❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پێڵاوی پازنه‌بڵند زیان به‌ ڕێشاڵه‌کانی ماسوولکه‌ی ئافره‌تان ده‌گه‌یه‌نێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-07 00:24:49

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

پێڵاوی پازنه‌بڵند زیان به‌ ڕێشاڵه‌کانی ماسوولکه‌ی ئافره‌تان ده‌گه‌یه‌نێت

پێڵاوی پازنه‌بڵند یارمه‌تی ژنان ده‌دات تا که‌مێك باڵابڵندتر ده‌ربکه‌ون و که‌مێك زیاتر سه‌رنجڕاکێشتر بن، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵند ده‌بێته دروستکردنی گۆڕانکاری له سروشتی پێی مرۆڤدا. هه‌رچه‌نده زۆرێك له ژنان به له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵند دووچاری ئازار ده‌بنه‌وه، که‌چی ‌زۆرێك‌ له ژنان ئه‌م جۆره پێڵاوه‌ پازنه‌بڵندانه‌ له‌پێده‌که‌ن. ئێستاش (رۆبێرت كساپۆ) و پسپۆرانی هاوڕێی له‌ زانكۆی (وایین) بۆیان ده‌رکه‌وتووه که پێڵاوی پازنه‌بڵند کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ماسولکه‌ی پوز (به‌له‌ك) هه‌یه‌. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌رانی نه‌مساوی دوو گروپ له ژنانی نێوان 20 بۆ 50 ساڵیان به‌راوردکرد. گروپی یه‌که‌م ماوه‌ی دوو ساڵ و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام پێڵاوی پێڵاوی پازنه‌بڵندی پێنج سانتیمه‌تریان له‌پێکرد بوو و گروپی دووه‌میش له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵندیان به‌هه‌ڵه‌ دانابوو، ئه‌وه‌بوو كه‌ زانایان به‌ یارمه‌تی پشكنینه‌كانی (وڵتراساوند) توانییان بیسه‌لمێنن که ڕێشاڵی ماسولکه‌ی پوز (به‌له‌ك) به‌ڕێژه‌ی له 13% به له‌پێکردنی پێڵاوی پازنه‌بڵند کورت ده‌بێته‌وه. شایانی باسه‌ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری (جورناڵ ئۆف ئێكسپێرمێنتیناڵ بایۆلۆژی) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.



سه‌رچاوه‌ : ئیسلام پیك

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net