کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
ئازادی ڕا ده‌ربرین له ژێر هێرشدایه له هه‌رێمی کوردستان |
چوار شەممە, 13 شوبات 2013 01:06 |
له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتوه : ''پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (هه‌رێمی نیوه سه‌ربه‌خۆ) ، ده‌ستهه‌ڵگرێت له ده‌ستگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاکوان و لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن، پێویسته کۆتای بهێنێت به لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ل رۆژنامه‌نوسان بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه. ئاسایشی کوردستان هه‌ڵده‌ستێت به ده‌سگیرکردنی رۆژنامه‌نوسان به‌بێ هیچ ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌خت و سزایان ئه‌ده‌ن به بێ هیچ دادگایکردنێک و به‌رپرسیارێتیه‌ک بۆ ماوه‌یه‌ک که زیاتره له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک و جاری وا هه‌یه ساڵێکیش ده‌خایه‌نێت.''
هه‌روه‌ها هاتوه : ' ئه‌مڕۆ رۆژگارێکی تاریکه بۆ ئازادی بیرورا‌و را ده‌ربرین له هه‌رێمی کوردستان.'
سارا لیا ویتسۆن ( نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هیومان رایتس واچ) ڕایده‌گه‌یه‌نێت: '' له بری ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ستیت به گره‌نتی کردنی سیسته‌می دادپه‌روه‌ری و لێپرسینه‌وه له‌و پله به‌رزیه‌ی گه‌نده‌ڵی که له کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم چاوپۆشی ئه‌کات و خۆی به به‌رپرس نازانێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئازادی را ده‌ربرین و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکات، و پێویسته 'یاسا''یه‌ک به‌کاربهێنێت که نه‌بێته هۆی بێده‌نگ کردنی ده‌نگه ئازاده‌کان.''
له ساڵی 2012 دا ، له راپۆرتیکدا که ده‌ست هیومان رایتس واچ که‌وتوه ،هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نزیکه‌ی 50 رۆژنامه‌نوس و ڕه‌خنه‌گران و چالاکوانیان به شێوه‌یه‌کی توند و نه‌شیاو ده‌ستگیر کردوه، وه زیاد له حه‌وت که‌سیان دادگایی کردوه به تۆمه‌تی ته‌شهیر و تێکدانی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. یه‌کێک له‌و فه‌رمانبه‌ره ره‌سمیانه‌ی ده‌گیر کراون ' ئه‌کره‌م عبدولکه‌ریم'ه که له زینداندایه به‌بێ دادگایی کردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له سالێکه ، که له‌لایه‌ن یه‌کێک له به‌رپرسانی حزبی پارتی دیموکراتیه‌وه ده‌ستگیرکراوه، که یه‌کێکه له‌و 2 حزبه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارن له هه‌ریمی کوردستاندا.
له مانگی 9 و 10 ی ساڵی پار، هیومان رایتس واچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ 16 رۆژنامه‌نوس و چالاکوانی مه‌ده‌نی کردوه، هه‌ندێکیان گیرابون له سه‌ره‌تای ساڵی 2012 ه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم گرتبوو. ده‌سه‌ڵات هه‌ندێک له ده‌ستبه‌سه‌رگیراوانی ڕزگاردا له دوای ماوه‌یه‌ک به‌ڵام هه‌ندێکیان ئیستاش به‌بێ لێپرسینه‌وه له ژووره‌وه‌ن به تۆمه‌تی ناوهێنان و ناوزراندن و سوکایه‌تی کردن به ده‌سه‌ڵات. پارێزه‌رێک به ناوی زانا فه‌تاح ، باسی له‌وه کرد که به‌بێ هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ک بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ گیراوه له چه‌مچه‌ماڵ له مانگی هه‌شتدا، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ئارتکڵێک ئه‌نوسێت ده‌رباره‌ی ناسه‌ربه‌خۆیی دادگاکان و گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ پارته سیاسیه‌کان له کاتی تیپه‌راندنی کاره‌کانیاندا. پۆلیس پێیان ڕاگه‌یاندوه که ناوی دادگای زڕاندوه به‌ڵام تۆمه‌تی نه‌داوه‌ته پاڵ.
هیومان رایتس خه‌مخۆری خۆی نیشان ئه‌دات به‌رامبه‌ر که‌م بونه‌وه‌ی ئازادی را ده‌ربرین له مانگی 9 ه‌وه. هه‌روه‌ها هیومان رایتس ده‌ڵێت پێویسته حکومه‌تی هه‌رێم ڕێز له یاسای رۆژنامه‌نوسان بگرێت و ده‌ستدرێژی نه‌خاته سه‌ررۆژنامه‌نوسان و ڕه‌خنه‌گران. وه هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن پێویسته په‌رله‌مان ته‌شریعێک ده‌رکات بۆ گره‌نتی پاراستنی یاسای ئازادی بیر‌و را گۆرینه‌وه.، و تێیدا رۆژنامه‌نوسان ئازاد بکات له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌رده‌ستیان ئه‌که‌وێت. ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه پوخته‌یه‌که له‌و راپۆرته‌ی هیومان رایتس واچ بڵاوی کرده‌وه له به‌رواری 10 فێبرایه‌ری 2013 سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌رێمی کوردستان،
|

حیزب‌و ڕێکخراوه خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...

هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...

عومه‌ر ئاواره له دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به كوَمارى ئیَراق له سالَى 2003،...

\ به‌ڵگه‌ی زیندوو زۆرن بۆ ٤ - ٣ - ١٩٩١ که یه‌که‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌یه، ...

ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...

خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان! دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...

له یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...

کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...

هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه ڕۆژی...

زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به ناو‌و بیانویه‌که‌وه به کۆمه‌ڵ له...

به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له سه‌ر29ی...

به‌ڕێزان ، له ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...

خالید عه‌زیزی: ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کمان له گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ئیسلامیانه نیه که...

ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه كه ده‌ڵێت ( به ته‌نها كاری هزری نابێته هۆی ماندووبوونت )...

پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...

هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...

شاری خورماتوو بۆ نمونه.. عومه‌ر ئاواره ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه، به‌ڵگو پرسیاری...

بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...