فۆبیابوون لە مندا
هەینی, 13 تەمموز 2012 11:47




بەدەر لە سروشتەكانی ژیان، هەمیشە سروشتێكیتر خۆی حەشارداوە، سروشتێك كە لای ئێمە سروشت نییە، بەڵام لە ئەنجامی هەبوونی سروشتی ئێمەش سروشتێكیتر بێ‌ بینین و بیستنی ئێمە هەیە، ئەو سروشتەیە كە ئێمەى خستۆتە سروشتی ئێستامان، رەنگە بۆ زۆرێك لە خەڵكان جێگای سەرسورمان و تێرامان ببێت.؟!بەو پێیەی فۆبیا بوون لای هێندێك لە مرۆڤەكان بە حاڵەتێكی سەیر و ناوازە هەژمار ئەكرێت كە رەنگە بڵێن دەرچوونە لە سروشتی مرۆڤ بوون و چوونە نێو نایەكسانی باری سروشتە، بەڵام ئەمەش لە حاڵی نسبییەتەوەیە چوونكە ئەگەر رەها لە باری سروشت بونی مرۆڤ و ژینگەوە هەبێت بێ‌ گومان ئەوەشیان بە حاڵەتێكی سەیر لای هێندێك لە مرۆڤەكان هەژمار ئەكرێت.. كەواتا نسبییەت هەمیشە لە زۆربەی باوەرەكانی مرۆڤ بوونی هەیەو هەرباوەرێك و بە شێوەیەك بۆ بەرەنگار بوونەوی دژە باوەرەكەی بەكاری ئەهێنێت.
ئەتوانین بڵێین رەها بینین لە هەبوو و نەبووەكاندا فۆبیابوونە،لە هەمان كاتیشدا نسبییەت گەیشتنە بە رەها شێتبوونێك كە لە ئەنجامی رەتكردنەوەی رەهاوە سەر هەڵئەداتەوە، رەها ئەبێت من و تۆ و ئەو و ئەوان بژین بەڵام نسبییەتیش بەر لە ژیانی هەر یەكێكمان رەها بوونی ژیانی ئێمەی دروست كردووە، كەواتا رەها لە ئەنجامی نسبییەتەوە هاتووەو نسبییەتیش لە رەهاوە دۆزراوەتەوە.
رەها مرۆڤەكان لەسەر ئەم زەمینە ژیان ئەكەن و رەها ئەمرن كەچی لە نسبییەتێكەوە گەیشتوینەتە رەها لە ژیان و مردن، چونكە لەگەڵ هەر بونێك دا چەندەها نەبوو نەبوون و نەژیان، كەواتا ناشمرن چونكە نەژیاون، لێرەدا ئەوەمان بۆ روون ئەبێتەوە رەها لە ژیان و مردن بە نسبەتی ئێمە هەیە و نەبوونی ژیان و مردنیش رەها هیچ نەبوون.
كەواتا بەپێی بیركردنەوەكانی ئەقڵی ئێمە ناتوانرێت كات و ساتەكانی رەها و نسبییەت دیاری بكەین بەڵگو بەتەنیا دوو سەرچاوەی سەرەكین بۆ ئێمە تاكو(نەبوون –بوون- نەبوون)یانیش ( نەبوون و نەبوون) لە یەكتری جیا بكەینەوە.
باوەرم وایە من ئێستا نابم تاوەكو نەمرم، بە پێچەوانەشیەوە هەرۆڤ گەلێك هەن ئێستا هەن و كە مردنیش نابن، چۆن دیكارت لە هێندێك یاساوە وەستاوەو گومانی لەسەر ئەكرێت كەواتا رەها لە بارەی هیچ شتێكەوە بوونی نییە كەچی نسبییەت خۆیشی بەبێ‌ رەها بوونی نییە.
هاورێیەكم ئەڵێت:( من نابم چوونكە بیر كردنەوە لەمن دایە) كەچی لە حاڵەتی بیر كردنەوەشا مرۆڤ بوونی خۆی ئەسەلمێنێت، ئەوە چۆن بەراورد كاریەكە كە لە مرۆڤێك دا بە وجودە.! كەواتا ناتوانین بڵێن بە بیركردنەوەكانمان ئەبین یانیش بە بیركردنەوەكانمان نابین.؟ لەوەشیانا رەها و نسبییەت دیسان شەری یەكتریانكردەوە و سەرەنجامیش لە گیرفانی هیچ كەسێكا نابێت.!
من لەسەر رەهاوە فۆبیا ببم كەواتا بەرامبەرەكەشم لەسەر نسبییەت فۆبیا ئەبیت، یان هەموومان فۆبیاین یانیش هیچێكمان فۆبیا نین.!
هاورێیەكی ترم ئەڵێت:( هیچ شتێك بوونی نییە، تەنیا نەبوونەكە بوونی هەیە یانیش هیچ بەخۆی بوونی هەیە) كەواتا بوون نە رەهایەو نەنسبییەت.
منیش ئەڵێم :( شێتم و بەرامبەرەكەشم ئاقڵ نییە) كەواتا شێت بوون ئاقڵ بوونەو، ئاقڵ بوونیش شێت بوون نییە


ن // ئه‌ژین ئه‌حمه‌د

 
ده‌رونناسی
وێنە
خۆشبه‌ختی‌ و به‌دبه‌ختی‌
خۆشبه‌ختی‌ ئاسووده‌ی‌ و ئارامی‌ دڵ و ده‌روونی‌ مرۆڤه‌كانه‌كانه‌ وه‌...
وێنە
ژیانی به‌ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌مۆکی
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌...
وێنە
نه‌خۆشی شیزۆفرینیا یان جنۆكه‌ چوونه‌ له‌ش........
پسپۆری ده‌رونی: ته‌نیا به‌دره‌دین هه‌موومان ئه‌وه‌ ده‌زانین توش بوون به‌نه‌خۆشی...
وێنە
چۆن بزانین ته‌ندروستی ده‌رونیمان باش نیه‌ ......
پسپۆری ده‌رونی:  ته‌نیا به‌دره‌دین گرفتی تاكه‌كانی كۆمه‌لگا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانین...
وێنە
نهێنیەکانی زمانی جەستە
بۆ جەستە زمانێکی تایبەتی هەیە ، کەدەربڕی بیرو ڕاو نیازو حەزەکانی زۆر جار کەسایەتی کەسەکانە ، مرۆف ئەتوانێت...
وێنە
توندو تیژی به‌رامبه‌ر به‌ منال و کارگه‌ری خراپ
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی ده‌روونی له‌ ولاتی سویسرا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ...
وێنە
کەنایزمەی ئایین و کاریگەری دەرونی لەسەر تاک
مرۆڤ کائێکی بایلۆجی کۆملایەتیە هەموو ئەوشتانەی لەدەوروبەری هەیە کاریگەری لەسەر دروست دەکەنو ئاراستەی دەکەن...
وێنە
ڕاهێنان له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی قووڵ بکه‌
باوه‌ڕ به‌خۆبوونت تاڕاده‌یه‌کی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌هه‌ستی تۆوه‌...
وێنە
به‌یوه‌ندی ده‌روناسی كۆمه‌لایه‌تی به‌ زانسه‌ته‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی تره‌وه‌
•     زانستە ڕەفتارییەكان: ( ڕالف لینتۆن) دەڵێت: ( هەتا ئێستا عادەتمان ئەوە بووە كە ( كولتور ) بە...
وێنە
دەروونناسی كۆمەڵایەتی جية؟
دەكرێ بڵێین كە دەروونناسی كۆمەڵایەتی بریتی یە لە تێكەڵكێش كردنی دوو زانستی ( دەروونناسی+ كۆمەڵناسی )...
وێنە
زوو له‌ خه‌و هه‌ڵسان له‌ بیانیان یارمه‌تی حاله‌تی ده‌روونی مرۆڤ ئه‌کات
کومه‌لێک له‌ پسپۆران له‌ زانکۆی رۆماهتونی بریتانی گیشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ زوو له‌ خه‌و...
وێنە
بیر له‌باوه‌ڕ به‌خۆبون بکه‌ره‌وه‌
وتم که‌ بیرکردنه‌وه‌ هۆی ڕاکێشان و سازاندی. له‌بنه‌ڕه‌تدا بیری تۆ تایبه‌ت مه‌ندی...
وێنە
ئه‌نجامدانی یاری کۆمپیوته‌ری به‌ شه‌وان مرۆڤ توشی خه‌مۆکی ده‌کات
توێژینه‌وه‌یه‌کی ده‌رووناسی  ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ ئه‌نجامدانی یاری به‌...
وێنە
ڕێڕه‌وی سه‌رکه‌وتن بۆ کارکردن له‌وانی تر
ـ ئامانجت له‌ژیاندا بوردی دیاریبکه‌ دواتر کاربکه‌ بۆ به‌دیهێنانی . ـ تواناو به‌هره‌...
وێنە
كۆمەڵناسی لادێیی
كۆمەڵناسی لادێیی: لقێكە لە لقەكانی كۆمەڵناسی گشتی كە باس لە دیاردە كۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی یەكانی ...
وێنە
بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
یەکەم: بێ کاری و تەنهایی کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و...
وێنە
شه‌قام منداڵ په‌روه‌رده‌بكات یاخوت خۆمان په‌روه‌رده‌ی بكه‌ین
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ئه‌ركێكی قورسه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ووردی بروانینه‌سایكولوژیای...
وێنە
خوێندنەوەی پەرتوک مرۆڤ دووردەخاتەوە لە خەمۆکی و دوودڵی
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمەریکی ئەوەی دەرخست کە خوێندنەوەی پەرتوک کاریگەری باشی دەبێت بۆ دوورخستنەوەی مرۆڤ لە...
وێنە
رووبەرووبوونەوە لەگەل ترس
کاتێ کونترولکردنی ترس کێشە بۆ مرۆڤ پەیدا دەکات پێویستە مرۆڤ سێ رێکا بە کار بھێنێت بۆ خو دوور خستنەوە لە ترس...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه