ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
شەممە, 06 تشرینی یەکەم 2012 11:52

 
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
هێمن عومه‌ر خۆشناو
به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ژن شوێنێكی له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدا گرتووه‌, له‌ به‌رامبه‌ریدا ره‌گه‌زی نێر ئه‌و پایه‌یه‌ی نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش چ له‌باره‌ ئیستێتیكییه‌كه‌ی بو
نیادی ئافره‌ت بێت یان ئه‌وه‌ی شاعیران زۆربه‌یان له‌ ره‌گه‌زی نێر بووبن, یان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارو مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی بێت. قسه‌و دوان له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ جیهانییه‌ شرۆڤه‌ی وردی پێویسته‌، لێ‌ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر نه‌شته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ فه‌لسفه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م ته‌رزه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ كوێڕا هاتووه‌و بۆچی به‌ درێژایی زه‌مه‌ن ئه‌مه‌ پات ده‌بێته‌وه‌؟ له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانه‌ی خۆیان دوور ده‌گرن له‌م بیركردنه‌وانه‌ كێن و بۆچی پێچه‌وانه‌یان هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كه‌ن؟

لێره‌دا هه‌ردوو چه‌مكی بابه‌ت و خودی ده‌ق ده‌بنه‌ جێی سه‌رنج، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌نێو هه‌موو بابه‌ت Themeی شیعرو ئه‌ده‌بیاتدا یه‌كێكیان باس كردن له‌ ژن و وه‌سف و په‌سن كردنی بێت, ئه‌وا بۆچوونی تر هه‌یه‌ شیعر یه‌كسان ده‌كات به‌ ژن, به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ژن نه‌بێت شیعر نابێت، ئه‌مه‌ گه‌نگه‌شه‌ی زۆری له‌سه‌ر بوو, به‌تایبه‌تیش له‌وه‌دا بوو به‌ بیانوو كه‌ ئه‌ده‌بیاتی سۆفیگه‌ریش ژنی كردۆته‌ ئاوێته‌ بۆ بینینی هه‌قیقه‌ت و شته‌كانی تری سرووشت، له‌و نێوانه‌شدا شیعری كلاسیكی كوردی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ كاریگه‌ری ئه‌ده‌بیاتی ده‌وروبه‌ر خه‌ریكی به‌ بابه‌تكردنی ژن بوو له‌ناو شیعرداو هه‌ندێ‌ جاریش هه‌موو بابه‌ته‌كانی تریش له‌ په‌نجه‌ره‌ی ژنه‌وه‌ ده‌بینران، ئه‌مه‌ش وا هه‌ست ده‌كرێ‌ كه‌ زه‌مه‌نی شیعری كوردی له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تا سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیست له‌ رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ژینگه‌ییه‌وه‌ قالبێكی نه‌گۆڕی گرتبوو, به‌ گۆڕانی ئه‌م قالبه‌ روانینه‌كانیش بۆ ئه‌م پرسه‌ گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات.

به‌ گۆڕانی ئه‌م بارودۆخه‌ تاڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌رگای خودپه‌رستی و خۆخۆشویستن زه‌لی, چونكه‌ به‌م له‌ رێسمه‌ بردن و زه‌لاندنه‌, لۆجیكی (گاڕان به‌ گاوانه‌وه‌ ون ببوو, كابراش له‌ مانگای به‌ڵه‌كی ده‌پێچایه‌وه‌) توڕهه‌ڵداو پرسی نه‌ته‌وه‌و خه‌می مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌ گشتی شاعیرانی به‌ ئاگاهێنایه‌وه‌و له‌ناو ده‌ریای وه‌سف و یه‌كسانبوونی شیعرو ژن دا هه‌ڵسانه‌وه‌و وتیان:

شاعیرانی كورد! به‌سه‌ به‌س باسی زوڵف و چاو بكه‌ن

كه‌م خه‌یاڵی په‌رچه‌م و كاكۆڵی ئاڵۆزاو بكه‌ن

لابده‌ن كه‌م باسی سونبوڵ، یا لقی لاولاو بكه‌ن

ئێوه‌ ته‌دبیرێكی حاڵی قه‌ومی دڵسوتاو بكه‌ن

زوو به‌ زوو تا ئیش له‌ ده‌س ده‌رنه‌چووه‌، سا هه‌وڵێ‌ بده‌ن

ئه‌گه‌ر ئیلتیزام چه‌مكێكی گه‌وره‌ی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و كه‌ره‌سته‌یه‌كی شیعری بێت و روانینی شاعیر بێت بۆ ژیان، ئه‌وا به‌ هه‌موو ته‌رزێك حوكمی ئه‌وه‌ ده‌دات هه‌ر شاعیرێك جیهانبینی خۆی‌و ده‌قه‌كانی به‌ ته‌نیا له‌ ژن ببینێته‌وه‌، ئه‌وا نه‌مری بوونی ده‌قه‌كان مه‌حاڵه‌، چونكه‌ شاعیرانی كلاسیك زۆرجاران له‌پشت كردنه‌ بابه‌تی ژن له‌ناو ده‌قدا هزری فه‌لسه‌فی و روانینه‌ ئیستێتیكییه‌كانی خۆیان په‌خش ده‌كردو له‌ نوێوه‌ وه‌ك هه‌ر بابه‌تێكی تر ژن ده‌بویه‌ بابه‌تی شیعر، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ شاعیری ئافره‌ت ناسران، پێیان وایه‌ به‌ بێ‌ ژن شیعر وشك ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌ی لێ‌ ده‌فامرێته‌وه‌ كه‌ كورتبینی و هه‌ناسه‌ ته‌نگییان له‌ ئیپستمۆلۆجیای ده‌قدایه‌، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ق بارگاوی نه‌بوو، به‌ هزری فه‌لسه‌فی‌و روانینه‌ جوانی و تازه‌كان بۆ ژیان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری قه‌رزارببێته‌وه‌و كورد گوته‌نی له‌ پێناو جوانییه‌كی كاتی ده‌قه‌كه‌دا دوو حه‌ربان له‌سه‌ر قه‌ردار ده‌بێته‌وه‌.

هه‌میشه‌ وا ده‌بێ‌ قه‌تیس بوونی ده‌ق بۆ بابه‌تێكی تایبه‌تی و به‌تایبه‌تیش جوانییه‌ كاتییه‌كان ده‌ق ده‌خه‌نه‌ بارێكی كاتی و ئه‌و چۆڕاوه‌ نه‌مرییه‌ی لێ‌ ناچۆڕێته‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌ بێت بۆ سه‌رتاپای ژیان, به‌ڵكو له‌و نێوه‌نده‌دا ده‌بێ‌ باڵانسێك هه‌بێت هه‌موو بابه‌ته‌كان به‌ ویژدانه‌وه‌ چاو لێبكرێن نه‌ك شیعری جوان به‌ ئافره‌ته‌وه‌ جوان بێت و شیعری خراپیش پێچه‌وانه‌كه‌ی!

تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ گۆشه‌یه‌كی مانگانه‌یه‌ به‌ناوی (ئه‌لف) ، له‌ ژماره‌ (3)ی گۆڤاری ئاینده‌سازی بڵاوبۆته‌وه‌

 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...
وێنە
نانسی عه‌جه‌رم خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مجاره‌ کوڕی ببێت
گۆرانیبێژی لوبنانی خه‌ون و ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ منالی سێیه‌می کوڕ بێت له‌ لێدوانێکیدا بۆ...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه