په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و کوردستان
دووشەممە, 15 شوبات 2010 11:27


ئایینی یه‌هودی ‌ بووه‌ به‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو یه‌هودی یه‌کانی جیهان و پێکه‌وه‌ ژیانیان له‌ خاکی ئیسرائیل بووه‌ مێژوو و تازه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌ستکرده‌ یا دروستکراوه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌ و بۆیه‌ عاره‌ب به‌ گشتی و فه‌له‌ستینییه‌کان به‌تایبه‌تی ده‌بێت ئه‌وه‌ قه‌بووڵ بکه‌ن که‌ دراوسێیه‌کیان هه‌یه‌ ناوی [ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل]ه ‌.

 مێژووی کوردستان و شوێنی جوگرافیای وا نیشان ده‌دات که‌ یه‌هودی یه‌ کورده‌کان یان بڵێین جووله‌که‌ی کورد له‌سه‌ر خاکی باوباپیریان که‌ کوردستانه‌ ژیاوه‌ ، هه‌تا ساڵانی دوای ته‌واوبوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و هه‌ندێکیش تا کۆچه‌که‌ی ساڵانی دوایی ڕاپه‌ڕین واته‌ 1991 . ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌زۆره‌ملی بووه‌ و یه‌هودی کوردستان ناچارکراوه‌ شوێنی ژیانی به‌جێ بهێڵیت و ئه‌وه‌ی دوایی به‌ ڕه‌زامه‌ندی یه‌هودی یه‌کانی کوردی بووه‌ .

 ئه‌و [کورده‌ جوله‌کان]ه‌ یان [جوله‌که‌ی کورد]‌ بۆمن هیچ جیهاوازی یان نی یه‌ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی فه‌یلی و کورده‌کانی یه‌زیدی و کورده‌کانی هه‌ورامی و کورده‌کانی کاکه‌یی و کورده‌کانی کریستانی و کورده‌کانی بادینی و کورده‌کانی سۆرانی و کورده‌کانی زازایی و کورده‌کانی به‌دره‌وجه‌سان و ...هتد .

 جووله‌که‌کانی کوردستان که‌ ئاینه‌که‌یان یه‌هودی یه‌ ته‌نها له‌ ئاین له‌ کورده‌کانی تر جیاوازن ئه‌گه‌رنا بۆ ئینتمای نه‌ته‌وایه‌تی سه‌ر به‌ یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی کورده‌ .

 بۆمن کوردی یه‌زیدیش به‌هه‌مان شێوه‌ کوردن به‌ڵان ئاین یان جیاوازه‌ له‌ کورده‌کانی موسڵمان و ئه‌وانه‌ خاوه‌ن ئاینی یه‌زیدین.

 هه‌ندێک یه‌زیدی خۆفرۆش له‌ سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێنی وه‌ل بوو ،  خۆیان کردبووه‌ عاره‌ب و خۆیان ده‌گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ یه‌زیدی کوڕی مه‌عاویه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جاشایه‌تی یه‌که‌یان تۆخ تربکه‌ن .

 هه‌ندێکی تر وایان نیشان ده‌دا زمانی کوردی زمانه‌کی بچووک و هیچه‌ و بۆیه‌ به‌ تورکی و فارسی و عاره‌بی به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌نووسی  و خزمه‌تی ئه‌و سێ زمانه‌یان کرد .

 سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی کوردی له‌ کوردستان برده‌ فه‌له‌ستین و میسر و ئوردن و نیشته‌جێی کردن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بکات .

  ئایینی یه‌زیدی زۆر له‌ یه‌زید و مه‌عاوه‌یه‌ کۆنتره‌ و یه‌زیدی هه‌ر کوردن به‌ڵام له‌ دین جیاوازن .

 له‌ ووڵاتی ئێڕله‌نده‌ مه‌سیحی پرۆتستانت و کاتۆلیک ده‌مێکه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان خۆیان به‌ ئێڕله‌ندی ناونووس ده‌که‌ن و پاسه‌پۆرتی یه‌ک ده‌وڵه‌تیان له‌ گیرفانه‌ . دیین هیچ له‌ نه‌ته‌وه‌ی مرۆڤ ناگۆڕێت .

موسڵمانی چین و ئه‌نده‌نۆسیا و پاکستان و هیندستان و فلپین خۆیان به‌ عاره‌ب دانانێن و سه‌ر به‌ دورگه‌ی عاره‌بی نین که‌ ئایینی ئیسلامی لێپه‌یدابووه‌ به‌ڵکو ئه‌مانه‌ کۆمه‌ڵێک نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن به‌ڵام سه‌ر به‌یه‌ک دینن .

 سه‌دام حوسێنی خوێنمژ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی شیرین بکات خۆی خسته‌ سه‌ر نه‌وه‌ی ئیمامی عه‌لی به‌ڵام که‌س باوه‌ڕی پێنه‌کرد ، چونکه‌ ئه‌سلی دیار نی یه‌ جا چۆن بووه‌ به‌و که‌سه‌ی سه‌ر به‌ ئیمامی عه‌لی .

 فارسه‌کان له‌ زمان و کۆڵتوڕ له‌ عاره‌به‌کان جیاوازن و هیچیان به‌یه‌کتر ناچیت که‌چی هه‌نده‌کیان بوونه‌ شیعه‌ی سه‌ر به‌ ئیمامی عه‌لی و ئیمامیه‌تی دوانزه‌ . ئێرانی هه‌نووکه‌ سونه‌ی تێدایه‌ ئه‌ویش خۆی به‌ ئێران داده‌نێت . یه‌هودیه‌کان [جووله‌که‌]ی ئێرانی ئه‌ویش له‌ ئایین جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ سونه‌ و شیعه‌ی ئێران به‌ڵام خۆی به‌ ده‌وڵه‌ته‌که‌ گرێ داوه‌ که‌ ئێرانه‌ .

 ئه‌و پێشه‌که‌یه‌م بۆیه‌ نووسیووه‌ هه‌تا جیاوازی بکه‌ین له‌ ئینتمای ئایینی و ئینتمای قه‌ومی[نه‌ته‌وه‌]ی و ئینتمای ده‌وڵه‌تی .

 من وه‌کو مرۆڤێکی ئینترناشیونال واته‌ [ئومه‌می] باوه‌ڕم به‌ مافی چاره‌نووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌ و ریز له‌ ئازادی [عه‌قیده‌] ده‌گرم جا ئه‌و ئایینه‌ ئیسلام بێت یا کریستانی[مه‌سیحی]بێت یا یه‌هودی[جوله‌که‌]بێت .

 مرۆڤ بۆمن شوێنی گرنگی هه‌یه‌ له‌ ژیاندا و له‌لام به‌ نرخه‌ با له‌ بیروباوه‌ڕ و ئاینیش لێم جیاوازبیت .

 ئه‌و مافه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش  ‌ بۆ هه‌مووان دابین بکات ، هه‌تا عاره‌بی ئیسرائیل که‌ له‌ ئایین جیاوازه‌ له‌ جووله‌که‌کانی ئیسرائیل و  ئایینی یه‌هوودی ده‌بێت مافی ته‌واوی خۆی هه‌بێت و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی باری سیاسی چاره‌سه‌ر بکرێت ئه‌و داگیرکه‌ره‌ که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله و‌ خاکی فه‌له‌ستینی یه‌کان و عاره‌به‌کان به‌ جێ بهێلیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسووده‌یی بژیت .

 له‌باری سیاسی یه‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی سوریا زیاره‌تی ئیسرائیل بکات و له‌ که‌نێست وتارێک بخوێنیته‌وه‌ ئیسرائیل جۆلانی پێشکه‌ش بکاته‌وه‌ . هه‌روه‌کو بۆ ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆکی میسری دابین کرد و ساڵانی هه‌شتاکان سینای کرده‌ دیاری و بۆ میسری گه‌رانده‌وه‌ ، به‌ڵام سادات له‌ پێناوی گه‌راندنه‌وه‌ی خاکه‌که‌ی خۆی کرده‌ جانفیدا و به‌ده‌ستی موسڵمانێکی توندڕه‌و تێڕۆرکرا .

 وڵاتانی عاره‌بی له‌سه‌رووی هه‌مووان شای سعودیه‌ی عاره‌بی عه‌بدوڵڵا داوای ئاشته‌وانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل کرد له‌ کۆنگره‌ی سه‌رانی عاره‌ب له‌ به‌یروت ، به‌ مه‌رجێک ئیسرائیل خاکی عاره‌بان بداته‌وه‌ .

 ئه‌و کێشه‌یه‌ وای کردووه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌ گشتی و سه‌رۆکایه‌تی حزبه‌کان به‌ تایبه‌تی خۆیان دووره‌ په‌رێز ده‌گرن له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ، ئه‌گه‌رچی ژێراوژێر په‌یوه‌ندی هه‌ر له‌ شه‌سته‌کانه‌وه واته‌ سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوول ‌ هه‌بووه‌ و ژه‌نه‌ڕاڵه‌کانی ئیسرائیلی هه‌ندێکیان ماون و باسی ئه‌و په‌یوه‌ندی یانه‌ ده‌که‌ن و نایشارنه‌وه‌ و هه‌ندێک له‌ لێپرسراوه‌کانی کوردیش زیاره‌تی ئیسرائیلیان به‌ دزی و ئاشکرا کردووه‌ و له‌ناو ئه‌وانیش مسته‌فا بارزانی  و کوڕه‌کانی ، بۆ راستی قسه‌کانم گه‌لێک نووسین و چاوپێکه‌ووتن ماوه‌ و هه‌یه‌ و گه‌لێک وێنه‌ش لای ئه‌وکه‌سانه‌ ده‌ست ده‌که‌وێت که‌ زیاره‌تی ئیسرائیل و کوردستانیان کردووه‌ .

 وه‌کو گووتمان  به‌شێکی زۆری کوردی جوله‌که‌ش له‌ ئیسرائیل ده‌ژین که‌ نابێت پشت گوێ بخرێن و هه‌ندێکیان پۆستی گرینگیان له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌یه‌ و بۆ توندکردنی ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ ره‌نگه‌ ده‌وری گرنگ ببینن و ببنه‌ هاوکاری یه‌کی چاک .

 وه‌کو مافی که‌سایه‌تی  و هه‌روه‌کو چۆن یه‌هودی مه‌غریب و یه‌هودی تونس و یه‌هودی یه‌مه‌ن و یه‌هودی رووس و یه‌هودی پۆڵۆنیا و یه‌هودی ئه‌ڵمانی و...هتد زیاره‌تی ده‌وڵه‌تی خۆیان ده‌که‌ن ئاواش ده‌بێت ڕێگا بدرێت جوله‌که‌ی کورد زیاره‌تی وڵاتی خۆی که‌ کوردستانه‌ بکات ئینجا تێدا ده‌مینێته‌وه‌ یان ته‌نها ده‌حه‌سێته‌وه‌ ئه‌وه‌ خودی که‌سه‌که‌ بڕیار ده‌دات نه‌ک رێگای لێبگیرێت ،  بۆشی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بمرێت ئه‌و پارچه‌ زه‌وی یه‌ی به‌ نه‌سیب بێت که‌ تێیدا له‌ دایک بووه‌ تێدا رابکشێت .

 سه‌رۆکایه‌تی کورد نابێت ببێته‌ کلکی سه‌رانی عاره‌ب و وا هه‌ست بکات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌بێته‌ دوور که‌وتنه‌وه‌ی له‌ عاره‌ب و نابێت له‌ فه‌له‌ستینیش فه‌له‌ستینی تر بێت .

 کام سه‌رۆکی عاره‌ب گوێی له‌ گریان و هاواری منداڵانی قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفاڵ گرت و داوای له‌ سه‌دامی خوێن رێژکرد ده‌ست هه‌ڵبگریت ، هه‌تا مه‌لا و شێخ و پیاوه‌ ئاینییه‌کانیش له‌ وڵاتانی عاره‌بی نه‌هاتنه‌ ده‌نگ کاتێک سه‌دام حسین مزگه‌وتی به‌ قورئانه‌وه‌ ده‌سوتاند و ته‌ختی ده‌کرد .

   کاتی خۆی  شای ئێران هه‌تا مابوو له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به‌هێز بوو دۆستی نزیکی ساداتیش بوو ، یه‌هودی ئیرانی ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران و یه‌هودی ئێرانی ده‌چوونه‌ ئیسرائیل .

  تورکیا ئه‌گه‌رچی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی سه‌ر به‌ حزبی ئیسلامیین که‌چی په‌یوه‌ندی یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌ و له‌ناو وڵاتانی عاره‌بیش به‌که‌یفی خۆیان ده‌سوڕێنه‌وه‌ و ده‌وریشیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  په‌یوندی نیوان ئیسرائیل و سوریا لێک نزیک بکه‌نه‌وه‌ ، هه‌ندێک جار مانۆڕی سه‌ربازیش پێکه‌وه‌ ده‌که‌ن و که‌لوپه‌لی سه‌ربازیش له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌گۆڕنه‌وه‌ .

 میسر بووه‌ به‌ بنکه‌ی رێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و سێ قۆڵی نێوان  فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و میسر .

 قه‌ته‌ر به‌و بچووک یه‌ی پێشوازی له‌ بازرگانانی ئیسرائیل ده‌کات و له‌که‌سیش شه‌رم ناکات که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل  هه‌یه‌ .

  باشه‌ کورد بۆ شه‌رم دایده‌گرێت و به‌ موناسه‌به‌ و به‌بێ موناسه‌به‌ هاوار ده‌کات په‌یوه‌ندی نی یه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل . ئایا ئه‌و هاواره‌ بووه‌ به‌ خۆشه‌ویستی وڵاتانی عاره‌بی بۆ کوردستان ده‌سه‌یربکه‌ن چه‌ند وڵاتی عاره‌بی نوێنه‌رایه‌تی و بالوێزخانه‌یان له‌ هه‌رێمی کوردستان کردۆته‌وه‌ .

  نابێت په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل  له‌سه‌ر حیسابی فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیرانییه‌کان و تورکیه‌کان و عاره‌به‌کان بێت ، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی دوو ده‌وڵه‌تی کورد و ئیسرائیلی بێت و به‌س .

نابێت زیان به‌ به‌ڕژه‌وه‌ندی که‌س بدات ، ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ بازرگانی یه‌ سیاسی یه‌ یا هه‌رناوه‌کی ده‌بێت ته‌نها به‌ڕژه‌وه‌ندی کورده‌کان و ئیسرائیلی یه‌کانی ده‌بێ هه‌بێت و هیچ مه‌رجیش نی یه‌ په‌یوه‌ندی سه‌ربازی بگیرێت و داوابکرێت له‌شکری ئیسرائیلی له‌ کوردستان ڕه‌شماڵ هه‌ڵده‌ن یان پێشمه‌رگه‌ له‌ته‌ک سه‌ربازی ئیسرائیلی شه‌ڕی فه‌له‌ستینیه‌کان بکات  .

ئه‌و تورکیایه‌ ساڵی ڕابردوو بایی  چه‌ند ملیارد دۆلار له‌ کوردستان بازرگانی کردووه‌ و هه‌نووکه‌ش کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی هه‌یه‌ که‌چی مافی کوردی له‌ تورکیا پێشێل کردووه‌ ، هه‌ر دوێنی بوو گه‌وره‌ترین حزبی په‌ڕله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد بوون ، ئایا ده‌بێت وابیربکرێته‌وه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندی یه‌ی کورده‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه‌ له‌دژی کورده‌کانی تورکیایه‌ .

ئایا ئیسرائیل هیچ دژایه‌تی به‌ ئاشکرای کورد و کوردستانی کردووه‌ ، پاشان بۆ ریزگرتنی ئه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار کورده‌ جووله‌که‌ با په‌یوه‌ندی هه‌بێت خۆ ره‌نگه‌ له‌ ڕێگای کورده‌کان وابکرێت په‌یوه‌ندی ئیسرائیل و دراوسێ کان به‌ره‌ و باشتر بچیت و فره‌وان تر بکرێت .

حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌نووکه‌ ئه‌و ئیمکانیه‌ته‌ی نی یه‌ بتوانێت یارمه‌تی کورده‌کانی جووله‌که‌ بدات و شوێنی نیشته‌جێ بوون یان بۆ دابین بکات و له‌هه‌مان کاتیش کورده‌کانی جوله‌که‌ هه‌نوکه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ کوردستان و به‌بێ کاره‌با و به‌بێ ئاو و به‌بێ نه‌فت بژین و ژیان یان له‌ناو قوڕ و چڵپاوی کوردستان بێت هه‌روه‌کو که‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نه‌یتوانی ژیانی ئاسووده‌یی و خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش به‌ ئاوا‌ره‌کانی که‌رکوک بکات و منداڵان یان له‌ناو قوڕ و چڵپاو ده‌ژین و ده‌چنه‌‌ قوتابخانه ،‌ بۆیه‌ له‌ پاشه‌ ڕۆژ ئه‌گه‌ر بکرێت و خزمه‌تگوزاری بکرێت ده‌بێت ڕێگاخۆش بکرێت بۆ هه‌موو کوردێک بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی باب و باپیری و به‌ ئاسووده‌یی بژیت ، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای مافی مرۆڤه‌ که‌ له‌ کوێ ده‌یه‌وێت زینده‌گی خۆی بکات کوردستان بێت یان ده‌ره‌وه‌ی کوردستان .

 

فه‌هد گرده‌وانی 12/2/2010ستۆکهۆڵم

 

تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
گوتار
وێنە
ئازادی ڕا ده‌ربرین له‌ ژێر هێرشدایه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان
هیومان رایتس واچ  به‌رواری 10 فبرایه‌ری 2013 ، ڕه‌خنه‌ی توند ئه‌گرێت له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی...
وێنە
په‌یام بۆ گه‌لی کورد له‌ ڕۆژئاوای کوردستان
 حیزب‌و ڕێکخراوه‌ خه‌باتگێڕه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان! کۆمه‌ڵانی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لی کورد...
وێنە
(عافیَت)ى (خۆشناوان)
هیَمن عومه‌ر خۆشناو-شه‌قلاَوه‌ مه‌لامحه‌مه‌دى كۆیى كوڕى مه‌لا عه‌بدولَلاَى جه‌لى...
وێنە
ره‌ هه‌نده‌ ستراتیژیه‌كانى دروستكردنى هه‌ریَمه‌كان له‌ ئیَراقدا
عومه‌ر ئاواره‌ له‌ دواى روخاندنى ڕژیَمى به‌عس وكوَتایى هیَنان به‌ كوَمارى ئیَراق له‌ سالَى 2003،...
وێنە
یادی کۆماری کوردستان، زه‌مینه‌یه‌ک بۆ کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی
ن: سمایل شه‌ره‌فی له‌وانه‌یه‌وه‌دوا خستنی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کۆماری کوردستان...
وێنە
وتاری به‌ریز خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا
خوشک و برایانی ئازیز! میوانه‌به‌ڕێزه‌کان!  دۆستان! و لایه‌نگران! و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات! و...
وێنە
كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كورد ـ له‌ نه‌رویج -یادی( شه‌ست و شه‌شه‌مین ) ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزده‌كه‌ن
   له‌ یادی شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان دا.. جوانترین پیرۆبایی...
وێنە
کۆماری کوردستان (کۆمارە کەم تەمەنەکە)
کات پایزێکی نیمچە سارد بوو ، شار شارێکی داگیرکراوی کوردستان بوو، کەچەندەها ساڵە بەدەست زوڵم و ستەمی...
وێنە
هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی نۆیه‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیس
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌کان! خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌نیازه‌ ڕۆژی...
وێنە
‌کۆمه‌ڵ کوژی شرناخ وکولانه‌وه‌ی گشت زامه‌کان
زۆربه‌ی زۆری نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ر ڕۆژه‌و به‌ ناوو بیانویه‌که‌وه‌ به‌ کۆمه‌ڵ له‌...
وێنە
به‌یاننامه (کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی کاسبکارانی کورد له‌ باکووری کوردستان، مه‌حکووم ده‌که‌ین) 30 / 12 / 2011
‌به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه‌ کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له‌ سه‌ر29ی...
وێنە
فه‌له‌ج کردنی کابینه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێ دایه؟!
به‌ڕێزان ، له‌ ٢٥. ١١. ٢٠٠٩، بابه‌تێکمان له‌ سایت و ڕۆژنامه‌کان بڵاوکرده‌وه له‌ژێر...
وێنە
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌
خالید عه‌زیزی: ئێمه‌ هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌ گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ ئیسلامیانه‌ نیه‌ که‌...
وێنە
چ شتێكت هیلاكت ده‌كات ؟!
ڕسته‌یه‌كی پڕ بایه‌خ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت ( به‌ ته‌نها كاری هزری نابێته‌ هۆی ماندووبوونت )...
وێنە
گۆرانی كۆمه‌لایه‌تی چیه‌؟
پێشەكی: هەمیشە دیاردەی گۆڕان جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە، گۆرانە سروشتیەكان یەكەم جۆری گۆران بووە كە مر ۆڤ هەستی...
وێنە
كوردو ئه وهه له ى له به رده ستى دايه
هه مومان ئه زانين ئيمه وه ك كه لى كورد نه ته وه يه كين كه به ده يان ساله. نزيك به صه ده يه كه ؛خه بات ئه كه ين بو ئه...
وێنە
بۆ ناوچه‌ داڕێندراوه‌كان..... حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چی پێده‌كرێت.
شاری خورماتوو بۆ نمونه‌.. عومه‌ر ئاواره‌   ئه‌مه‌یان پرسیاری من نییه‌، به‌ڵگو پرسیاری...
وێنە
پێویستە خەڵکی ناوچەکانی بناری قەندیل سکاڵا لەسەر تورکیا تۆمار بکەن
بۆ :پارێزەرانی کوردستان. ماوەی چەند ساڵێکە سوپای تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام بەجۆرەھا چەکی پێشکەوتووی...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه