.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















قه‌له‌می زیایه
سه‌د جار به‌ڵێنم دا به‌خۆم
كه نه‌هێڵم تۆ بزانی ،
بیرت ئه‌كه‌م و خه‌م ئه‌خۆم،
به‌ڵام چی له په‌نجه‌م بكه‌م
قسه له ده‌میا ناوه‌ستێ ،
هه‌ر كه ده‌ستی كرد به نووسین
ئیتر خوا خوامه ڕاوه‌ستێ ،
سالێكه ئه‌یشارمه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی كه تۆ نه‌زانی
شه‌وانه دره‌نگ بۆت ئه‌گریم ،
به‌ناخێری له شیعرێكدا دركاندوێتی
دوێنی كه ئه‌و شیعره
له ناو رۆژنامه‌یه‌كا دیم ،
خۆ ناوێرم پێنوسێكی تازه‌ش بكڕم
هه ڕائه‌كه‌م
فرمێسكی ووشه‌ی بۆ بسڕم ،
به ناچاری ماوه‌یه‌كه
پێنووس هه‌ڵناگرم له‌گه‌ڵ خۆم
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانی
هه‌میشه چه‌ند به‌خه‌می تۆم ،
دایم مامۆستا ئه‌ڵی :
رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ش
یاژاوه‌ژاوه دروست ئه‌كا
یا هه‌ر نایه ،
ئه‌بێ له (ده) كه‌س بپرسم
پێت نیه قه‌له‌می زیایه !؟
ڕه‌نج سه‌نگاوی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه