منداڵ و کۆمه‌لگه‌
چوار شەممە, 09 حوزەیران 2010 16:36


هه‌ر له‌ کاتی له‌ دایک بوونی منداڵدا سه‌ره‌تاکانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌س پێ ده‌کاتو هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیان ده‌بڕێت تا کۆتایی ژیانی، به‌لآم زۆربه‌ی شاره‌زایان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ مرۆڤ هێزو تواناکانی له‌رووی داهێنانو ئیبداعه‌وه‌ ده‌گاته‌ ده‌وروبه‌ری ته‌مه‌نی ٦٠ ساڵی، مرۆڤ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سوڕه‌کانی ژیان ته‌واو ده‌کاتو ئه‌رکو فه‌رمانه‌کانی له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌توانێ به‌جێ بگه‌یه‌نێو ئه‌رکی مێژویی خۆی جێبه‌جێ بکات.
هیچ یه‌کێک له‌ قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤ سه‌ر به‌خۆ نین له‌یه‌کترین ته‌واوکه‌ری یه‌کترین، بۆیه‌ که‌مو کوڕیو نادروستی ژیانی په‌روه‌رده‌یی مرۆڤ له‌ هه‌ر یه‌کێک له‌ قۆناغه‌کانی ژیاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌ سه‌ر کۆی سووڕی هه‌ر تاکێک دروست ده‌کات که‌ ئه‌مه‌ش کاریگه‌ی خراپ له‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ به‌گشتی دروست ده‌کات.
هه‌ر یه‌کێک له‌م قۆناغانه‌ گرنگی خۆی هه‌یه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ له‌ جۆری بیرکردنه‌وه‌و جۆری ئازادی تاکه‌کانو ویستو ئاره‌زووه‌کانی هه‌رتاکێک له‌هه‌ر یه‌کێک له‌م قۆناغانه‌دا، مۆرکی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی پێوه‌ دیاره‌و که‌ راسته‌وانه‌ی هه‌لو مه‌رجی ژیانی مرۆڤه‌کانه‌.
بابه‌ته‌که‌ی ئێمه‌ لێره‌دا زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ یه‌کێک له‌م قۆناغانه‌ی ژیانی تاکی مرۆڤ هه‌یه‌، ئه‌ویش قۆناغی ژیانی مناڵییه‌.
منداڵ کاتێک له‌ دایک ده‌بێت به‌ئازادی موتڵه‌ق له‌ دایک ده‌بێت سه‌ره‌ڕای جیاوازی هه‌لو مه‌رجه‌کان به‌ پێی جیاوازی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک، به‌لآم هه‌ر دوای له‌ دایک بوونی منداڵه‌وه‌ ده‌ستوورو یاساکانی کۆمه‌ڵگه‌ دێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌و ده‌س ده‌که‌ن به‌ رێکخستنی ژیانی ئه‌و منداڵه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سنووربه‌ندی ژیانی ئه‌و منداڵه‌ ده‌کرێت به‌پێی عورفو ته‌قالیدی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌، رێچکه‌ی تێپه‌ڕبوونی ژیانی بۆ دیاری ده‌کرێت به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگا په‌سه‌ندی ده‌کات.
له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دونیای منداڵی کوڕو کچ لێک جیا ده‌کرێته‌وه‌و هه‌ر یه‌کیان به‌پێی ده‌ستووری تایبه‌ت به‌ خۆی که‌ کۆمه‌ڵگا دایڕشتووه‌ هه‌ڵسو که‌وتو تواناو ویستو ئاره‌زووه‌کانیان دیاری ده‌کرێنو دونیایه‌کی تایبه‌تیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی دونیای خۆیاندایه‌و پێچه‌وانه‌ی ویستو ئاره‌زووه‌کانی خۆیانه‌.
لێره‌دا ده‌بینین منداڵ که‌ له‌ دایک ده‌بێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا جۆری ژیانیانو پێکهاته‌یان له‌ یه‌ک ده‌چێت، به‌لآم دواجار هه‌ریه‌که‌و مۆرکی کۆمه‌ڵگای خۆی وه‌رده‌گرێت، دونیاکانیان له‌یه‌ک جیاده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ته‌بیعه‌تی ژیانی مرۆڤ نیه‌ له‌ حه‌قیقه‌تدا، به‌ڵکو ئه‌و واقیعه‌ هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک که‌لتووره‌که‌یه‌تی که‌ جیاوازی له‌ دونیای مندالآندا دروست ده‌کاتو هه‌ندێک به‌خته‌وه‌ر ده‌بنو هه‌ندێک چاره‌ ره‌ش.
بۆیه‌ هه‌موو شاره‌زایان له‌ سه‌ر ئه‌و کۆکن که‌ گۆڕینی کۆمه‌ڵگاو به‌ره‌وپێش بردنی به‌نده‌ به‌ چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌ی مندالآنه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ مرۆڤ له‌ رووی جه‌سته‌ییو فکریو روحیو خۆشه‌ویستییه‌وه‌ ژیانی خۆی ته‌واو ده‌کات، فه‌تره‌ی منداڵی ئیلهام به‌خشن بۆ له‌ دایک بوونی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌ مرۆڤداو سووڕی ژیانی مرۆڤ له‌م قۆناغه‌دا زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌کرێت، بۆیه‌ هه‌ر ناته‌واویه‌ک له‌ له‌ قۆناغی ژیانی منداڵیدا کۆی قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤ ئه‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌و بێ متمانه‌یی له‌ خودی تاکه‌کاندا دروست ده‌کاتو ناتوانێت ئیداره‌ی ململانیه‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆی بدات.

 

نێره‌ر  

 نوێنه‌ر فاتیح.

ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
تایبه‌ت به‌ کوردژین



 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه