❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / * له‌ هۆنراوه‌كانی به‌رهه‌م جه‌مال 

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-08 06:02:07

AKAM_22
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-02
دواترین سه‌ردان: 2011-05-24
په‌یامه‌كان: 150
WindowsXPFirefox

* له‌ هۆنراوه‌كانی به‌رهه‌م جه‌مال 

كه‌تۆرۆیشتیت
كه‌ تۆ ڕۆشتیت به‌بێ وه‌فا
له‌لای من درای له‌ قه‌ڵه‌م
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌م پێم ناسه‌لمێ
به‌خۆم بڵێم كه‌ من هه‌ڵه‌م
به‌ڵام هه‌رگیز پێت نه‌ ئه‌كرا
به‌رامبه‌ر هه‌ستی پڕ سۆزم
بۆیه‌ ناچار تۆ هه‌ڵهاتی
له‌ ئاستی عه‌شقی پیرۆزم
-------------
عیشق باران

له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه‌ تۆم دیوه‌
له‌ ده‌رونم عیشق ئه‌بارێ
هه‌سته‌كه‌م تۆی په‌ریزاده‌
دڵمت داگیركرد به‌جارێ
به‌نیگای سیحراوی چاوت
به‌ڕاستی شه‌یدات كردبووم
من نازانم له‌و ساته‌دا
چۆن دڵت ئه‌سیركردبووم
بڕوا بهكه‌ هه‌ركات بمرم
تاوانی له‌ ملی تۆیه‌
چونكه‌ هێنده‌ عاشقت بووم
ناتوانم بڵێم بێ هۆیه‌
-----
یادی شه‌و
له‌و ساته‌وه‌ی به‌جێت هێشتووم
له‌ناخمدا خه‌م میوانه‌
بڕوا بكه‌ له‌یاد ناچن یادگاری
ئه‌و گشت شه‌وانه‌
كه‌تیایدا بۆ چاوه‌كانت
چه‌ند ڕازمان كرده‌ هێلانه‌
یاخود تیایدا چه‌ند گوڵی سوور
خۆیان كردبوو به‌ دێوانه‌
له‌ یاد ناچن ئه‌و شه‌وانه‌ كه‌
هه‌روه‌ك پێكه‌وه‌ نوستین
چركه‌ی دره‌نگی شه‌و هات و
نه‌یزانی كه‌ خۆشه‌ویستین
به‌ڵام خه‌و هات به‌لای لایه‌
سه‌رنجی بۆ لای خۆی بردین
له‌ناكاو ئه‌و دڵه‌ تاریكه‌
له‌ گفتوگۆی عه‌شقی كردین
-----------
په‌رێشانی
ئه‌و دڵه‌م گه‌ر بۆ تۆ نه‌بێت
نامه‌وێ بشم ژێنێت
وه‌ك په‌پوله‌ی باخت نه‌بێت
نامه‌وێ بشم گریه‌نێت
ئه‌وه‌نده‌ عاشقی تۆ بووم
وه‌خته‌ بۆ چاوت فیدا بم
ئه‌ترسم لانكه‌ی ئه‌وینت
هه‌واڵی مه‌رگی هێنابم
بۆیه‌ هێنده‌ په‌رێشانم
بۆ هه‌ناسه‌یه‌كی ژینت
له‌وانه‌یه‌ په‌پوله‌ی دڵ
نه‌گاته‌ باخچه‌ی ئه‌وینت
-----------
بێ ده‌سه‌ڵاتی
یه‌كه‌م جار بوو
شێوه‌ی تۆ هاته‌ به‌رچاوم
زۆر له‌ پڕ كات
خه‌ریكبوو بیبڕێ هه‌ناوم
گوڵم به‌شه‌وقی چاوی تۆ
من له‌ ژیاندا سوتاوم
وا نه‌زانی كه‌ بێ هه‌ستم
بێ گومان به‌لاشه‌ ماوم
له‌ناو ده‌ریای ئه‌م عه‌شقه‌دا
مه‌له‌وانی سه‌ر شێواوم
له‌ ئاونگی سه‌ر گوڵێكدا
من به‌ یه‌كجاری خنكاوم
----------
سه‌رنجت ڕاكێشاوم
بڕوا بكه‌ خۆشه‌ویستم
چاوم وێنه‌تی گرتووه‌
هه‌موو نیگای به‌یانیت
دڵی منت پێ كوشتووه‌
سه‌رنجت زۆر ڕاكێشام
ڕه‌نگه‌ خۆت زۆر باش بزانی
كه‌ منی شاعیری دڵ ته‌ڕ
پێكراوم به‌ تیری جوانی
ئیتر ژیانم بۆ چییه‌
گه‌ تۆ نه‌بی به‌ دڵدارم
ده‌رفه‌تی دڵی من نه‌بوو
پێت بڵێم ببه‌ به‌ یارم
له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ تۆم دیوه‌
هۆشم له‌لای خۆم نه‌ماوه‌
مۆمی به‌خته‌وه‌ری ژینم
به‌هۆی تۆوه‌ داگیرساوه‌
-------
خه‌تای من بوو
خه‌تای من بوو كاتێك
خۆم به‌ تۆ ناساند
په‌پوله‌ی عه‌شق و
هه‌ستمت تاساند
من تاوانبارم هه‌م گرفتارم
به‌وه‌ی تۆم دواند
چونكه‌ له‌ ده‌ریای عیشقتدا
منت خنكاند
خوا بتگرێ
بۆ ئه‌و عه‌شقه‌ی پێت سپاردم
ئازار ده‌ربوو
نه‌ك چاره‌سه‌ر بێت بۆ ده‌ردم
عه‌شق هه‌روا سه‌ره‌ ڕۆیه‌
بۆلای بێ هه‌ستیش ده‌چێت
زۆر گرانه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی
بیه‌وێت له‌دوای عیشق ده‌رچێت
----
گڕی عه‌شقت
هه‌ناسه‌كه‌م گڕی عه‌شقت
له‌جه‌سته‌م وه‌ها ئاڵاوه‌
سه‌دان مۆمی ئه‌م ئه‌وینه‌
به‌گڕی ڕۆحم داگیرساوه‌
په‌روانه‌ش وه‌ك مهن نه‌سوتا
من به‌ڕاستی په‌رێشانم
عیشقت یه‌كجار بێ ڕه‌حمانه‌
گورزی خۆیی لێ وه‌شانم
90909
سه‌فه‌ر
له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌جێت هێشتم
گریان هاوبه‌شی ژینم بوو
له‌دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیات كردم
خه‌م هاوده‌می ئه‌سرینم بوو
چۆن دڵت له‌ بۆ غوربه‌ت
سۆزی دڵم بتبارێنێ
به‌م سه‌فه‌ره‌ ناواده‌یه‌ت
هه‌وری چاوت ببارێنێ
8080
دڵمت شكاند

سه‌فه‌رت كرد لانكه‌ت
گۆڕی دڵمت شكاند
حوزنت به‌خشی
گوڵت سیس كرد هه‌ڵت وه‌راند
گریانمت
به‌گریانێك كه‌ گریاوم
منت زیز كرد
به‌زیزبونێك كه‌ زیز ماوم
به‌ جۆرێك تۆ ته‌نهات كردم
كه‌ ئێستاكه‌ش ته‌نها ماوم
كۆچه‌ری ڕه‌وه‌ی عاشقانه‌ بووم
به‌ڵام لێیان به‌جێ ماوم
09090
بۆ بێده‌نگی

بۆ بێده‌نگی خۆ ئه‌زانی
كۆرپه‌ی دڵم نه‌نوستووه‌
له‌و ساته‌وه‌ی خۆشم ویستووی
خه‌میش ده‌رگای داخستووه‌
له‌ ئاسمانی ئه‌وینمدا
مه‌لی شادی بی نه‌وایه‌
وا هه‌سته‌كه‌م بێده‌نگی
تۆ سوتانی منی له‌ دوایه‌
خۆزگه‌ ئه‌م شه‌و نامه‌یه‌كت
چاوه‌ڕوانی ئه‌تاراندم
خۆزگه‌ ئه‌م شه‌و هه‌ناسه‌یه‌ك
به‌ چاوانتی ئه‌گه‌یاندم
0-0-
‌نه‌م ده‌زانی

ئه‌و ساته‌ی هاتمه‌ ژوان و
دڵی خۆمم پێ سپاردی
بیرم له‌وه‌ نه‌كرده‌وه‌ كه‌
تۆ ئه‌مه‌نده‌ خه‌م ساردی
له‌كاتێكدا دڵم هۆن هۆن
فرمێسكه‌كانی ئه‌ هۆنده‌وه‌
نه‌م ده‌زانی چاوه‌كانت
هیچ په‌یوه‌ست نین به‌و بۆنده‌وه‌
ئیتر له‌دوای ئه‌و ژووانه‌
تۆ چاوه‌كانت ده‌گێڕا
هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاتانه‌ی
ڕووی خۆتت له‌ من وه‌رگێڕا
ڕووی خۆتت له‌من وه‌رگێڕا
وه‌ك بڵێیت كه‌ هه‌ر نات ناسم
بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌یته‌ دڵ
یان شیوه‌نی هه‌ست و باسم
تێنه‌گه‌شتم بۆی لانه‌وازی
شیوه‌نه‌كانی منت ئه‌بیست
كاتێك منت سپارد به‌ عه‌زاب
كه‌سێكت كرده‌ خۆشه‌ویست
0-0-0-


سه‌رچاوه‌
مالپه‌ری ریباز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net