)ن, له‌م دووهونه‌رمه‌نده‌ زیاتر كیَن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن هه‌لَویَستبون؟ له‌كاتیَكدا هیچ كۆمه‌لَگایه‌كى دونیا به‌قه‌د كۆمه‌لَگاى كوردى خاوه‌ن به‌ندبیَژو گۆرانیبیَژ نیه‌!.

ئه‌وه‌ى له‌كۆتایدا ماوه‌ته‌وه‌ بۆگوتن, خالید ڕه‌شید جگه‌له‌وه‌ى به‌ئاوازو موزیك وده‌نگه‌ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى سالانیَكه‌ خزمه‌تى هونه‌رى كوردى ده‌كات, هاوكات هه‌میشه‌ هونه‌رمه‌ندیَكى خاوه‌ن هه‌لَویَست بوه‌و له‌گشت ساته‌هه‌ستیاره‌كاندا چه‌ندین گۆرانى سیاسى ونیشتیمانى چڕیوه‌, باهه‌موومان ڕیَز له‌م هونه‌رمه‌نده‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ بگرین, باڕیَز له‌ماندوبون وگه‌وره‌ى وهه‌لَویَسته‌كانى بگرین, با لانیكه‌م ڕیَز له‌ئه‌لبومه‌ نویَیه‌كه‌ى بگرین وكۆپى نه‌كه‌ین,چونكه‌ من له‌نزیكه‌وه‌ ئاگادارم جگه‌له‌وه‌ى زۆربه‌ى تیڤیه‌كانى ده‌سه‌لات بایكۆتى كلیپ وڕیَكلامى ئه‌لبومه‌ نویَیه‌كه‌یان كردوه‌(له‌كاتیَكدا ئه‌مه‌جوانترین خه‌لاته‌ بۆخالید ڕه‌شید), هاوكات خه‌رجى ته‌واوى كاره‌ هونه‌ریه‌كانى ئه‌م ئه‌لبومه‌ى له‌ئه‌ستۆى خۆیبوه‌,به‌پیَچه‌وانه‌ى ئه‌وبه‌ناو هونه‌رمه‌ندانه‌ى ڕۆژانه‌ ئه‌نفالى هونه‌رى كوردى ده‌كه‌ن به‌ به‌رهه‌مه‌ توركى وفارسى وعه‌ره‌بى ئامیَزه‌كانیان وحكومه‌ت وده‌سه‌لاتى كوردیش پاره‌ى مندالَه‌ ڕشوڕوتو پیَپه‌تیه‌كانى گه‌رمیان وهه‌لَه‌بجه‌یان ده‌خاته‌ خزمه‌ت!....سلاو له‌تۆ خالید ڕه‌شید, درود بۆمیهره‌بانیت پیاوى جوان, تۆهه‌میشه‌ جوانترو جوانترین هونه‌رمه‌ندیت وبه‌و ئومیَده‌ش تاسه‌رئاوابه‌پاكى وڕاستگۆى بمیَنیته‌وه‌, چونكه‌ له‌ئیَستادا ئه‌وه‌ تۆیت سه‌رمایه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى هونه‌رى میلله‌تیَكى به‌ش مه‌ینه‌ت, تۆیت ده‌شیَت له‌هه‌موو ڕوانگه‌یه‌كه‌وه‌ شانازیت پیَوه‌ بكه‌ین هونه‌رمه‌ندى مه‌زن.

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it

 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...
وێنە
نانسی عه‌جه‌رم خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ کوڕی ببێت
گۆرانیبێژی لوبنانی خه‌ون و ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ منالی سێیه‌می کوڕ بێت له‌ لێدوانێکیدا بۆ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه