کوردژین میوان له‌سه‌رهێڵه
به‌ژداری نه‌کردنی ئافره‌ت له بواری ئابوری خێزان |
دووشەممە, 11 کانونی دووەم 2010 18:04 |
![]() داواکاری و خواستی خه‌ڵکی ڕو له زیادبونه پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی مرۆڤیش پێویستی به خه‌رجکردنی پاره‌یه‌کی دیاری کراوه بۆیه مرۆڤ له ئێستادا زۆر هه‌وڵ ده‌داو کۆشش ده‌کات و خۆی ماندوده‌کات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و شتانه‌ی ده‌یخوازێت لێره‌دا ئه‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی که پێداویستی (ماڵ و مناڵ و خێزان) به ته‌نها به یه‌ک ئه‌ندامی خێزان که پیاوه پڕ نابێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌تیش هاوشانی هاوسه‌ره‌که‌ی کاری کرد لانی که‌م ده‌توانێت هه‌نێک له‌و بۆشاییانه‌ی له خێزاندا هه‌یه پڕی بکاته‌وه بۆ نمونه // *ئه‌توانێت هاوکاری هاوسه‌ره‌که‌ی بکات / له کڕینی زۆر شت زۆر پێویستی ماڵ وه‌ک کڕینی چه‌ند که‌لوپه‌لێکی ناو ماڵ که خۆی ئاره‌زوی ئه‌کات ئه‌رک نه‌خاته سه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی . *بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستی یه تایبه‌تیه‌کانی خۆی له ( جل و به‌رگ و مکیاج و .....هتد) ئه‌و شتانه‌ی دڵی ده‌یخوازێت زۆربه‌مان ئهودیمهنهمان دیوه که له بازاڕدا ژن و پیاوێک له‌به‌رده‌م دوکانێکدان و ژنه‌که به شێوه‌ی پاڕانه‌وه و لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتیه‌وه تکا له هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات که ئه‌م شته‌شی بۆ بکڕێت * بۆ هاوکاری که‌سانی تر //بۆ نمونه کاتێک ژنان ده‌چن بۆ سه‌ردانێک بۆ میوانیه‌ک بۆلای نه‌خۆشێک ... ده‌یانه‌وێت دیاریه‌ک له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ن به‌رن به‌ڵام ده‌بینیت ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خۆی خاوه‌نی پاره‌یه‌ک نه‌بێت زۆر به لاوازانه داوای پاره له هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات که‌بڕێک پاره‌ی باتێ بۆ کڕینی دیاری بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که مه‌به‌ستیه‌تی یان ئافره‌ته‌که ده‌یه‌وێت خێرێک بکات زۆر دوو دڵه له‌کردنی چونکه پێی وایه له‌وانه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی ڕه‌تی کاته‌وه بۆیه لێره‌دا ئه‌گه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ی که ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئیش بکات خاوه‌نی موچه‌یه‌ک یان داهاتێکی دیاری کراوبێت ئه‌وا هه‌ندێک سه‌ربه‌ست ئه‌بێت له سه‌رفکردنی پاره‌و ئازاد ده‌بێت له بڕیاردان له زۆر شت و به‌ده‌ستهێنانی پێداویستیه‌کانی. وه زیاتر هه‌ست به ماندوبون و ئه‌رکی پیاو ده‌کات له‌به‌ده‌ست هێنانی پاره‌و له‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ی به‌زه‌حمه‌ت ئه‌و پارانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ هه‌ست به ماندویه‌تی ئه‌و ده‌کات به ته‌واوی لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه لای زۆر که‌س ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : * ئایا پیاوان له ڕوی ده‌رونیه‌وه هه‌ست به که‌می ناکه‌ن یان بڕوابهخۆبونیان که‌م نابێته‌وه ئه‌گه‌ر ژنه‌کانیان ئیش بکه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین/ ئه‌گه‌ر ژنه‌که به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و به بێ جیاوازی وبه بیرێکی فراوان وڕۆشن فکرانه بیری کرده‌وه هاوکاری هاوسه‌رو مناڵه‌کانی خۆی کرد ئه‌وا زۆر ئاساییه‌و له‌م حاڵه‌ته‌دا پیاوان هیچ هه‌ست به که‌می خۆیان ناکه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌تان زۆر جیاوازیان کرد له‌و بڕه پاره‌یه‌ی خۆی په‌یدای کردوه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی هی هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی هه‌مو کات پاره‌کانی خۆی کۆکرده‌وه به‌ژداری نه‌کرد له پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه داراییه‌کانی خێزان دا وه هه‌مو کات منه‌تی کرد وه دایه‌وه به چاوی هاوسهرهکهیا که من ئیش ده‌که‌م من پاره‌کانم بۆتۆ سه‌رف ناکه‌م من من من .......... ئه‌وا لێره‌دا ده‌بینین که خێزان به‌ره‌و هه‌ڵدێر و منافه‌سه ده‌ڕوات پیاو خۆی و هه‌وڵه‌کانی خۆی زۆر به که‌م ده‌بینێت بۆیه هیوادارین ئافره‌تان به‌م جۆره نه‌بن له کاتێکدا که خاوه‌نی بڕێک پاره‌ی تایبه‌ت به خۆیانن ئایا ئافره‌تان تا چه‌ند هه‌لی کارکردنیان بۆ ڕه‌خساوه ؟ * هه‌ندێ جار ئافره‌تان ئازادن له کارکردن له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا بۆ نمونه ئافره‌ته‌که فه‌رمانبه‌ره له فه‌رمانگه‌یه‌کی حکومی یان که‌رت تایبه‌ت یان له کارگه‌یه‌ک یان مارکێتێک .......هتد وه زۆر ئاساییه له‌لای خێزانه‌کانیان لێپرسراوه‌کانیان به‌و په‌ڕی ئازادیه‌وه کاره‌کانی خۆیان جێبه‌جێده‌که‌ن * به‌ڵام له‌هه‌ندێک له خێزانه‌کاندا به‌داخه‌وه ئه‌و ئازادیه به ئافره‌تان نادرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی خێزان کاربکه‌ن پێیان وایه که کاری ئافره‌ت ته‌نها له چوارچێوه‌ی ماڵدا بێت به‌ڵام ئه‌مه بۆجونێکی ناڕاسته ئافره‌تیش تواناکاری هه‌یه بۆ کارکردن به هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م خێزانه‌کان تایبه‌ت به کوردژین |
ئابووری

زانستی ئابووری وه‌ك یه‌كێك له زانسته‌كانی دی گرنگی و به‌هایی خۆیی هه‌یه ،، وه بێجگه...

ولاتی قه‌ته‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مه له ریز به‌ندی ولاته عه‌ره‌بیه‌كان و جیهانیه‌كان له ساڵی 2010 له...

وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین له‌گه‌ڵ ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێكی كاریگه‌ر له هه‌موو وڵاتێك كاریگه‌ری هه‌یه...

به پێی گوته‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به‌رێز ئاشتی هه‌ورامی داهاتی نه‌وت...

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که داهاتی ئه‌م مانگه‌ی نه‌وتی خاوی عێراقی له مانگی...

ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به 4ملیۆن و 715هه‌زار ملیۆنه‌ر له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ملیۆنه‌ره‌كانی...

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یاندێکدا سه‌رقالی دانانی نهخشهیهکن بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی غاز...

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان...