له‌گه‌ل نوکته‌ی نوێ پێبکه‌نه‌
دووشەممە, 05 تەمموز 2010 18:07

ئه‌مریكیه‌ك خه‌ریك بوو له‌ ڕوبارێكدا ده‌خنكا،،هه‌ر هاواری ده‌كردhelp me,

hellllpیارمه‌تیم بده‌ن یارمه‌تی...كابرایه‌ك له‌وێوه‌ تێپه‌ڕی ووتی گه‌مژه‌ ئه‌گه‌ر

له‌جیاتی فێربوونی زمان مه‌له‌كردنت بخوێندایه‌ ئێستا هاوارت نه‌ده‌كرد و نه‌ده‌خنكای..


 

شێره‌كه‌ ویستی بڕوات بۆ سه‌فه‌ر،،كه‌روێشكی له‌ جیگای خۆی كرده‌ سوڵتان تا

بگه‌ڕێته‌وه‌...كه‌روێشكه‌كه‌ش هه‌رله‌یه‌كه‌م ڕۆژ ووتی ئه‌و ڕێوییه‌ خوێڕییه‌م بۆ

بێنن... ڕیوی بانگ ده‌كه‌ن ئه‌میش یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌ی كڵاوه‌كه‌ت كوا ...یه‌ڵا

بیبه‌ستنه‌وه‌ به‌دارێكه‌وه‌و هه‌موان لێیده‌ن...دوای دوو ڕۆژی تر به‌هه‌مان شێوه‌

هه‌مان كاری پێده‌كات..

به‌هه‌ر حاڵ چه‌ندجارێك به‌هۆی نه‌بوونی كڵاوه‌وه‌ چه‌ندجارێك ڕێوی لێدان ئه‌كات به‌دڵی

خۆی...ڕێویش شێت ئه‌بێ ناچار په‌یوه‌ندی به‌ شێره‌وه‌ ده‌كات ده‌ڵێت ئه‌مه‌كه‌ی حاڵه‌

ئه‌م كه‌روێشكه‌ منی به‌بێ هۆ كوشتووه‌...شێره‌كه‌ش زۆری پێخۆش ئه‌بێت ئه‌ڵێت به‌ڕێوی

نیگه‌ران مه‌به‌ خۆم چاره‌ی ده‌كه‌م ...

په‌یوه‌ندی به‌كه‌روێشكه‌كه‌وه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌ستت خۆش بێت به‌ڵام تۆ له‌به‌ر یه‌ك

شت لێی مه‌ده‌ هه‌موو جارێك بیانووه‌كه‌ت بگۆڕه‌ بۆنموونه‌...

پێی بڵێ بابڕوات پاكه‌تی جگه‌ره‌ی كنتت بۆ بهێنێ ئه‌گه‌ر بچووكی هێنا بڵێ من

گه‌وره‌كه‌یم ویستووه‌ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ی هێنا بڵی من بچووكه‌كه‌یم ویستووه‌ و لێدانی

بكه‌...

ڕۆژی دوایی كه‌روێشك بانگی ڕێوی ده‌كات و ده‌ڵێت بڕۆ بۆ بازارو پاكه‌تێكی كنتم بۆ بكڕه‌

ڕێویش له‌ به‌ر لێزانی خۆی ده‌چێت هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ده‌كڕێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌پێشدا

بچووكه‌كه‌ ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌ كه‌روێشكه‌ توڕه‌ ده‌بێت ده‌ڵێت ئه‌ی بۆ گه‌وره‌كه‌یت

بۆ نه‌هێناوم..ئه‌یه‌وێت لێدانی بكات ڕێوییه‌كه‌ش پاكه‌ته‌كه‌ی تریشی ئه‌داتێ

كه‌گه‌وره‌كه‌یه‌

كه‌روێشكه‌كه‌ زانی بیانووی نه‌ماوه‌ ...

یه‌كسه‌ر توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئه‌ی كڵاوه‌كه‌ت كوانێ... لێیده‌ن...


 

كابرایه‌كی ڕه‌زیل هاوسه‌ر گیری پێك ئه‌هێنێ له‌كاتی مانگی هه‌نگوینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی

خه‌رجی كه‌م بێت خۆی ته‌نها ده‌چێت بۆ مانگی هه‌نگوینی....

 


ڕۆژێك مامۆستای داڕشتن به‌قوتابیه‌كانی  ده‌ڵێت داڕشتنێك بنووسن ئه‌گه‌ر یه‌كێك

له‌ئێوه‌ سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ناودار بێت....

پاشان ته‌ماشا ده‌كات هه‌موو خه‌ریكن ده‌نووسن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێ نانووسێت

پێی ده‌ڵێت تۆ بۆ نانووسی...

ئه‌ویش ده‌ڵێت وه‌ڵا مامۆستا چاوه‌ڕێی سكرتێره‌كه‌م ده‌كه‌‌م تا بێت بۆم بنووسێت...

 


كابرایه‌ك ده‌خه‌نه‌ زیندانه‌وه‌ كابرایه‌ك له‌ زیندانه‌كه‌دایه‌ لێی ده‌پرسێت ئه‌وه‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باخه‌ڵت بڕیووه‌  وا لێره‌ی ؟؟كابرای تازه‌ زیندانی ده‌ڵێت نا كاكه‌
ئه‌م قسانه‌ چیه‌؟؟كابرا واز ناهێنێ ئه‌ڵێت ئه‌ی گیرفانی پۆلیست بڕیوه‌ كابرا ده‌ڵێت
واز بێنه‌ ئه‌م قسانه‌چییه‌ من شتی وا چۆن ده‌كه‌م؟؟ئه‌ڵێت ئه‌ی كه‌واته‌ گیرفانی
گه‌وره‌كه‌یانت بڕیوه‌؟؟؟ كابرا ئه‌مجاره‌یان توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ڵێت بێ مێشك من زیندانی
سیاسیم....كابرای تر ئه‌ڵێت ئه‌ها ئێسته‌ تێگه‌یشتم.. كه‌واته‌ گیرفانی سه‌رۆكت
بڕیوه‌...


كابرایه‌ك به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌مان كوڕبێت ناوی باوكی منی

لێده‌نێین... ژنه‌كه‌ ئه‌ڵێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر كچ بوو چی..؟

پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێت ئه‌و كاته‌ ناوی باوكی تۆی لێده‌نێین...



 

ڕۆژێك كابرایه‌ك ده‌چێته‌ ماڵی هاوڕێیه‌كی ،،كاتێك ویستی بڕوات هاوڕێكه‌ی وتی كاتی

نیوه‌ڕۆیه‌ ئه‌بێ نان بخۆیت ئینجا بڕۆی كابراش ڕازی بوو پاشان نانی خوارد ویستی بروات

كابرا وتی ئه‌ی ئێسته‌ به‌ گه‌ده‌ی پڕه‌وه‌ بۆ كوێ ئه‌ڕۆی تۆزێك بخه‌وه‌ ئینجا بڕۆ

كابراش وتی باشه‌..پاشان كه‌خه‌به‌ری بووه‌ وه‌ ویستی بڕوات هاوڕیكه‌ی وتی باچایه‌ك

بخۆینه‌وه‌ و تاوڵه‌یه‌كیش بكه‌ین،،كابراش ڕازی بوو پاشان كاتی نانی ئێوازه‌ نزیك

بوویه‌وه‌ ویستی بڕوات كابرا وتی به‌خوا ناڕۆیت ئه‌بێ نانی ئێواره‌ش بخۆیت..نانی

ئێواره‌شی خوارد ووتی

ده‌بێ ئه‌مشه‌ویش لێره‌ بخه‌ویت،،،كابرا ناچار ئه‌و شه‌وه‌ش خه‌وت به‌یانی ڕۆژ

بویه‌وه‌ ویستی بڕوات كابرا وتی بۆ كوێ قاوه‌تی به‌یانیش ناكه‌ی كابرا ووتی نا به‌خوا

ده‌بێت بڕۆم ژن و منداڵه‌كه‌م له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ن...چاوه‌ڕێمن....


 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ته‌له‌فۆن  له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گفتوگۆیان ده‌كرد

یه‌كێك له‌ میوانه‌كان پرسیاری لێكرد ده‌رباره‌ی چی قسه‌ئه‌كه‌ن؟؟ ئه‌ویش وتی

ئه‌مانه‌وێت جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌ست پێبكه‌ین و 15 ملیۆن  خه‌ڵك و دكتۆرێكی ددان

بكوژین..كابرای میوانیش وتی ئه‌ی بۆ دكتۆرێكی ددان.....سه‌رۆكی ئه‌مریكا ووتی نه‌م ووت

كه‌س ده‌رباره‌ی 15 ملیۆنه‌كه‌ پرسیارمان لێناكات............


 

دووكه‌س خه‌ریك بوون ته‌قینه‌وه‌یه‌كیان دروست ده‌كرد یه‌كێكیان ووتی ئێستا ئه‌گه‌ر

بته‌قێته‌وه‌ چی ده‌كه‌ی.. ئه‌وه‌كه‌شیان وتی خه‌فه‌ت مه‌خۆ من یه‌كێكی ترم هه‌یه‌...


 

كابرایه‌ك ته‌له‌فۆن ئه‌كات بۆ ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی باوكی كچه‌كه‌ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌

كوڕه‌كه‌ش ئه‌ڵێ ببوره‌ غه‌زاڵ له‌ماڵه‌وه‌یه‌ ...باوكی كچه‌ توڕه‌ ده‌بێت و ده‌ست

ئه‌كا به‌ قسه‌ پێكردنی ..چه‌ند ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ كچه‌كه‌ كوڕه‌كه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌بینێت

و ده‌ڵێت :تۆ ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ی باوكم وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵێی غه‌زاڵ له‌ماڵه‌

..ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئه‌ی بڵێم چی؟؟ ئه‌ڵێ نازانم شتێك بڵێ باوكم نه‌زانێ كه‌ تۆیت،،ئه‌میش

ئه‌ڵێت باشه‌....

دیسان ته‌له‌فۆن ئه‌كاته‌وه‌ باوكی كچه‌كه‌ وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌ تێك ئه‌چێت و ئه‌ڵێت

ببوره‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیه‌ پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێ به‌ڵێ فه‌رموو...ئه‌ویش ناچار ده‌ڵێ

غه‌زاڵم بۆ بانگ ناكه‌یت....؟


كچێك له‌ گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌پاركن له‌ ناكاو باوكی كچه‌كه‌ به‌ده‌رده‌كه‌وێت

كچه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌ی هاوار باوكم هات...كوڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئاسایی به‌ خۆ من ناناسێت بڵێ

برامه‌....


 

كابرایه‌ك ده‌چێته‌ شێت خانه‌یه‌كه‌وه‌ ته‌ماشا ده‌كات هه‌موویان به‌ڕیزێك ڕاوه‌ستاون

كونایه‌ك له‌سه‌ر دیواره‌كه‌یه‌ ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و دیسانه‌وه‌ ده‌چنه‌وه‌

ریزه‌كه‌ كابراش بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چیه‌ ده‌چێته‌ ڕیزه‌وه‌ كه‌نۆره‌ی دێت ته‌ماشا

ئه‌كات له‌ كونه‌كه‌وه‌ هیچ دیار نیه‌،،،دوباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ هیچ نابینێت ...

له‌یه‌كێكیان ئه‌پرسێت ئێوه‌ چی ده‌بینن لێره‌ له‌م كونه‌ من دووجار ته‌ماشام كرد هیچ

دیار نه‌بوو... ئه‌ویش پێده‌كه‌نێت و ده‌ڵێت ئێمه‌ دوو ساڵه‌ به‌م شێوه‌یه‌

ته‌ماشای ده‌كه‌ین هیچمان نه‌بینیوه‌ تۆ ئه‌ته‌وێت به‌ دوو جار چی ببینیت...


له‌فارسییه‌ وه‌ :

مریوان باوه‌نوری

تایبه‌ت به‌ کوردژین 

 
نوکته‌‌و پێکه‌نین
وێنە
نوکته‌ی نه‌بیستراو بخوینه‌وه‌..
كوڕێكی گه‌نج چوو بۆلای باوكی و ووتی:باوكه‌ ئه‌مه‌وێت ژن بێنم...باوكی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پرسی...كچه‌كه‌ ...
وێنە
نوکته‌ی هاوسه‌رگیری..
ڕۆژیك كوڕێك ده‌یویست كه‌ ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنێت،داوای له‌ پیره‌ژنێك كرد كه‌وا كچێكی بۆ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ له‌ کوردژین بخوێنه‌وه‌..
  به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن تۆ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌یت وڵاتی چینت بینیوه‌ ناوی یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی بڵێ...
وێنە
نوکته‌ی نوێ،،تا خه‌نده‌ به‌ لێوه‌کانتان ببه‌خشێت...
دوكه‌سی زۆر گه‌مژه‌:دوكه‌س پێكه‌وه‌ دوو كه‌ر ده‌كرن...یه‌كێكیان ئه‌ڵێت چۆن بزانین كامه‌یان هی تۆیه‌ و...
وێنە
نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ
كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌یئه‌و سمێڵه‌؟...
وێنە
نوكته‌ی تازه‌...
یه‌كێك خه‌ریكه‌ شامپۆ به‌بێ ئاو له‌سه‌ری ئه‌دات ئه‌ڵێن بۆ وا ده‌كه‌ی ئه‌ویش ده‌ڵێئه‌وه‌تا...
وێنە
نوكته‌ی نه‌بیستراو و نوێ..
ژن:ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و نه‌یه‌یت پێكه‌وه‌ بڕۆین بۆ ماڵی باوكم ئیتر ناتوانی من ببینیت....پیاو:بۆچی؟؟ژنه‌كه:‌...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی دوو
76/ خۆڵڕێژێکی شاره‌وانی به‌ منداڵێک ئه‌ڵێ: "ئا‌ بڕۆ بابه‌ گیان به‌ دایکت بڵێ، بزانه‌ خۆڵتان هه‌یه‌."...
وێنە
نوکته‌ - به‌شی یه‌ک
101/ ژنێک دوو دۆستی ئه‌بێت. ڕۆژێک دۆسته‌کانی له ‌لا ئه‌بن که‌ ده‌نگی ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ دێت و یه‌کێک...

ناردنی بابه‌ت

sirwan@kurdzhin.net
یان
sozi@kurdzhin.net

میوان له‌سه‌رهێڵ

کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه