نامه‌ی عاشقێکی سه‌رشێت
یەک شەممە, 14 شوبات 2010 21:03

دوای ئێواران زۆر جار له‌ نێو خه‌یالی ئه‌و رۆژانه‌ دابوو که‌ چه‌ندین خۆشه‌ویست له‌م گه‌ردوونه‌ له‌گه‌ل رازی دله‌کانیان له‌ نیو ئاقاره‌کانی ته‌مه‌ن سه‌فه‌ریان ده‌کرد ئه‌ویش وه‌ک که‌سێکی سه‌رشێتی نێو کۆلانه‌کانی شار په‌یتا په‌یتا به‌ جله‌ شۆره‌کانی جگه‌ره‌یه‌کی داده‌گیرساندو هێمن هێمن له‌ نیو دوکه‌له‌که‌ی ده‌توایه‌وه‌ به‌رده‌وام بیری لای ئه‌و نامه‌ییه‌ بۆ که‌ بۆی هاتبوو
ئیتر له‌مه‌ چیتر به‌رگه‌ی نا ئومێدی نه‌گرتوو به‌ره‌و خه‌یال رۆیشت و له‌ پر قه‌له‌م و کاغه‌زه‌ تۆزاوییه‌کانی له‌ گیرفانی هێنا ده‌ره‌وه‌و ئه‌م چه‌ند وته‌ییه‌ی نوسی
ئیتر تا ئێره‌ به‌سه‌ له‌وانه‌یه‌ من هه‌له‌ییه‌کی گه‌وره‌م له‌گه‌ل نهێنی خۆم کردبێت به‌لام دانی پیا نانێم چونکه‌ ده‌زانم عه‌شق چه‌ند تاڵه‌و له‌ کوێ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت
کاتێک نامه‌کانتم بیر ده‌که‌وێته‌وه‌ دووره‌ ولاتی شێتم ده‌کات هه‌راسانم ده‌کات ده‌بما به‌ره‌وه‌ دنیایه‌کی تر و له‌وێ دا خه‌یال دمباته‌وه‌ به‌ره‌و نێرڤانه‌ بوون له‌ نێو جه‌نگه‌کله‌کانی عه‌شق و مه‌ینه‌تی رۆژانی رابردوو بۆیه‌ هه‌ست به‌ بوونی خۆم ناکه‌م ته‌نها تۆم له‌ بیره‌و له‌ په‌رستگاکانی ته‌مه‌ن ته‌نیا ناوی تۆیه‌ که‌ بیپه‌رستم و له‌ نیو مه‌زاری عه‌شقا له‌گه‌لیا سه‌فه‌ر بکه‌م بۆ سنوره‌کانی ته‌نیای و ژوانه‌کانم له‌ بیر بکه‌م ئا ئه‌وه‌تا ئێستا به‌ ده‌م خه‌نده‌ جوانه‌کانی تۆ ده‌گریم و ناتوانم له‌ هه‌نگاوه‌کانتا دلنیا بم چونکه‌ ئه‌مه‌ عه‌شق بوو یان شێتی نازانم خۆم سه‌رم له‌م نهێنیه‌و هێمایانه‌ سورماوه‌ که‌ له‌به‌رده‌مما به‌ هێمنی ئه‌نجامت ده‌دا ئێستاش ئه‌و کاتانه‌م له‌ بیره‌ که‌ چۆن له‌ ته‌ک نامه‌کانما داده‌نیشتی و به‌ دیار وێنه‌ یادارییه‌کان فرمێسکی خۆشیت هه‌لده‌رشت و له‌ نیو رازی منا ده‌توایته‌وه‌ به‌لام ئیستا نا چونکه‌ هه‌موو شتێک لای تۆ خه‌یالێکی سه‌رگه‌ردانه‌و له‌ جیاوزی نێوان بوون و نه‌بوون ده‌چێت ئای که‌ چۆن مندالی من بوو به‌م ته‌مه‌نه‌ ئاخۆ ده‌بێت چیتر بتوانم له‌ نیو سه‌رقالی و جه‌سته‌ی ماندوو و شه‌که‌تی خۆما بتوانم ژیان به‌سه‌ر به‌رم نا هه‌رگیز ئه‌مه‌ روونادات .
ئێستاش له‌ نێو چاوانما په‌نجه‌ت دێت و ده‌چێت کاتێک به‌ له‌نجه‌وه‌ زولفه‌ شێواوه‌کانت به‌م په‌نجه‌ ناسکانه‌ت سانه‌ ده‌کردوو و له‌ هه‌ژمه‌تا ئه‌ستێره‌کان یه‌خه‌ی خۆیان داده‌دری و له‌به‌رده‌می تریفه‌یی تۆ به‌ نائومێدی سه‌ری خۆیان ئه‌خسته‌ سه‌ر زه‌وی و تۆش ماچت ده‌کردن و ده‌ستت ده‌خسته‌ نێو ئاوه‌ روونه‌که‌ی به‌رده‌م به‌یانیه‌ شێته‌کانی من و هه‌موو دلۆپه‌کانت ئه‌برد بۆ خۆت من ئه‌مه‌م زۆر پێ خۆش بوو چونکه‌ لای تۆ ده‌مانه‌وه‌ وه‌ک یادێکی شیرین هه‌ر کاتێک بمویست با ده‌تدامه‌وه‌و منیش تێر تێر بۆنم ده‌ردن به‌لام ئێستا نا چونکه‌ که‌سێک نیه‌ ئه‌م دلۆپه‌ ئاوانه‌ هه‌لگرێت لای خۆی تا له‌ ژوانێکه‌ داوای لێبکه‌م بۆ ته‌نها ساتێکیش بێت بۆنیان بکه‌م دلۆپه‌کان زۆر به‌ خێرایی به‌به‌رده‌مم داده‌رۆن و له‌ هه‌نگاوه‌کانیان ناگه‌م که‌جی پێشتر له‌گه‌ل هه‌نگاوی ئه‌وان دابووم و زۆر به‌ ساده‌یی لییان ده‌گه‌یشتم ئه‌ی بۆ ئێستا نا ته‌وێت ئه‌م دۆپانه‌م پێ بفرۆشی که‌ خۆم خاوه‌نیانم ئای له‌م رۆژگاره‌ نه‌وره‌سه‌کانیش باله‌کانیان گر گرتو ناتوانن به‌ ئاره‌زووی خۆیان له‌م ئاسمانه‌ شیته‌ دا به‌ده‌م باوه‌ بخولێنه‌وه‌ ده‌زانی بۆ ؟چونکه‌ ته‌مه‌ن هه‌مووی کرد به‌ باو له‌گه‌ل بای فیراق راپێچی کردوون ئه‌وانیش بێزارن له‌ ده‌ست ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ من به‌س بێت که‌چی تۆ وه‌ک دارحه‌ساییه‌کی نه‌وه‌ستاو له‌م به‌ر بۆ ئه‌م به‌ری سنوره‌کانی عه‌شق به‌ بێ باکانه‌ سه‌فه‌ره‌کانت بکه‌یت و چیتر گوێ به‌ ئاوازی دلم نه‌ده‌یت ده‌زانم ئه‌مه‌ حه‌قیقه‌تێکه‌ به‌لام ناتوانم لێی بێ ده‌نگ بم چونکه‌ ژیان خه‌یاله‌کانی بردوومه‌ بۆ کانگای دۆزه‌خی ئه‌بدی و چیتر نایه‌وێت له‌م جیهانه‌ دا بژیم
ئا ئێستا منم له‌ نیو کۆلانه‌کانی شار و له‌ و دیو په‌نجه‌ره‌کانی ته‌نیای ده‌ست له‌ ئژنۆ بۆ ساته‌کانی نێوانمان ده‌گریم و هیچ وه‌لامێکم ده‌ست ناکه‌وێت که‌چی به‌ر له‌م ئازارانه‌ هه‌موو کاتێک له‌ خۆشی و ناخۆشی بۆ چی گه‌رابام وه‌لامێکم چنگ ده‌که‌وت چونکه‌ تۆ له‌ ژیانما بوویت
ئیستاش به‌دیار ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه‌ داده‌نیشم که‌ به‌یانیان دره‌نگ ئاوا ده‌بێت و ماچی سپیده‌ییه‌کی بێ گه‌رد ده‌کات هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌م دوای ئه‌م ئاوابوونه‌ تۆش بگه‌رێیته‌وه‌ به‌لام کاتێک ئه‌م دیمه‌نه‌ ده‌بینم تۆیه‌کی وا نه‌خێر ئێستا له‌ شیرین خه‌وێکی خۆت و دله‌که‌ت بیرتان چۆته‌وه‌ که‌ من کێم و چیم ئای له‌ و ساتانه‌ی که‌ تۆم تیاناسی هه‌ر به‌ ریکه‌وت به‌ بێ شه‌رمانه‌ پێم وتیت خۆپشم ده‌وێی به‌لام تۆ ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ت خسته‌ نیو ئاقاره‌کانی بێ ئامانج . ئێستاش له‌ جاران زیاتر خۆشم ده‌وێیت ئه‌مه‌ بۆ خۆمه‌ نه‌ک بۆ تۆ چونکه‌ تۆ ده‌توانی بێ من ژیان بگوزه‌رێنی به‌لام منێکی داماو ناتوانم بێ ناوی تۆ نه‌ک روخساری تۆ ئه‌یلێمه‌وه‌ ناوی تحۆ ناتوانم بۆ ساتێکیش بتوانم ژیان بگوزه‌رێنم ئه‌وه‌م ماوه‌ بلێم ئێستاش خۆسم ده‌وێیت خۆشم ده‌وێیت به‌لام نازانم بۆ تۆم خۆشده‌وێت پاش ئه‌م دابرانه‌و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ بێ ده‌نگه‌ت چونکه‌ خۆم له‌ نێو ژیانی تۆ دا ده‌ست ده‌که‌وێت نه‌ک ژیانی خۆم

نوسینی / سیروان واحد 

تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
وێنە
زانیاری ده‌رباره‌ی ئۆسکاری ئه‌مساڵ
ئه‌مساڵ یادی 85 ساڵه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاره‌، که‌ خه‌ڵاتێکی جیهانیه‌ و هه‌موو ئه‌ستێره‌کان...
وێنە
ئه‌مشه‌و ئارگۆ خه‌ڵاتکرا
ئارگۆ Argo به‌رده‌وامه‌ له‌ بردنی خه‌ڵاته‌ جیهانیه‌کان، شه‌وی رابردوو به‌رواری 10...
وێنە
هونەرمەندی لاو شاکار ستار لە بەرهەمێکی نوێدا
  شاکار ستار گەنجێکی تازە پشکوتوی ناو باخچەی هونەری کوردیە، و ساڵی ١٩٩١ لەشاری سلێمانی لەدایک بوە، ساڵی...
وێنە
ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟!
  ژن بابه‌ته‌ یان ده‌قی شیعری؟! هێمن عومه‌ر خۆشناو به‌ درێژایی مێژووی ئه‌ده‌بیات و له‌...
وێنە
کورتەیەک لە ژیانی فرانسیس هۆدگس نوسەری باخچە نهێنیەکە
فرانسس هۆدگس بێرنێت لەساڵی 1849 لە مانشستەری ئینگلتەرا لەدایک بوە، لەتەمەنی چوار ساڵیدا باوکی مردوە، لەساڵی...
وێنە
سه‌گ وه‌ڕى و كاروان تیَپه‌ڕى
                                 ...
وێنە
ئەنجلینا جولی سەد هەزاردۆلاربە پەنابەرە سوراییەکان دەبەخشێت
ئەستێرەی هۆلیوود ئەنجلینا جولی بری سەد هەزار دۆلاری وەک یارمەتی بە پەنابەرە سوریاییەکان بەخشی بەپێی...
وێنە
بۆ کوردستان ئامادە نیە باوەش بۆ هونەر بکاتەوە؟!
جێگەی باسە کوردستان وەکو وڵاتێکی سەر بە ئێراق هەرچەندە کە لە بواری سیاسی و بوارەکانی تردا دواکەوتوە، هۆکاری...
وێنە
گەوهەری میوزیک یانی
گەوهەر و داهێنەر و ئاوازدانەر و خاوەن بەناوبانگ ترین گروپی میوزیک یانی لەدایک بوی چواردەی نۆڤێمبەری ١٩٥٤ لە...
وێنە
نوێترین کلیپی هونه‌رمه‌ند " که‌ژال ئاده‌می "
  له‌‌سه‌‌ر لێوی گوڵی ژین بزه‌‌ی سوبحی ئومێده وه‌‌ره ئه‌‌ی موتریبی دڵ...
وێنە
تیشكیَك له‌سه‌رئه‌لبومه‌كه‌ى خالید ڕه‌شیدو قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ى ئه‌نفالى هونه‌رى كوردی
گۆران دوكانى جاریَكیتر ده‌نگیَكى خۆش, وه‌ك ده‌نگى پروشه‌ى باران و ده‌گیَكى جوان وه‌ك دیمه‌نى...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى دووه‌م و كۆتایى
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) گه‌ر فیراق ئاگر هه‌موو رۆژىَ له‌ جه‌رگى به‌رنه‌دا بۆ...
وێنە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی جه‌سته‌ی ئافره‌ت ده‌کاته‌ تابلۆ ..
گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکی "كريج تريسی " ته‌مه‌ن 44 ساڵ فلچه‌که‌ی هه‌میشه‌ ...
وێنە
ئەنجیلینا جولی غیرە دەکات
رۆژنامەی " كلوزير" لە کۆپیە فەرنسیەکەیدا ئاشکرای کرد کە ئەستێرەی هۆلیود " ئەنجیلینا جولی " هەستی بە...
وێنە
شه‌و لاى (مه‌حوى) روانینیَكى ئیستیَتیكیانه‌ به‌شى یه‌كه‌م
هیَمن عومه‌ر خۆشناو (شه‌قلاَوه‌) سه‌ره‌تا ئیستیَتیك و شیعر له‌ زۆر لاوه‌ سه‌رچاوه‌كانیان...
وێنە
راغب علامه‌ مۆبایله‌که‌ی لێدزرا
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل براکه‌ی له‌ یه‌کێک له‌ چێشتخانه‌کانی شاری پاریسی پایته‌ختی ولاتی...
وێنە
ئه‌و وێنانه‌ی دنیای هونه‌ری وێنه‌گرتنیان هێنایه‌ پرسیار
وێنه‌گری به‌ناوبانگی جیهانی "مارك ماوسون " که‌ پسپۆره‌ له‌ وێنه‌گرتن له‌ ژێر ده‌ریا...
وێنە
ئه‌لیسا له‌ ریزی به‌هێزترین 100 ئافره‌ته‌کانی عه‌ره‌به‌
گۆرانیبێژی لوبنانی "ئه‌لیسا " دلخۆشه‌ به‌وه‌ی که‌ ناوی له‌و که‌سانه‌دا هه‌یه‌...
وێنە
فضل شاکر له‌ ترسی کوشتن راده‌کات
گۆرانیبێژی لوبنانی "فضل شاکر " ولاتی لوبنان جێده‌هێلێت و رووده‌کاته‌ ولاتی قه‌ته‌ر به‌پێی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه