کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
وڕێنه به‌شی ( نازانم چه‌ند ) : |
شەممە, 17 تەمموز 2010 10:32 |
له پێناوی دابین کردنی کار بۆ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به دامه‌زراندنی چه‌ند خوێندکارێکی ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کان له دام و ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم . وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمیش ئه‌م هه‌واڵه‌ی به‌رز نرخاند و وتی : به بۆنه‌ی بۆردومان کردنی سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان و شه‌هید بوونی کچێکی تهنمهن 17 ساڵی یه‌کێک له دێهاته‌کانی سه‌ر سنوور ، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا به به‌خشینی ( $40000 ) واته ته‌نها ( 4 ) ده‌فته‌ر به ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی کوردستان بۆ کڕینی سه‌یاره بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌کانیان . دوای ئه‌م بڕیاره یه‌کێک له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی فراکسیۆنی ڕه‌ش وتی : سه‌رۆکه‌کانی کورد سه‌ردانی وڵاته‌کانی دراوسێیان کرد بۆ تاو توێ کردنی مه‌سه‌له‌ی بۆردومان کردنی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، دوای گفت و گۆیه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل گه‌یشتنه ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه . 1_ مۆرکردنی به‌ڵێن نامه‌یه‌کی بازرگانی له نێوان وڵاتانی دراوسێ و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پێناوی بوژانه‌وه‌ی که‌رتی بازرگانی تایبه‌تی سه‌ر به حیزبه‌کانی کوردستان . 2_ زیاد کردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ڕه‌ش و سپی و ڕه‌نگاوڕه‌نگ له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ . 3_ بڕینی نان و ئاو و کاره‌با و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی دێهاته سنوریه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵ بکرێن و دووربن له تۆپ بارانی ڕه‌وای حکومه‌ته دراوسێکانی کوردستان . 4_ نوسینی چه‌ند تابلۆیه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر سنوره‌کان و لێیان بنوسرێ : ( حق الجار علی الجار ) یه‌کێک له‌و لێپرسراوانه‌ی له‌و سه‌ردانه‌دا به‌شدار بۆ په‌یامنێری کوردژین دوا و وتی : له ئه‌نجامی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی گه‌وره له سنوری شارۆچکه‌ی دوکان ، تیمه‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه زۆر به په‌له دوای کۆتایی هاتنی ئاگره‌که گه‌یشتنه سه‌ر ڕواداوهکه و خۆشبه‌ختانه تا گه‌یشتنی ئه‌وان ئاگره‌که ته‌واو بوو و سه‌جه‌م دارستان و پوشی ناوچه‌که سووتا و هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وته‌وه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگرکوژێنه‌وه‌ش بڕیاریدا به پاداشت کردنی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئاگر کوژێنه‌وه .
|
وڕێنه

لە هەڵبژاردنەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا بەڵێن درابە فەرمانبەرانی ویستگەی کارەبای دوکان کە خانوەکانی...

حاجی مامۆستا مەلا سەید شێخ نەجمەدین لە سەر گردەکەی بەر ماڵان لەگەڵ خەڵکی ئاوایی نوێژە بارانەیان کرد و لە...

سه‌ره‌تا هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبێت و ئیشه‌ڵڵا ببێته مایه‌ی خێر و قازانج و خۆشی و به‌ره‌که‌ت ،...

وئازیزان و خۆشه‌ویستانی یانه‌ی کوردژین :له‌مه‌ودوا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک بابه‌تێکتان پێشکه‌ش ئه‌که‌م...