

خۆشبه‌ختی ئاسووده‌ی و ئارامی دڵ و ده‌روونی مرۆڤه‌كانه‌كانه وه ڕێگایه‌كه به‌ره‌و ئاسوده‌یی و ئارامی و خۆشحاڵی , مرۆڤ كاتئ خۆشبه‌خته كه به‌كرده‌وه‌و ره‌فتاره‌كانی تۆوی خۆشبه‌ختی چاندووه و ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه و دڵ و ده‌روونی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشییه راهێناوه و له ژیانیا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌یات و وانه له شكسته‌كانی وه‌رده‌گرێت .
به‌پێچه‌وانه‌ی خۆشبه‌ختییه‌وه وشه‌یه‌كی ترمان هه‌یه كه به‌دبه‌ختییه كه ئه‌و هه‌سته ناخۆشه‌یه كه زۆرێك له مرۆڤه‌كان هێته رێ‌یان و زۆر كات به خۆیان ده‌ڵێن به‌دبه‌ختین و هه‌ندێ جار ئه‌م مرۆڤانه ژیان له خۆیان تاڵ و ناخۆش ئه‌كه‌ن و بیرناكه‌نه‌وه‌و ناگه‌رێن به‌دوای هۆكاری بێتاقه‌تی و بهدبهختیاندا .
له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا خۆشبه‌ختی له‌لای مرۆڤه‌كان بووه‌ته شتێكی ئه‌سته‌م و
نامۆ كه ئه‌وه‌ش به هۆی خۆیانه‌وه‌یه ئه‌گه‌رنا ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری هه‌میشه كراوه‌یه , خۆشبه‌خت به بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان خۆش بژی و قیامه‌تیشت مسۆگه‌ر بكه‌ی , خۆشبه‌ختی به ره‌فتارو كردهوهكانمانه هه‌موو مرۆڤه‌كان خۆشبه‌ختن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌بنه كه‌سێكی به‌خته‌وه‌ر ئه‌گه‌ریش نا به‌دبه‌ختیش به‌ده‌ستی خۆیانه زۆربه‌ی كاته‌كان , خۆشبه‌ختیت له‌ژیر ده‌سته به‌لام ژیرانه مامه‌ڵه بكه له‌گه‌ڵ ناره‌حه‌تی و به‌دبه‌ختییه‌كان و خۆشبه‌ختی تیا بدۆزه‌ره‌وه .
كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وئ خۆشبهختبیت ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وی دڵخۆشبیت و دوور له خهمبیت به‌كرده‌وه بیسهلمێنهو كاری بۆ بكه ,له‌هه‌مان كاتتدا ده‌بێت ئارام گربیت له‌سه‌ر هه‌مموو ناخۆشی و به‌دبه‌ختییه‌ك .ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبهختبیت پێویسته :
* هه‌ركات تووشی خه‌م و خه‌فه‌ت و ناخۆشی بوویت ئه‌وا یونس ئاسا ئه‌م زیكره بخوێنه تادڵت ئارام بێ بڵێ (لا اله انت , سبحانك انی كنت من الچالمین )
*هه‌میشه ئارام گر بیت و تووره نه‌بیت و خۆت به دوور بگری له ئاژاوه‌و هه‌ڵچوون
*له‌و كه‌سه خۆشبه سته‌می لێ كردوویت و نه‌رم و نیان به له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی ئازاری داوی به‌دڵخۆشی و ئاسوده‌ی ده‌ژی .
* زۆر زیكری (لا حول ولا قوه الا باالله ) به‌ڵێ ده‌روونت ئارام ده‌بێت ,
*چۆن حه‌زده‌كه‌ی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكرێ به هه‌مان شێه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بكه
*به‌رامبه‌ر هه‌مووان لێبوورده به
*رق و كینه له دڵتا مه‌هێله به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س
*هیچ كات خۆت به گه‌وره مه‌زانه و كه‌سێكی خاكی و بێ فیزبه
*داننان بهههڵهكان و په‌شیمان بوونه‌وه لییان و بێ ئومێدنهبوون له سۆز‌و به‌زه‌ی خوا
*چاوه‌روانی سوپاس له‌كه‌س مه‌كه و گوێ به‌و كه‌سه مه‌ده كه رق و كینه و توره‌یت پێ ده‌به‌خشێ.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
زۆر كات هۆكاری خۆشبه‌ختی یا به‌دبه‌ختی هۆی ده‌روونیه و به‌هوی به‌رده‌وام وتنه‌وه‌ی وشه‌ی به‌دبه‌ختم و سه‌پاندنی به‌سه‌رخۆیدا , وه ئه‌مه‌ش له‌رووی پزیشكییه‌وه سه‌لمینراوه له‌كاتی بێزاری و سترێس و دوودڵی و قه‌له‌قیا جۆره ئهنزیمیك دهردهریت كه ئه‌بێته هۆی بیتاقه‌تی وه سیسته‌می به‌رگری له‌ش كه‌م ئه‌بیته‌وه‌و زیاتر ئه‌گه‌ری تۆشبوون به نه‌خۆشی و بیهێزی زیاد ئه‌كات به هۆی ده‌ردانی (interferon and cortisol.)
كه‌واته لێره‌وه ئه‌بێت ئیمه لایه‌نی ده‌روونیمان باش بكه‌ین زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ین و نه‌یه‌ڵین خه‌م و بێتاقه‌تی به‌سه‌رمانا زاڵ بێ ,هه‌روه‌ك دكتۆره ده‌روونیه‌كان و توێژه‌ره ده‌روونیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌و ئه‌وه‌یان پشت راست كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌رمرۆڤێك له مرۆڤه‌كان كه رۆژێكی نوێی لێههڵهدێ سێ جار به خۆی بڵی من ئه‌مرۆ دڵخۆش ئه‌بم ئه‌وا ئه‌و رۆژه به دڵخۆشی به‌سه‌ر ئه‌بات , بهلاَم به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێ من ئه‌مرۆ بێتاقه‌ت ئه‌بم ئه‌وا ئه‌و رۆژه‌ی به بێتاقه‌تی به‌سه‌ر ئه‌بات .
,,,,,,,,,,,,,,,,,,
ههندئ جار مرۆڤه‌كان ئه كه‌ونه گله‌ی له به‌ختی خۆیان و ئه‌ڵن به‌دبه‌ختین , بهلاَم هه‌موو ناره‌حه‌تی و بهدبهختتیهك هۆكاری خۆی هه‌یه پێویسته به‌دوای هۆكاركهیا بگه‌رێین و بزانین له كویا هه‌ڵه‌مان كردووه و راستی بكه‌ینه‌وه‌و ده‌رسی لێوه‌ربگرین .
زۆر كات ناخۆشی و به‌دبه‌ختی هۆكاری تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه له‌لای خواوه بۆ به‌نده‌كانی وه خوای گه‌وره بهندهییهكی خۆشنه‌وێت تاقی ناكاته‌وه , كه‌واته ئیستا دڵخۆشبه دیاره له خۆشه‌ویستانی خوایت ئه‌گه‌ر توشی هه‌ر ناره‌حه‌تییه‌ك بوویت .
هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (ص) ئه‌فه‌رمووێ ( هه‌ر ناخۆشی و نارهحهتتیهك كه تووشه مرۆڤه‌كان ده‌بێت ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌كانیان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دركێكیش بچێت به قاچیاندا )
هه‌ندێك خه‌ڵك وا ده‌زانن خۆشبه‌ختی هه‌ر هه‌ندێ شتی دونیاییه وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندی و جوانی هتد .... بهلاَم خۆشبه‌ختی به دڵه نه‌ك به شتی دونییای و باشكردنی لایه‌نی رۆحی و له‌یاد نه‌كردنی خوای میهره‌بان و سوپاس و ستایش كردنی له‌سه نیعمه‌ته‌كانی .
زۆر جار كه ده‌رگای به‌خته‌وه‌ری داده‌خرێ ده‌رگایه‌كی تر ئه‌كرێته‌وه پێویسته ئه‌و ده‌رگا شاراوه‌یه بدۆزینه‌وه‌و نه‌هێڵین به‌دبه‌ختی زاڵ بێ به سه‌رماندا .
هه‌روه‌ها وتراوه (ئه‌و فرمێسكه‌ی له‌كاتی ناخۆشی و شكستتدا ئه‌ی رێژی , ئه‌و ئاره‌قه‌یه له‌كاتی خۆشی و هه‌وڵدا نهترشتووه )
لیره‌وه ئه‌بێت بووتری هه‌موو شت پێویستی به هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆمان هه‌یه ,ئه‌گه‌ر بته‌وێ خۆشبه‌خت بی ئه‌وا ئه‌بی ,ئه‌گه‌ریش به‌دبه‌ختیت ئه‌وێ هه‌ر ئه‌بی .زۆر جار دڵته‌نگی و په‌ژاره‌و حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كان ده‌بنه هۆی به‌دبه‌ختی بهلاَم مرۆڤی دانا و ژیر نابێ ده‌سته‌و سان بی به‌رامبه‌ریان و بێهیوابێت .
خوای په‌وه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێ (وعسی ان تكرهوا شیئا وهو خیر لكم وعسی ان تحبوا شیئا وهو شر لكم والله یعلم وانتم لا تعملون)سورهبقره 206
واته( كاتێ رقت له شتێكه‌و ئه‌یهێنمه رێت ره‌نگه خێری تیابێت بۆتان وه كاتێ حه‌زت له شتێكه‌و نایهێنمه رێت ره‌نگه شه‌ری تیابێت بۆتان و ئێوه نازانن خودا خوی ده‌زانێ )
كه‌واته به قه‌ده‌ری خوا رازی به چونكه چی باشه خوا ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌كات با هه‌میشه بڵی دیاره خێریكی تیایه بۆیه وامان به‌سه‌ر هاتووه و بیهیوا نه‌بین .
,,,,,,,,,,,,,,,,
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌توانین ئه‌وه‌نده خۆشبه‌خت و خۆشحاڵبین كه حۆشبهختیمان تیا ره‌نگبداته‌وه و ئه‌وه‌نده خۆشحاڵبین خۆشحاڵی فێری خه‌ڵك بكه‌ین ,ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئهتواین هه‌وێنی ده‌رمانی زۆربه‌ی ده‌رده‌كان بین ,ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌توانین چاوه فرمێسكاوییهكان پڕبكه‌ین له ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه و دڵه‌كان پڕ له ئارامی و شادی و خۆشیان پێببه‌خشین .
كه‌واته دڕكی به‌دبه‌ختی بخه‌ره ژێر گڵ و له جێگه‌ی گوڵی هیوا و خۆشبه‌ختی بڕوێنه ,لیره‌وه ئه‌توانین بڵین خۆشبه‌ختی شتێكه ئه‌توانین به‌ده‌ستی بێنین نابیت بڵین تازه خۆشبه‌خت نابین به‌ڵكو ئه‌مه بكه سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ خۆشبه‌ختیت تا هه‌موو رۆژه‌كانی ته‌مه‌نت خۆشبن و رۆژیكت لێ نه‌روات به ناخۆشی ,ده‌ی له‌مه‌ودوا دڵخۆشبهو ناخۆشی و به‌دبه‌ختی له‌بیربكه.
*************به‌هیوای خۆشبه‌ختی بۆ هه‌مووان *************
نووسینی // كه‌لسوم محمد (^astera^)
|