.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دڵه‌ڕاوکێ ( القلق – Anxiety ) : --
دڵه‌ڕاوکێ بریتیه له نائارامی و ناڕه‌حه‌تی له‌باره‌ی ڕوداوه‌کانی هه‌موو ڕۆژێکی ژیانه‌وه، به‌بێ بونی هیچ هۆپیهك بۆ ناڕه‌حه‌ت بوون .
ئه‌و که‌سه‌ی که نیشانه‌کانی دڵه‌ڕاوکێی هه‌یه هه‌میشه پێشبینی کاره‌سات ئه‌کات و ناتوانێت ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت له‌باره‌ی ته‌ندروستی خۆی، پاره، خێزان، کار و فرمان و خوێندنگا. هه‌روه‌ك جۆن ئه‌و که‌سانه زوربه‌ی کات دڵه‌ڕاوکێکه‌یان واقێعی نیه یان هاوتا نیه له‌گه‌ڵ مهوقیفهکهدا و ژیانی ڕۆژانه‌یان ئه‌بێت به حاڵه‌تێکی جێگیر و پڕ له دڵه‌ڕاوکێ و ترس و هه‌ڵاتن.
له ئه‌نجامدا دڵه‌ڕاوکێکه به‌جۆرێك کۆنترۆڵی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه ئه‌کات و تێکه‌ڵ ئه‌بێت له‌گه‌ڵ کرداره‌کانی ڕۆژانه‌یاندا وه‌ك کارکردن، خوێندنگا، چالاکیه‌کان و په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌ریدا.
ساڵانه نزیکه‌ی چوار ملیۆن ئه‌مریکی دڵه‌ڕاوکێیان تیا ده‌رئه‌که‌وێت و به‌زۆری له منداڵی یان مێردمنداڵیه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه له گه‌وره‌ساڵیشدا ده‌ست پێ بکات و زیاتر له ئافره‌تان دا ڕوئه‌دات وه‌ك له پیاوان.
نیشانه‌کانی دڵه‌ڕاوکێ : --
دڵه‌ڕاوکێ کار ئه‌کاته سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه و له‌وانه‌یه ببێته هۆی ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌ی جه‌سته‌ییش
ناڕه‌حه‌تی به‌رده‌وام و کرژی باری ده‌رونی ( tension ).
نائارامی و هه‌ست کردن به کرژبونی مێشك ( متوتر الاعصاب ).
ئاڵۆزی ( irritability )، کرژبونی ماسولکه‌کان ( Muscle Tension )، سه‌رئێشه و ئاره‌ق کردنه‌وه.
ئاسته‌نگی ته‌رکیز کردن، دڵتێکهه‌ڵاتن و زوو زوو هه‌ست ئه‌کات که پێویستی به چون بۆ توالێت هه‌یه
ماندوو بون، که‌م خه‌و ئه‌چێته چاوی، له‌رزین و به ئاسانی ئهترسێنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا ئه‌و که‌سه‌ی دڵه‌ڕاوکێی هه‌بێت زۆر جار هه‌ندێ نیشانه‌ی ده‌رونی تری هه‌یه هاوکات له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوکێکه‌ی دا وه‌ك وه‌سواسی و فۆبیا و له‌خۆوه داچڵه‌کین و خه‌مۆکی یان به‌کارهێنانی ده‌رمانی نایاسایه‌کان و ئه‌لکهول.
هۆکاره‌کانی دڵه‌ڕاوکێ : --
هۆکاری ته‌وای دڵه‌ڕاوکێ به ته‌واوی نه‌زانراوه، به‌ڵام گومان ئه‌کرێت چه‌ند فاکته‌رێك ڕۆڵیان هه‌بێت له دروست کردنی دڵه‌ڕاوکێ دا وه‌ك فاکته‌ری بۆماوه‌یی، سترێسی ده‌وروبه‌ر و ماده کیمیایه‌کانی ناو ده‌ماغ.
هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه ده‌ریانخستوه که بۆماوه‌یی ڕۆڵی هه‌یه له زیاد بونی ڕودانی دڵه‌ڕاوكی له ئه‌ندامانی خێزانێك دا، ئه‌مه‌ش وا ئه‌گه‌یه‌نێت که دڵه‌ڕاوکێ هۆکاری بۆماوه‌ییشی هه‌یه.
ماده کیمیایه‌کانی مێشك : --
دڵه‌ڕاوکێ هاوکاته له‌گه‌ڵ ئاستی نائاسایی هه‌ندێ له‌و ماده کیمیایانه‌ی که له خانه‌کانی مێشك دا په‌یامه‌کان ئه‌گوێزنه‌وه ( Neurotransmitters )، ئه‌مانه‌ش بریتین له ماده‌ی کیمیایی که هه‌ڵئه‌ستن به گوێزانه‌وه‌ی په‌یامه‌کان له خانه‌یه‌کی عه‌سه‌ب له مێشك دا بۆ خانه‌یه‌کی تری عه‌سه‌ب، به واتایه‌کی تر ئه‌گه‌ر گوێزانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامانه له مێشك دا ناهاوسه‌نگ بوو ئه‌وا ئه‌بێته هۆی کێشه له گواستنه‌وه‌ی په‌یامه‌کان و به‌مه‌ش جۆری کاردانه‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و ڕوداوه‌کاندا کێشه‌ی بۆ دروست ئه‌بێت، که‌واته له ئه‌نجامدا دڵه‌ڕاوکێ دروست ئه‌بێت.
هۆکاره‌کانی ده‌وروبه‌ر : --
ئازار و نه‌هامه‌تی و ڕوداوه کاره‌ساتباره‌کانی ژیان وه‌ك خراپ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کردن، مردنی که‌سێکی خۆشه‌ویست، ته‌ڵاق و گۆڕین و له‌ده‌ستدانی کار و خوێندنگا ئه‌بێته هۆی دروست بونی دڵه‌ڕاوکێ هه‌روه‌کو چۆن ئه‌مانه ئه‌بنه هۆی خراپتر بونی دڵه‌ڕاوکێ له فهترهکانی ستیرێس دا ئه‌گه‌ر خۆی له که‌سێك دا هه‌بێت.
وازهێنان له شتێك که ئه‌و که‌سه له‌سه‌ری ڕاهاتبێت و عاده‌تی پێوه گرتبێت، دوباره ئه‌بێته هۆی خراپتر بونی باری دڵه‌ڕاوکێ له‌و که‌سه‌دا نمونه وازهێنان له ئه‌لکهول، کافاین ( قاوه و چا )، نیکۆتین ( جگه‌ره ...هتد ).

ده‌ستنیشان کردنی دڵه‌ڕاوکێ : --
هه‌رچه‌نده پشکنینێکی تایبه‌تمه‌ند نیه بۆ ده‌ستنیشان کردنی حاڵه‌ته‌که به‌ڵام بونی نیشانه‌کانی و هه‌ڵسه‌نگاندن و پرسیار کردن له باری ده‌رونی ئه‌و که‌سه له لایه‌ن پزیشکی پسپۆڕی ده‌رونناسیه‌وه به‌سه بۆ ده‌ستنیشان کردنی.
له هه‌مان کاتدا پزیشکه‌که پشت ئه‌به‌ستێت به سوکی و توندی و ماوه‌ی درێژه‌کێشانی نیشانه‌کانی دڵه‌ڕاوکێکه‌وه بۆ نمونه ئایا کێشه بۆ کار کردنی ئه‌و که‌سه دروست بوه به هۆی نیشانه‌کانی دڵه‌ڕاوکێکه‌وه ؟.
دڵه‌ڕاوکێ کاتێ ده‌ستنیشان ئه‌کرێت که نیشانه‌کان زۆر ڕۆژ هه‌بوبێت به لایه‌نی که‌مه‌وه له ماوه‌ی شه‌ش مانگ دا و بوبێته هۆی کێشه له ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌و که‌سه دا بۆ نمونه له ده‌ست دانی کاره‌که‌ی یان خوێندنگاکه‌ی.
چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوکێ : -
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هیچ نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌کی جه‌سته‌یی نه‌بو ئه‌وا پێویسته پزیشکی تایبه‌تمه‌ندی ده‌رونناسی بیبینێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی، به نوسینی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ده‌رونی و ڕه‌وشتی بۆ حاڵه‌ته‌که‌ی.
چاره‌سه‌ری ده‌رمانی هه‌یه بۆ دڵه‌ڕاوکێ و به تایبه‌تی به‌کار ئه‌هێنرێن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه‌ڕاوکێکه‌یان بوبێته هۆی کێشه له ژیانی ڕۆژانه‌یان دا.
ئه‌و ده‌رمانانه‌ی که به‌کار ئه‌هێنرێن بۆ چاره‌سه‌ری کورت خایه‌ن به بێنزۆدایازیپین ( Benzodiazepines ) ناوده‌برێن و هه‌ندێ جاریش به ئارامکه‌ره‌وه‌کان ( Tranquilizer ) پێناس ئه‌کرێن چونکه ئه‌بنه هۆی ئارام کردنه‌وه و بێده‌نگ کردن و حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه و له هه‌مان کات دا نیشانه‌کانی دڵه‌ڕاوکێ که‌م ئه‌که‌نه‌وه وه‌ك کرژبونی ماسولکه‌کان ( Muscle Tension ) و نائارامی.
نمونه‌ی بێنزۆدایازیپینهکان وه‌ك Xanax, Librium, Valium and Ativa، هه‌روه‌ها ده‌رمانی دژی دڵه‌ڕاوکێی تریش وه‌ك Paxil, Effexor, Prozac, Lexapro, and Zoloft به‌کار ئه‌هێنرێن.
ئه‌م ده‌رمانانه له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی که‌میان بوێت تا به ته‌واوی ده‌ست بکه‌ن به کار کردن، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌رکردنی دڵه‌ڕاوکێی درێژخایه‌ن زۆر له‌بارترن.
چاره‌سه‌ر کردنی ده‌رونی و ڕه‌وشتی ( Cognitive-behavioral therapy ) : --
ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه زۆر جار وا پێویست ئه‌کات که به‌شداری بکه‌ن له دانیشتنه‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌رونی و ڕه‌وشتی، له‌م دانیشتنانه‌دا ئه‌و که‌سه فێر ئه‌کرێت که شێوازی بیرکردنه‌وه‌کانی بگۆڕێت و ئه‌و شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه بناسێته‌وه که ئه‌بێته هۆی هه‌ست کردنی به دڵه‌ڕاوکێ.
که‌واته ئه‌م جۆره چاره‌سه‌ره وا له‌و که‌سه ئه‌کات که بیرکردنه‌وه له کاره‌سات و نه‌خۆشی ...هتد زۆر که‌متر ببێته‌وه و به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت و به چاوێکی واقعیانه تر بڕوانێته ناڕه‌حه‌تی و ڕوداوه‌کان.
له هه‌مان کاتدا فێر کردنی ته‌کنیکی حه‌وانه‌وه و خاوبونه‌وه‌ی له‌ش و ماسولکه‌کان وا له‌و که‌سه ئه‌کات که ڕزگاری بێت له کرژ بونی ماسولکه‌کان که زۆر جار په‌یوه‌ست ئه‌بێت به دڵه‌ڕاوکێ وه.
موزاعه‌فاتی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی دژی دڵه‌ڕاوکێ : --
هه‌رچه‌نده هه‌ر ده‌رمانه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه بۆ ده‌رکه‌وتنی موزاعهفاتهکانی، به‌ڵام به گشتی بریتین له فێر بون و ڕاهاتن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه، خه‌واڵو بون، زیاد بونی کێشی له‌ش و که‌م کردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی سێکس له گرنگترین ماکه‌کانی ئه‌م جۆره ده‌رمانانه‌ن.
ئه‌نجامی چاره‌سه‌رکردن : --
هه‌ندێ له‌و که‌سانه‌ی که دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه ناتوانرێت به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بکرێن و نیشانه‌کانی له‌وانه‌یه به‌ین به‌ینێك ده‌ربکه‌ونه‌وه، به‌ڵام به گشتی زوربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی دڵه‌ڕاوکێیان هه‌یه ئه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێن به نه‌هێشتنی نیشانه بنچینه‌ییه‌کانی حاڵه‌ته‌که، ئه‌ویش به چاره‌سه‌ری ڕێك وپێك و ته‌واو و به‌رنامه داڕێژراو.
پێشگیری له دڵه‌ڕاوکێ :--
به گشتی ناتوانرێت پێشگیری له دڵه‌ڕاوکێ بکرێت، به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه که ئه‌توانرێت په‌یڕه‌وی بکرێت بۆ کۆنترۆڵ کردن و که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی و ئه‌وانه‌ش وه‌ك :--
که‌م کردنه‌وه یان وازهێنان له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که کافایین ( Caffeine (یان تیایه وه‌ك قاوه، چا، کۆلا و شوکوڵات، هه‌روه‌ها هه‌میشه پێوسته پرسیار له پزیشك یان ده‌رمانساز بکرێت له باره‌ی پێکهاته‌ی هه‌ر ده‌مانێك یان چاره‌سه‌رێکی گیایی سروشتی که بۆ هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك به‌کار ئه‌هێنرێت پێش به‌کارهێنانی چونکه زۆر مه‌وادی کیمیایی هه‌یه که ئه‌بنه هۆی زیاد بونی نیشانه‌کانی دڵه‌ڕاوکێ.
وه‌رزش کردنی ڕۆژانه و خۆراکی ته‌ندروست و هاوسه‌نگیش ڕۆڵی دیاری کراویان هه‌یه.
ڕاوێژ کردن و ئامۆژگاری وه‌رگرتن له پزیشکی پسپۆڕی ده‌رونی دوای هه‌ر کاره‌سات و ئازارێکی ژیان.
ئه‌نجامدانی هه‌ندێ ته‌کنیك بۆ چاره‌سه‌ری سترێس وه‌ك یۆگا و تأمل ( Meditation ).
به‌ڕێزان ئه‌م بابه‌ته بۆ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڕێز nima نوسراوه له کلینیکی کوردژین دا، به‌ڵام بۆ سودی گشتی لێره‌ش دامنا هیوادارم سودمه‌ند بێت.
تایبه‌ت به کوردژین
ئاماده کردن و نوسینی باپیره.
بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سود وه‌رگیراوه له سایتی مێدسن نێت (medicine net ).
وێنه‌کان له هه‌مان سایته‌وه وه‌رگیراون.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت یاخوا باپیرە گیان بۆ بابەتە پڕ سود و زانیاریەکانت..
بەڕاستی توانیتە لە ڕێگەی بابەتەکانتەوە سودێکی زۆر بە هەمووان بگەیەنیت و کوردژینیش بکەیتە گەنجینەیەکی پڕ لە زانیاری ،،هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغیت بۆ دەخوازم باپیرە خۆشەویستەکەی یانە،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دەستەکانت خۆش بێت باپیرە گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةسةكانت خوشبى بابيرةكيان

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێزان SoZi گیان، نازیله گیان، ليوزة گیان، sivan muhamad گیان، leza گیان
ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێزیش خۆش بێت ئازیزه‌کانم
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان
شادمان بوم که بابه‌ته‌که به دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێز بوو
شاد و سه‌رکه‌وتو بن بۆ ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه