نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ
سێ شەممە, 29 حوزەیران 2010 13:35


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌ی
ئه‌و سمێڵه‌؟ كچه‌كه‌ده‌ست ئه‌كات به‌ گریان......ئه‌میش ناچار ده‌بێت دڵی بداته‌وه‌
ده‌ڵێ ئه‌ی بابه‌ ...پیاو سمێڵی هه‌بێ چۆن ده‌گری.....

كابرایه‌ك به‌ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌م چوار شه‌ممه‌ بۆ ئه‌و چوار شه‌ممه‌
یه‌كتر ببینین زۆر دووره‌ وه‌ره‌ بابیكه‌ینه‌ دوشه‌ممه‌ بۆ دووشه‌ممه‌،،،

 

ژنه‌ی كابرا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێ پیاوی ئه‌و ژنه‌ی ته‌نیشتمان هه‌موو به‌یانیه‌ك
كه‌ ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ژنه‌كه‌ی ماچ ده‌كات،، تۆبۆ واناكه‌ی...پیاوه‌كه‌شی ئه‌ڵێت
ئافره‌ت عه‌یبه‌ من ئه‌و ژنه‌ی دراوسێمان هه‌ر ناناسم چۆن ئه‌و كاره‌ بكه‌م..


به‌كابرایه‌ك ئه‌ڵێن ده‌رگاكه‌ بگره‌ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ زۆر سارده‌،،،،ئه‌ویش ئه‌ڵێ بۆ
من بیگرم هه‌وای ده‌ره‌وه‌ گه‌رم ئه‌بێته‌وه‌؟

 

كابرایه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕه‌زیل ئه‌چێته‌ سه‌ربازی ،،كاتێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ باوك
وبراكه‌ی ئه‌بینێ هه‌ریه‌كه‌و به‌كۆڵێ ڕیشه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌گریان ئه‌ڵێت چی بووه‌
كێ مردووه‌ حێرا پێم بڵێن تاقه‌تی بیستنیم هه‌یه‌..... ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئاخر حه‌یوان
بۆچی تاقمی گوێزانه‌كه‌ت له‌ گه‌ڵ خۆت بردووه‌ بۆ سه‌ربازی..


كابرایه‌ك ئه‌یه‌وێت دانه‌ شقارته‌یه‌كی پێشتر داگیرساو دابگیرسێنێت هه‌رچه‌ند هه‌وڵ
ئه‌دات نابێ...هاوڕێكه‌ی ئه‌ڵێت وازی لێ بێنه‌ له‌وه‌ ده‌چێت شقارته‌كه‌ی خراپ
بێت...ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌خێر پێنج خوله‌ك نابێ هه‌ر ئه‌م دانه‌یه‌م داگیرساند...

 

كابرایه‌ك ده‌چێت بۆ بانك ئه‌ڵێت هه‌رچی پاره‌م هه‌یه‌ هه‌موویم بۆ بێنن...!هه‌مووی بۆ
ئوهێنن ده‌یژمێرێت و ده‌ڵێت باشه‌ بیحه‌نه‌وه‌ جێگای خۆی دڵنیا بووم كه‌می نه‌كردووه‌..


كابرایه‌ شۆفێری ته‌كسی ئه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێكی سوكان ڕاست ئه‌كڕێت پێی
ئه‌ڵێن ناخۆش نیه‌ ئه‌م سوكان ڕاستانه‌...؟ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌وه‌ڵا به‌س یه‌ك كێشه‌م
هه‌یه‌ كاتێك ئه‌مه‌وێت تف بكه‌م هه‌مووی ئه‌چێته‌ چاوی سه‌كنه‌كه‌مه‌وه‌..


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ سه‌ر دار چنارێك ..لێی ئه‌پرسن،،چی ئه‌كه‌ی..؟
ئه‌ڵێت خه‌ریكم توو ئه‌خۆم..
ئه‌ڵێن گه‌مژه‌ ئه‌وه‌ داری چناره‌ خۆ یوو نیه‌؟
ئه‌ڵێت خۆتان گه‌مژه‌ن ئه‌زانم تووه‌كه‌ له‌ گیرفانم دایه‌..

 

ته‌یاره‌یه‌ك له‌كاتی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌یه‌ هه‌موو سه‌رنشینه‌كان یا الله یالله یانه‌
یه‌كێكیان نه‌بێ ..ئه‌ڵێن تۆ بۆ دوعا ناكه‌ی؟ ئه‌ویس ئه‌ڵێ بابكه‌وێته‌ خواره‌ خۆ هی
باوكم نیه‌.....


به‌ پیاوێك ئه‌ڵێن ئه‌ی ترسنۆك ئه‌وه‌ بۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت قاپ ده‌شۆیت ....؟ ئه‌ویش
ده‌ڵێت ئاساییه‌ ئه‌ویش جله‌كانم  له‌گه‌ڵ ده‌شوات.....


مامۆستایه‌ك له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كی به‌ قوتابیه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ناوی ئه‌و
ئاژه‌ڵه‌ چیه‌ كه‌پێ یه‌كانی لێته‌وه‌ دیارن؟
قوتابیه‌كه‌ش زۆر ته‌ماشای ده‌كات نازانێ ده‌ڵێ ببووره‌ نازانم...
مامۆستاكه‌ ئه‌ڵێ .ده‌ی كه‌واته‌ ناوت چیه‌ با سفرێكی جوانت بۆ دابنێم ..؟
ئه‌ویش پێیه‌كانی له‌پێلاوه‌كانی ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌ڵێت به‌ پێیه‌ كانمه‌وه‌ بزانه‌
ناوم چیه‌...........!


كابرایه‌ك له‌سه‌ر قه‌تڵ ئه‌گرن و دادگایی ئه‌كه‌ن..
دادوه‌ر ئه‌ڵێت تۆ تاوان باری به‌كوشتنی ژنه‌كه‌ت به‌لیدانی چه‌كوش...
له‌ناكاو كابرایه‌ك له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ هه‌ڵئه‌سێت و پێی ده‌ڵێ ئه‌ی نامه‌رد..
دوباره‌ دادوه‌ر ئه‌ڵێت  دایكی ژنه‌كه‌شت به‌هه‌ه‌مان ڕێگا كوشتووه‌..
دووباره‌ هه‌مان كابرا هه‌ڵئه‌سێته‌وه‌ ئه‌ی  ناپیاوی.....
دادوه‌ره‌كه‌ توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئه‌زانم به‌هۆی بێ به‌زیی ئه‌م كابراوه‌ زۆر
دڵگرانن ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر جارێكی تر له‌م قسانه‌ بكه‌ی ناچارم ده‌رت كه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌...
كابراش ده‌ڵێت گه‌وره‌م مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ من 15 ساڵه‌ هاوسێی ئه‌م پیاوه‌م
به‌درێژی ئه‌م 15 ساله‌ هه‌ركات داوای چه‌كوشم لێكردووه‌ وتویه‌تی ئێمه‌ چه‌كوشمان
نیه‌.........


ڕۆژێك كابرایه‌ك 40 سه‌رو پێ ده‌كاته‌ گوێنێ یه‌كه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێن دوایی چۆن ئه‌زانیت
كام پێیه‌ هی كام سه‌ره‌یه‌؟؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت ئاساییه‌ ژێرپێكان ختكه‌ ئه‌جه‌م
كه‌له‌كه‌ی پێئه‌كه‌نێت و ئه‌زانم..


كابرایه‌ك ئه‌چێت بۆلای هاوڕییه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌ لێی ئه‌پرسێت ئێسته‌ چۆنی ؟ ئه‌ویش
ئه‌ڵێت باشم تاكه‌م بڕاوه‌ گه‌ردنم ئازاری هه‌یه‌...
ئه‌ویش ئه‌ڵێت هیچ نیه‌ ئیشاالله ئه‌ویش ئه‌بڕێت....


كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌چێته‌ قاوه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ ..گارسۆنه‌كه‌ ئه‌ڵێت
چیتان بۆ بێنم.كچه‌كه‌ به‌گارسۆنه‌كه‌ ئه‌ڵێت دوو قاوه‌ بێنه‌...كوڕه‌كه‌ه‌شخێرا ئه‌ڵێت
دوانیش بۆ من....


كابرایه‌ك ده‌چێنه‌ كتێبخانه‌ كتێبه‌كه‌ی ته‌سلیم ئه‌كاته‌وه‌ كارمه‌نده‌كه‌ پێی ئه‌ڵێت
كتابه‌كه‌ی گرنگ بوو ...؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت وه‌ڵا ناوداری زۆری تیابوو به‌ڵام داستانی تیا
نه‌بوو....كارمه‌نده‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌ی هاوار ده‌فته‌ری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی منت بردووه‌....


پیاوی یه‌كه‌م هاوار به‌ده‌ست ژنه‌وه‌ هه‌موو بوون و نه‌بوونمی برد و ڕۆیشت.....
پیاوی دووه‌م خۆزگه‌م به‌خۆت ئه‌وه‌ی من هه‌موو برد به‌ڵام نه‌ڕؤیشت...


كابرا له‌ ته‌كسیه‌كه‌ دابه‌زی و ده‌رگاكه‌ی توند پێوه‌دا و وتی
حه‌یوان خۆتی...
شۆفێره‌كه‌ش ووتی بۆ خۆمن هیچم نه‌وتوه‌...؟
كابراش وتی ده‌زانم ده‌یڵێی...


كابرایه‌ك له‌ پاسێكدا سوار ئه‌بێ عه‌قیدێك له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ئه‌بێت ...پێی ئه‌ڵێت
پۆلیسی..؟
عه‌قیده‌كه‌ش تێ ئه‌گات كه‌ ئه‌م كابرایه‌ سه‌ری له‌و داڵ و ئه‌ستێرانه‌ نابێته‌وه‌
..ده‌ڵێت به‌ڵێ...
كابرا ده‌ڵێ ...ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌نده‌ هیچ و په‌چی پله‌ی عه‌قیدت به‌ستووه‌...


كابرایه‌ك له‌ یابان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ...لێی ئه‌پرسن كێشه‌ی زمانت نه‌بوو له‌وێ ئه‌ڵێت
من نه‌مبوو به‌ڵام یابانیه‌كان له‌من تێنه‌ئه‌گه‌یشتن...


كابرایه‌ك ده‌ستی ئه‌شكێت ئه‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆی ده‌گرنه‌ گه‌چ...به‌دكتۆره‌كه‌
ئه‌ڵێت ده‌سته‌كانم چاك بێته‌وه‌ ئه‌توانم سه‌نتور لێده‌م..؟؟دكتۆره‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌ڵێ
زۆر ئاساییه‌
ئه‌میش ئه‌ڵێت ئه‌ڵا چه‌ن خۆشه‌ پێشتر نه‌م ئه‌زانی...


كابرایه‌ك كاره‌باكه‌یان ئه‌بڕێت...مه‌نجڵێك هه‌ڵئه‌گرێت و ئه‌چێته‌ هاوسێ ماڵه‌كه‌یان
بۆ كاره‌با..
هاوسێكه‌یا ئه‌ڵێت پیاوی چاك تۆ قاپێكی پلاستیكت بهێنایه‌ با كاره‌با نه‌تگرێت...



ئاماده‌كردنی: مریوان باوه‌نوری

تایبه‌ت به‌ کوردژین

 
نوکته‌‌و پێکه‌نین
وێنە
نوکته‌ی نه‌بیستراو بخوینه‌وه‌..
كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ ...
وێنە
نوکته‌ی هاوسه‌رگیری..
ڕۆژیك كوڕێك ده‌یویست كه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێت،داوای له‌ پیره‌ژنێك كرد كه‌وا كچێكی بۆ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ له‌ کوردژین بخوێنه‌وه‌..
  به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت وڵاتی چینت بینیوه‌ ناوی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی بڵێ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ،،تا خه‌نده‌ به‌ لێوه‌کانتان ببه‌خشێت...
دوكه‌سی زۆر گه‌مژه‌:دوكه‌س پێكه‌وه‌ دوو كه‌ر ده‌كرن...یه‌كێكیان ئه‌ڵێت چۆن بزانین كامه‌یان هی تۆیه‌ و...
وێنە
له‌گه‌ل نوکته‌ی نوێ پێبکه‌نه‌
ئه‌مریكیه‌ك خه‌ریك بوو له‌ ڕوبارێكدا ده‌خنكا،،هه‌ر هاواری ده‌كردhelp me,hellllpیارمه‌تیم بده‌ن...
وێنە
نوكته‌ی تازه‌...
یه‌كێك خه‌ریكه‌ شامپۆ به‌بێ ئاو له‌سه‌ری ئه‌دات ئه‌ڵێن بۆ وا ده‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌ڵێئه‌وه‌تا...
وێنە
نوكته‌ی نه‌بیستراو و نوێ..
ژن:ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌یه‌یت پێكه‌وه‌ بڕۆین بۆ ماڵی باوكم ئیتر ناتوانی من ببینیت....پیاو:بۆچی؟؟ژنه‌كه:‌...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی دوو
76/ خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به‌ منداڵێک ئه‌ڵێ: "ئا‌ بڕۆ بابه‌ گیان به‌ دایکت بڵێ، بزانه‌ خۆڵتان هه‌یه‌."...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی یه‌ک
101/ ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له ‌لا ئه‌بن که‌ ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ دێت و یه‌کێک...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه