نوكته‌ی تازه‌...
هەینی, 25 حوزەیران 2010 18:20




یه‌كێك خه‌ریكه‌ شامپۆ به‌بێ ئاو له‌سه‌ری ئه‌دات ئه‌ڵێن بۆ وا ده‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌ڵێ
ئه‌وه‌تا له‌سه‌ری نوسراوه‌ بۆ مووی وشك..


كه‌سێك ئه‌چێته‌ سه‌لاجه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت ئه‌ڵێت بابزانم كێ
گڵۆپه‌كه‌ی ناوی ده‌كوژێنێته‌وه‌...



له‌كچێك ئه‌پرسن ده‌ستگیرانه‌كه‌ت چۆنه‌؟ئه‌ڵێت وه‌ك ئه‌سپ نه‌جیبه‌ ،وه‌ك پڵنگ
میهره‌بان،وه‌ك شێر به‌هێز، وه‌ك هه‌ڵۆ تیژبین، هاوڕێكه‌ی ئه‌ڵێت كه‌ی بڕۆین بۆ باخچه‌ی
ئاژه‌ڵان ده‌ستگیرانه‌كه‌ت ببینین...



كابرایه‌ك كاتژمێره‌كه‌ی ئیش ناكات پشته‌كه‌ی ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌بینێت مێرووله‌یه‌كی تێدا
مردووه‌...ئه‌ڵێت ئه‌ها ئێستا زانیم ئه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌یه‌تی مردووه‌ بۆیه‌ ئیش ناكات.



كابرایه‌ك گۆڕ هه‌ڵكه‌ن ئه‌بێت ڕۆژێك بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دایكی لێی ده‌پرسێ
:ڕۆڵه‌ بۆ ئاوا رووخسارت شین و مۆر بوه‌ته‌وه‌..؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئه‌مڕۆ مردوویه‌كم ناشت
هه‌ر په‌له‌پرته‌ی ئه‌كرد قاچه‌كانی به‌ر ڕووخسارم كه‌وت به‌ سه‌مه‌رگی ناشتم....



له‌منداڵی كابرایه‌ك ئه‌پرسن چ باڵنده‌یه‌ك به‌یانیان خه‌به‌رمان ئه‌كاته‌وه‌؟...ئه‌ویش
ئه‌ڵێت باوكم....



كابرایه‌ك ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌ حاڵی زۆر خراپه‌ ئه‌یبه‌نه‌ژووری نه‌شته‌رگه‌ری
...كاتێك دێته‌ هۆش ده‌بینێ كابرایه‌كی ترسناكی ڕیش درێژ له‌سه‌ر سه‌ری وه‌ستاوه‌
...ئه‌میش ئه‌ڵێت دكتۆر تۆ له‌م  چه‌ند كاتژمێره‌دا چۆن ڕیشت ئاوا درێژبووه‌...؟ ئه‌ویش
ئه‌ڵێت هه‌سته‌ ..هه‌سته‌ دكتۆری چی؟! من ده‌رگاوانی دۆزه‌خم....

كابرایه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌باته‌ سه‌ر فیته‌ر..ده‌ڵێت هۆرنه‌كه‌یم بۆ چاك كه‌ره‌وه‌
..كاباری فیته‌ر ئه‌ڵێت ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئیستۆپی نیه‌(برێك)...كابرای شۆفێر ده‌ڵێ
ئه‌زانم بۆیه‌ ئه‌ڵێم هۆرنه‌كه‌یم بۆ دروستكه‌وه‌...


كابرایه‌ك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێت هاوڕێكه‌مم بۆ نانی
ئێواره‌ ده‌عوات كردووه‌...ژهنه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ئه‌ی بۆ ئێستا هه‌موو ماڵه‌وه‌ پژاوه‌
قاپه‌كان نه‌شۆراوه‌ هیچمان نیه‌ بۆی لێبنێم...پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ ئه‌زانم...ژنه‌كه‌ش
ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌زانی بۆ وات كرد....پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ ئه‌و ئه‌یه‌وێت ژن بێنێت به‌ڵكو
ئه‌ حاڵه‌ ببینێت زووتر بیهێنێت....



كابرایه‌ك ده‌چێت له‌ داربڕین ناوی خۆی ده‌نوسێت...ساحێب كاره‌كه‌ پێی ده‌ڵێ:پێشتر كارت
كردووه‌ له‌ دار بڕین ...ئه‌ویش ئه‌ڵێت به‌ڵێ دارگوێزم زۆر بڕیوه‌...ساحێب كار ئه‌ڵێت
له‌ كوێ..ئه‌ویش ئه‌ڵێ :له‌بیابانه‌كانی باشوور...ساحێب كار ئه‌ڵێت ئه‌وێ كه‌ دار گوێزی
لێ نیه‌ ...ئه‌ویش ئه‌ڵێ لێی بوو به‌ڵام من هه‌موویم بڕی...



له‌كابرایه‌ك ئه‌پرسن ..ئه‌زانی بۆچی مرۆڤ خه‌و ده‌بینێت؟؟ئه‌ویش ده‌ڵێت له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له‌ خه‌ودا بێ تاقه‌ت نه‌بێ به‌ته‌نیایی...


له‌ ئاخرین هه‌واڵ به‌ده‌ستمان گه‌یشت ئیتر كاره‌با نابڕێت....به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نایه‌ته‌وه‌




ئاماده‌كردنی: مریوان باوه‌نوری

تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
نوکته‌‌و پێکه‌نین
وێنە
نوکته‌ی نه‌بیستراو بخوینه‌وه‌..
كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ ...
وێنە
نوکته‌ی هاوسه‌رگیری..
ڕۆژیك كوڕێك ده‌یویست كه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێت،داوای له‌ پیره‌ژنێك كرد كه‌وا كچێكی بۆ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ له‌ کوردژین بخوێنه‌وه‌..
  به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت وڵاتی چینت بینیوه‌ ناوی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی بڵێ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ،،تا خه‌نده‌ به‌ لێوه‌کانتان ببه‌خشێت...
دوكه‌سی زۆر گه‌مژه‌:دوكه‌س پێكه‌وه‌ دوو كه‌ر ده‌كرن...یه‌كێكیان ئه‌ڵێت چۆن بزانین كامه‌یان هی تۆیه‌ و...
وێنە
له‌گه‌ل نوکته‌ی نوێ پێبکه‌نه‌
ئه‌مریكیه‌ك خه‌ریك بوو له‌ ڕوبارێكدا ده‌خنكا،،هه‌ر هاواری ده‌كردhelp me,hellllpیارمه‌تیم بده‌ن...
وێنە
نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ
كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌یئه‌و سمێڵه‌؟...
وێنە
نوكته‌ی نه‌بیستراو و نوێ..
ژن:ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌یه‌یت پێكه‌وه‌ بڕۆین بۆ ماڵی باوكم ئیتر ناتوانی من ببینیت....پیاو:بۆچی؟؟ژنه‌كه:‌...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی دوو
76/ خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به‌ منداڵێک ئه‌ڵێ: "ئا‌ بڕۆ بابه‌ گیان به‌ دایکت بڵێ، بزانه‌ خۆڵتان هه‌یه‌."...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی یه‌ک
101/ ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له ‌لا ئه‌بن که‌ ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ دێت و یه‌کێک...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه